زانیارینامەی پارێزگای هەڵەبجە

زانیارینامەیەکی دەوڵەمەند بۆ زانیاری گشتی و زانستی بە زمانی کوردی لەسەر پارێزگای هەڵەبجە. لێرەدا هەموو شتێک دەدۆزیتەوە.

گۆران - ستان

نوسین: هادی ڕەشید بەهمەنی چاپی یەکەم، چاپخانەی سیما، سلێمانی ٢٠٠٦ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: هەورامان بە گشتی، سنوری گۆرانستانی دێرین، گۆرانەکان کێن، کۆمەڵەی زەنگەنە، باجەڵانی، شەبەک، قەڵخانی، لوڕ، کاکەیی، سەرچاوە بۆ سەلماندنی گۆرانبوون، نەخشەی شوێنی لەدایکبوونی هەندێک شاعیر، زمانی کوردی گۆرانی (هەورامی)، ساڵە و گۆرانی، چەند وانەیەک بۆ فێربوونی هەورامی، پەندی پێشینان، مەتەڵ، چیرۆک، پەخشان، فەرهەنگ.

زیاتر ببینە

میراولی

کەوتووەتە سنوری ناحیەی (سیروان)ـە و لەناوچەی نەوڕۆڵی و لە ئەوپەڕی خۆرئاوای هەڵەبجە لە بناری (شاخی نەوەر)دا هەڵکەوتووە و نزیکەی (٢٢کم) لە شاری هەڵەبجەوە دوورە. لە خۆرهەڵاتەوە لەگەڵ گوندەکانی (چرۆستانە، گوندە، دەشتی ئاڵەمات) و لە باشورەوە لەگەڵ گوندی نەوەر و لە خۆرئاواوە لەگەڵ ملەی دارێ و گوندی مامەشەیی هاوسنورە. لە سەرژمێریی ساڵی ١٩٥٧دا ژمارەی دانیشتوانەکەی ١٢٠ کەس بووە. پێش ڕاگواستن نزیکەی ٤٦ ماڵێکی تێدا بووە، بەڵام لەئێستادا تەنها دوو ماڵی بە هەمیشەیی تێدایە، کە خەریکی ئاژەڵدارین. گوندی میراولی گەورەترین گوندی ناوچەی نەورۆڵییە و زەوییەکانی سەر بە کەرتی کشتوکاڵیی ژمارە ٣٦ـە و ڕووبەرەکەی دەگاتە ٢٩٦٨ دۆنم، دانیشتوانی بە پیشەی مەڕ و ماڵات بەخێوکردنەوە سەرگەرمن، لەگەڵ کشتوکاڵکردن بە تایبەتی گەنم و جۆ. شوێنە جوگرافيیەکانى گوندى میراولی بریتین لە:(میرەجانە، نزارە ڕەش، خانگی سەید، دارەگورگێ، شەخسی پیر محەممەد، حەوزەکە، کونە گۆزگە). کانی و سەرچاوە ئاوییەکانی گوندی میراولی بریتین لە: کارێزی مزگەوتەکەی میراولی، کونە گۆزە(وشکی کردووە)، کانییە مارە، کانی هەسێرەکە، کانی دێ عەتە(ئاوێکی کەمی ماوە).

زیاتر ببینە

کوردستان

قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی ٧ بۆ ٩ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە. کەوتووەتە گوندی (شیرەمەڕ) و سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ)ە. لە ٢٦ی ١٢ی ٢٠١٦ دامەزراوە، بینای قوتابخانەکە ساڵی ٢٠٠٣ لەلایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی خورماڵەوە بۆ قوتابخانەى (شیرەمەڕ)ی سەرەتایی لەسەر ڕووبەری (٦٥٠م٢) دروستکراوە. بیناکەی لە یەک نهۆم و شەش پۆل و دوو ئۆفیسی کارگێڕی و ژوورێکی بچوک بۆ کۆگا پێکهاتووە، مامۆستا (هیوا سادق حسەین) بەڕێوەبەریەتی، میوانن لە بینای قوتابخانەى (شیرەمەڕ)ی بنەڕەتی، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ قوتابخانەکە هەشت مامۆستا و یەک فەرمانبەری میلاک و چوار مامۆستای وانەبێژیان هەیە، ٢٥ قوتابی وانەى لێ دەخوێنن.

زیاتر ببینە

کانی باخ

کەوتووەتە باشوری خۆرئاوای گوندی (عەنەب). ئاوەکەی هەمیشەییە. باخی مزگەوت، کە موڵکی ئەوقافە پشتیپێدەبەستێت. سەرچاوەی سەرەکیی ئاوی خواردنەوەی گوندەکەیە. مەرەزە و توتن و کشتوکاڵ و باخەکانی نزیکی پێ ئاودراوە، بۆیە ئەو ناوەشی لێنراوە.

زیاتر ببینە

تەبایی

بەرهەمی تیپی شانۆیی خەباتی سەر بە کۆمەڵەی هونەرمەندانی کوردستانە. نوسینی: ئەحمەد محەممەد ئابڵاخی. دەرهێنانی: سەریاس عەلی. ئەکتەرەکانی (جەمال حەمەعەلی، بەهار جەمیل، نامیق هەورامی، سەرکەوت مارف، شۆڕش نووری، کاروان محەممەد، شیرین ئەحمەد) بوون. منداڵەکانیش: (شادان عەلی، بەفرین جەمال، سۆران هادی) بوون. یاریدەدەری دەرهێنەر: جەمال حەمەعەلی. بەڕێوەبەری بەرهەم: نامیق هەورامی. دیکۆر: بەرزان حامید. ڕووناکی: ڕزگار عومەر. هۆنراوەی کۆتایی: هومایون ساحیب. لە ٨ی ٦ی ١٩٩٥ و ڕۆژانی دوایی لە هۆڵی ئەحمەدموختارجاف پێشکەشکراوە.

زیاتر ببینە

باخچەیەک بۆ ژیان

پێشانگای شێوەکارییە. لە بیست و دووەمین ساڵیادی ئەنفالدا، بەشی شێوکاریی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە، بۆ هاوخەمیی ئەنفال، بە دروشمی: (تاوانێک دژ بە کورد. تاوانێک دژ بە مرۆڤایەتی)، لەلایەن شێوەکاران (حەسەن موراد، حامید ئەحمەد، هونەر ساحیب، مەریوان زەندی)یەوە، لە دەروازەی شاری چەمچەماڵ لە ١٣ی ٤ی ٢٠١٠ پێشکەشکراوە.

زیاتر ببینە

بنکەی هاتوچۆی خورماڵ

ناوەندێکی حکومییە. سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگاری هەڵەبجەیە. ساڵی ٢٠١٤ کراوەتەوە. لە دوو بەش پێکهاتووە، کە بریتین لە بەشەکانی کارگێڕی و ئەفسەری بنکە. (هەورامان غەریب ڕەشید) خاوەن یەکەم بەڕێوەبەری فەرمانگەکە بووە. لەسەر ڕووبەری (٢٥٠م) بینا و (٤٠٠م) زەوی دروستکراوە. یەک نهۆمە و لە چوار ژوور و هۆڵێک پێکهاتووە. موڵکی بنکەکە خۆیەتی. کەوتووەته گەڕەکی ئاشتی لە دەروازەی شارۆچکەی خورماڵ. لە ئێستادا ٢٤ فەرمانبەری هەیە و (مستەفا واحید ئەحمەد) بەڕێوەبەریەتی.

زیاتر ببینە

کەنۆڵەڕەشان

کەوتووەتە سنوری گوندی (هاوار)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). لە باکورەوە بەرەو باشوری خۆرئاوا درێژ بووەتەوە. لە بەرزاییەکانی دەوروبەری ساڵانە بەفر و بارانێکی زۆری لێدەبارێت و لە دامێنی چیای کەنۆڵە ڕەشاندا کۆدەبنەوە و بەناو جۆگەکەدا ڕێڕەو دەکات و و دواجار دەڕژێتە ناو چەمی هاوار و هاوارەکۆنەوە و لەوێشەوە بەرەو ڕوباری سیروان دەڕوات. درێژییەکەی نزیکەی کیلۆمەتر و نیوێک دەبێت.

زیاتر ببینە

وەزگێڵ

کەوتووەتە بەشی ناوەڕاستی چەمی شنروێ لە بەشی خۆرهەڵاتەوە. سەرچاوەیەکی ئاوی سازگار و باخێکی دڵڕفێنی هەیە. لە ڕووی جوگرافیەوە کەوتووەتە سنوری گوندی هاوار. بەڵام لەلایەن دانیشتوانی گوندی بۆینەوە خاوەندارێتی دەکرێت. ئەم باخە بەوان فرۆشراوە. لە تەنیشتیەوە تەختاییەکی فراوان هەیە، ناونراوە(خەیارە جاڕ). دەربارەی هۆکاری ناونانی ئەم شوێنە ئەوانەی، کە دەماودەم بیستوویانە دەڵێن: گوایە پیاوچاکێکی ناوچەکە جەوەنەیەک ئاوی پێبووە، ئاوی جەوەنەکەی لەوێدا داناوە پێیوتووە (وەزگێڵە) بەواتا (بەس بگەڕێ و بەدوام کەوە)، دواتر ئەو کانیەی لێ تەقیوە و ناوەکەی بەو ناوەوە ناونراوە. هەرچەندە ئەمە وەک ئەفسانەیەک باسکراوە. بەڵام دەماودەم ڕۆشتووە.

زیاتر ببینە

نەوێ

چەمێکی دورودرێژە و سەرەکیترین ڕێڕەوی ئاویی گوندی (نەوێ)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ)ـە، کە لە بەرزاییەکانی بناری سورێن و لە سەرووی کانی خەیری زینەوە بە ئاڕاستەی سەنتەری گوندەکە دەستپێدەکات. ئاوی چیاکانی بەڵخەکان و دوورە بنە بە ئاڕاستەی ئەم چەمە دێنەوە. هەروەها باراناو و لافاوی سورێن و بانی بنۆکیش لە چیای مێوڵیەوە هەڵدەگرێت، تا دەگاتە گوندی قاینەجە درێژدەبێتەوە. دواتر بە ئاڕاستەی ڕوباری زەڵم دەڕوات.

زیاتر ببینە

هەموو بەرگەکان

لێرەدا هەموو بەرگەکان کۆکراونەتەوە، بەئاسانی بگەڕێ و ئەوەی دەتەوێت بیدۆزەوە.

شوێنی سروشتی

بەرگی یەکەم

سەرچاوە ئاویەکان

بەرگی دووەم

مێژوو و شوێنەوار، کەلەپوور

بەرگی سێیەم

شوێنی دەستکرد (گوند و شار)

بەرگی چوارەم

کتێب، بەڵگەنامە و بڵاوکراوەکان

بەرگی پێنجەم

کەسەکان بەپێی پۆست

بەرگی شەشەم

کەسەکان بەپێی پیشە

بەرگی حەوتەم

دامودەزگا حکومی و ناحکومیەکان

بەرگی هەشتەم

ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

بەرگی نۆیەم