شوێنی دەستکرد (گوند و شار)

بەرگی چوارەم

شوێنی دەستکرد (گوند و شار)

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

تیشک خستنە سەر پێکهاتەی شار و گوندەکانی هەڵەبجە، تەلارسازی، و شوێنە دەستکردەکان کە دەستی مرۆڤ نەخشی کردوون.

ناوەڕۆک

1 بابەت

هەڵەبجە

کەوتووەتە سنوری گوندی (عەنەب) و کەرتی کشتوکاڵیی ژمارە چوار. ساڵی ٢٠٠٧ لەلایەن وەزارەتی ژینگەی حکومەتی عێراقی فیدراڵەوە بودجەی بۆ تەرخانکرا. لەسەر ڕوبەری (٥٤) دۆنم ٥٠٠٠ دار زەیتون وەک سمبولێک بۆ هەر شەهیدێکی کیمیابارانی ساڵی ١٩٨٨ی هەڵەبجە چێنراوە. ئەم باخە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی باخداری سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجەوە سەرپەرشتیدەکرێت. دار زەیتونەکانی لە شاری (موسڵ)ەوە بۆ هاتووە. بەرهەمی دار زەیتونەکانی (سۆرانی و خوزەیری) بۆ ڕۆن و زەیتونی جۆری (شامی) بۆ ترشیات و خۆشەکردن بەکاردەهێنرێت. بەرهەمی ساڵانەی نزیکەی (٣٤) تۆن دەبێت و تەنها سێ ساڵ بەرهەمی هەبووە ٢٠١٨ – ٢٠٢٠ بەهۆی نزمبونەوەی پلەکانی گەرمی و شەپۆلی سەرما، ساڵی ٢٠٢١ – ٢٠٢٢ بەرهەمی نەبووە و هەندێک لە دارەکانی سەرمابردوونی. زەیتونەکەی بەڕێژەی لە (١١%) زەیتی تێدایە. لە سێ ساڵدا، کە بەرهەمی هەبووە لە ڕێگەی مەزادەوە بۆ کارگەی زەیتونی ڕاسان لە هەڵەبجە دەرچووە. بە پێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ (٢١%) لە بەرهەمی ڕۆنەکەی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵ گەڕێنراوەتەوە و بەسەر کارمەندەکاندا فرۆشراوە.

زیاتر بزانە
باخی زەیتوون