شەهید ئەحمەد گریانەیی
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
کەوتووەتە گەڕەکی شارەوانی لە هەڵەبجە، تەنیشت مزگەوتی ڕەییان لە گریانەییەکان. لە ڕێگەی ئیدارەی گشتییەوە ساڵی ٢٠١٢ وەک وەفایەک بۆ شەهید ئەحمەد کەریم ڕەزا عەلی میرە (١٩٤٩-١٩٧٨)، کە بە ئەحمەد گریانەیی ناسراوە دروستکراوە. ڕووبەرەکەی (٥٠٠م٢)یە و ٣٠٠ کورسی لەخۆدەگرێت. تایبەتە بە پرسەی گریانەییەکان و خەڵکی ناوچەکە.
سەرچاوەکان:
- گوندی گریانە لە نێوان دوێنی و ئەمڕۆدا، نوسین و ئامادەکردنی، وەزگێڵ نوری حمەعەلی، چاپی یەکەم، چاپخانەی پیرەمێرد، هەڵەبجە، ٢٠١٦، ل١٧٢.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (فازل حەمەئەمین ڕەحمان)، لەدایکبوو: ١٩٥٣، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، خانەنشین، لە ٣٠ی ٥ی ٢٠٢٤، لە هەڵەبجە.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (عیزەت حەمەسەعید حسێن)، لەدایکبوو: ١٩٥٧، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: خانەنشین، لە ٣٠ی ٥ی ٢٠٢٤، لە هەڵەبجە.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (نەجمەدین حەمەعەلی قوربانی)، لەدایکبوو: ١٩٥٢، پیشە: خانەنشین، لە ٣٠ی ٥ی ٢٠٢٤، لە هەڵەبجە.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (محەممەد حەمەکەریم ڕەزا)، لەدایکبوو: ١٩٦٨، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: فەرمانەبەر، لە ٣٠ی ٥ی ٢٠٢٤، لە هەڵەبجە.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم