بەرگی چوارەم
شوێنی دەستکرد (گوند و شار)
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
تیشک خستنە سەر پێکهاتەی شار و گوندەکانی هەڵەبجە، تەلارسازی، و شوێنە دەستکردەکان کە دەستی مرۆڤ نەخشی کردوون.
بەرگی چوارەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
تیشک خستنە سەر پێکهاتەی شار و گوندەکانی هەڵەبجە، تەلارسازی، و شوێنە دەستکردەکان کە دەستی مرۆڤ نەخشی کردوون.
لە شەقامی ئۆزتورک جیادەبێتەوە. شەقامێکی پلە دووە. بە شێوەیەکی لاکێشەیی چواردەوری گەڕەکی (سەروەرانی دوو)ی داوە. گەڕەکەکانی (سێ گردان و حەسەنئاوا و سەروەرانی دوو) پێکەوە دەبەستێتەوە. درێژییەکەی (١١٧٠م)ە. مزگەوتی (ئیمام ئەحمەد) و یاریگای فوتساڵ و چەند باخچەیەکی بچوکی کەوتووەتە سەر.
شەقامێکی کەمەربەندییە. هەتا ساڵی ٢٠٢٣ جێبەجێنەکراوە. لەسەر ڕێگەی هەڵەبجە دەریاچەی دەربەندیخان دەستپێدەکات. لەکۆتایی ناوچەی پیشەسازیی هەڵەبجە و چواردەوری گەڕەکەکانی ڕاپەڕین، سێ گردان، حەسەنئاوا، یادگاری، بە نێو دارستانی گوڵان و گەڕەکی گەشتیاریدا تێپەڕدەبێت. ئەم ڕێگەیە زۆر گرنگ و پڕ بایەخە. بەشێک دەبێت لە پڕۆژەی ڕێگای شەست مەتریی هەڵەبجە. لەگەڵ شەقامی شێخ بابا ڕەسوڵ و کوردستان دەبنە کەمەربەندێکی گرنگ بۆ بەستنەوەی تەواوی گەڕەک و شەقامە سەرەکیەکان.
شەقامێکی یەک سایدی سەرەکیی قیرتاوکراوە. هەر چوار گەڕەکی (شەهید فاتیح، توەوشک، مەرزەبۆتۆ، ماردین) پێکەوە دەبەستێتەوە. درێژییەکەی نزیکەی کیلۆمەتر و نیوێک دەبێت. لە سوپەرمارکێتی (١٦ی سێ) دەستپێدەکات، تاکو نەخۆشخانەی (شەهید فاتیح) دەڕوات، تاکو دەگاتەوە سەر شەقامی (مەولەوی) و نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە درێژدەبێتەوە.
١- ئاوێسەر: شەقامێکی کۆنکرێتە. کەوتووەتە ناوبازاڕی شارەدێی (تەوێڵە)، بەهۆی ئەوەی لەوێوە بەرەو چەمی ئاوێسەر دەڕوات ئەو ناوەی لێنراوە. لە ناوبازأرەوە دەستپێدەکات و بە هانەسوسودا تێپەڕ دەبێت. لە باخەکانەوە هەتا سەرچاوەی ئاوێسەر قیرتاوکراوە. شاری یاری و چەند خانویەکی گەشتیاری و مزگەوتی مەلانەزیری لەسەرە. دزاوەر: لە گۆڕەپانی ناوبازاڕی تەوێڵە و بەردەمی مزگەوتەوە دەستپێدەکات، بە دەستی ڕاست بەرەو پشتی حەوز و چەمی دزاوەری ڕۆژهەڵات دەڕوات. جاران چەمی زاوەر بووە و بە چەند پردێک وەراوەر و مالێدەری بەیەکەوە بەستووە. دوای ڕاپەڕین چەمەکە کرایە سندوقی و سەرەکەی بە قیر و کۆنکرێت گیراو بوو بە شەقام. مەڵبەندی تەندورستی و قوتابخانە و فەرمانگەی کارەبا و سەنتەری منداڵانی تەوێڵە و قوتابخانە و چەند هۆڵێکی کەوتووەتە سەر. ٢- گەڕیات: شەقامی سەرەکیی چوونە ناو شارەدێی (تەویڵە)یە. بەناوی باخ و چەمی گەڕیاتەوە ناونراوە. لەسەرەتاوە بۆ خۆرهەڵات، پردی گەڕیاتی دەکەوێتە سەر، کە ڕێگەی گەڕیات بۆ مەرزی شۆشمێی لێدەبێتەوە. درێژییەکەی لە گەڕیاتەوە بۆ ناو تەوێڵە نزیکە یەک کیلۆمەترە. جاران لە ناو بازاڕەوە یەک سایدی تەسک بووە. پاشان بەسەر گرتنی چەمی تەویڵە، شەقامەکە فراوانکراوه. ساڵی ٢٠٢٣ شارەوانی زیاتر فراوانیکردووە، قیرتاوە. خانەقای تەوێڵە، فەرمانگەی نشینگە، بنکەی پۆلیس و قوتابخانەی تەوێڵە، دەکەونە سەر ئەم شەقامە.
١- پشت جۆگە: شەقامێکی سەرەکییە. کەوتووەتە شارۆچکەی (بیارە). لە گەڕەکی پشت جۆگەیە. لەنێوان چەمی مەرزەوانی و خانووەکانی گەڕەکەکەدا تێپەڕدەبێت. درێژییەکەی یەک کیلۆمەتری قیرتاوکراوە. یەک سایدە و بە بەرد دیواری ڕاگری بۆکراوە، تاکو لە مەترسیی هەرەسهێنانی شاخ بەدووربێت. لە نزیک قوتابخانەی مەلا عەبدولکەریمی مودەریس یان (فولکەی ملەگای چنار)ەوە دەستپێدەکات و لەسەر سنوری ئێران کۆتاییدێت. لەسەر شەقامەکە چەندین دوکان، کە وەک کۆگا بەکاردێن، بوونیان هەیە. ٢- حەمەئەمین هەورامانی: شەقامێکی سەرەکیی (بیارە)یە. کەوتووەتە سەر ڕێگەی تەوێڵە. بەناوی نوسەر و مێژوونوس د. حەمەئەمین هەورامانییەوە ناونراوە. درێژییەکەی ٥٥٠ مەترە. قیرتاوکراوە. لەنێوان گەڕەکی فەرمانبەران و کاوات تێپەڕدەبێت و بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی بیارەی کەوتووەتە سەر. ٣- سەردانی: کەوتووەتە گەڕەکی کاواتی لە شارۆچکەی (بیارە). درێژییەکەی ٦٠٠ مەترە و گەڕەکەکەی کردووەتە دوو بەش. قیرتاوکراوە و دەڕواتەوە سەر ڕێگەی سەرەکیی بیارە - تەوێڵە. ٤- قەسرێ: لە شارۆچکەی (بیارە) و گەڕەکی کاوات هەڵکەوتووە. درێژییەکەی ٤٥٠ مەتری کۆنکرێتە. دیواری ڕاگری بە بەرزیی چەند مەترێک بۆکراوە. گەڕەکەکە دەکاتە دووبەش و دەڕواتەوە سەر ڕێگەی سەرەکیی بیارە و تەوێڵە. ٥- قەڵا: کەوتووەتە شارۆچکەی (بیارە). لە شەقامی سەرەکیی بیارە - خورماڵەوە دەستپێدەکات و بە ئاڕاستەی سەرۆکايەتیى شارەوانیى بیارە و بنکەی پاسەوانی سنور دەڕوات. درێژییەکەی ٤٥٠ مەترە. یەک سایدە و بەشێکی کۆنکرێت کراوە. ٦- کاوات: شەقامێکی سەرەکیی شارۆچکەی (بیارە)یە. درێژییەکەی (٨٥٠م)ـە و قیرتاوکراوی یەک سایدە. بە بەرد بەربەست و دیواری ڕاگری بۆکراوە. بە هێڵ شەقامەکە جیاکراوەتەوە و ڕووناکی بۆ دانراوە. کەوتووەتە گەڕەکی کاواتی شارۆچکەکەوە و مزگەوتی نامی کەوتووەتە سەر. ٧- کڵاوەی ئاشوور: شەقامێکی نوێیە. کەوتووەتە سنوری شارەوانی (بیارە). له پشت گەڕەکی ملەگای چنارو پشت گۆڕستانی بياره و گەڕەکی پشت جۆگەيه. درێژییەکەی (٧٥٠م) لە کۆتايى شهقامى هانەواوه دەستپێدەکات، دێتەوە سەر شەقامی پشت جۆگە. لە ئایندە هەردوو گەڕەکی ملگەی چنار و پشت جۆگە پێکەوە دەبەستێتەوە. ٨- ناوبازاڕ: شەقامێکی سەرەکیی شارۆچکەی (بیارە)یە. دەیکاتە دوو بەش و لە پردی کاواتەوە دەستپێدەکات و بە نێو بازاڕی سەرەکیی بیارەدا تێپەڕدەبێت و بە ئاڕاستەی چەمی بیارە درێژدەبێتەوە. جگە لە بوونی چەندین دوکان، خانەقای بیارەش کەوتووەتە سەر ئەم شەقامە. درێژییەکەی ٣٥٠ مەترە و دوو سایدە. بەشێکی کۆنکرێتە و بەشێکیشی بە بەردی سروشتی ناوچەکە داپۆشراوە. ٩- مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس: شاڕێگەی شارۆچکەی (بیارە)یە. لە دەروازەی شارۆچکەکە و بە بەردەم قوتابخانەی بیارەی شەریفەدا بە درێژی ٦٥٠ مەتر بە ئاڕاستەی سەنتەری بیارە لێژدەبێتەوە. یەک سایدی قیرتاوکراوە و بە هێڵ شەقامەکە جیاکراوەتەوە و ڕووناکی بۆ دابینکراوە. دیواری ڕاگر و بەربەستی بۆکراوە. لیژنەی ناوچەی پارتی و بنکـەی تـەندروسـتیی بیارەی کـەوتـووەتە سەری.
١- جۆگەی شێخ: شەقامێکی سەرەکیی شارۆچکەی (خورماڵ)ـە و کەوتووەتە گەڕەکی ئاشتییەوە. درێژییەکەی ١.١ کم. یەک سایتی قیرە. لە نزیک بنکەی هاتوچۆ دەستپێدەکات و بە تەنیشت پارکی گشتیی خورماڵدا تێپەڕدەبێت. ٢- دکتۆر موستەفا زەڵمی: شەقامێکی سەرەکیی شارۆچکەی (خورماڵ)ـە. کەوتووەتە گەڕەکی قەڵا. لە فولکەی خان ئەحمەدخانەوە دەستپێدەکات و بە ئاڕاستەی ئەحمەدئاوا دەڕوات. جوتسایدە. درێژییەکەی ٢.٤ کم دەبێت. بە ڕێگەی سەرەکیی هاوینەهەواری ئەحمەدئاوا و زەڵم دادەنرێت. چەندین خزمەتگوزاریی گشتی کەوتووەتە سەر ئەم شەقامە. ٣- شاکر فەتاح: شەقامێکی سەرەکیی شارۆچکەی (خورماڵ)ـە و کەوتووەتە گەڕەکی قەڵا. لە سەنتەری بازاڕی شارۆچکەکەوە بە درێژیی ٤٠٠ مەتر بە ئاڕاستەی مزگەوتی گەورەی خورماڵ و ئاوی گەنجان دەڕوات. یەک سایدە و چەندین خزمەتگوزاریی گشتی کەوتووەتە سەر. ٤- هەورامان: شاڕێگەی سەرەکیی شارۆچکەی (خورماڵ)ـە. لە دەروازەی شارۆچکەکە و لە نزیک بنکەی هاتوچۆی خورماڵ دەستپێدەکات و بە جوتساید دەچێتە سەنتەری بازاڕی شارۆچکەکە. پاشان بە ئاڕاستەی ڕێگەی خورماڵ – بیارە دەڕوات و لە نزیک بەنزینخانەی لهۆن کۆتاییپێدێت. درێژییەکەی ١.٨ کم دەبێت. هەر چوار گەڕەکی شارۆچکەکەی کەوتووەتە سەر و خورماڵ دەکاتە دوو بەش. ٥- وەزەڕا: شەقامێکی سەرەکیی گەڕەکی ئەردەڵانە لە شارۆچکەی (خورماڵ). درێژییەکەی یەک کیلۆمەتر دەبێت و جوتسایدە. گەڕەکەکە دەکاتە دوو بەشی سەرەکی. چەندین کۆڵانی گەڕەکەکەی دێتەوە سەر.
١- چیمەن: شەقامێکی سەرەکیی شارۆچکەی (سیروان)ـە. کەوتووەتە گەڕەکی ئاشتی. لەسەر ڕێگەی هەڵەبجە – سلێمانی و لە تەنیشت فەرمانگەی بەرگریی شارستانیی سیروان دەستپێدەکات. بەنێوان هەردوو یاریگای سیروان و باخی گشتیدا تێپەڕدەبێت. درێژییەکەی ٣٥٠ مەتری یەک سایدە و بە ئاڕاستەی گوندی کاگردەڵ دەڕوات. ٢- خانم: شەقامێکی سەرەکیی گەڕەکی ئازادییە لە شارۆچکەی (سیروان). درێژییەکەی زیاتر لە ٨٠٠ مەتری یەک سایدی قیرە. زیاتر لە ٢٠ شەقام و کۆڵانی لاوەکی دیکەی دێتەوە سەر. بە بلوارێکی درێژ، کە پانییەکەی ٢٥ مەتر دەبێت لە شەقامی سەرەکیی هەڵەبجە – سلێمانی جیادەبێتەوە. چەند بارەگای حیزبی و حکومی کەوتووەتە سەر. ٣- دەوان: شەقامێکی سەرەکیی شارۆچکەی (سیروان)ـە. کەوتووەتە گەڕەکی ئاشتی. گەڕەکەکە دەکاتە دوو بەش. درێژییەکەی ٤٥٠ مەتری یەک سایدە. ٤- قارەمانی: شەقامێکی دوو سایدە. کەوتووەتە گەڕەکی شەهیدان لە شارۆچکەی (سیروان). لە فولکەی بێژاوا دەستپێدەکات و بە ئاڕاستەی شەقامی بەشارەت دەڕوات. درێژییەکەی ٣٥٠ مەترە. ٥- کانی: کەوتووەتە زۆنی دووەمی گەڕەکی ئاشتی لە شارۆچکەی (سیروان). درێژییەکەی ٨٠٠ مەترە. گەڕەکەکە دەکاتە دوو بەشی یەکسان و لە هەردوو لاوە کۆڵانەکانی دێتەوە سەر. ٦- هەرێم: شەقامێکی نێوانیە لە گەڕەکی ئازادی لە شارۆچکەی (سیروان). درێژییەکەی نزیکەی ٨٠٠ مەتر دەبێت و قیرتاوکراوی یەک سایدە. زیاتر لە ٢٠ یەکتربڕ، کە زۆربەیان کۆڵانەکانی گەڕەکەکەن، دێنەوە سەر ئەم شەقامە. ٧- یاسەمین: شەقامێکی سەرەکیی شارۆچکەی (سیروان)ـە. کەوتووەتە گەڕەکی ئاشتی. لە کۆتایی نەمامگەی سیروانەوە دەستپێدەکات و بەئاڕاستەی خۆرئاوای شارۆچکەکە و گوندی کاگردەڵ دەڕوات. درێژییەکەی ٥٥٠ مەترە.
شەقامێکی کەمەربەندییە. لە نەخشەی بنەڕەتیی هەڵەبجەدا جێگیرکراوە. تاکو ئێستا جێبەجێنەکراوە. گەڕەکەکانی خۆرهەڵات و باشوری هەڵەبجە پێکەوە دەبەستێتەوە. لە شەقامی (تاهیربەگی جاف)ەوە دەستپێدەکات، بە نێوگەڕەکی هەولێردا دەڕواتەوە پشتی بامۆک و کانی هەناران. لەگەڵ شەقامی کوردستان یەکدەگرنەوە.
شەقامێکە لەناو شاری هەڵەبجە. شەقامی گۆران و لە نزیک مەڵبەندی نۆی شارەزووری (ی. ن. ک) دەستپێدەکات و لەبەردەم سۆپەرمارکێتی (١٦/٣) کۆتاییپێدێت و لەگەڵ شەقامەکانی (ئاشنایی و ١٦/٣) یەکدەگرێتەوە و سێ ڕیانێک دروستدەکات. شەقامەکە یەک سایدە، درێژییەکەی (٣٠٠م)ە. گەڕەکی فەرمانبەران و شەهید فاتح لە گەڕەکی مەرزەبۆتۆ جیادەکاتەوە
شەقامێکی سەرەکییە لەناو شاری هەڵەبجە. بە (جووتسایدی مامۆستایان)یش ناسراوە. گەڕەکی مامۆستایانی یەک، لەیەکتر جیادەکاتەوە. دەیکاتە دوو بەشی شێوە سێگۆشەیی. دوو سایدی قیرتاوکراوە. نێوان سایدەکانیدا، ستوونی ڕووناکی بۆکراوە. لە مزگەوتی عوسمانی کوڕی عەفانەوە دەستپێدەکات، تاکو دەگاتەوە بە شەقامی احمدموختار جاف. بارەگای چەند دامودەزگایەکی وەک ڕاگەیاندن و فەرمانگەی تێدایە. چەند مۆڵێک و فرۆشگای پێداویستیی خانمان و کەلوپەلی نێو ماڵی تێدایە. درێژییەکەی (٩٣٠)مەترە.
شەقامێکی جێبەجێنەکراوە. بە شەستیەکەی هەڵەبجە بەناوبانگە. لەسەر نەخشەی بنەڕەتیی هەڵەبجە، کەمەربەندێکە بەشێوەیەکی بازنەیی لە بازگەی زەمەقیەوە دەستپێدەکات هەتا دەگاتە پزیشکی دادوەری. بە نێو هەردوو گەڕەکی (شۆڕش و گۆران سیتی و شەهیدانی کیمیاباران)دا تێپەڕدەبێت و چواردەوری گەڕەکەکانی زانکۆ و هەولێر و بامۆک و کانی هەناران دەدات. بە ئەنجامدانی ئەم شەقامە، بارگرانیەکی زۆر لەسەر شەقامە سەرەکییەکانی ناو شار کەمدەبێتەوە.
شەقامێکی سەرەکییە لەناو شاری هەڵەبجە. لە کۆتایی شەقامی پیرەمێرد و (هۆڵی بۆنەکان)ەوە دەستپێدەکات، بە ئاڕاستەی ئامادەیی(باڵامبۆی کوڕان) دەڕوات. دەگاتەوە بە ڕێگەی سەرەکیی هاوینەهەواری چاوگ و باوەکۆچەک. درێژییەکەی (١. ٢ کم)ە. مزگەوتەکانی (کاک ئەحمەدی موفتی زادە) و (فیردەوس)ی کەوتووەتە سەر. ڕێگاکە یەک سایدە. لە ئێستادا شەقامەکە قیردەکرێت و نۆژەندەکرێتەوە. گەڕەکی گوڵان دەبەستێتەوە بە گەڕەکەکانی سەروەران و یادگارییەوە.
شەقامێکی دووسایدییە لەناو شاری هەڵەبجە. بەناوی (گۆران)ی شاعیرە ناونراوە. درێژکراوەی شەقامی (پێشمەرگە)یە. لە (مۆنۆمێنتیی هەڵەبجە)وە دەستپێدەکات بەرەو (فولکەی عومەری خاوەر). درێژییەکەی (١. ٤)کم دەبێت. لە فولکەی (عومەری خاوەر) لقێکی بۆ سەر گەڕەکی (کانی قوڵکە) و لقێکی بۆ سەر شەقامی (نالی) دەڕوات.
شەقامێکی سەرەکیی شارۆچکەی (سیروان)ە. کەوتووەتە گەڕەکی ئاشتی و لە فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی دەستپێدەکات و لە شەقامی دەوان کۆتاییپێدێت. درێژییەکەی (٣٥٠م) یەک ساید و قیرتاوکراوە. قوتابخانەی هیوا و باخی گشتیی شارۆچکەکەی کەوتووەتە سەر.
شەقامێکی سەرەکییە لەناو شاری هەڵەبجە. بەناوی زانای ئایینی(مەلا عبدولکەریمی مودەڕیس)ەوە ناونراوە. لە کۆتایی شەقامی (ئەحمەدموختار جاف)ەوە دەستپێدەکات و بەنێوان هەردوو گەڕەکی شارەوانی یەک و شارەوانیی دوودا تێپەڕدەبێت، تا دەگاتە مزگەوتی (مەلا عەبدولکەریم). شەقامی (دکتۆر ئامانج ڕەحیم)ی لێ جیادەبێتەوە. پاشان دەگات بە گەڕەکی (تەقتەقان) و لە (پزیشکی دادی هەڵەبجە) کۆتاییپێدێت. لەگەڵ شەقامی (ئاسۆ بامۆکی) یەکدەگرن و ڕێگەی سەرەکیی هەورامان لە کۆتایی شەقامەکەوە دەستپێدەکات. درێژییەکەی (٢.١کم)ە. دوو ترافیک لایتی لەسەرە.
شەقامێکی دوو سایدییە لەناو شاری هەڵەبجە. لە چێشتخانەی هەردی و کۆتایی شەقامی قانعەوە دەستپێدەکات، تاکو دەگاتەوە بە شەقامی پێشمەرگە لە نزیک بەنزینخانەی سان. گەڕەکی فەرمانبەران و شەهید فاتیح و خڕی خەزێنەی کەوتووەتە سەر. چەندین نەخۆشخانەی گشتی و فریاکەوتن و منداڵانی لەسەرە. چەندین شەقامی سەرەکیی دیکەشی دێنەوە سەر. درێژییەکەی نزیکەی سێ کیلۆمەتر دەبێت. نێوان شەقامەکانی دارو درەخت و ڕووناکی تێدایە.
شەقامێکی سەرەکییە. کەوتووەتە سنوری شارەوانیی بیارە و لە گەڕەکی ملەگای چنارە. کۆنکرێت کراوە و یەک سایدە. دیواری ڕاگری بەبەرد بۆ کراوە. درێژییەکەی ٣٥٠ مەترە. چەندین فەرمانگەی گرنگی شارۆچکەکە وەک کتێبخانەی گشتی، چاکسازی کارەبا، فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی کەوتووەتە سەر.
شەقامێکی سەرەکییە لەناو شاری هەڵەبجە. لە مزگەوتی مەحوی دەستپێدەکات و لە ڕێگەی بامۆک کۆتاییپێدێت. هەردوو گەڕەکی (کانیعاشقان) و (باوەکۆچەک) لەیەکتری جیادەکاتەوە. درێژییەکەی نزیکەی یەک کیلۆمەتر دەبێت. هەریەکە لە قوتابخانەی (چوارچرای بنەڕەتی) و هۆڵی (فەقێ کۆکۆیی) کەوتووەتە سەر.
شەقامێکی سەرەکییە لەناو شاری هەڵەبجە. بەناوی (نالی)ی شاعیرەوە ناونراوە. لە فولکەی (عومەری خاوەر)ەوە دەستپێدەکات، هەتا بەردەم (پارک و شاری یاریی هەڵەبجە). بە (شەقامی گشتی) ناسراوە. هەڵەبجە دەکات بە دوو بەشی سەرەکییەوه و بەناو سەنتەری شاردا تێپەڕدەبێت. درێژییەکەی نزیکەی دوو کیلۆمەتر دەبێت و یەک سایدە. چەندین شەقامی سەرەکی دیکەی دێتەوە سەر.
شەقامێکی سەرەکیی دوو سایدە لەناو شاری هەڵەبجە. لە کۆتایی شەقامی مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیسەوە دەستپێدەکات و لەبەردەم چێشتخانەی هەردی کۆتاییپێدێت. درێژییەکەی (١.٦کم) دەبێت. گەڕەکی شارەوانیی یەک و ماردین کەوتوونەتە تەنیشتییەوە. شەقامێکی گرنگە و هاتوچۆیەکی زۆری لەسەرە. بەتایبەت، کە دەگاتەوە بە بەشی دووەمی ئەم شەقامە، کە پێی دەوترێت شەقامی مەولەوی.