شوێنی دەستکرد (گوند و شار)

بەرگی چوارەم

شوێنی دەستکرد (گوند و شار)

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

تیشک خستنە سەر پێکهاتەی شار و گوندەکانی هەڵەبجە، تەلارسازی، و شوێنە دەستکردەکان کە دەستی مرۆڤ نەخشی کردوون.

ناوەڕۆک

926 بابەت

ئەحمەدئاوا – زەڵم

ڕێگەیەکی قیرتاوکراوە. درێژییەکەی (٨.٧کم) دەبێت. لە گوندی (ئەحمەدئاوا) بە ئاڕاستەی (کابینە گەشتیارییەکان)ی گوندەکە دەڕوات. سەخت و پێچاوپێچە، بە شاخدا سەردەکەوێت و هەتا بەرزیی (١١٢٠م) لە ئاستی دەریاوە بەرزدەبێتەوە. دواتر بە ئاڕاستەی هاوینەهەواری زەڵم لێژدەبێتەوە. دیواری ڕاگری بۆکراوە. لەگەڵ ڕێگەی یەکەم بازنەیەکیان بە چواردەوری هەردوو گوندەکە و سەیرانگاکانیدا پێکهێناوە. دەکرێت هەریەکەیان ببێتە ڕێڕەوێکی هاتوچۆی جیاواز بۆ کەمکردنەوەی ئاستەنگی هاتوچۆ.

بناری سورێن

لە گوندی (شانەدەری) لە قەزای (سەیدسادق)ەوە دەستپێدەکات. بە ئاڕاستەی گوندەکانی (قەڵبەزە، بەردەبەل، بانی بنۆک) دەڕوات و ڕێگەی گوندی (قەڵبەزە) و (نەوێ)شی لێ جیادەبێتەوە. ڕێگەکە قیرتاوکراوە. درێژییەکەی (١٣کم) و ساڵی ٢٠٢١ تەواوکراوە. شاخاوی و سەختە. نزیکەی ١٢ لۆفەی تێدایە.

بیارە بۆ گوندەکانی - بەڵخە - سەیرانگای مێشلە

کەوتووەتە سنوری کارگێڕیی شارۆچکەی بیارە، لە شارۆچکەی بیارەوە قیرتاوکراوە و بە ئاڕاستەی باشوری خۆرهەڵات درێژدەبێتەوە، تاوەکو دەگاتە گوندەکە، درێژییەکەی حەوت کیلۆمەتر دەبێت و پاشان بە ئاڕاستەی باشور دەڕوات و دەگاتە سەیرانگای مێشلە، کە درێژییەکەی لە بیارەوە هەتا مێشلە (٤.٧کم) دەبێت.

بیارە بۆ گوندەکانی – بنجەودڕەی- دەرەوکێ

ئەم گوندانە دەکەونە نێو سنوری کارگێڕیی شارۆچکەی بیارە، لە شارۆچکەی بیارەوە قیرتاوکراوە تاوەکو دەگاتە گوندی (زەردەهاڵ)، کە دورییەکەی نزیکەی چوار کیلۆمەتر دەبێت و پاشان بە ئاڕاستەی باکوری خۆرهەڵات درێژ دەبێتەوە و دەبێتە ڕێگەیەکی چەوڕێژکراو، هەتا دەگاتە گوندی (بنجەودڕەی)، کە درێژییەکەی لە شارۆچکەی بیارەوە، هەتا نزیکەی یەک کیلۆمەتر دەبێت، پاشان بە ئاڕاستەی باکور درێژ دەبێتەوە، هەتا دەگاتە گوندی (دەرەوکێ)، کە درێژییەکەی لە شارۆچکەی بیارەوە هەتا نزیکەی حەوت کیلۆمەتر دەبێت، هاوکات دەچێتەوە سەر ڕێگەی گوندی نارنجڵە.

بیارە بۆ گوندەکانی -خارگێڵان – خەرپانی – کۆڵیژێ

ئەم گوندانە دەکەونە سنوری کارگێڕیی شارۆچکەی بیارە، لە شارۆچکەی بیارەوە قیرتاوکراوە تاوەکو دەگاتە ئەم گوندانە، ڕێگەکە لە شارۆچکەی بیارەوە دەستپێدەکات و پاش تێپەڕبوون بە گوندی (زەردەهاڵ) و لەسەر دووڕیانی خارگێڵان ئاڕاستەکەی بەرەو خۆرئاوا دەگۆڕێت و دەگاتە گوندی (خارگێڵان)، کە دووریی لە شاری بیارە بۆ ئەم گوندە (٨.٧کم) دەبێت و پاشان بە ئاڕاستەی خۆرئاوا درێژ دەبێتەوە، هەتا دەگاتە دوڕیانی گوندی (خەرپانی و هەڵەبجە)، لێرەوە جارێکی دیکە ئاڕاستەی ڕێگەکە بەرەو باشوری خۆرهەڵات دەگۆڕێت و دەگاتە گوندی (خەرپانی)، کە درێژییەکەی لە شاری بیارە هەتا ئەم گوندە (١٤کم) دەبێت، هەروەها بە ئاڕاستەی خۆرئاوا دەڕواتە (کۆڵیژێ)، کە درێژییەکەی (٥.١٣کم) دەبێت، هەروەها لەسەر ڕێگەیەکی خۆڵی درێژ دەبێتەوە و دەگاتەوە گوندی (دەرەشیشی سەروو) و (سەرکەن).

بیارە بۆ گوندەکانی -دەرەقەیسەر – هانەنەوتێ

ئەم گوندانە دەکەونە نێو سنوری کارگێڕیی شارۆچکەی بیارە، لە شارۆچکەی بیارەوە قیرتاوکراوە تاوەکو دەگاتە خۆرهەڵاتی گوندی زەردەهاڵ لە دووریی (٩.٣کم) پاشان بە ئاڕاستەی باشوری خۆرئاوا درێژ دەبێتەوە، هەتا دەگاتە گوندی (دەرەقەیسەر)، کە دوورییەکەی لە شاری بیارەوە بۆ ئەم گوندە (٨.٥کم) دەبێت و پاشان بە ئاڕاستەی باشور درێژ دەبێتەوە و هەتا دەگاتە گوندی (هانە نەوتێ)، کە درێژییەکەی لە شاری بیارە (٤.٧کم) دەبێت.

بیارە – دەگاشێخان

کەوتووەتە نێو سنوری کارگێڕیی شارۆچکەی بیارە، لە شارۆچکەی بیارەوە قیرتاوکراوە تاوەکو دەگاتە گوندەکە، ڕێگەکە لە شاری بیارەوە دەستپێدەکات و درێژییەکەی (٩.١کم) دەبێت.

بیارە - سەیرانگای ئاوێسەر

کەوتووەتە سنوری کارگێڕیی شارۆچکەی بیارە، لە شارۆچکەی بیارەوە قیرتاوکراوە و بە ئاڕاستەی باشوری خۆرهەڵات درێژ دەبێتەوە تاوەکو دەگاتە سەیرانگاکە، درێژییەکەی (١٥کم) دەبێت.

بیارە – وەزەنێ

ئەم هاوینەهەوارە کەوتووەتە نێو سنوری کارگێڕیی شارۆچکەی بیارە، لە شارۆچکەی بیارەوە قیرتاوکراوە تاوەکو دەگاتە وەزەنێ، ڕێگەکە لە شاری بیارە دەستپێدەکات و درێژییەکەی دەگاتە چوار کیلۆمەتر.

تەوێڵە - زاوەر

کەوتووەتە سنوری کارگێڕیی شارۆچکەی بیارە، لە شارەدێی تەوێڵەوە قیرتاوکراوە هەتا دەگاتە کۆتایی شارۆچکەکە و گەڕەکی پشت حەوز و بە ئاڕاستەی باشوری خۆرهەڵات درێژ دەبێتەوە هەتا دەگاتە زاوەر. درێژییەکەی (٨٩١م) دەبێت، خەڵکی هەورامانی ئەودیو بۆ هێنانی شمەک و کاڵاکانیان بۆ بازاڕی تەوێڵە بەکاریدەهێنن و لەوێ دەیفرۆشنەوە.

تەوێڵە - سۆسەکان

کەوتووەتە سنوری کارگێڕیی شارۆچکەی (بیارە)، لە تەوێڵەوە دەستپێدەکات و ڕێگەیەکی قیرتاوکراوە و بە ئاڕاستەی خۆرئاوا درێژ دەبێتەوە، درێژییەکەی سێ کیلۆمەتر دەبێت.

چوار ڕێگان

ڕێگایەکی چەوڕێژی گوندی (پریسی سەروو)ە، کە بەهەر چوار ئاڕاستەدا ڕۆشتووە، خۆرهەڵات دەڕوات بۆ(کانی دەراش) و خۆرئاوا بۆ زەوییەکانی (کەردزیاگ) و باشور بۆ ناو گوندەکە و باکور بۆ زەوییەکانی (کۆلارە و مامۆنی) و چەندین زەوی دیکەی گوندەکە و هەروەها بەئاڕاستەی باکوردا بەرەو گوندی (پریسی خواروو)ش دەڕوات، واتە هاوشێوەی فولکەیە.

حاجی ڕا

کەوتووەتە سنوری گوندی هانەیدنەوە. لە بەرزیی (١٧١٦م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە و شوێنی هاتوچۆی حاجیان بووە و لە هەورامانی دیوی وڵاتی ئێرانەوە هاتوونەتە هەورامانی ئەم دیو و بەرەو سعودیە ڕۆشتوون بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج هەر بۆیە ناونراوە حاجی ڕا، واتە ڕێگای حاجیان. ئێستاش ئەو ڕێگایە لە لایەن خەڵکەوە بۆ گەشتن بە کانیاوەکانی هانەتایلە و هانەوتێ بەکاردێت، کە دوو شوێنی گەشتیاریی دڵگیری هەورامانن، حاجی ڕا لە باکورەوە مرۆدۆڵ و چیای لاسەو فاتەخانێ و چاڵاوا و لە باشورەوە هانەنەوە و هانەتایلە و لە خۆرهەڵاتەوە هانەوتێ و دۆڵی کۆرێ و لە خۆرئاواوە چیای لەنگەلەرز و دەشتڵێ دەورەیانداوە.

خورماڵ - ئاواییی ڕۆستەم بەگ

ئاواییی ڕۆستەم بەگ کەوتووەتە نێو سنوری کارگێڕیی شارۆچکەی خورماڵ، لە خورماڵەوە قیرتاوکراوە تاوەکو دەگاتە گوندەکە. ڕێگەکە لە خورماڵەوە دەستپێدەکات و پاش تێپەڕ بوونی نزیکەی سێ کیلۆمەتر لەبەرانبەر ڕێگەی دێکۆن بە ئاڕاستەی باکوری خۆرهەڵات درێژ دەبێتەوە و دەگاتە گوندی (ئاواییی ڕۆستەم بەگ)، کە درێژییەکەی لە خورماڵەوە نزیکەی نۆ کیلۆمەتر دەبێت.

خورماڵ - ئەحمەدئاوا – زەڵم

لەپەیکەری خان ئەحمەدخانەوە لە خورماڵ دەستپێدەکات، هەتا سەنتەری گوندی (ئەحمەدئاوا)، دوو سایدە و قیرتاوکراوە. درێژییەکەی نزیکەی شەش کیلۆمەتر دەبێت. بە شەقامێکی گرنگی گەشتیاریی ناوچەکە دادەنرێت. ڕووداوی هاتووچۆی زۆری لەسەرە. بە دەستە چەپدا و لە قوتابخانەی (ئەحمەدئاوا)وە بە ئاڕاستەی گوندی (زەڵم) دەڕوات. باخە گەشتیارییەکان دەکەونە بەردەمی. گەراجی وەستانی ئۆتۆمبێلی گەورە و بچوکی لەسەرە. هەتا نێو گوندەکە یەک سایدە و لەوێوە دەبێتە ڕێگەیەکی تەسکی خۆڵ. لە ئێستادا لە قۆناغی فراوان بووندایە. مزگەوتی گوندەکە و ماڵی (دکتۆر موستەفا زەڵمی) بەر فراوان بوونەکە دەکەوێت.

خورماڵ بۆ گوندەکانی - ئاوایی حەمەفەرەج - تەپی سەفای سەروو - شەشکی سەروو

ئەم گوندانە دەکەونە نێو سنوری کارگێڕیی شارۆچکەی خورماڵ، لە خورماڵەوە قیرتاوکراوە تاوەکو دەگاتە ئەم گوندانە، لە خورماڵەوە دەستپێدەکات و لە بەرانبەر پارکی گشتیی خورماڵ بە ئاڕاستەی خۆرئاوا درێژ دەبێتەوە هەتا دەگاتە گوندی (ئاوایی حەمەفەرەج)، کە درێژییەکەی لە خورماڵەوە نزیکەی شەش کیلۆمەتر دەبێت، پاشان بە ئاڕاستەی خۆرئاوا درێژ دەبێتەوە، هەتا دەگاتە گوندی (تەپی سەفای سەروو)، کە درێژییەکەی لە خورماڵەوە نزیکەی حەوت کیلۆمەتر دەبێت، پاشان درێژدەبێتەوە بە ئاڕاستەی باشور هەتا دەگاتە گوندی (شەشکی سەروو)، کە درێژییەکەی لە خورماڵەوە نزیکەی شەش کیلۆمەتر دەبێت.

خورماڵ بۆ گوندەکانی -تەپەڕێزینە – گێڵەک – تەپەسەرەقوڵە – کشەدەری

ئەم گوندانە دەکەونە نێو سنوری کارگێڕیی شارۆچکەی خورماڵ، قیرتاوکراوە، لە خورماڵەوە دەستپێدەکات و پاش تێپەڕبوونی بە گردیگۆدا، دەگاتە گوندی (تەپە ڕێزینە)، کە درێژییەکەی لە خورماڵەوە هەتا (٩.٦کم) دەبێت، پاشان ڕێگەکە بە بەری خۆرهەڵاتدا درێژ دەبێتەوە و دەگاتە گوندی (گێڵەک)، کە درێژییەکەی لە خورماڵەوە نزیکەی شەش کیلۆمەتر دەبێت، هەروەها لە گوندی (تەپە ڕێزینەوە) بە ئاڕاستەی خۆرئاوا درێژ دەبێتەوە، تاوەکو دەگاتە گوندی (تەپە سەرەقوڵە)، کە درێژییەکەی لە خورماڵەوە هەتا ئەم گوندە، نزیکەی چوار کیلۆمەتر دەبێت. درێژەی دەبێت و دەگاتە گوندی (کشەدەری)، کە درێژییەکەی لە خورماڵەوە نزیکەی نۆ کیلۆمەتر دەبێت، پردێکی لەسەر دروستکراوە، کە ئاوی ڕوباری زەڵمی پێدا تێپەڕ دەبێت.

خورماڵ بۆ گوندەکانی – تەکیە – شیرەمەڕ – بانیشار – عاموورە - بانیشاری کۆن

ئەم گوندانە دەکەونە نێو سنوری کارگێڕیی شارۆچکەی خورماڵ، لە خورماڵەوە قیرتاوکراوە تاوەکو دەگاتە گوندی (شیرەمەڕ)، پاشان دەبێتە چەوڕێژ هەتا عاموورە و بانیشار و دواتر دەبێتە خۆڵ هەتا بانیشاری کۆن، ڕێگەکە لە خورماڵەوە دەستپێدەکات و پاش تێپەڕ بوونی نزیکەی یەک کیلۆمەتر بە ئاڕاستەی باکوردا درێژ دەبێتەوە، هەتا دەگاتە گوندی (تەکیە)، کە درێژییەکەی لە خورماڵەوە نزیکەی پێنج کیلۆمەتر دەبێت، پاشان ڕێگەکە درێژ دەبێتەوە هەتا دەگاتە گوندی (شیرەمەڕ)، کە درێژییەکەی لە خورماڵەوە چوار کیلۆمەتر دەبێت، پاشان درێژدەبێتەوە بە ئاڕاستەی باکوری خۆرهەڵات، هەتا دەگاتە گوندی (بانیشار)، کە درێژییەکەی لە خورماڵەوە نزیکەی دوو کیلۆمەتر دەبێت، دواتر بە ئاڕاستەی باکور بەردەوامدەبێت، هەتا دەگاتە گوندی (عاموورە)، کە درێژییەکەی لە خورماڵەوە نزیکەی (١٠کم) دەبێت، لە کۆتایدا دەگاتە گوندی (بانیشاری کۆن)، کە درێژییەکەی لە خورماڵەوە (١٠کم) دەبێت.

خورماڵ بۆ گوندەکانی – خارگێڵان - دەرەشیشی خواروو - دەرەشیشی سەروو – سەرکەن

گوندی (خارگێڵان) کەوتووەتە سنوری شارۆچکەی (بیارە) و گوندەکانی دیکە دەکەونە نێو سنوری کارگێڕیی شارۆچکەی خورماڵ، لە خورماڵەوە قیرتاوکراوە تاوەکو دەگاتە گوندی دەرەشیش، ڕێگەکە لە خورماڵەوە دەستپێدەکات و پاش تێپەڕبوونی نزیکەی سێ کیلۆمەتر لە بەرانبەر ڕێگای گوندی نارنجڵە بە ئاڕاستەی باشوری خۆرئاوا درێژ دەبێتەوە، هەتا دەگاتە گوندی (خارگێڵان)، کە درێژییەکەی لە خورماڵەوە نزیکەی پێنج کیلۆمەتر دەبێت، پاشان درێژ دەبێتەوە بە ئاڕاستەی باشوری خۆرئاوا هەتا دەگاتە گوندی (بیاوێڵە)ی سەر بە شارۆچکەی سیروان، کە درێژییەکەی لە خورماڵەوە (١٤کم) دەبێت، پاشان درێژدەبێتەوە بە ئاڕاستەی باشوری خۆرهەڵات، هەتا دەگاتە گوندی(دەرەشیشی خواروو سەروو)، کە درێژییەکەی لە خورماڵەوە (١٧کم) دەبێت، پاشان لەم گوندەوە ڕێگەکە دەبێتە خۆڵ و بە ئاڕاستەی(باشوری خۆرهەڵات) درێژدەبێتەوە، هەتا دەگاتە(سەرکەن)، کە درێژییەکەی لە خورماڵەوە (٢٠کم) دەبێت، هەروەها سنوری شارۆچکەی خورماڵ دەبڕێت و تاگاتەوە سەر ڕێگەی (هەڵەبجە و بیاوێڵە).

خورماڵ بۆ گوندەکانی - دێکۆن، گۆمەلار - خێڵی حەمە – تەپەکوڕە - شەشکی خواروو

ئەم گوندانە دەکەونە نێو سنوری کارگێڕیی شارۆچکەی خورماڵ، لە خورماڵەوە قیرتاوکراوە تاوەکو دەگاتە ئەم گوندانە، لە خورماڵەوە دەستپێدەکات و پاش تێپەڕبوونی نزیکەی سێ کیلۆمەتر لە بەرانبەر ڕیگای ئاواییی ڕۆستەم بەگ بە ئاڕاستەی خۆرئاوا درێژ دەبێتەوە هەتا دەگاتە گوندی (دێکۆن)، کە درێژییەکەی لە خورماڵەوە نزیکەی هەشت کیلۆمەتر دەبێت، پاشان درێژ دەبێتەوە بە ئاڕاستەی خۆرئاوا، هەتا دەگاتە گوندی (گۆمەلار)، کە درێژییەکەی لە خورماڵەوە نزیکەی کیلۆمەتر و نیوێک دەبێت، پاشان درێژدەبێتەوە بە ئاڕاستەی باشوری خۆرئاوا هەتا دەگاتە گوندی (خێڵی حەمە)، کە درێژییەکەی لە خورماڵەوە نزیکەی شەش کیلۆمەتر دەبێت، لەم گوندەوە دەبێتە دوو لق، لقێکی بە ئاڕاستەی (باکوری خۆرئاوا) درێژ دەبێتەوە، هەتا دەگاتە گوندی (شەشکی خواروو)، کە درێژییەکەی لە خورماڵەوە هەتا ئەم گوندە نزیکەی هەشت کیلۆمەتر دەبێت، و لقەکەی دیکەی بە ئاڕاستەی (خۆرئاوا) درێژ دەبێتەوە، هەتا دەگاتە گوندی (تەپەکوڕە)، کە درێژییەکەی لە خورماڵەوە هەتا ئەم گوندە نزیکەی چوار کیلۆمەتر دەبێت، هەروەها سنوری شارۆچکەی خورماڵ دەبڕێت و تا گاتەوە سەر ڕێگەی جووت سایدی (هەڵەبجە و سیروان).

پێشتر 1
...
21 22 23
...
47 دواتر