هۆڵەکانی گوندی
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
١- هۆڵی تایبەت بە پیاوان: کەوتووەتە تەنیشت هۆڵی ژنان لە باشوری گوندەکەوە لەسەر ڕێگای سەرەکیی گوندەکە. ساڵی ٢٠١٤ لەسەر ئەرکی حکومەت لەسەر ڕووبەری (٣٥٠م٢) دروستکراوە، جگە لە پرسە، بۆ کۆبوونەوە و چالاکیی جۆراوجۆر بەکاردەهێنرێت.
٢- هۆڵی تایبەت بە ژنان: کەوتووەتە تەنیشت هۆڵی پیاوان. لە باشوری گوندەکەوە لەسەر ڕێگای سەرەکیی گوندەکە. لەکاتی پرسەدا ژنان بەکاریدەهێنن. ساڵی ٢٠٢١ لەسەر ڕووبەری (٢٠٠م٢) لەسەر ئەرکی هاوڵاتیانی گوندەکەوە دروستکراوە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنى ئامادەکار لەگەڵ (ناجى ئەحمەد محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٦٦، پیشە: کاسب، لە ١٧ى ٧ى ٢٠٢٣، لە ئاواییى ڕۆستەم بەگ.
- سەردانی مەیدانیی ئامادەکار بۆ شوێنەکە، لە ١٧ى ٧ى ٢٠٢٣.
ئامادەکردنی: سەلام هانەدنی