خاتوو ئامینە

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07


کەوتووەتە گەڕەکى شێخ ئیسماعیل و بەرانبەر گۆڕستانى شێخ ئیسماعیل لەناو شاری هەڵەبجە. ساڵی ٢٠٢٢ لەسەر ڕووبەرى (٦٥٠م) چوارگۆشە دروستکراوە. جگە لە دابینکردنی زەوییەکەی، خەرجى و پێداویستییەکانى لەلایەن (شێخ عەلى شێخ عیزەدین)ـەوە دابینکراوە. بەناوى حاجی ئامینەى کچی حاجی عومەر سڵێمانی چرۆسانەییەوە ناونراوە، کە دەکاتە دایکى شێخ عەلى شێخ عیزەدین. لە ژووری حەوانەوە، نوێژکردن، مردووشۆردن، چێشتخانە پێکهاتووە. تایبەتە بە پرسەى ژنان.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (تاهیر شێخ عیزەدین)، لەدایکبوو: ١٩٦٦، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: سەرۆکى ژوورى بازرگانیى هەڵەبجە، لە ١ی ٧ی ٢٠٢٤.
  2. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (زاید شێخ نەجمەدین محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٧٥، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: کاسب، لە ٢ی ٧ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: حەمزە محەممەد ساڵح محەممەد

3

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

لامەرکەزی

کەوتووەتە سنوری گوندی (لامەرکەزی). ساڵی ٢٠١١ دروستکراوە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە لەسەر ڕووبەری (٣٠٠م٢) زەوی دروستکراوە. تایبەتە بە پرسە و کۆبونەوە و بۆنە گتشییەکان و جگە لە دانیشتوانی گوندەکە خۆی، گوندەکانی شەکرالی و تەپە گوڵاوییش سودیلێدەبینن.

مەحوی

کەوتووەتە گەڕەکى مۆردانە و لەسەر ڕێگاى سەیرانگاى چاوگ بە تەنیشت مزگەوتی (مەحوی)یەوەیە لە شاری هەڵەبجە‌. بە پێشنیازی ئەنجومەنی کۆکۆیی ساڵی ٢٠٠٩ لەسەر ڕووبەری (٤٠م درێژی و ٢٠م پانی) دروستکراوە. زەوییەکەی لە لایەن شارەوانیی هەڵەبجەوە دابینکراوە. بودجەی هۆڵەکە لەلایەن کۆمپانیای نۆکانەوە دابینکراوە. شوێنی نزیکەی ٣٥٠ کەسی تێدا دەبێتەوە. گەرچی تایبەتە بە پرسە، بەڵام هەندێک بۆنەی تری وەک ئاشتەوایی، شەکراوخواردنەوە، کۆبوونەوەی گشتی تێدا ئەنجامدەدرێت. یەک جار نۆژەنکراوەتەوە. حاجی حەسەن عەلی لە دروستکردنییەوە هەتا ئێستا خۆبەخشانە سەرپەرشتی و خزمەتیدەکات.

مەلاوەیسە

کەوتووەتە ناو گوندی (مەلاوەیسە). ساڵی ٢٠١٤ بەناوی هۆڵی (شەهیدانی گوندی مەلاوەیسە)وە لەسەر ئەرکی (نوری حەمەعەلی)، لەسەر ڕووبەری (٤٠٠م٢) دروستکراوە.

محەممەد تۆفیق سەعید

کەوتووەتە ناوەڕاستی گوندی (تەپەکوڕە). ساڵی ٢٠٠٥، لەلایەن حکومەتەوە لەسەر ڕووبەری (٢٠٠م) دروستکراوە. بەناوی شەهیدێکی خەڵکی گوندەکەوە ناونراوە. تایبەتە بە پرسە و کۆبونەوەی گشتیی خەڵکی گوندەکە.

بانیشار

کەوتووەتە ناوگوندی (بانیشار) و تەنیشت مزگەوتی گوندەکە. ساڵی ٢٠١٣ لەسەر ڕووبەری (٢٠٠م) لە لایەن حکومەتەوە دروستکراوە و لە ئێستاشدا هەندێک کاری ماوە. بۆ پرسە و کۆبوونەوەی گشتیی خەڵکی گوندەکە بەکاردەهێنرێت.

تازەدێی بناری سورێن

کەوتووەتە ناوەڕاستی گوندی (تازەدێی بناری سورێن). ساڵی ٢٠١٤ بەناوی (هۆڵی بۆنەکانی تازەدێ)وە لەسەر ئەرکی خەڵکی گوندەکە لەسەر ڕووبەرەکەی (٢٥٠م٢) دروستکراوە. بۆ پرسە و کۆبوونەوەی گشتی بەکاردەهێنرێت.