خارگێلان

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07


لاپەڕەی 283

هۆڵی پرسە

کەوتووەتە گوندی (خارگێڵان) لە تەنیشت مزگەوتی خارگێڵان. لەلایەن کۆمپانیایەکی کۆری و بە هەوڵی ئەنجومەن و خەڵکی گوند، ساڵی ٢٠١٩ لەسەر ڕووبەری (١٥م٢) دروستکراوە. شوێنی ٣٠٠ کورسی هەیە تایبەتە بە پرسەی پیاوان و چەند بۆنەیەکی تری ئاینی.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (فەیرۆز عیزەت حەمەیوسف)ی ئەنجومەنی گوندی (خارگێڵان)، لەدایکبوو: ١٩٥٥، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: جوتیار، لە ٤ی ٥ی ٢٠٢٤، لە خارگێلان.
  2. گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (موختار سەردار مستەفا)، لەدایکبوو: ١٩٦٧، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: فەرمانبەر، لە ٥ی ٥ی ٢٠٢٤.
  3. گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (ناسح ئەحمەد مەحموود)، لەدایکبوو: ١٩٦٦، بڕوانامە: ئامادەیی، پیشە: فەرمانبەر، لە ٥ی ٥ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

4

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

ئەحمەدئاوا

ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن حکومەتەوە بڕیاری دروستکردنی دراوە، بەڵام کارەکە بەهۆی قەیرانەکانەوە کورتی هێناوە و تەواو نەبووە، تەنیا پایەکانی تەواوبوون و سەقفی تێکراوە، لەلایەن خەڵکەوە بەشەکانی تری وەک دەرگا و پەنجەرە و هەندێک تەواوکاری تێداکراوە و وەهای لێ کراوە بە کەڵکی دانانی پرسە بێت.

زیاتر بزانە
هۆڵی پرسە

بامۆک

کەوتووەتە سنوری گوندی (بامۆک). (ئیسماعیلی حاجی محەممەد بامۆکی) دروستیکردووە.

زیاتر بزانە
هۆڵی پرسە

شەکرالی

کەوتووەتە بەشی خوارەوەی گوندی (شەکرالی). ساڵی ٢٠١٢ لەسەر ڕووبەری (٥٠٠م٢) لە لایەن خێرخواز (حاجی عومەر تەپی سەفایی)یەوە دروستکراوە. بۆ پرسە و کۆڕوکۆبونەوە گشتییەکانی بەکاردەهێنرێت.

زیاتر بزانە
هۆڵی پرسە

شەهید ئەحمەد گریانەیی

کەوتووەتە گەڕەکی شارەوانی لە هەڵەبجە، تەنیشت مزگەوتی ڕەییان لە گریانەییەکان. لە ڕێگەی ئیدارەی گشتییەوە ساڵی ٢٠١٢ وەک وەفایەک بۆ شەهید ئەحمەد کەریم ڕەزا عەلی میرە (١٩٤٩-١٩٧٨)، کە بە ئەحمەد گریانەیی ناسراوە دروستکراوە. ڕووبەرەکەی (٥٠٠م٢)یە و ٣٠٠ کورسی لەخۆدەگرێت. تایبەتە بە پرسەی گریانەییەکان و خەڵکی ناوچەکە.

زیاتر بزانە
هۆڵی پرسە

عەفاوخان

تایبەتە بە پرسەی ژنان. کەوتووەتە شارەدێی تەوێڵە لەسەر جادەی ناوبازاڕ بۆ پشتی حەوز. لەسەر مزگەوتی گەورەی تەوێڵەیە. بە دوو نهۆم لەسەر وەسیەتی عەفاوخانی خێزانی باقی حاجی حەسەن لە ساڵی ٢٠١٠دا دروستکراوە. ڕووبەرەکەی ١٢ بە هەشت مەترە، ژوورێکی بچوکی وەک مەخزەن هەیە و ژێرەوەی ڕیزە دوکانی مزگەوتن و بە کرێ دەدرێن بە خەڵکی، لە ئێستادا زیاتر بۆ پرسەی پیاوان بەکاردێت.

زیاتر بزانە
هۆڵی پرسە