مەحوی
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07
کەوتووەتە گەڕەکى مۆردانە و لەسەر ڕێگاى سەیرانگاى چاوگ بە تەنیشت مزگەوتی (مەحوی)یەوەیە لە شاری هەڵەبجە. بە پێشنیازی ئەنجومەنی کۆکۆیی ساڵی ٢٠٠٩ لەسەر ڕووبەری (٤٠م درێژی و ٢٠م پانی) دروستکراوە. زەوییەکەی لە لایەن شارەوانیی هەڵەبجەوە دابینکراوە. بودجەی هۆڵەکە لەلایەن کۆمپانیای نۆکانەوە دابینکراوە. شوێنی نزیکەی ٣٥٠ کەسی تێدا دەبێتەوە. گەرچی تایبەتە بە پرسە، بەڵام هەندێک بۆنەی تری وەک ئاشتەوایی، شەکراوخواردنەوە، کۆبوونەوەی گشتی تێدا ئەنجامدەدرێت. یەک جار نۆژەنکراوەتەوە. حاجی حەسەن عەلی لە دروستکردنییەوە هەتا ئێستا خۆبەخشانە سەرپەرشتی و خزمەتیدەکات.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکاران لەگەڵ (تۆفیق مستەفا ڕەحیم حەمەئەمین)ی ئەندامى کارگێڕى ئەنجومەنى گوندى چنار و چاوگ، لەدایکبوو: ١٩٦١، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: مامۆستا، لە ٩ى ٣ى ٢٠٢٤، لە هەڵەبجە.
- چاوپێکەوتنى ئامادەکاران لەگەڵ (حسن حەمەعەلى حسێن)، لەدایکبوو: ١٩٧١، پیشە: خانەنشین، لە ٩ى ٣ى ٢٠٢٤، لە هەڵەبجە.
ئامادەکردنی: حەمزە محەممەد ساڵح محەممەد,ڕەنجدەر عومەر عەبدوڵا عەلی