بەرگی چوارەم
شوێنی دەستکرد (گوند و شار)
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
تیشک خستنە سەر پێکهاتەی شار و گوندەکانی هەڵەبجە، تەلارسازی، و شوێنە دەستکردەکان کە دەستی مرۆڤ نەخشی کردوون.
بەرگی چوارەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
تیشک خستنە سەر پێکهاتەی شار و گوندەکانی هەڵەبجە، تەلارسازی، و شوێنە دەستکردەکان کە دەستی مرۆڤ نەخشی کردوون.
لە ناوەڕاستی سەدەی بیستدا، ئەم چایخانە و قاوەخانانە لە سنوری گوندی (بەڵخە)ی سەر بە هەورامان هەبوون: ١- فەتحە: خان و قاوەخانە بووە. کەوتووەتە سەر جادەکەی گوندی(بەڵخە)ی هەورامان. جێگەی ٣٠ کەسی تێدا بووەتەوه، خانەکەی ٥٠ وڵاخی گرتووە. ساڵانی ١٩٦٠دا ڕادیۆی تێدا دانراوە. ٢- جەمیل بەگ: خان و قاوەخانە بووە. کەوتووەتە سەرووی سەروەزەنی گوندی (بەڵخە)ی هەورامان. چا و قاوەشی تێدا پێشکەشکراوە. جێگەی ١٥ کەسی تێدا بووەتەوە خانەکەی ٢٠ وڵاخی گرتووە. ٣- مێشلە: خان و قاوەخانە بووە. کەوتووەتە سەر جادەی (مێشلە)ی سەر بە گوندی (بەڵخە)ی هەورامان. (حاجی ئەحمەدی حەیدەر) خاوەنی بووە. چا و قاوەشی تێدا پێشکەشکراوە. جێگەی ٢٥ کەسی تێدا بووەتەوە و خانەکەی ٣٠ وڵاخی گرتووە. ٤- ئەمینەخاڵە: کەوتووەتە سەر ڕێگەی کۆنی (هەورامان – هەڵەبجە) لە شاخی کەرکۆڵی لەسەر یاڵی(ملەگا)ی گوندی بەڵخەدا بووە، پێشتر هی باوکی بووە، جێگای ٥٠ میوان و خانەکەیشی جێی ٣٠ وڵاخی تیابووەتەوە، بێجگە لە چا، هاوینان شەربەتی سارد و بەفریشی تێدا فرۆشراوە. ٥- مام عینایەت فەتحوڵڵا: کەوتووەتە لای گوێزی سەر ئاساو لە گوندی بەڵخەی سەروو، ئەمین بەگ خاوەنی بووە، کەبابخانەشی تێدابووە و بەیانیان گوێزی تێدا فرۆشراوە. ٦-سەروەزەن. لەسەر جادە بووە، بەڕووی گوندەکەوە، ساڵی ١٩٦٥ ئەبوبەکر حەمەعەزیز کردوویەتیەوە. خانی وڵاخیشی هەبووە، لە شوێنیدا دوای ڕاپەڕین، مام تایر دووبارە چاخانەی تێدکردووەتەوە و بەردەوامی پێداوە. ٧- بەنەن: کەوتووەتە سەر ڕێگەی خەرپانی -بەڵخە لە شاخی بەنەن، لە لایەن حاجی ئەمینەوە دانراوە. بێجەگە لە ڕێگەی قیری سەرەکیی بیارە - بەڵخە، ڕێگەییەکیش لە خەرپانییەوە دەچێتە بەڵخە و هاتوچۆکەری هەبووە، بۆیە لەوێش چاخانە دانراوە.