بەرگی چوارەم
شوێنی دەستکرد (گوند و شار)
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
تیشک خستنە سەر پێکهاتەی شار و گوندەکانی هەڵەبجە، تەلارسازی، و شوێنە دەستکردەکان کە دەستی مرۆڤ نەخشی کردوون.
بەرگی چوارەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
تیشک خستنە سەر پێکهاتەی شار و گوندەکانی هەڵەبجە، تەلارسازی، و شوێنە دەستکردەکان کە دەستی مرۆڤ نەخشی کردوون.
هۆڵی پرسەی ژنانی کاکەیی شوێنیکی تایبەتە بە پرسەی ژنانی کاکەیی لە هەڵەبجەی شەهید، کەوتوەتە گەڕەکی شارەوانی پشت قوتابخانەی شنروێ. کاکەییەکانی هەڵەبجە بە هاوکاری خێرخوازان لە ساڵی ٢٠١٨ بە دوو نهۆم دروستیان کردووە. نهۆمی دووی تایبەتە بە پرسە.
لە دوای ساڵی ١٩٧٠ لەسەر جادەی گشتی، گەڕەکی پاشا، بە تەنیشت گەراجی سەعید خەڵەفەوە، لە لایەن حەمەلاسلکی و براکەیەوە لەسەر ڕووبەرێکی چوارگۆشەیی دروستکرا. ٣٠٠ کەسی دەگرت. لەسەرەتادا سەقفی نەبوو، سینەمایەکی هاوینە بووە. بە شەوان دراوسێکان توانیویانە لەسەربانەکانەوە فیلمەکان ببینن. دواتر سەرگیراوە و گۆڕانکاری لە دیکۆر و کورسیەکانیدا کراوە. شوێنی دانیشتنی٦٠ فلسی و ٤٠ فلسی هەبووە. بێجگە لە پیاوان، ژنانیش لە گەڵ کەسوکاریاندا بە شەوان دەچوونە سینەما. پێش دروستکردنی سینەماکە لە تەویڵە و چەند شوێنی هەڵەبجە فیلم پیشاندراوە. لەم سینەمایەدا چەند ئاهەنگ و گۆرانی و شانۆییەکی پێشکەشکراون.