بەرگی چوارەم
شوێنی دەستکرد (گوند و شار)
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
تیشک خستنە سەر پێکهاتەی شار و گوندەکانی هەڵەبجە، تەلارسازی، و شوێنە دەستکردەکان کە دەستی مرۆڤ نەخشی کردوون.
بەرگی چوارەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
تیشک خستنە سەر پێکهاتەی شار و گوندەکانی هەڵەبجە، تەلارسازی، و شوێنە دەستکردەکان کە دەستی مرۆڤ نەخشی کردوون.
شەقامێکە لەناو شاری هەڵەبجە. هەردوو گەڕەکی شارەوانیی (دوو) و گەڕەکی (شاڕێ) لەیەکتر جیادەکاتەوە. درێژییەکەی نزیکەی (٨٠٠م) دەبێت و یەک سایدێکی پانە. هەردوو شەقامی (حەسەن زیرەک و ئامانج ڕەحیم) بەیەک دەگەیەنێت. قوتابخانەی شنروێ و شەپۆل و هۆڵی بۆنەی کاکەییەکانی لەسەرە. بۆ پێداویستی ڕۆژانەی هەردوو گەڕەکەکە، بووەتە بازاڕێکی بچووک.
هەردوو شەقامی پێشمەرگە و شەقامی کوردستان پێکەوە دەبەستێتەوە. ڕێگەی سەرەکیی یاریگای نێودەوڵەتیی هەڵەبجەیە. درێژییەکەی نزیکە (٦٠٠م)ە. بەشێکی گرنگی بە دوو سایدی و قیرتاوکراوی جێبەجێکراوە. ناوچەی پیشەسازی و یاریگای نێودەوڵەتی لەیەک جیادەکاتەوە.
هۆڵێکی حکومییە و سەر بە وەزارەتی ڕۆشنبیرییە. کەوتووەتە پشتی حەوز لە شارەدێی تەوێڵە. نزيک چاکسازیی کارەبای تەوێڵە. بۆ بۆنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی و ئاینی و کۆبوونەوەی تری پێویست بەکاردێت. ساڵی ٢٠٠٩ لەسەر ڕووبەری ٢٠٠م دروستکراوە. شێرکۆ عەبدول و گۆران بورهان مقاولی بوون و کورسی دانیشتنی هەیە. هەندێجار پرسەشی تێدا دادەنرێت.
ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن حکومەتەوە بڕیاری دروستکردنی دراوە، بەڵام کارەکە بەهۆی قەیرانەکانەوە کورتی هێناوە و تەواو نەبووە، تەنیا پایەکانی تەواوبوون و سەقفی تێکراوە، لەلایەن خەڵکەوە بەشەکانی تری وەک دەرگا و پەنجەرە و هەندێک تەواوکاری تێداکراوە و وەهای لێ کراوە بە کەڵکی دانانی پرسە بێت.
کەوتووەتە سنوری گوندی (بامۆک). (ئیسماعیلی حاجی محەممەد بامۆکی) دروستیکردووە.
کەوتووەتە ناوگوندی (بانیشار) و تەنیشت مزگەوتی گوندەکە. ساڵی ٢٠١٣ لەسەر ڕووبەری (٢٠٠م) لە لایەن حکومەتەوە دروستکراوە و لە ئێستاشدا هەندێک کاری ماوە. بۆ پرسە و کۆبوونەوەی گشتیی خەڵکی گوندەکە بەکاردەهێنرێت.
کەوتووەتە ناوەڕاستی گوندی (تازەدێی بناری سورێن). ساڵی ٢٠١٤ بەناوی (هۆڵی بۆنەکانی تازەدێ)وە لەسەر ئەرکی خەڵکی گوندەکە لەسەر ڕووبەرەکەی (٢٥٠م٢) دروستکراوە. بۆ پرسە و کۆبوونەوەی گشتی بەکاردەهێنرێت.
کەوتووەتە ناوەڕاستی گوندی (تەپەتۆڵەکە). ساڵی ٢٠١٠ لەسەر ئەرکی (مام جەلال) لەسەر ڕووبەری (٢١٠م٢) دروستکراوە. هاوڵاتیانی گوندەکە بۆ پرسەکان و کۆبونەوە گشتییەکان بەکاریدەهێنن.
کەوتووەتە ناوەڕاستی گوندی (تەپەسەرەقوڵە). ساڵی ٢٠١٨ لە لایەن ڕێکخراوێکی خێرخوازییەوە لەسەر ڕووبەری (١٥٠م٢) دروستکراوە. تایبەتە بە پرسە و کۆبونەوەی گشتی خەڵکی گوندەکە.
کەوتووەتە شارۆچکەی (خورماڵ) لەسەر ڕێگاى ناوبازار و مزگەوتى گەوەرى خورماڵ، هۆڵەکە بەتەنیشت مزگەوتى مەلا عەبدوڵاى گوڵپییەوە دروستکراوە، تایبەتە بە پرسە و بۆنە کۆمەڵایەتییەکانى ژنان، لەساڵى ٢٠٢٠ لەسەر ئەرکى مەکتەبى ئیدارەى گشتى یەکێتى دروستکراوە، بەناوى (هۆڵى حاجى حەیات) خێزانى (حاجى محەممەد کوڵکنى)، ڕووبەری هۆڵەکەى (٢٠٠م٢) دەبێت، بە بلۆک و چیمەنتۆ دروستکراوە و یەکەم هۆڵە لە سنورى ناحیەی خورماڵ تایبەت بە پرسەى ژنان دوستبکرێت.
کەوتووەتە گەڕەکى شێخ ئیسماعیل و بەرانبەر گۆڕستانى شێخ ئیسماعیل لەناو شاری هەڵەبجە. ساڵی ٢٠٢٢ لەسەر ڕووبەرى (٦٥٠م) چوارگۆشە دروستکراوە. جگە لە دابینکردنی زەوییەکەی، خەرجى و پێداویستییەکانى لەلایەن (شێخ عەلى شێخ عیزەدین)ـەوە دابینکراوە. بەناوى حاجی ئامینەى کچی حاجی عومەر سڵێمانی چرۆسانەییەوە ناونراوە، کە دەکاتە دایکى شێخ عەلى شێخ عیزەدین. لە ژووری حەوانەوە، نوێژکردن، مردووشۆردن، چێشتخانە پێکهاتووە. تایبەتە بە پرسەى ژنان.
کەوتووەتە گوندی (خارگێڵان) لە تەنیشت مزگەوتی خارگێڵان. لەلایەن کۆمپانیایەکی کۆری و بە هەوڵی ئەنجومەن و خەڵکی گوند، ساڵی ٢٠١٩ لەسەر ڕووبەری (١٥م٢) دروستکراوە. شوێنی ٣٠٠ کورسی هەیە تایبەتە بە پرسەی پیاوان و چەند بۆنەیەکی تری ئاینی.
کەوتووەتە گوندی (ڕیشێن). ساڵی ٢٠١١ لەلایەن حکومەتەوە لەسەر ڕووبەری (٢٥٠م٢) دروستکراوە. هاوڵاتیانی گوندەکە بۆ پرسە و کۆبونەوە و شەکراوخواردنەوە بەکاریدەهێنن.
کەوتووەتە سەر ڕێگای سەرەکیی (خورماڵ - سیدسادق). ساڵی ٢٠٠٨ لەسەر ئەرکی (محەممەد حاجی مەحموود) لەسەر ڕووبەری (٤٥٠م٢) دروستکراوە. تایبەتکراوە بۆ هەموو بۆنەکان. لە ئێستادا خاوەندارێتی بۆ (ئەحمەد عەلی ئەحمەد) دەگەڕێتەوە.
کەوتووەتە بەشی خوارەوەی گوندی (شەکرالی). ساڵی ٢٠١٢ لەسەر ڕووبەری (٥٠٠م٢) لە لایەن خێرخواز (حاجی عومەر تەپی سەفایی)یەوە دروستکراوە. بۆ پرسە و کۆڕوکۆبونەوە گشتییەکانی بەکاردەهێنرێت.
کەوتووەتە گەڕەکی شارەوانی لە هەڵەبجە، تەنیشت مزگەوتی ڕەییان لە گریانەییەکان. لە ڕێگەی ئیدارەی گشتییەوە ساڵی ٢٠١٢ وەک وەفایەک بۆ شەهید ئەحمەد کەریم ڕەزا عەلی میرە (١٩٤٩-١٩٧٨)، کە بە ئەحمەد گریانەیی ناسراوە دروستکراوە. ڕووبەرەکەی (٥٠٠م٢)یە و ٣٠٠ کورسی لەخۆدەگرێت. تایبەتە بە پرسەی گریانەییەکان و خەڵکی ناوچەکە.
هۆڵی پرسە و بۆنەکانە لە گوندی دەگاشێخان، کەوتووەتە سەر جادەی قیری دەگاشێخان لە بەڵخە، لە سەروی تڵفی ساواوە، بەناوی شەهید بورهانەوە ناونراوە، کە شەهیدێکی خەڵکی گوندەکەیە. ساڵی ٢٠١٢ دەستکراوە بە دروستکردنی و ٢٠١٣ تەواوبووە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی نیشتەجێکردن و ئاوەدانکردنەوەی هەڵەبجە لەسەر ڕووبەری ٤٠٠م دووجا بە بلۆک و کۆنکرێت و شیش و ئاسن و گەچ بە یەک نهۆم دروستکراوە و تابلۆی بۆ هەڵواسراوە. مقاولەکەی د. ئەسکەندەری نارنجڵەیی بووە. لە ناوەوە بە چواردەوری هۆڵەکە سەکۆی دانیشتنی بۆکراوە و نزیکەی ٢٠٠ کورسی دەگرێت، ژوری بچوکی ئاو و پێداویستیی پرسەی هەیە، بۆ پرسە و بۆنەی تایبەت و گشتی گوندەکە بەکاردێت.
کەوتووەتە ناو گوندی (خاکوخۆڵ). ساڵی ٢٠١٣ لە لایەن (محەممەد حاجی مەحموود)ەوە دروستکراوە. بەناوی پێشمەرگەیەکی شەهیدی گوندەکەوە ناونراوە. ڕووبەرەکەی (٤٠٠م٢)یە. تایبەتە بە بۆنە ئاینییەکان و پرسەی خەڵکی گوندەکە و کۆبونەوە گشتییەکان.
هۆڵێکی حکومییە. کەوتووەتە شارۆچکەی (خورماڵ) لەسەر ڕێگەی سەرەکیی خورماڵ –بیارە. ساڵی ٢٠٠٧. جیا لە هۆڵەکە چوار ژووری تریشی تێدایە. زۆربەی بۆنەو کۆبونەوە و چالاکیەکانی سنورەکەی لێدەکرێت.
کەوتووەتە باکوری خۆرئاوای گوندی (شیرەمەڕ)ی سەر به شارۆچکەی خورماڵ. ساڵی ٢٠٠٣ لەلایەن ئیدارەی گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە دروستکراوە. یەکەمین گوند بووە لە شارەزوور و هەڵەبجە هۆڵی پرسەی تێدابێت. بەناوی شەهید فازیل شیرەمەڕی ناونراوە، کە خەڵکی گوندەکە بووە.