بەرگی چوارەم
شوێنی دەستکرد (گوند و شار)
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
تیشک خستنە سەر پێکهاتەی شار و گوندەکانی هەڵەبجە، تەلارسازی، و شوێنە دەستکردەکان کە دەستی مرۆڤ نەخشی کردوون.
بەرگی چوارەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
تیشک خستنە سەر پێکهاتەی شار و گوندەکانی هەڵەبجە، تەلارسازی، و شوێنە دەستکردەکان کە دەستی مرۆڤ نەخشی کردوون.
کەوتووەتە سەنتەری شاری هەڵەبجە و ناوبازاڕ. ساڵی ٢٠٠٣ لە لایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجەوە بە ناوی باخچەوە تۆمارکراوە، لەسەر ڕووبەری (١,٠٠٠م٢) دروستکراوە، بۆ ئاودان و سەوزکردنی، سود لە تۆڕی ئاوی ماڵان وەردەگیرێت. ساڵی ٢٠٢٤ نۆژەنکراوەتەوە و ڕووبەری زیاتری سەوزایی، ڕووناکی و شوێنی دانیشتنی بۆ دابینکراوە.
باخچەکانی کیمیابارانی دوو ژمارەیان نۆ باخچەیە، لە شێوە و قەبارەی جیاواز بەسەر کۆڵانەکانی گەڕەکەدا دابەشکراون، لەگەڵ دروستکردن و دیزاینکردنی گەڕەکی سەروەران(کیمیاباران)ی دوو، ساڵی ٢٠٠٩ لە لایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە لەسەر ڕووبەی (٩,١٢٣م٢) دروستکراون. ئەم باخچانە ناوی تایبەتیان لێنەنراوە و لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە، بە ناوی باخچەکانی گەڕەکی سەروەران (کیمیاباران)ی دوو تۆمارکراون، بۆ ئاودان و سەوزکردنی ئەم باخچانە سود لە تۆڕی ئاوی ماڵان و ئاوی تەنکەر وەردەگیرێت و لە ناو هەندێک لە باخچەکانیشدا بیر لێدراوە، ئەم باخچانە دەکەونە گەڕەکی سەروەرانی دوو بەسەر گەڕەکەکەدا دابەشبوون.
پێنج باخچەن. کەوتوونەتە سنوری گەڕەکی (سەروەرانی یەک). هەردوو باخچەی (باران و پەپولە ونبووەکان) و سێ باخچەی تری دەگرێتەوە، کە ناویان لێ نەنراوە. کۆی ڕووبەری باخچەکانی گەڕەکەکە نزیکەی (٧٥٠٠م) چوارگۆشەيه. جگە لەوەی ئەم باخچانە دیمەنێکی جوانیان بە شارەکە بەخشیوە و پانتاییەکی زۆریان سەوزپۆش کردووه. باخچەی باران، ساڵی ٢٠٠٩ لە لایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە لەسەر ڕووبەری (٢,٨٠٠م٢) بە شێوازی سێگۆشەیی دروستکراوە، لەناو باخچەکەدا یاریگای منداڵان هەیە و منداڵانی سنورەکە بۆ یاریکردن و بەسەربردنی کات ڕوو لەم باخچەیە دەکەن، بۆ ئاودان و سەوزکردن، سود لە ئاوی بیری ناو باخچەکە و لە تۆڕی ئاوی ماڵان وەرگیراوە.
چەند باخچەیەکن و کەوتوونەتە سنوری گەڕەکی (یادگاری) لە شاری هەڵەبجە. ڕووبەرەکەی نزیکەی (١٢٥٠٠م) چوارگۆشەيه. جگە لەوەی ئەم باخچانە دیمەنێکی جوانیان بە شارەکە بەخشیوە و پانتاییەکی زۆریان سەوزپۆش کردووه.
کەوتووەتە گەڕەکی ڕاپەڕین لە تەنیشت یاریگای شەهید مولازم والی لە شارۆچکەی (سیروان). ڕووبەری باخچەکە (١٠٢٣م٢)یە. دوو دەروازەی هەیە. بە چیمەن و درەختی سەباحبەح، مۆرد، گوڵەباخ، دار سنەوبەر و درەختی واشنتۆنیا ڕووپۆشکراوە. سەرچاوەی ئاودانی بیری ژمارە (١)ی تایبەت بە باخچەکەیە، کە(١٦٥م) قوڵە. جگە لەوەی بۆ پشوودانی گەنجان و هاوڵاتیان کراوەیە، لە هەمانکاتدا بۆ بۆنە کۆمەڵایەتییەکان و ئاهەنگەکان و چالاکییە تایبەتەکان مۆڵەتی بۆ وەردەگیرێت.
کەوتووەتە سەنتەری شاری (هەڵەبجە). ساڵی ٢٠١٤ لە لایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجەوە لەسەر ڕووبەی (١,٣٤٤م٢) دروستکراوە. کەوتووەتە گەڕەکی بەختیاری و بە ناو گەڕەکەکەوە ناونراوە، نزیک قوتابخانەى ئاڵای بنەڕەتییە، بۆ ئاودان و سەوزکردنی، سود لە تۆڕی ئاوی ماڵان و ئاوی تەنکەر وەردەگیرێت.
کەوتووەتە سەنتەری شاری (هەڵەبجە). بەهۆی ئەوەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان تێچووی دروستکردنەکەی لەئەستۆگرتووە، ئەو ناوەی لێنراوە. شوێنی پێشتری قوتابخانەى خوێندنی ئیسلامی و قوتابخانەى (نێرگز)ی کچان بووە، لە کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا بینای قوتابخانەکە ڕوخێنراوە، ساڵی ٢٠١٢ لایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجەوە لەسەر ڕووبەری (٢,٨٩٦م٢) کراوە بە باخچە، کەوتووەتە گەڕەکی کانی قووڵکە و لە نزیک مزگەوتی عومەری کوڕی خەتابدایە، بۆ ئاودان و سەوزکردنی سود لە بیری ئاوی ناو باخچەکە وەردەگیرێت.
کەوتووەتە سەنتەری شاری (هەڵەبجە) لە گەڕەکی مامۆستایان. لەگەڵ دروستکردنی قوتابخانەی ئەحمەدموختار جافدا، ئەویش دروستکراوە، ساڵی ٢٠٢٣ لە لایەن گرووپی کۆمپانیاکانی هەڵەبجەوە لە سەدا هەشتای باخچەکە لەناو دەبرێت و سەر لە نوێ بە دیزاینێکی نوێ دروستیدەکەنەوە، ڕووبەرەکەی (١,٢٠٠م٢)یە. بۆ ئاودان و سەوزکردنی باخچەکە، سود لە بیر وەردەگیرێت، کە لەناو باخچەکەدا لێدراوە.
کەوتووەتە سنوری گەڕەکی دەروازەی شار(زەمەقی). ڕووبەرەکەی (٤٤٥٠م) چوارگۆشەيه. جگە لەوەی دیمەنێکی جوانی بە شارەکە بەخشیوە، پانتاییەکەی سەوزپۆش کردووه.
کەوتووەتە سەنتەری شاری (هەڵەبجە) لە گەڕەکی شەهیدان و لە پشت مزگەوتی عوسمانی کوڕی عەففانەوە. ساڵی ٢٠١٦ لە لایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجەوە دروستکراوە. ڕووبەرەکەی (٢٢٥م٢)یە. پێش ئەوەی بکرێتە باخچە بەردێکی گەورەی تێدا بووە و بە بەردی ڕۆشنا ناسراوە. ناولێنانەکەی بۆ کچێکی بەخشراوی ئەو گەڕەکە دەگەڕێتەوە، کە ڕۆژانە چووەتە لای ئەو بەردە و لەوێ بینراوە.
کەوتووەتە سەنتەری شاری (هەڵەبجە). ساڵی ٢٠٢١ لە لایەن هاوڵاتییانەوە بە چاودێری و هاوکاریی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە لەسەر ڕووبەی (١,١٠٠م٢) دروستکراوە، بۆ ئاودان و سەوزکردنی سود لە تۆڕی ئاوی ماڵان وەردەگیرێت، کەوتووەتە گەڕەکی دەروازەی شار و لە بەردەم ئاسایشی گشتیی کۆندایە.
کەوتووەتە بەردەم بارەگای ئەنجومەنی سیروانی کۆمەڵی دادگەریی لە گەڕەکی ڕاپەڕین لە شارۆچکەی (سیروان). ڕووبەرەکەی (٩٨٠م٢)یە. یەک دەروازەی هەیە. چیمەن، درەختی پەڵگ و سەباحبەح، مۆرد، گوڵە هێرۆ و دارتووی تێدا نێژراوە. سەرچاوەی ئاودانی بیری سەرەکیی ئاوی خواردنەوەی گەڕەکی ڕاپەڕینە.
کەوتووەتە گەڕەکی ئازادی، لە نێوان ئامادەیی سورێنی کوڕان و مزگەوتی سەلاحەددینی ئەییوبی لەشارۆچکەی سیروان. ڕووبەرەکەی (٦١٧٣م٢)یە. دوو دەروازەی هەیە. چیمەن، گوڵەقاوە، گوڵەباخ، درەختی سەباحبەح، سنەوبەری قەزەم، سنەوبەری زیوی، درەختی واشنتۆنیا و داری زەیتونی تێدایە. سەرچاوەی ئاودانی ئاوی بیری ژمارە(٢)ی باخچەکانە. باخچەکە نزیکە لە قوتابخانەکانی ئامادەیی سورێنی کوڕان، ئامادەیی شارای کچان، قوتابخانەی ڕەزی بنەڕەتیی و قوتابخانەی هەرێزی بنەڕەتیی، شوێنێکی گونجاوە بۆ چالاکییە پەروەردەییەکان، بەتایبەتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگەکانی منداڵان.
کەوتووەتە گەڕەکی ئازادی، لەسەر ڕێگەی سەرەکیی سیروان – هەڵەبجە. شەش دەروازەی هەیە و بە چیمەن، گوڵەقاوە، مۆرد، سنەوبەری ستوونی، سنەوبەری کارزیما، گوڵەباخ، درەختی واشنتۆنیا، درەختی سەباحبەح و دار توو ڕووپۆشکراوە. سەرچاوەی ئاودانی بیری ژمارە (٢)ی بەشی باخچەکان، کە (١٥٠م) قوڵە.
کەوتووەتە سەنتەری شاری (هەڵەبجە) لە گەڕەکی شەهیدان، نزیک گۆڕستانی شەهیدانی هەڵەبجەیە. ساڵی ٢٠٠٤ لە لایەن فەرمانگەی کشتوکاڵی هەڵەبجە و لەسەر ڕووبەری زەوى ١٨ دۆنم دروستکراوە، هەمان ناوی گەڕەکەکەی لێنراوە، لە ئێستادا بەشێکی لە لایەن گروپی کۆمپانیاکانی هەڵەبجە و کەسایەتیی شاری هەڵەبجە (ئاسۆ حاجی محەممەد بامۆکی)یەوە کاری دیزاین و ڕێکخستنی بۆ دەکرێت و لەسەر شێوازێکی مۆدێرن دروستدەکرێتەوە، بۆ ئاودان و سەوزکردنی سود لە ئاوی بیری ئیرتیوازی دەبینرێت، کە لەناو باخچەکەدا هەڵکنراوە.
کەوتووەتە سەنتەری شاری (هەڵەبجە). ساڵی ٢٠١٩ لە لایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە لەسەر ڕووبەری (٤,٤٥٠م٢) دروستکراوە. بەناوی شەهیدێکەوە ناو نراوە، کە ساڵی ٢٠٠٣ شەهیدبووە و ماڵیشیان بەرانبەر ی باخچەکە بووە. کەوتووەتە دەروازەی شار و نزیک بارەگای فەرماندەیی هەڵەبجەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، بۆ ئاودان و سەزکردنی سود لە تۆڕی ئاوی ماڵان وەردەگیرێت.
کەوتووەتە سەنتەری شاری (هەڵەبجە). ساڵی ٢٠٠٣ لە لایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە و بە پاڵپشتی (نەسرین ڕێکەوتی) لەسەر ڕووبەی (١٤,٦٤٧م٢) دروستکراوە، کەوتووەتە گەڕەکی شارەوانی لە پشت پرسەخانەى هاوارییەکان و قوتابخانەى شنروێی بنەڕەتییەوەیە، بۆ ئاودان و سەوزکردنی سەرەڕای ئاوی تەنکەر سود لە تۆڕی ئاوی ماڵانیش وەردەگیرێت.
کەوتووەتە سەنتەری شاری (هەڵەبجە). ناوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ناوی شاعیری گەورەی کورد (ع. ع. شەونم). ساڵی ٢٠١٤ لە لایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجەوە لەسەر ڕووبەی (١,١٠٠م٢) دروستکراوە، کەوتووەتە گەڕەکی شارەوانی لە تەنیشت شوقەکانی هەڵەبجە و مزگەوتی عەبدولکەریمی مودەڕیسە، لەلایەن سەرۆکایەتی شاروانییەوە سەرپەرشتی و چاودێری دەکرێت. سەرچاوەی ئاوی، سەرەڕای ئەوەی بە تەنکەر ئاوی بۆ دەهێنرێت، سود لە تۆڕی ئاوی ماڵانیش وەردەگرن.
باخچەیەکی میرییە. لە دوای باخی گشتی هەڵەبجە بە دووەم باخچەی شارەوانی دادەنرێت. ساڵی ١٩٥٦ لەسەر ڕووبەری (٢٧٠٦م٢) دروستکراوە. عەلی محەممەد حەبیب محەممەد (عەلی بەرانی) کارمەندی شارەوانی، پاسەوان و خزمەتگوزاری بووە و بەناوی ئەوەوە ناونراوە. دیوارێکی هاوبەشی بەردی نەقاڕی لەگەڵ قوتابخانەی هەڵەبجەی کچاندا هەبووە. دەرگایەکی گەورەی دوو تاکی ئاسنی هەبووە و نیوەی دیوارەکەی محاجەرەی ئاسن بووە. ڕووبەرێکی فراوانی چیمەن و چواردەور مۆرد و گوڵ و داری سێبەرداری هەبووە. ژمارەیەک یاری مندأڵانی تێدابووە. چەند جارێک لە ڕێگەی سینەمای گەڕۆکەوە فیلمی تەندروستی پەروەردەیی تێدا نمایشکراوە. لە دوای ساڵی ١٩٧٥ کراوەتە گازینۆ و ئۆتێلی شنروێ. لە ئێستادا نەماوە.
کەوتووەتە سنوری گەڕەکی (مامۆستایانی یەک) نزیک جوتسایدی شارەوانی- ناوبازاری هەڵەبجە. ڕووبەری (٢١٠٠م) چوارگۆشەيه. جگە لەوەی دیمەنێکی جوانی بە شارەکە بەخشیوە، پانتاییەکەی سەوزپۆش کردووه.