بەرگی چوارەم
شوێنی دەستکرد (گوند و شار)
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
تیشک خستنە سەر پێکهاتەی شار و گوندەکانی هەڵەبجە، تەلارسازی، و شوێنە دەستکردەکان کە دەستی مرۆڤ نەخشی کردوون.
بەرگی چوارەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
تیشک خستنە سەر پێکهاتەی شار و گوندەکانی هەڵەبجە، تەلارسازی، و شوێنە دەستکردەکان کە دەستی مرۆڤ نەخشی کردوون.
بەنزینخانەیەکی ئەهلییە. کەوتووەتە سەر ڕێگەی زەردەهاڵ - بیارە و بەردەم ڕێگەی قیری گوندی بنجۆی دڕە. ساڵی ٢٠٠٥ کراوەتەوە. (هوشیار یار ئەحمەد ئەفراسیاب) خاوەنیەتی. چوار عەدادی دووباڵی هەیە. ئۆفیسەکەی لە ژوورێکی گەورەی دانیشتن و ئیدارە، هۆڵ، چێشتخانە و دەستشۆر و گەرماو و ژووری تایبەت بە نوێژکردن پێکهاتووە. چەند دار و ڕووبەرێکی باشی سەوزایی تێدایە. دوو کارمەندی هەیە.
بەنزینخانەیەکی ئەهلییە. سەر بە کۆمپانیای باڵای سلێمانییە. کەوتووەتە سەر ڕێگەی هەڵەبجە - عەنەب، ساڵی ٢٠١٩ لەسەر ڕوبەری ٣٠٠٠م کراوەتەوە، خاوەنەکەی سەنگەر محەممەدە، چوار خەزانی گەورە و شەش عەدادی دووباڵی بۆ بەنزینی نۆرماڵ و موحەسەن و گاز هەیە. سەریان بە ئاسن و بۆری و جەمەلۆن گیراوە و تەختەکەی کۆنکرێتە، ڕاستەوخۆ بە قیرەوە بەستراوە و سێ کرێکار بەڕێوەیدەبەن. ئۆفیسەکەی دوو نهۆمە و لە ژووری کرێکار، ژمێریار و ڕاڕەوی دەستشۆر و چێشتخانە و ژووری کۆبوونەوە و بەڕێوەبەر، گەرماو، پێکهاتووە. شوێنی تایبەتی بۆ نوێژکردن هەیە.
بەنزینخانەیەکە ئەهلییە. کەوتووەتە سەر ڕێگای سەیدسادق - هەڵەبجە، لە دەروازەی جادەی گوندی گوڵەخانە. ساڵی ٢٠٠٤ کراوەتەوە. (ڕێبین محەممەد مەحموود) خاوەنیەتی. چوار عەدادی دووباڵی هەیە. ئۆفیسەکەی لە ژووری کارگێڕی و کارمەند و کۆگا پێکهاتووە. ڕووبەرێکی زۆری سەوزایی هەیە. شوێنی نوێژکردنی بۆ دابینکراوە.
بەنزینخانەیەکی ئەهلییە. کەوتووەتە کۆتایی شەقامی (حەمەوغان)، بەرانبەر نەخۆشخانەی ئامێز و تەنیشت فەرمانگەى دادگاى باری کەسێتی. (بەرزان حەمەڕەشید نەجیب) خاوەنیەتی. ساڵی ٢٠٠٥ لەسەر ڕووبەری (٢٠٠٠م) زەوی دروستکراوە. پێنج عەدادی دوو باڵی هەیە. ژووری حەوانەوەی کارمەند و غەسل و پاسەوانی هەیە و ئۆفیسەکەی لە سێ ژوور و هۆڵ و دەستشۆر و گەرماو پێکهاتووە. لە حەوشەکەدا شوێنی نوێژی هەیە، تانکی غاز و نەوتی بە جیا هەیەو غاز و نەوتی سپی ماڵانیش دەفرۆشێت.
بەنزینخانەیەکی ئەهلییە. کەوتووەتە کۆتایی شارۆچکەی (سیروان) بەرانبەر بەڕێوەبەرێتیی هاتوچۆی سیروان. ساڵی ٢٠٠٤ لەسەر ڕووبەری (٣٠٠٠م) دامەزراوە. (حاجی ئاوات و حاجی ئاسۆ) خاوەنی بەنزینخانەکەن. سێ خەزان و چوار عەدادی هەیە. ئۆفیسەکەی دوو نهۆمە، نهۆمی یەکی سێ دوکانی ڕۆنگۆڕ و غەسلی تێدایە و بە ستافێکی جیا بەڕێوەدەبرێن. نهۆمی دووەمی ژووری کارگێڕی و کارمەند و کرێکار و پاسەوان و چێشتخانە و گەرما و دەستشۆری هەیە. سێ کارمەندی هەیە.
بەنزینخانەیەکی حکومییە. لەکاتی خۆیدا کەوتبووە بەرانبەر کۆشکی مروورەکانى ناو بازاڕی ئێستاى سیروان. لە شارۆچکەی (سیروان). ساڵی ١٩٧٨ دامەزراوە و لە ئێستادا نەماوە.
بەنزینخانەیەکی ئەهلییە. کەوتووەتە سەر ڕێگەی چوونە ناوەوەی هەڵەبجە لە زەمەقی و نزیک بازگەی زەمەقی. ساڵی ٢٠٠٠ دروستکراوە. عەبدوڵا عەبدولقادر حەمەساڵح) خاوەنیەتی و بە کرێدراوە و (سەردار ئیبراهیم حەسەن) سەرپەرشتیدەکات. ساڵی ٢٠١٦ نۆژەنکراوەتەوە. سێ تانکی بەنزینی هەیە. ئۆفیسەکەی لە دوو ژوور و چێشتخانە و دەستشۆر و گەرماو پێکهاتووە. سێ کارمەندی هەیە.
بەنزینخانەیەکی ئەهلییە. کەوتووەتە دەروازەى شاری هەڵەبجە نزیک ترافیکی مۆنۆمێنی هەڵەبجە. ساڵی ٢٠٠٨ دروستکراوە و دواتر فراوان کراوە. (شیروان بۆینی) خاوەنیەتی. ساڵی ٢٠١٦ لەسەر ڕووبەری (٢٠٠م٢) نۆژەنکراوەتەوە. سێ عەداد و چوار خەزانی سوتەمەنی و یەک تانکیی گەورەی ئاوی هەیە. ئۆفیسەکەی لە دوو ژوور و گەرماو و دەستشۆر پێکهاتووە. دوو کارمەندی هەیە.
بەنزینخانەیەکی ئەهلییە. کەوتووەتە سەر ڕێگای خورماڵ هەورامان و لە کۆتایی شارۆچکەکەدایە. (هەردی میرزا عەلی) خاوەنیەتی. ساڵی ٢٠١٨ لەسەر ڕووبەری (٢٥٠٠م) دروستکراوە. دوو عەدادی هەشت باڵ و یەک عەدادی شەش باڵی هەیە. لەسەدا ٢٥ی سەوزاییە. ئۆفیسەکەی دوو نهۆمە. ژوورێک بۆ کارگێڕی و بەڕێوەبردن و ژوورێکی یاریدەدەر، گەرماو و چێشتخانە و دەستشۆر و شوێنی نوێژکردنی هەیە. سێ کارمەندی هەیە.
بەنزینخانەیەکە ئەهلییە. بەرانبەر ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجەیە. (ئیسماعیل سەعید کەریم) خاوەنیەتی. ساڵی ٢٠١٦ لەسەر ڕووبەری نزیکەی (١٠٠٠م) دروستکراوە. دوو عەداد و چوار تانکی هەیە. ئۆفیسی کارگێڕییەکەی لە دوو ژوور و کۆگا و ژێرزەمینێک پێکهاتووە.