بەرگی چوارەم
شوێنی دەستکرد (گوند و شار)
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
تیشک خستنە سەر پێکهاتەی شار و گوندەکانی هەڵەبجە، تەلارسازی، و شوێنە دەستکردەکان کە دەستی مرۆڤ نەخشی کردوون.
بەرگی چوارەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
تیشک خستنە سەر پێکهاتەی شار و گوندەکانی هەڵەبجە، تەلارسازی، و شوێنە دەستکردەکان کە دەستی مرۆڤ نەخشی کردوون.
کەوتووەتە گوندی (ڕیشێن)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ) بە نوسراوی ژمارە ٣٩ لە ڕێکەوتی ١٤ی ٨ی ٢٠٠٥ م ۆڵەتی فەرمی وەرگرتووە و لە پارچە زەویی ژمارە ٢١/ ٦ی کەرتی ١٣ی ڕیشێن لەسەر ڕووبەری دوو دۆنم زەوی دروستکراوە. توانای پڕۆژەکە بریتییە ٢٠٠٠ پەنجە ماسی لە ئێستادا (حەمەئەمین مەحموود محەممەد) خاوەنی پڕۆژەکەیە.
کەوتووەتە گوندی (قۆڵخورد)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ). ساڵی ٢٠٠٣ دامەزراوە. لە ڕووبەری پێنج دۆنمدا، لە چوار حەوزی ماسی پێکدێت. لەسەر ئاوی کانی گوندەکە دروستکراوە. خاوەندارێتی بۆ (حەمە ئەمین حاجى مەحموود) دەگەڕێتەوە.
کەوتووەتە گوندی (تەکیە)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ). بە نوسراوی ژمارە ٨٠ لە ڕێکەوتی ١٧ی ١١ی ٢٠١٨ مۆڵەتی فەرمی وەرگرتووە و لە پارچە زەویی ژمارە ٦ ی کەرتی ٦ ی تەویلەجۆ لەسەر ڕووبەری ٢ دۆنم زەوی دروستکراوە. توانای پڕۆژەکە بریتییە ٢٠٠٠ پەنجە ماسی لە ئێستادا (ئاسف عەبدولڕەحمان) خاوەنی پڕۆژەکەیە.
کەوتووەتە گوندی (خێڵی حەمە)ی سەربە شارۆچکەی (خورماڵ). بە نوسراوی ژمارە ١٣ لە ڕێکەوتی ٨ی ١ی ٢٠٠٢ مۆڵەتی فەرمی وەرگرتووە و لە پارچە زەویی ژمارە ٥/ ٢ی کەرتی ١١ی تەپەکوڕە لەسەر ڕووبەری ٩ دۆنم زەوی دروستکراوە. توانای پڕۆژەکە بریتییە ٩٠٠٠ پەنجە ماسی. لە ئێستادا(عەبدوڵا محەممەد عەبدولمحەممەد) خاوەنی پڕۆژەکەیە.
دوو پرۆژەی حەوزی ماسین و کەوتوونەتە گوندی (تازەدێ)ی بناری سورێن: ١- پڕۆژەى حەوزی ماسی حاجی مارف: لە دوو حەوز پێکدێت. بە دووریی (٣٠٠م) لە ڕۆژهەڵاتی گوندەکه، لە ساڵی ٢٠١٤دا و لەسەر کانی دروستکراون. یەکەمیان لەسەر ڕووبەری (١٥ بۆ ٨٠م) و دووەمیان لەسەر ڕووبەری (٢٠ بە ٦۰م). خاوەندارێتیان بۆ (مارف حەمەساڵح) دەگەڕێتەوە. ٢- پڕۆژەی حەوزی ماسی ئازاد عیزەت: لە دوو حەوزی ١٠-٧٠ پێکدێت. بە دووریی (٣٠٠م) لە ڕۆژهەڵاتی گوندەکه لەسەر کانی و لە تەنیشت پڕۆژەی حەوزی ماسی حاجی مارف دروستکراوە. خاوەندارێتی بۆ (ئازاد عیزەت) دەگەڕێتەوە. بە ئاوی کانی و بیر ئاوی بۆ دابیندەکرێت.
ئەم پڕۆژەى حەوزی ماسیە دەکەوێتە خۆرئاوای گوندى قوڵخورد، ساڵی ٢٠٠٩ دروستکراوە، ڕووبەرەکەی نزیکەی ١دۆنم دەبێت، ڕۆژانە بەرهەمی ئەم حەوزی ماسیە دەخرێتە بازاڕەوە، خاوەندارێتی بۆ (محەممەد حاجی مەحموود دەگەڕێتەوە).
کەوتووەتە گوندی (کوڵکنیی ئیسماعیل خەسرەو)ی سەربە شارۆچکەی (خورماڵ). بە نوسراوی ژمارە ٨٣ لە ٢٠ی ٢ی ٢٠١٧ مۆڵەتی فەرمی وەرگرتووە و لە پارچە زەویی ژمارە ٦ی کەرتی ١٨ ی تەویلەجۆ لەسەر ڕووبەری شەش دۆنم زەوی دروستکراوە. توانای پڕۆژەکە بریتییە ٦٠٠٠ پەنجە ماسی لە ئێستادا (بەختیار حەمەساڵح وەیس) خاوەنی پڕۆژەکەیە.
دوو حەوزی ماسین. کەوتوونەتە ناوەڕاستی گوندی (کشەیەری)یەوە. ساڵی٢٠١٧ دامەزراون. یەکێکیان بە ئاوی ڕیشێن دروستکراوە و (١٥م) پانی و (١٥٠م) درێژە و لەسەر ڕووبەری ١٣ دۆنم دروستکراوە. دووەمیان لە بەشی خۆرهەڵاتی گوندەکەدایە و لەسەر چەمی زەڵم (٢٠م) پانی و (١٥٠م) درێژه و لەسەر ڕووبەری ١٥ دۆنم دروستکراوە.
کەوتووەتە گوندی (تەپی سەفا)ی سەربە شارۆچکەی (خورماڵ). بە نوسراوی ژمارە سێی لە ساڵی ١٩٩٩ مۆڵەتی فەرمی وەرگرتووە و لە پارچە زەویی ژمارە ١٤/ ١ی کەرتی ١٨ ی تەویلەجۆ لەسەر ڕووبەری ١٠ دۆنم زەوی دروستکراوە. توانای پڕۆژەکە بریتییە ١٠٠٠٠ پەنجە ماسی لە ئێستادا (سەعدی محەممەد) خاوەنی پڕۆژەکەیە.