شوێنی دەستکرد (گوند و شار)

بەرگی چوارەم

شوێنی دەستکرد (گوند و شار)

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

تیشک خستنە سەر پێکهاتەی شار و گوندەکانی هەڵەبجە، تەلارسازی، و شوێنە دەستکردەکان کە دەستی مرۆڤ نەخشی کردوون.

ناوەڕۆک

926 بابەت

شەهید حاجی عەلی

کەوتووەتە گەڕەکی شەهیدان (جانجان)، نزیک بە مزگەوتی جانجان لە شارۆچکەی (سیروان). سەرەتا ناوی (هۆڵی مەحوی) بووە و دواتر ناوەکەی گۆڕاوە و بە ناوی کوڕێکی موختاری کۆنی جانجان و بە (هۆڵی شەهید حاجی عەلی)ەوە ناونراوە. موڵکی وەزارەتی ئەوقافە. ساڵی ٢٠٠٨ لەسەر ڕووبەری (٥٠٠م٢) دەستکراوە بە دروستکردنی و ساڵی ٢٠٠٩ تەواوکراوە. لە دەروازەیەک و هۆڵیکی گەورە و شوێنی خزمەتگوزاریی و بیرێک بە قوڵایی (٣٣م) پێکهاتووە، عەلی محەممەد مەعروف (عەلی دەلاک) وەک فەرمانبەری میلاکی ئەوقاف سەرپەرشتی هۆڵەکە دەکات.

عاموورە

کەوتووەتە ناوەڕاستی گوندی (عاموورە). ساڵی ٢٠١٤ لەسەر ڕووبەری (٤٠٠م٢) لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە دروستکراوە. بۆ پرسە و کۆبوونەوەی خەڵکی گوندەکە و شەکراو خواردنەوەی بەکاردەهێنرێت.

عەفاوخان

تایبەتە بە پرسەی ژنان. کەوتووەتە شارەدێی تەوێڵە لەسەر جادەی ناوبازاڕ بۆ پشتی حەوز. لەسەر مزگەوتی گەورەی تەوێڵەیە. بە دوو نهۆم لەسەر وەسیەتی عەفاوخانی خێزانی باقی حاجی حەسەن لە ساڵی ٢٠١٠دا دروستکراوە. ڕووبەرەکەی ١٢ بە هەشت مەترە، ژوورێکی بچوکی وەک مەخزەن هەیە و ژێرەوەی ڕیزە دوکانی مزگەوتن و بە کرێ دەدرێن بە خەڵکی، لە ئێستادا زیاتر بۆ پرسەی پیاوان بەکاردێت.

زیاتر بزانە
هۆڵی پرسە

عەلی تۆفیق هەورامی

کەوتووەتە ڕۆژهەڵاتی گوندی (زەردەهاڵ)ی سەر بە شارۆچکەی (بیارە). (عەلی تۆفیق هەورامی)، ساڵی ٢٠١٢ بریاڕدەدات مزگەوتێک و هۆڵی پرسە بۆ گوندی زەردەهاڵ دروستبکات. ٣٠ی ٣ی ٢٠١٣لە ئەنقەرە کۆچیدواییدەکات. پاش مەرگی، لەسەر ئەرکی بنەماڵەکەی مزگەوت و هۆڵی پرسە لەسەر ڕووبەری (٢٠٠م٢) ‌ دروستکراوەوە و بەناوی ئەوەوە ناو نراوە. تایبەتە بە پرسەی پیاوان و کۆبونەوەی گشتی.

فەقێ

کەوتووەتە ناو شاری هەڵەبجە لە گەڕەکى مۆردانە و لە تەنیشت سەنتەرى ژنان. بە یەکەمین هۆڵى پرسەى ژنان دادەنرێت. ساڵى ٢٠١٧ لەسەر ئەرکى (بەشیر مەنوچر محەممەد) و چەند خێرخوازێکى تر، بە تێچووى ٢٥٠ هەزار دۆلار لەسەر ڕووبەرى ١٣٣٣م دروستکراوە. زەویى هۆڵەکە لەلایەن شارەوانى هەڵەبجەوە دابینکراوە. بیناکە لە دوو نهۆم پێکهاتووە. نهۆمى یەکەم تایبەتە بە هۆڵەکە و نزیکەى ٣٠٠ بۆ ٤٠٠ کورسى تێدایە. نهۆمى دووەم تایبەتکراوە بە چێشتخانە و شوێنى حەوانەوە. شوێنی مردووشتن، نوێژکردنیشی بۆ دروستکراوە. کارەباى بەردەوامى بۆ دابینکراوە. لە بۆنە کۆمەڵایەتییەکانیشدا بەکاردەهێنرێت. پێداویستییەکانى لەلایەنى بنەماڵەى فەقێوە دابیندەکرێت.

قەدەفەری

کەوتووەتە ڕۆژهەڵاتی گوندی (قەدەفەر). ساڵی ٢٠١٢ لەسەر ڕووبەری (٣٠٠م٢) لەسەر ئەرکی ئیدارەی گشتیی یەکێتی دروستکراوە. هاوڵاتیانی گوندەکە بۆ بەڕێوەچونی پرسە و کۆبونەوەی گشتی بەکاریدەهێنن.

کوڵکنیی خواروو

کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی گوندی (کوڵکنیی خواروو). لە ساڵی ٢٠٠٦دا لە لایەن حکومەتەوە لەسەر ڕووبەری (٣٥٠م٢) دروستکراوە. تایبەتکراوە بە پرسەی خەڵکی گوندەکە.

گردی قازی

کەوتووەت باشوری گوندی (گردی قازی). ساڵی ٢٠٠٤ لەسەر ڕووبەری (٤٠٠م٢) لەسەر ئەرکی حکومەت دروستکراوە. تایبەتە بە پرسە و کۆبونەوە گشتییەکان.

لامەرکەزی

کەوتووەتە سنوری گوندی (لامەرکەزی). ساڵی ٢٠١١ دروستکراوە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە لەسەر ڕووبەری (٣٠٠م٢) زەوی دروستکراوە. تایبەتە بە پرسە و کۆبونەوە و بۆنە گتشییەکان و جگە لە دانیشتوانی گوندەکە خۆی، گوندەکانی شەکرالی و تەپە گوڵاوییش سودیلێدەبینن.

گردیگۆ

کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی گوندی (گردیگۆ). ساڵی ٢٠٠٤ لەسەر ئەرکی خێرخوازان (حاجی عومەر یاروەیس، ماڵی کەریم ڕەحیم) لەسەر ڕووبەری (٣٠٠م٢) دروستکراوە. کەوتووەتە نزیک مزگەوتی گوندەکە. ساڵی ٢٠١٦ نۆژەنکراوەتەوە.

گوڵەخانە (هۆڵ)‌

بە دووریی (١٠٠م) کەوتووەتە‌ باشوری گوندی (گوڵەخانە)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ). ‌ساڵی ٢٠٠٥ لەسەر ڕووبەری (١٨ بە ١٠م) و لەسەر ئەرکی (محەممەدی حاجی مەحموود) دروستکراوە. بۆ بەڕێوەچوونی بۆنە و پرسە و کۆبوونەوەکانی خەڵکی گوندەکە بەکاردەهێنرێت.

مەحوی

کەوتووەتە گەڕەکى مۆردانە و لەسەر ڕێگاى سەیرانگاى چاوگ بە تەنیشت مزگەوتی (مەحوی)یەوەیە لە شاری هەڵەبجە‌. بە پێشنیازی ئەنجومەنی کۆکۆیی ساڵی ٢٠٠٩ لەسەر ڕووبەری (٤٠م درێژی و ٢٠م پانی) دروستکراوە. زەوییەکەی لە لایەن شارەوانیی هەڵەبجەوە دابینکراوە. بودجەی هۆڵەکە لەلایەن کۆمپانیای نۆکانەوە دابینکراوە. شوێنی نزیکەی ٣٥٠ کەسی تێدا دەبێتەوە. گەرچی تایبەتە بە پرسە، بەڵام هەندێک بۆنەی تری وەک ئاشتەوایی، شەکراوخواردنەوە، کۆبوونەوەی گشتی تێدا ئەنجامدەدرێت. یەک جار نۆژەنکراوەتەوە. حاجی حەسەن عەلی لە دروستکردنییەوە هەتا ئێستا خۆبەخشانە سەرپەرشتی و خزمەتیدەکات.

مەلاوەیسە

کەوتووەتە ناو گوندی (مەلاوەیسە). ساڵی ٢٠١٤ بەناوی هۆڵی (شەهیدانی گوندی مەلاوەیسە)وە لەسەر ئەرکی (نوری حەمەعەلی)، لەسەر ڕووبەری (٤٠٠م٢) دروستکراوە.

محەممەد تۆفیق سەعید

کەوتووەتە ناوەڕاستی گوندی (تەپەکوڕە). ساڵی ٢٠٠٥، لەلایەن حکومەتەوە لەسەر ڕووبەری (٢٠٠م) دروستکراوە. بەناوی شەهیدێکی خەڵکی گوندەکەوە ناونراوە. تایبەتە بە پرسە و کۆبونەوەی گشتیی خەڵکی گوندەکە.

هۆڵەکانی گوندی

١- هۆڵی تایبەت بە پیاوان: کەوتووەتە تەنیشت هۆڵی ژنان لە باشوری گوندەکەوە لەسەر ڕێگای سەرەکیی گوندەکە. ساڵی ٢٠١٤ لەسەر ئەرکی حکومەت لەسەر ڕووبەری (٣٥٠م٢) دروستکراوە، جگە لە پرسە، بۆ کۆبوونەوە و چالاکیی جۆراوجۆر بەکاردەهێنرێت. ٢- هۆڵی تایبەت بە ژنان: کەوتووەتە تەنیشت هۆڵی پیاوان. لە باشوری گوندەکەوە لەسەر ڕێگای سەرەکیی گوندەکە. لەکاتی پرسەدا ژنان بەکاریدەهێنن. ساڵی ٢٠٢١ لەسەر ڕووبەری (٢٠٠م٢) لەسەر ئەرکی هاوڵاتیانی گوندەکەوە دروستکراوە.

زیاتر بزانە
ئاواییی ڕۆستەم بەگ

هۆڵەکانی گوندی

لە گوندی (تەپەزێڕینە)دا دوو هۆڵی تایبەت بە پرسە و بۆنەکان هەیە: ١- هۆڵی پیاوان: کەوتووەتە باکوری گوندەکە. ساڵی ٢٠٠٩ لەسەر ئەرکی حکومەت لەسەر ڕووبەری (٤٠٠م٢) دروستکراوە. ٢- هۆڵى ژنان: کەوتووەتە ناوەڕاستی گوندەکە. ساڵی ٢٠٠٩ لەسەر ئەرکی حکومەت لەسەر ڕووبەری (١٥٠م٢) دروستکراوە.

زیاتر بزانە
تەپەزێڕینە

هۆڵەکانی گوندی

١- هۆڵی بۆنەکان: کەوتووەتە خۆرئاوای گوندەکەوە. ساڵی ٢٠١٢ لەلایەن حکومەتەوە لەسەر ڕووبەری (٢٠٠م) دروستکراوە. تایبەتە بە پرسە و کۆبونەوەی گشتی. ٢- هۆڵی ژنان: کەوتووەتە ناوەڕاستی گوندەکەوە. ساڵی ٢٠١٧ لەلایەن خێرخواز (کەریم محەممەد)ی خەڵکی گوندەکەوە لەسەر ڕووبەری (١٥٠م) دروستکراوە. تایبەتە بە پرسەی ژنان.

هۆڵی بۆنەی کاکەییەکان

شوێنێکی تایبەتە بە کاکەییەکانی پارێزگای هەڵەبجە کە کۆڕو کۆبونەوەی تیدا ساز ئەدەن لەگەڵ پرسەی پیاوان. هۆڵەکە کەوتۆتە گەڕەکی شارەوانی تەنیشت قوتابخانەی شنرویی بنەڕەتی.

هۆڵی پرسەی ژنانی کاکەیی

هۆڵی پرسەی ژنانی کاکەیی شوێنیکی تایبەتە بە پرسەی ژنانی کاکەیی لە هەڵەبجەی شەهید، کەوتوەتە گەڕەکی شارەوانی پشت قوتابخانەی شنروێ. کاکەییەکانی هەڵەبجە بە هاوکاری خێرخوازان لە ساڵی ٢٠١٨ بە دوو نهۆم دروستیان کردووە. نهۆمی دووی تایبەتە بە پرسە.

ئاش

ڕێگای سەرەکییە. بەناو گوندی (هانەی قوڵ) و بەبەردەم شاخی (ملەقۆنەرە) و (کەمەرەسیاوا) و بەتەنیشت گۆڕستانی (سێداران) بەئاڕاستەی ڕۆژهڵات بەرەو گوندی (زەڵم) درێژ دەبێتەوە. بەناوی ئاش و باراشی خەڵکی ئەو گوندانەوە ناونراوە، کە بۆ هاڕینی دەغڵودانەکەیان ڕێگـەکـەیـان بـەرەو (چـەمی زەڵم) بڕیوە.

پێشتر 1
...
20 21 22
...
47 دواتر