بەرگی چوارەم
شوێنی دەستکرد (گوند و شار)
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
تیشک خستنە سەر پێکهاتەی شار و گوندەکانی هەڵەبجە، تەلارسازی، و شوێنە دەستکردەکان کە دەستی مرۆڤ نەخشی کردوون.
بەرگی چوارەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
تیشک خستنە سەر پێکهاتەی شار و گوندەکانی هەڵەبجە، تەلارسازی، و شوێنە دەستکردەکان کە دەستی مرۆڤ نەخشی کردوون.
کەوتووەتە گوندی (گۆمەلار)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ). بنکەیەکی کشتوکاڵى بووە و بەناوى (کۆمەڵەی هەرەوەزی کشتوکاڵی) لە ساڵی ١٩٦٠ بۆ یەکەمجار کراوەتەوە. وەک ناوەندێکی توێژینەوەی کشتوکاڵی بووە. چەند دۆنمێک زەویی کشتوکاڵی و چەند ئامێرێکیان هەبووه، سەر بە لقی کشتوکاڵی (خورماڵ) بووە. هەتا ساڵی ١٩٨٧ کاری کردووە و کراوەبووە. ڕووبەری (١٠٠٠م)یان بەدەستەوەبووە و هەلیکاری بۆ چەند کارمەندێک ڕەخساندووە و ڕۆڵی هەبووە لە بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی کشتوکاڵی بۆ جوتیارانی ناوچەکە.