هۆڵی پرسەی ژنانی کاکەیی

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07


لاپەڕەی 293

هەڵەبجە

هۆڵی پرسەی ژنانی کاکەیی

شوێنیکی تایبەتە بە پرسەی ژنانی کاکەیی لە هەڵەبجەی شەهید، کەوتوەتە گەڕەکی شارەوانی پشت قوتابخانەی شنروێ. کاکەییەکانی هەڵەبجە بە هاوکاری خێرخوازان لە ساڵی ٢٠١٨ بە دوو نهۆم دروستیان کردووە. نهۆمی دووی تایبەتە بە پرسە.

سەرچاوەکان:

  1. سەردانی مەیدانیی ئامادەکار بۆ شوێنەکە، لە ٢٢ی ٢ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: ئاکۆ شاوەیس هاواری

3

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

سینەمای

لە دوای ساڵی ١٩٧٠ لەسەر جادەی گشتی، گەڕەکی پاشا، بە تەنیشت گەراجی سەعید خەڵەفەوە، لە لایەن حەمەلاسلکی و براکەیەوە لەسەر ڕووبەرێکی چوارگۆشەیی دروستکرا. ٣٠٠ کەسی دەگرت. لەسەرەتادا سەقفی نەبوو، سینەمایەکی هاوینە بووە. بە شەوان دراوسێکان توانیویانە لەسەربانەکانەوە فیلمەکان ببینن. دواتر سەرگیراوە و گۆڕانکاری لە دیکۆر و کورسیەکانیدا کراوە. شوێنی دانیشتنی٦٠ فلسی و ٤٠ فلسی هەبووە. بێجگە لە پیاوان، ژنانیش لە گەڵ کەسوکاریاندا بە شەوان دەچوونە سینەما. پێش دروستکردنی سینەماکە لە تەویڵە و چەند شوێنی هەڵەبجە فیلم پیشاندراوە. لەم سینەمایەدا چەند ئاهەنگ و گۆرانی و شانۆییەکی پێشکەشکراون.