شەهید حاجی عەلی
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07
کەوتووەتە گەڕەکی شەهیدان (جانجان)، نزیک بە مزگەوتی جانجان لە شارۆچکەی (سیروان). سەرەتا ناوی (هۆڵی مەحوی) بووە و دواتر ناوەکەی گۆڕاوە و بە ناوی کوڕێکی موختاری کۆنی جانجان و بە (هۆڵی شەهید حاجی عەلی)ەوە ناونراوە. موڵکی وەزارەتی ئەوقافە. ساڵی ٢٠٠٨ لەسەر ڕووبەری (٥٠٠م٢) دەستکراوە بە دروستکردنی و ساڵی ٢٠٠٩ تەواوکراوە. لە دەروازەیەک و هۆڵیکی گەورە و شوێنی خزمەتگوزاریی و بیرێک بە قوڵایی (٣٣م) پێکهاتووە، عەلی محەممەد مەعروف (عەلی دەلاک) وەک فەرمانبەری میلاکی ئەوقاف سەرپەرشتی هۆڵەکە دەکات.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (عەلی محەممەد مەعروف "عەلی دەلاک")، لەدایکبوو: ١٩٧٠، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: فەرمانبەر، لە ١٧ی ١٢ی ٢٠٢٣، لە سیروان.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (مەعروف ئەحمەد ساڵح)، لەدایکبوو: ١٩٥٣، پیشە: خانەنشین، لە ١٧ی١٢ی٢٠٢٣، لە سیروان.
ئامادەکردنی: یونس مەحموود ئەحمەد