عەفاوخان
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
تایبەتە بە پرسەی ژنان. کەوتووەتە شارەدێی تەوێڵە لەسەر جادەی ناوبازاڕ بۆ پشتی حەوز. لەسەر مزگەوتی گەورەی تەوێڵەیە. بە دوو نهۆم لەسەر وەسیەتی عەفاوخانی خێزانی باقی حاجی حەسەن لە ساڵی ٢٠١٠دا دروستکراوە. ڕووبەرەکەی ١٢ بە هەشت مەترە، ژوورێکی بچوکی وەک مەخزەن هەیە و ژێرەوەی ڕیزە دوکانی مزگەوتن و بە کرێ دەدرێن بە خەڵکی، لە ئێستادا زیاتر بۆ پرسەی پیاوان بەکاردێت.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (سەرتیپ ئادەم ئیسماعیل مەلا بەکر)، لەدایکبوو: ١٩٥٧، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: خانەنشین، لە ١٢ی ١ی ٢٠٢٤، لە تەوێڵە.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (گەردوون ڕۆستەم مستەفا)، لەدایکبوو: ١٩٨٢، بڕوانامە: دبلۆم. ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی تەوێڵە، لە ١١ی ٢ی ٢٠٢٤، لە تەوێڵە.
- گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (حەیدەرە سوور)، لەدایکبوو: ١٩٦٢، بڕووانامە: ئامادەیی، پیشە: بەڕێوەبەری چاکسازی کارەبای تەوێڵە، لە ٢٠ی ٢ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم