بەرگی چوارەم
شوێنی دەستکرد (گوند و شار)
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
تیشک خستنە سەر پێکهاتەی شار و گوندەکانی هەڵەبجە، تەلارسازی، و شوێنە دەستکردەکان کە دەستی مرۆڤ نەخشی کردوون.
بەرگی چوارەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
تیشک خستنە سەر پێکهاتەی شار و گوندەکانی هەڵەبجە، تەلارسازی، و شوێنە دەستکردەکان کە دەستی مرۆڤ نەخشی کردوون.
کەوتووەتە باشوری خۆرئاوای ناحیەی خورماڵ و باکوری پارێزگای هەڵەبجە. لە ناوچەی دەشتی شارەزوور هەڵکەوتووە و تۆبۆگرافیاکەی تەختە. بەرزییەکەی لە ئاستی ڕووی دەریا لەنێوان (٦٠٠ بۆ ٦٥٠م)ە. جگە لە ناوەندی ناحیەکە سنوری جوگرافیی گوندەکانی (ئاواییی ڕۆستەم بەگ و دێکۆن) دەگرێتەوە. ١٦٣ خێزان و ٢٧٠ کەس تێیدا نیشتەجێن. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٢٦٠١ لە ١٩ى ٤ى ١٩٤٨ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. ڕووبەری گشتیی ئەم کەرتە ٢٧٠٥ دۆنمە. زەوییەکانی تەواوی بۆ میری تۆمارکراوە. دەربارەی جۆری زەوییەکانی، زۆربەی زەویی بەراوە، کە بریتییە لە ٢١٠٨ دۆنمە و زەویی پشتاو دێم و دارستانی دەستکردی نیە. لەوەڕگای سروشتی زیاتر لە ٣٤ دۆنمە ڕووبەری گشتی زەویی نا_کشتوکاڵی لەم کەرتەدا زیاتر لە ٥٢٤ دۆنمە و باخی بەراو زیاتر لە ٣٨ دۆنم دەبێت.