بانیشار

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15


کەوتووەتە ناوگوندی (بانیشار) و تەنیشت مزگەوتی گوندەکە. ساڵی ٢٠١٣ لەسەر ڕووبەری (٢٠٠م) لە لایەن حکومەتەوە دروستکراوە و لە ئێستاشدا هەندێک کاری ماوە. بۆ پرسە و کۆبوونەوەی گشتیی خەڵکی گوندەکە بەکاردەهێنرێت.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (موختار حەمەخالید حەمە عەزیز)، لەدایکبوو: ١٩٧٦، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: فەرمانبەر، لە ١ى ٩ى ٢٠٢٣، بانیشار.
  2. سەردانی مەیدانیی ئامادەکار بۆ شوێنەکە، لە ١ى ٩ى ٢٠٢٣.

ئامادەکردنی: سەلام هانەدنی

9

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

لامەرکەزی

کەوتووەتە سنوری گوندی (لامەرکەزی). ساڵی ٢٠١١ دروستکراوە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە لەسەر ڕووبەری (٣٠٠م٢) زەوی دروستکراوە. تایبەتە بە پرسە و کۆبونەوە و بۆنە گتشییەکان و جگە لە دانیشتوانی گوندەکە خۆی، گوندەکانی شەکرالی و تەپە گوڵاوییش سودیلێدەبینن.

مەحوی

کەوتووەتە گەڕەکى مۆردانە و لەسەر ڕێگاى سەیرانگاى چاوگ بە تەنیشت مزگەوتی (مەحوی)یەوەیە لە شاری هەڵەبجە‌. بە پێشنیازی ئەنجومەنی کۆکۆیی ساڵی ٢٠٠٩ لەسەر ڕووبەری (٤٠م درێژی و ٢٠م پانی) دروستکراوە. زەوییەکەی لە لایەن شارەوانیی هەڵەبجەوە دابینکراوە. بودجەی هۆڵەکە لەلایەن کۆمپانیای نۆکانەوە دابینکراوە. شوێنی نزیکەی ٣٥٠ کەسی تێدا دەبێتەوە. گەرچی تایبەتە بە پرسە، بەڵام هەندێک بۆنەی تری وەک ئاشتەوایی، شەکراوخواردنەوە، کۆبوونەوەی گشتی تێدا ئەنجامدەدرێت. یەک جار نۆژەنکراوەتەوە. حاجی حەسەن عەلی لە دروستکردنییەوە هەتا ئێستا خۆبەخشانە سەرپەرشتی و خزمەتیدەکات.

مەلاوەیسە

کەوتووەتە ناو گوندی (مەلاوەیسە). ساڵی ٢٠١٤ بەناوی هۆڵی (شەهیدانی گوندی مەلاوەیسە)وە لەسەر ئەرکی (نوری حەمەعەلی)، لەسەر ڕووبەری (٤٠٠م٢) دروستکراوە.

محەممەد تۆفیق سەعید

کەوتووەتە ناوەڕاستی گوندی (تەپەکوڕە). ساڵی ٢٠٠٥، لەلایەن حکومەتەوە لەسەر ڕووبەری (٢٠٠م) دروستکراوە. بەناوی شەهیدێکی خەڵکی گوندەکەوە ناونراوە. تایبەتە بە پرسە و کۆبونەوەی گشتیی خەڵکی گوندەکە.

تازەدێی بناری سورێن

کەوتووەتە ناوەڕاستی گوندی (تازەدێی بناری سورێن). ساڵی ٢٠١٤ بەناوی (هۆڵی بۆنەکانی تازەدێ)وە لەسەر ئەرکی خەڵکی گوندەکە لەسەر ڕووبەرەکەی (٢٥٠م٢) دروستکراوە. بۆ پرسە و کۆبوونەوەی گشتی بەکاردەهێنرێت.

تەپەتۆڵەکە

کەوتووەتە ناوەڕاستی گوندی (تەپەتۆڵەکە). ساڵی ٢٠١٠ لەسەر ئەرکی (مام جەلال) لەسەر ڕووبەری (٢١٠م٢) دروستکراوە. هاوڵاتیانی گوندەکە بۆ پرسەکان و کۆبونەوە گشتییەکان بەکاریدەهێنن.