شەهید بورهان عبدالرحمان

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08


هۆڵی پرسە و بۆنەکانە لە گوندی دەگاشێخان، کەوتووەتە سەر جادەی قیری دەگاشێخان لە بەڵخە، لە سەروی تڵفی ساواوە، بەناوی شەهید بورهانەوە ناونراوە، کە شەهیدێکی خەڵکی گوندەکەیە. ساڵی ٢٠١٢ دەستکراوە بە دروستکردنی و ٢٠١٣ تەواوبووە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی نیشتەجێکردن و ئاوەدانکردنەوەی هەڵەبجە لەسەر ڕووبەری ٤٠٠م دووجا بە بلۆک و کۆنکرێت و شیش و ئاسن و گەچ بە یەک نهۆم دروستکراوە و تابلۆی بۆ هەڵواسراوە. مقاولەکەی د. ئەسکەندەری نارنجڵەیی بووە. لە ناوەوە بە چواردەوری هۆڵەکە سەکۆی دانیشتنی بۆکراوە و نزیکەی ٢٠٠ کورسی دەگرێت، ژوری بچوکی ئاو و پێداویستیی پرسەی هەیە، بۆ پرسە و بۆنەی تایبەت و گشتی گوندەکە بەکاردێت.

سەرچاوەکان:

  1. سەردانیکردنی تیمی مەیدانی بۆ هۆڵەکە، ٤ی ٨ی ٣٠٣٤ سەرلەبەیانی.
  2. چاوپێکەوتنی ئامادوکار هومایون ساحێب کریم لە گەڵ ئەیوب محەمەد نیعمەت عەبدولڵا، لە دایکبووی ١٩٦٧، ئامادەیی، کاسب، ئەنجومەنی دەگا شێخان، ٤ی٨ی ٢٠٢٤، دەگاشێخان.
  3. گفتوگۆی ئامادەکار لە گەڵ مامۆستا ئەسعەد خواکرم ئەحمەد، لە دایکبووی ١٩٥٧، دبلۆم، مامۆستای خانەنشین، ٥ی٨ی ٢٠٢٤ نامەی دەنگیی مەسنجەر.

ئامادەکردنی: د. ڕێباز لوقمان مستەفا

2

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

لامەرکەزی

کەوتووەتە سنوری گوندی (لامەرکەزی). ساڵی ٢٠١١ دروستکراوە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە لەسەر ڕووبەری (٣٠٠م٢) زەوی دروستکراوە. تایبەتە بە پرسە و کۆبونەوە و بۆنە گتشییەکان و جگە لە دانیشتوانی گوندەکە خۆی، گوندەکانی شەکرالی و تەپە گوڵاوییش سودیلێدەبینن.

مەحوی

کەوتووەتە گەڕەکى مۆردانە و لەسەر ڕێگاى سەیرانگاى چاوگ بە تەنیشت مزگەوتی (مەحوی)یەوەیە لە شاری هەڵەبجە‌. بە پێشنیازی ئەنجومەنی کۆکۆیی ساڵی ٢٠٠٩ لەسەر ڕووبەری (٤٠م درێژی و ٢٠م پانی) دروستکراوە. زەوییەکەی لە لایەن شارەوانیی هەڵەبجەوە دابینکراوە. بودجەی هۆڵەکە لەلایەن کۆمپانیای نۆکانەوە دابینکراوە. شوێنی نزیکەی ٣٥٠ کەسی تێدا دەبێتەوە. گەرچی تایبەتە بە پرسە، بەڵام هەندێک بۆنەی تری وەک ئاشتەوایی، شەکراوخواردنەوە، کۆبوونەوەی گشتی تێدا ئەنجامدەدرێت. یەک جار نۆژەنکراوەتەوە. حاجی حەسەن عەلی لە دروستکردنییەوە هەتا ئێستا خۆبەخشانە سەرپەرشتی و خزمەتیدەکات.

مەلاوەیسە

کەوتووەتە ناو گوندی (مەلاوەیسە). ساڵی ٢٠١٤ بەناوی هۆڵی (شەهیدانی گوندی مەلاوەیسە)وە لەسەر ئەرکی (نوری حەمەعەلی)، لەسەر ڕووبەری (٤٠٠م٢) دروستکراوە.

محەممەد تۆفیق سەعید

کەوتووەتە ناوەڕاستی گوندی (تەپەکوڕە). ساڵی ٢٠٠٥، لەلایەن حکومەتەوە لەسەر ڕووبەری (٢٠٠م) دروستکراوە. بەناوی شەهیدێکی خەڵکی گوندەکەوە ناونراوە. تایبەتە بە پرسە و کۆبونەوەی گشتیی خەڵکی گوندەکە.

بانیشار

کەوتووەتە ناوگوندی (بانیشار) و تەنیشت مزگەوتی گوندەکە. ساڵی ٢٠١٣ لەسەر ڕووبەری (٢٠٠م) لە لایەن حکومەتەوە دروستکراوە و لە ئێستاشدا هەندێک کاری ماوە. بۆ پرسە و کۆبوونەوەی گشتیی خەڵکی گوندەکە بەکاردەهێنرێت.

تازەدێی بناری سورێن

کەوتووەتە ناوەڕاستی گوندی (تازەدێی بناری سورێن). ساڵی ٢٠١٤ بەناوی (هۆڵی بۆنەکانی تازەدێ)وە لەسەر ئەرکی خەڵکی گوندەکە لەسەر ڕووبەرەکەی (٢٥٠م٢) دروستکراوە. بۆ پرسە و کۆبوونەوەی گشتی بەکاردەهێنرێت.