بەرگی چوارەم
شوێنی دەستکرد (گوند و شار)
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
تیشک خستنە سەر پێکهاتەی شار و گوندەکانی هەڵەبجە، تەلارسازی، و شوێنە دەستکردەکان کە دەستی مرۆڤ نەخشی کردوون.
بەرگی چوارەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
تیشک خستنە سەر پێکهاتەی شار و گوندەکانی هەڵەبجە، تەلارسازی، و شوێنە دەستکردەکان کە دەستی مرۆڤ نەخشی کردوون.
کەوتووەتە باشوری گوندی (هانەیدن)ی سەر بە شارۆچکەی (بیارە). ڕێگەی سەرەکیی ئۆتۆمبێل بۆ گوندەکە و مەرزی (سیپە)، بەسەر ئەم پردەدا تێپەڕدەبێت. مێژووەکەی بۆ ساڵانی شەستەکانی سەدەی ڕابردوو دەگەڕێتەوە. سەرەتا بە جەمەلۆن و لە شێوەی بۆری بووە، دواتر لە ساڵی ٢٠٠٥، کە ڕێگەکە قیرتاوکراوە، پردەکەش کراوە بە کۆنکرێت. درێژییەکەی (١٠م) و پانیپەکەی حەوت مەترە. ئاوی (دەرەوباوەیسی) بەژێردا تێپەڕدەبێت. جیا لە خەڵکی گوندی (هانەیدن)، گوندەکانی (دەرەیمەڕ) و کاسبکارانی مەرزی سیپە و گەشتیارانی سودیلێدەبینن.
کەوتووەتە سنوری شارۆچکەی (بیارە). لەسەردەمی مەلیک فەیسەڵی دووەمدا و لە ساڵی ١٩٥٤دا لە لایەن بەڵێندەرێکی عەرەب، بە ناوی (عەلوان)ـەوە جێبەجێکراوە. بە دیواری بەرد، پایە و شێلمانی ئاسن و کۆنکرێت، بە درێژایی (٤٠م) پانی و حەوت مەتر درێژایی، لەسەر چەمی بیارە دروستکراوە. لە شەڕی عێراق و ئێراندا پردەکە لە لایەن ئێرانەوە تەقێنراوەتەوە و پاش جەنگەکه، لە تەنیشتییەوە پردێکی سەیاری ئاسن دانراوە. دوای ڕاپەڕین پردە کۆنەکە دروستکراوەتەوە و چەندجارێکیش چاکسازی تێدا کراوە. لە ئێستادا درێژیی (١٥م) و پانیی حەوت مەتر دەبێت و کابینەی پۆلیسی هاتوچۆ و پەیکەری عوسمان هەورامی لە نزیکیدا دانراوە.
کەوتووەتە باشوری گوندی (تەکیە)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ)، لەسەر چەمی زەڵم دروستکراوە. ساڵی ١٩٨٥ لەلایەن حکومەتەوە دروستکراوە. سەرەتا هەر هەشت جەمەلۆنەکە و لە ئێستادا تەنها چواریان بەکارهێنراوە. دانیشتوان و ئۆتۆمبێلەکانی سەر ڕێگای گوندەکانی (تەکیە، شیرەمەڕ، بانیشار، عاموورە و ئاوایی حاجی حەمەومین) کەڵکی لێدەبینن. درێژییەکەی (٢٠م) و پانییەکەی (١٠م) دەبێت. ئاوی چەمی زەڵم بەژێریدا تێپەڕدەبێت.
کەوتووەتە سەر (دەریاچەی دەربەندیخان) لە سنوری گوندەکانی (تووەقوت و غوڵامی تازە و کۆن) ڕێگەیەکی ستراتیجیە و (هەڵەبجە و دەربەندیخان و ئیدارەی گەرمیان) پێکەوە گرێدەدات. لە شەڕی عێراق و ئێراندا پردێک هەردوو بەری دەریاچەکەی پێکەوە گرێداوە، بەڵام تەقێنراوەتەوە. چەندینجار لە کابینەکانی حکومەتی هەرێمدا کراوەتە پڕۆژە و بودجەی جیاوازی بۆ تەرخانکراوە. پێش بە پارێزگابوونی هەڵەبجە، بڕی ٣١ ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە. لە ساڵی ٢٠١٥ لەسەر ئەو بودجەیەی، کە کۆمپانیای (گازپرۆمی ڕوسی) بۆ بلۆکی هەڵەبجەی تەرخانکردبوو، بە گوژمەی (٨. ٤) ملیار دینار بۆ پردەکە و ٢٣ ملیار دینار بۆ ڕێگەکەی، دووبارە بودجەی بۆ تەرخانکراوە. دواتر بە بیانووی قەیرانی داراییەوە جێبەجێنەکراوە. پاش هەوڵێکی زۆر لە ٢٩ی ٩ی ٢٠٢٢ گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیای (ساکۆ - سەرسیر) ئەنجامدرا، بەڵام تاکو ئێستە دەستبەکارنەبووە. ئەم پردە درێژیی ڕێگەکە لە (٥١کم) بۆ کەمتر لە (٢٥کم) کەمدەکاتەوە، تاکو دەگاتە سە ڕێگەی سەرەکیی (دەربەندیخان – کەلار). کاریگەرییەکی زۆری لەسەر پەرەپێدانی کەرتە جۆراوجۆرەکانی ناوچەکە دەبێت. لە ئێستادا کاری تێدا دەکرێت.
کەوتووەتە سنوری گوند (خارگێڵان)، لەسەر جادەی (هەڵەبجە - خورماڵ - هەورامان) لەسەر چەمی دەرەقووڵە. لەسەردەمی پاشایەتیدا لە دەوروبەری ساڵی ١٩٥٤ بە شێلمانی ئاسن و دیوار و کۆنکرێت و دروستکراوە. بەڵێندەرەکەی (حەمەساڵحی ڕابە) بووە. ساڵی ١٩٨٨ بە هۆی بوردومانەوە زیانی پێگەیشتووە. لەلایەن ئێرانییەکانەوە لەنزیکیدا پردێکی تری سەفەری دروستکراوە. گەرچی دوای ڕاپەڕین چاکسازی تیداکراوە، بەڵام بەهۆی مەترسییەوە ساڵی ٢٠١٠ لەلایەن حکومەتەوە دروستکراوەتەوە. بەرزییەکەی سێ مەتر و درێژییەکەی هەشت مەتر و پانییەکەی شەش مەتر دەبێت.
کەوتووەتە سنوری گوندی (گردیگۆ). شارۆچکەی (سیروان) و (خورماڵ) بە قەزای (سەیدسادق)ەوە دەبەستێتەوە. ئاوی ڕووباری (زەڵم)ی پێدا تێپەڕدەبێت و دەڕژێتە دەریاچەی (دەربەندیخان)ەوە. وەک سەیرانگا و ناوچەی گەشتیاری خەڵکی سەردانیدەکەن. لە شەڕی عێراق و ئێراندا تەقێنراوەتەوە و دووبارە دروستکراوەتەوە. چەندین ڕووداوی سەربازی لە شۆڕشەکانی ناوچەکە، تێیدا ڕوویداوە و بە خاڵێکی گرنگی ستراتیجی هەژمارکراوە. درێژییەکەی (٤٥م)ە. دەکرێت پەرەی پێبدرێت و ببێتە ناوچەیەکی گەشتیاری.
کەوتوەتە سەرەتای شارەدێی (تەوێڵە) و لەسەر چەمی خواروی تەوێڵە هەڵبەسراوە. هەڵبەستنی دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای سەدەی بیست و یەکەمجار دارین بووە و چەندین جار ئاو بردوویەتی. شارەدێیەکە دەبەستێتەوە بە ڕێگەی مەرزی شۆشمێوە. لە ناوەڕاستی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو بە دواوە و لەگەڵ هاتنی جادە بۆ تەوێڵە، چاکسازی تێدا کراوە و لە دوای ڕاپەڕین زیاتر بایەخی پەیدا کردووە و لە ئێستادا بە ئاسن و کۆنکرێت نزیکەی (١٠م) درێژ و ٦شەش مەتر پانی، دروستکراوە. چووەتە ناو گۆرانی و ئەدەبی میللی ناوچەکەوە.
کەوتووەتە شارۆچکەی (خورماڵ). لەبەرئەوەی له سەر ئاوی گەنجانه، بۆیە ناسراوە بە (پردی گەنجان) لەسەر (سەرچاوەی ئاوی گەنجان) لە تەنیشت (مزگەوتی گەورەی خورماڵ) لەسەر ڕێگای ناوبازار بۆ(گەڕاوەکەی خورماڵ)ـە. مێژووی دروستکردنی بۆ ساڵانى شەستەکانى سەدەى ڕابردوو دەگەڕێتەوە و لەلایەن شارەوانیی (خورماڵ) جێبەجێیکراوە. سەرەتا بە چەند بەرمێلیک بووه و لە ساڵانی شەستەکاندا چەند جارێک نۆژەنکراوەتەوە.
دوو پرد بەم ناوەوە هەیە، کە هەردووکیان کەوتووەنەتە سنوری گوندی (گریانە)ی هەورامان. یەکەمیان لەسەر چەمی گریانە و بۆ بەستنەوەی هەردوو بەشی گوندەکە هەڵبەستراوە. لە کۆندا بە بەرد و کەرەستەی ناوچەکە دروستکراوە. لە لافاوەکانی ساڵی ١٩٧٠ و ١٩٧٣دا ئاو بردوویەتی و دواتر دروستکراوەتەوە. ساڵی ٢٠٢٣ لە لایەن ئیدارەی گشتییەوە بە ئاسن و چیمەنتۆ بە درێژیی چوار مەتر و بەرزیی دوومەتر و نیو دروستکراوەتەوە. دووەمیشیان لەسەرووی گوندەکەوەیه و لە لایەن هەمان تیم و ستاف و سپۆنسەرەوە، بە درێژیی چوار مەتر و پانیی سێ مەتر و نیو و بەرزیی سێ مەتر، دروستکراوە.
کۆنە پردێکی سەر ڕوباری سیروانە. بە دار و درەخت دروستکراوە. بەڵام ئاوبردویەتی و نەماوە. لە کاتی هاتنی ڕووباردا، بە گوریس خەڵکی پێدا پەڕیونەتەوە.