ئەحمەدئاوا
ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن حکومەتەوە بڕیاری دروستکردنی دراوە، بەڵام کارەکە بەهۆی قەیرانەکانەوە کورتی هێناوە و تەواو نەبووە، تەنیا پایەکانی تەواوبوون و سەقفی تێکراوە، لەلایەن خەڵکەوە بەشەکانی تری وەک دەرگا و پەنجەرە و هەندێک تەواوکاری تێداکراوە و وەهای لێ کراوە بە کەڵکی دانانی پرسە بێت.
بامۆک
کەوتووەتە سنوری گوندی (بامۆک). (ئیسماعیلی حاجی محەممەد بامۆکی) دروستیکردووە.
خارگێلان
کەوتووەتە گوندی (خارگێڵان) لە تەنیشت مزگەوتی خارگێڵان. لەلایەن کۆمپانیایەکی کۆری و بە هەوڵی ئەنجومەن و خەڵکی گوند، ساڵی ٢٠١٩ لەسەر ڕووبەری (١٥م٢) دروستکراوە. شوێنی ٣٠٠ کورسی هەیە تایبەتە بە پرسەی پیاوان و چەند بۆنەیەکی تری ئاینی.
شەهید ئەحمەد گریانەیی
کەوتووەتە گەڕەکی شارەوانی لە هەڵەبجە، تەنیشت مزگەوتی ڕەییان لە گریانەییەکان. لە ڕێگەی ئیدارەی گشتییەوە ساڵی ٢٠١٢ وەک وەفایەک بۆ شەهید ئەحمەد کەریم ڕەزا عەلی میرە (١٩٤٩-١٩٧٨)، کە بە ئەحمەد گریانەیی ناسراوە دروستکراوە. ڕووبەرەکەی (٥٠٠م٢)یە و ٣٠٠ کورسی لەخۆدەگرێت. تایبەتە بە پرسەی گریانەییەکان و خەڵکی ناوچەکە.
عەفاوخان
تایبەتە بە پرسەی ژنان. کەوتووەتە شارەدێی تەوێڵە لەسەر جادەی ناوبازاڕ بۆ پشتی حەوز. لەسەر مزگەوتی گەورەی تەوێڵەیە. بە دوو نهۆم لەسەر وەسیەتی عەفاوخانی خێزانی باقی حاجی حەسەن لە ساڵی ٢٠١٠دا دروستکراوە. ڕووبەرەکەی ١٢ بە هەشت مەترە، ژوورێکی بچوکی وەک مەخزەن هەیە و ژێرەوەی ڕیزە دوکانی مزگەوتن و بە کرێ دەدرێن بە خەڵکی، لە ئێستادا زیاتر بۆ پرسەی پیاوان بەکاردێت.