فەقێ
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
کەوتووەتە ناو شاری هەڵەبجە لە گەڕەکى مۆردانە و لە تەنیشت سەنتەرى ژنان. بە یەکەمین هۆڵى پرسەى ژنان دادەنرێت. ساڵى ٢٠١٧ لەسەر ئەرکى (بەشیر مەنوچر محەممەد) و چەند خێرخوازێکى تر، بە تێچووى ٢٥٠ هەزار دۆلار لەسەر ڕووبەرى ١٣٣٣م دروستکراوە. زەویى هۆڵەکە لەلایەن شارەوانى هەڵەبجەوە دابینکراوە. بیناکە لە دوو نهۆم پێکهاتووە. نهۆمى یەکەم تایبەتە بە هۆڵەکە و نزیکەى ٣٠٠ بۆ ٤٠٠ کورسى تێدایە. نهۆمى دووەم تایبەتکراوە بە چێشتخانە و شوێنى حەوانەوە. شوێنی مردووشتن، نوێژکردنیشی بۆ دروستکراوە. کارەباى بەردەوامى بۆ دابینکراوە. لە بۆنە کۆمەڵایەتییەکانیشدا بەکاردەهێنرێت. پێداویستییەکانى لەلایەنى بنەماڵەى فەقێوە دابیندەکرێت.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنى ئامادەکاران لەگەڵ (بەشیر مەنوچر محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٧٠، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: کاسب، لە ٨ى ٣ى ٢٠٢٤.
- چاوپێکەوتنى کارگێڕی لەگەڵ (سمکۆ سالار موشیر)، لەدایکبوو: ١٩٧٦، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: بەڕێوەبەرى ناحیەى بەمۆ، هەڵەبجەى شەهید، ٩ى ٣ى ٢٠٢٤.
- سەردانی مەیدانیی ئامادەکاران بۆ شوێنەکە، لە ٢٣ى ٦ى ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: حەمزە محەممەد ساڵح محەممەد,ڕەنجدەر عومەر عەبدوڵا عەلی