شوێنی دەستکرد (گوند و شار)

بەرگی چوارەم

شوێنی دەستکرد (گوند و شار)

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

تیشک خستنە سەر پێکهاتەی شار و گوندەکانی هەڵەبجە، تەلارسازی، و شوێنە دەستکردەکان کە دەستی مرۆڤ نەخشی کردوون.

ناوەڕۆک

2 بابەت

باسکی کەلار

بە دووریی کیلۆمەترێک کەوتووەتە خۆرهەڵاتی ئێستای گوندی (سازان). لە لاپاڵێکدا بووە، لە بناری قەڵای سازان. بنەماڵەیەک لەو شوێنە ژیاون بەناوی بنەماڵەی (تفەنگچیان)، هەتا ئێستاش شوێنەواری خانوەکانیان ماوە و لەگەڵ چەند دارێک، کە لەو سەردەمەدا نێژراون. بەهۆی بونی شوێنەواری ئەوچەند ماڵەوە، خەڵکی پێیانوتووە(کەلارە) یان(کەلار). دواتر، کە شێخ موئمین سازانی هاتووەتە سازان و لێی نیشتەجێبووە، ئەوانیش شوێنەکەی خۆیان بەجێهێشتووە.

زیاتر بزانە
کۆنە گوند

دەیلەمستان

کۆنە ئاوەدانییەک بووە لە سنوری ناوچەی شارەزوور‌. هەندێک سەرچاوە ئاماژە بە گەروەییەکەی دەکەن، بە (شارێکی بچوک) ناوی دەبەن. شوێنی نیشتەجێبوونی دەیلەمییەکان بووە. لەسەردەمی هاتنی ئیسلام و پادشاکانی ئێران هاتونەتە ناوچەکە. بەهێزبوون و بە چەتەیی و ڕێگری لە کاروانچییەکان بەناوبانگبوون. شوێنی نیشتەجێبوونیان بانی دەرەسولان و دلیدەمان بووە، کە ناوچەیەکی تەختاییە و لە بەرزایی چیاکانی هەورامانە. لە باکوریەوە گوندی دەرەیمەڕ و لە خۆرهەڵاتیەوە گوندی سەرگەت و لە باشوریشیەوە گوندی ئاواییی ڕۆستەم بەگ و شارۆچکەی خورماڵ لە باشور و گوندی ئەحمەدئاوا لە خۆرئاواییەوە هەڵکەوتووە. لە پاشماوەکانیاندا کۆمەڵێک کەلاوەی بیناسازی و شوێنەواری ژیان دەبینرێت. هۆکاری هەڵبژاردنی ئەو شوێنەش بۆ نیشتەجێبوون، بوونی کانیاو و سەرچاوەی ئاوی باش بووە. لە هەمووشی گرنگتر ئەو شوێنە بەشێوەیەک هەڵکەوتووە، کە دەڕوانێت بەسەر دەربەندی دەرەیمەڕ و دەربەندی زەڵمدا و تەواوی ڕێگاکانی هاتووچۆش دێتەوە ئەو شوێنە.

زیاتر بزانە
کۆنە گوند