بەرگی چوارەم
شوێنی دەستکرد (گوند و شار)
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
تیشک خستنە سەر پێکهاتەی شار و گوندەکانی هەڵەبجە، تەلارسازی، و شوێنە دەستکردەکان کە دەستی مرۆڤ نەخشی کردوون.
بەرگی چوارەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
تیشک خستنە سەر پێکهاتەی شار و گوندەکانی هەڵەبجە، تەلارسازی، و شوێنە دەستکردەکان کە دەستی مرۆڤ نەخشی کردوون.
کەوتووەتە گوندی (شیرەمەڕ)ی سەر به ناحیەی (خورماڵ) لە دەشتی کۆرژەی خۆرئاوای گوندەکە. ڕووبەرەکەی ٨٠ دۆنمە. بەرهەمى (قەیسی، هەنجیر، ترێ، قۆخ) دەوڵەمەند بووه. لە سەرەتای حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی عێراق دروستکراوە و سەرپەرشتیکراوه. شەش کارمەندی هەبووە، کە لە دانیشتوانی گوندەکە بوون و هەتا ساڵی ١٩٨١ بەرهەمی هەبووە. ساڵی ١٩٨٣ لە پاش نەمانی دەسەڵاتی حکومەت باخەکە وشکبووە.
ساڵی ١٩٧٠ لە باشوری گوندی (شیرەمەڕ)ی سەر بە شارۆچکەی خورماڵ بەئامانجی پێشخستنی کشتوکاڵ و توێژینەوە لەسەر کشتوکاڵ، دامەرزاوە. لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵی عێراقەوە دامەرزاوە و سەرپەرشتیکراوە. چەند بینایەکی تایبەتیان بۆ تەرخانکردبوو، کە وەک سەنتەرێکی تویژینەوەی کشتوکاڵی بەکاردەهێنران و تایبەت بوو بە گوندەکانی (شیرەمەڕ، بانیشار، عاموورە، تەکێ، یاڵانپێ و هانەی قوڵ). لە دابینکردنی هەلیکار بۆ دانیشتوانی گوندی شیرەمەڕ و گوندەکانی دەوروبەریدا ڕۆڵی هەبووە و چەندین کەس وەک کارمەند لێی دامەرزاوە. (جماعە تعاونی الزراعیە ڕەنگین)یشی پێدەوترێت. هەتا ساڵی ٢٠١١ بیناکانی مابوون.