بەرگی چوارەم
شوێنی دەستکرد (گوند و شار)
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
تیشک خستنە سەر پێکهاتەی شار و گوندەکانی هەڵەبجە، تەلارسازی، و شوێنە دەستکردەکان کە دەستی مرۆڤ نەخشی کردوون.
بەرگی چوارەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
تیشک خستنە سەر پێکهاتەی شار و گوندەکانی هەڵەبجە، تەلارسازی، و شوێنە دەستکردەکان کە دەستی مرۆڤ نەخشی کردوون.
شەقامێکی سەرەکییە لە شاری هەڵەبجە. گەڕەکی (سەرا و شەهیدان) بەیەک دەگەیەنێت. یەک سایدی قیرتاوکراوە. درێژییەکەی (٤١٠م)ە. گەڕەکی سەرا دەکاتە دوو بەشەوە. چەندین فرۆشگا و مارکێتی لەسەرە.
کەوتووەتە ناو شاری هەڵەبجە. شەقامێکی کورت و یەک سایدە. بە کۆڵانە پانەکەی مامۆستایانیش ناسراوە. پانیەکەی (١٨) مەتر و درێژییەکەی نزیکەی (٤٥٠م) دەبێت. شەقامی قانع و ئەحمەدموختار جاف دەبەستێت بەیەکەوە. بارەگای چەند ڕێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنی تێدایە و کەوتووەتە گەڕەکی مامۆستایانی یەک.
یەکێکە لە شەقامە سەرەکییەکانی ناو شاری هەڵەبجە. لە گەڕەکی (کانی قوڵکە) و لە چێشتخانە وەهبی لە نێو بازاڕی هەڵەبجە دەستپێدەکات، تا دەگاتە چێشتخانەی هەردی لە شەقامی مەولەوی. درێژییەکەی (١.٨کم) دەبێت. گەڕەکەکانی مەرزەبۆتۆ و تووەوشک و شەهید فاتح و ماردین، لەیەکتر جیادەکاتەوە. بەشی زۆری یەک سایدە و بەشەکەی دیکەی دوو سایدە.
شەقامێکی بازرگانییە لە ناو سەنتەری شاری هەڵەبجە. کەوتووەتە سنوری گەڕەکی (شەهیدان) و بە کۆڵانی (مزگەوتی شافیعی)یش ناودەبرێت. لە (دیکۆراتی بەرزان)ـەوە دەستپێدەکات بە یەک سایدێکی تەسک و پێچاوپێچ دەڕوات و لە شەقامی (قانع) کۆتاییپێدێت. بازاڕێکی شەوانە ڕۆژیە. چەندین فرۆشگا و کوتاڵفرۆشی تێدایە. درێژییەکەی (٥١٠م)ە.
شەقامێکی سەرەکییە. بە شەقامی (زانکۆ)ش دەناسرێت. لە نزیک مزگەوتی عوسمانی کوڕی عەفان دەستپێدەکات. هەتا نزیک چوار ڕیانی مزگەوتی بەختیاری یەک سایدە. دواتر هەتا زانکۆی هەڵەبجە و گوندی عەبابەیلێ دوو سایدە. درێژییەکەی نزیکەی (٣کم) دەبێت. گەڕەکەکانی تەنیشتی لە دەستە ڕاستەوە بریتین لە: (شەهیدان، کارێز، شنروێ، زانکۆ) گەڕەکەکانی دەستە چەپی بریتین لە: (مامۆستایانی دوو، شاڕێ، بەفری میری، گۆران سیتی) و بەنێویاندا تێپەڕ دەبێت. ناوەندی هەڵەبجە دەبەستێتەوە بە شاخی شنروێ و گوندەکانی خۆرهەڵاتی هەڵەبجەوە.
شەقامێکی سەرەکیی دوو سایدە. بەناوی یەکێک لە وێنەگرانەی کارەساتی کیمیابارانەوە ناونراوە، کە خەڵکی باکوری کوردستانە. لەکۆتایی شەقامی پێشمەرگە و مۆنۆمێنتی هەڵەبجەوە بە درێژی (٦٧٥م)ە بە ئاڕاستەی گەڕەکی (حەسەنئاوا) دەڕوات. پاشان لە قوتابخانەی (یەکێتی برایان)ەوە بەشێوەیەکی کەوانەیی بە چواردەوری مۆنۆمێنت (یادگاری) هەڵەبجە دەسوڕێتەوە. دەگاتەوە بە شەقامی گۆران. ڕێگەی سەرەکیی گەڕەکەکانی (حەسەنئاوا و سەروەرانی یەک و دوو و یادگاری)یە. ئامادەیی (شەهید عەبدولڕەحمانی میرزا حەسەنی کچان) و (سەنتەری ئۆتیزم) و نوسینگەی هەڵەبجەی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) کەوتووەتە سەر ئەم شەقامە.
شەقامێکی سەرەکیی جوتسایدە. لە سەنتەری بازاڕی شارۆچکەی سیروان بە ئاڕاستەی گوندی بەشارەت درێژدەبێتەوە. بلواری هەردوو سایدەکە بە شۆستە و درەخت لەیەکتر جیاکراونەتەوە. ڕووناکی بۆ دابینکراوە و چەندین خزمەتگوزاریی گشتی کەوتووەتە سەر.
کەوتووەتە خۆرئاوای شاری هەڵەبجە. نزیک (فولکەی عومەری خاوەر)ە. لە (گەراجەکەی حاجی ڕەشەی جەهان)ەوە دەستپێدەکات و بە درێژیی کەمتر لە کیلۆمەترێک دەڕوات، هەتا دەگاتە سێڕیانی ڕێگەی گەڕەکی سەروەرانی یەک و ڕێگەی گوندەکانی (نەورۆڵی) لە نزیک (بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەی شەهید) و (هۆڵی کۆبونەوەی بۆنەکان) کۆتاییدێت. بە یەکێک لە شەقامە سەرەکییەکان دادەنرێت و یەک سایدە و پانییەکەی لە نێوان ١٣ بۆ ١٦ مەتردایە. گەڕەکی سەروەرانی یەک و بەشێک لە گەڕەکی گوڵان و گەڕەکی شێخ ئیسماعیل بە سەنتەری شارەوە دەبەستێتەوە. هەردوو گۆڕستانی (شێخ ئیسماعیل) لە ناوەڕاستی شەقامەکە، گۆڕستانی (گوڵان) لە کۆتایی شەقەماکە هەڵکەوتوون. مزگەوتی (شێخ ئیسماعیل) لە دووریی (٢٥م) لە نێو یەکێک لە کۆڵانەکانی شەقامەکەدایە و قوتابخانەی بنەڕەتیی (حەمدون) لە ناوەڕاستی شەقامەکەدایە. بە درێژایی ئەم شەقامە چەندین فرۆشگە و پێشانگەی جۆراوجۆر هەن.
شاڕێیەکی دوو سایدی شارە. هەڵەبجە بە شارۆچکەی (سیروان)ەوە دەبەستێتەوە. لە بازگەی (زەمەقی)یەوە دەستپێدەکات بە ئاڕاستەی شار و لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە کۆتاییپێدێت. درێژییەکەی (٢. ٥کم) ە. لقێکی بۆ یاریگای نێودەوڵەتی لەنێوان دەروازە و ناوچەی پیشەسازی لێ دەبێتەوە و شەقامی (ئاسۆ محەممەد بامۆکی) دێتەوە سەر. ڕووناکی و باخچەی لەسەرە. پەیکەری (پێشمەرگە) و (مەولەوی) لەسەر دانراوە. دانراوە. لەم پەیکەرەوە شەقامی (ئاسۆ بامۆکی) دێتەوە سەر.
شەقامێکی سەرەکییە لەناو شاری هەڵەبجە. بەناوی (تاهیربەگ)ی شاعیرەوە ناونراوە. لە پارک و شاری یاری هەڵەبجەوە دەستپێدەکات و بە دوو سایدی بە ئاڕاستەی خۆرهەڵات و گوندی عەبابەیلێ دەڕوات.
شەقامێکی یەک سایدی قیرتاوکراوە لەناو شاری هەڵەبجە. درێژییەکەی (٢٥٠م)ە. هەردوو گەڕەکی جولەکان و کانیعاشقان پێکەوە دەبەستێتەوە. لە مزگەوتی (جمهوری) دەستپێدەکات و لە شەقامی (چاوگ) کۆتاییپێدێت. قوتابخانەی (سالم)ی بنەڕەتی لەسەرە.
کەوتووەتە ناو شاری هەڵەبجە. شەقامێکی سەرەکیی پێچاوپێچە. یەک سایدە. لە بەردەم مزگەوتی گەورە (جامیعە) دەستپێدەکات. بە ئاڕاستە ڕێگەی چاوگ دەڕوات. گەڕەکەکانی: جولەکان وپیر محەممەد و گوڵان و کانیعاشقان پێکەوە دەبەستێتەوە. ڕێگەیەکی سەرەکیی باشوری هەڵەبجەیە. درێژییەکەی نزیکەی یەک کیلۆمەتر دەبێت. هەریەکە لە (باخچەی ساوایانی باخی میر) و (قوتابخانەی کانیعاشقانی بنەڕەتی) و (مزگەوتی مەحوی) کەوتووەتە سەر.
شەقامێکی سەرەکیی دوو سایدی قیرتاوکراوە لەناو شاری هەڵەبجە. لە کۆتایی شەقامی ئەحمەدموختار جاف و لە تەنیشت بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری بە ئاڕاستەی یاریگای فوتساڵی ئەشکەوڵ و یاریگای شاهۆ حەمە فەرەج دەڕوات. هەردوو گەڕەکی مامۆستایانی یەک و دوو لەگەڵ گەڕەکی شاڕێ جیادەکاتەوە. درێژی شەقامەکە (٦. ١)کم دەبێت و بە شەقامی (ئەبا عوبەیدەی جەڕاح)، کە بە شەقامی (زانکۆ) ناسراوە، دەگاتەوە. هەریەکە لە سەندیکای یەکێتیی ئەندازیاران و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری کۆمەڵایەتی لەسەرە.
شەقامێکی سەرەکییە لەناو شاری هەڵەبجە. بەناوی (ئامانج ڕەحیم)ی سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانەوەی ناونراوە، کە ڕۆڵی هەبووە لە ڕێکارەکانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە. لە بەردەم مزگەوتی (مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس) دەستپێدەکات و بە ئاڕاستەی (گۆران سیتی) دەڕوات. درێژییەکەی (٧٧٦م)ی دوو سایدە.
لە چوار ڕیانی ڕۆشنبیریی هەڵەبجەوە دەستپێدەکات بە ئاڕاستەی نەخۆشخانەی گشتی عەنەب و تاکو ڕیستۆرانتی هەردی بەشێوەی دوو ساید درێژدەبێتەوە. دێتەوە سەر شەقامی ئاشنایی. ئەم شەقامە هەر چوار گەڕەکی (کانی قوڵکە و تووەوشک) لەگەڵ(شارەوانیی یەک و ماردین) جیادەکاتەوە. درێژییەکەی زیاتر لە کیلۆمەترێک دەبێت و چەندین دووکانی پیشەوەری جۆراوجۆری وەک جوانکاریی ئۆتۆمبێل و میکانیکی و هتد لەسەرە.
کەوتووەتە ناوەڕاستی گەڕەکی (شاڕێ) لە هەڵەبجە و دەیکاتە دوو بەشەوە. لە شەقامی هەورامان دەستپێدەکات و بە ئاڕاستەی کۆمەڵگەی پەروەردەیی هاوچەرخی هەڵەبجە دەڕوات و درێژییەکەی (٦٥٠م)ی یەک سایدی قیرتاوکراوە. لە نزیک پەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەڵەبجە کۆتاییپێدێت.
لە شەقامی تاهیر بەگی جاف جیادەبێتەوە. لەبەردەم پارک و شاری یاریی هەڵەبجە دەستپێدەکات. گەڕەکی (هەولێر) دەکاتە دوو بەش. دەگاتەوە بە کەمەربەندی (شێخ بابا ڕەسوڵی عەبابەیلێ)، کە تاکو ئێستا ئەم شەقامە جێبەجێنەکراوە. درێژییەکەی زیاتر لە (١. ٥کم)ە. لە ئێستادا بەشێکی کەمی دوو سایدە. بەشەکەی دیکەی جێبەجێنەکراوە. کۆلێجی هەڵەبجەی هاوبەشی کوڕان و وێستگەی گشتیی کارەبای شارەکەی لەسەرە.
کەوتووەتە ناو شاری هەڵەبجە. بەرانبەر باخی عەلی بەگ و شەقامی (نالی) بە ئاڕاستەی دادگای هەڵەبجە دەستپێدەکات. یەک سایدی قیرتاوکراوە. گەڕەکی (سەرا) و (باخی میر) پێکەوە دەبەستێتەوە. درێژییەکەی (٢٥٠م)ە.
کەوتووەتە ناو شاری هەڵەبجە. شەقامێکی نێوانییە و چەندین شەقامی سەرەکی وەک (ئەباعوبەیدەی جەڕاح و بابا ڕەسوڵ) بەیەکەوە دەبەستێتەوە. لە گەڕەکی گۆران سیتی دەستپێدەکات. بەشێکی جێبەجێکراوە و دوو سایدە. لە (مزگەوتی ئاشتی تاکو شەقامی تاهیر بەگی جاف)، هەتا ساڵی ٢٠٢٣ جێبەجێنەکراوە. هەردوو گەڕەکی (بەفری میری و گۆران سیتی) لە لایەک و گەڕەکی (هەولێر و زانکۆ) لە لایەکی دیکە لەیەکتر جیادەکاتەوە.
لە شەقامی ئۆزتورک جیادەبێتەوە. شەقامێکی پلە دووە. بە شێوەیەکی لاکێشەیی چواردەوری گەڕەکی (سەروەرانی دوو)ی داوە. گەڕەکەکانی (سێ گردان و حەسەنئاوا و سەروەرانی دوو) پێکەوە دەبەستێتەوە. درێژییەکەی (١١٧٠م)ە. مزگەوتی (ئیمام ئەحمەد) و یاریگای فوتساڵ و چەند باخچەیەکی بچوکی کەوتووەتە سەر.