بەرگی چوارەم
شوێنی دەستکرد (گوند و شار)
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
تیشک خستنە سەر پێکهاتەی شار و گوندەکانی هەڵەبجە، تەلارسازی، و شوێنە دەستکردەکان کە دەستی مرۆڤ نەخشی کردوون.
بەرگی چوارەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
تیشک خستنە سەر پێکهاتەی شار و گوندەکانی هەڵەبجە، تەلارسازی، و شوێنە دەستکردەکان کە دەستی مرۆڤ نەخشی کردوون.
بەنزینخانەیەکی ئەهلییە. کەوتووەتە خۆرئاوای شاری هەڵەبجە، لە نێوان سیروان و هەڵەبجەدایە. نزیک کارگەی ڕۆنی زەیتونی ڕاسانە لە دەروازەی شاری هەڵەبجە. ساڵی ٢٠١٢ دامەزراوە. ڕووبەرەکەی نزیکەی (٣٤٠٠م٢)یە. ئۆفیسەکەی دوو نهۆمە، نهۆمی یەکەمی بۆ ئیدارە تەرخانکراوە و سێ ژووری هەیە، نهۆمی دوومی دوو ژووری نوستن و چێشخانە و دەستشۆر و گەرماوی هەیە و بەشی پشتەوەی بۆ کۆگایەکی گەورە تەرخانکراوە. غەسلی تیدایە و ناوبەناو کاریپێدەکەن. سێ کارمەندی هەیە.