شوێنی دەستکرد (گوند و شار)

بەرگی چوارەم

شوێنی دەستکرد (گوند و شار)

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

تیشک خستنە سەر پێکهاتەی شار و گوندەکانی هەڵەبجە، تەلارسازی، و شوێنە دەستکردەکان کە دەستی مرۆڤ نەخشی کردوون.

ناوەڕۆک

926 بابەت

ئاوێسەر

بەنزینخانەیەکی ئەهلییە. کەوتووەتە سەر ڕێگەی زەردەهاڵ - بیارە و بەردەم ڕێگەی قیری گوندی بنجۆی دڕە. ساڵی ٢٠٠٥ کراوەتەوە. (هوشیار یار ئەحمەد ئەفراسیاب) خاوەنیەتی. چوار عەدادی دووباڵی هەیە. ئۆفیسەکەی لە ژوورێکی گەورەی دانیشتن و ئیدارە، هۆڵ، چێشتخانە و دەستشۆر و گەرماو و ژووری تایبەت بە نوێژکردن پێکهاتووە. چەند دار و ڕووبەرێکی باشی سەوزایی تێدایە. دوو کارمەندی هەیە.

زیاتر بزانە
بەنزینخانە

باڵا ئۆیڵ

بەنزینخانەیەکی ئەهلییە. سەر بە کۆمپانیای باڵای سلێمانییە. کەوتووەتە سەر ڕێگەی هەڵەبجە - عەنەب، ساڵی ٢٠١٩ لەسەر ڕوبەری ٣٠٠٠م کراوەتەوە، خاوەنەکەی سەنگەر محەممەدە، چوار خەزانی گەورە و شەش عەدادی دووباڵی بۆ بەنزینی نۆرماڵ و موحەسەن و گاز هەیە. سەریان بە ئاسن و بۆری و جەمەلۆن گیراوە و تەختەکەی کۆنکرێتە، ڕاستەوخۆ بە قیرەوە بەستراوە و سێ کرێکار بەڕێوەیدەبەن. ئۆفیسەکەی دوو نهۆمە و لە ژووری کرێکار، ژمێریار و ڕاڕەوی دەستشۆر و چێشتخانە و ژووری کۆبوونەوە و بەڕێوەبەر، گەرماو، پێکهاتووە. شوێنی تایبەتی بۆ نوێژکردن هەیە.

زیاتر بزانە
بەنزینخانە

خورماڵ(بەنزینخانە)١

بەنزینخانەیەکى حکومى بووە، ساڵى ١٩٩١دامەزراوە، دەکەوێتە ناوبازڕى خورماڵ بەرانبەر کۆمیتەى یەکێتى، ڕووبەرى بەنزینحانەکە ٢هەزارمەتر بووە، بەعەداد بەنزینى فرۆشتووە. ٤ تەنکیى گەورەیى هەبووە. بەنزینحانەکە حکومى بووە. کەسێک بەناوى (ئیبراهیم عەزیز مەحمود)، بەساڵانە وەریگرتووە. لە بەنزینخانەکەدا،(بەنزین و گاز و نەوت و غاز) فرۆشراوە، یەکەم بەنزینخانەبووە لە سنورەکەدا کراوتەوە، ٦ کارمەند کاریتێدا کردوە، تاکو ساڵى ٢٠٠٦ کراوە بووە دواتر داخراوە.

خورماڵ (بەنزینخانە)٢

بەنزینخانەیەکی ئەهلییە. لە بەنزینخانە کۆنەکانی خورماڵە، کەوتوەتە سەر ڕێگای گردیگۆ - خورماڵ و لە نزیک بازگەی خورماڵ. ساڵی ٢٠٠٧ لەسەر ڕووبەری (٤٠٠٠م) دروستکراوە. (هەردی میرزا عەلی) خاوەنیەتی. چوار عەدادی دووباڵی هەیە. ئۆفیسەکەی لە پێنج ژوور پێکهاتووە: چێشتخانە، ژووری کارگێڕی و ژووری کارمەند و پاسەوان و گەرماو و دەستشۆر. سێ کرێکاری هەیە و شوێنی نوێژکردنی بۆ دابینکراوە.

ڕەنگین

بەنزینخانەیەکە ئەهلییە. کەوتووەتە سەر ڕێگای سەیدسادق - هەڵەبجە، لە دەروازەی جادەی گوندی گوڵەخانە. ساڵی ٢٠٠٤ کراوەتەوە. (ڕێبین محەممەد مەحموود) خاوەنیەتی. چوار عەدادی دووباڵی هەیە. ئۆفیسەکەی لە ژووری کارگێڕی و کارمەند و کۆگا پێکهاتووە. ڕووبەرێکی زۆری سەوزایی هەیە. شوێنی نوێژکردنی بۆ دابینکراوە.

زیاتر بزانە
بەنزینخانە

سان

بەنزینخانەیەکی ئەهلییە. کەوتووەتە کۆتایی شەقامی (حەمەوغان)، بەرانبەر نەخۆشخانەی ئامێز و تەنیشت فەرمانگەى دادگاى باری کەسێتی. (بەرزان حەمەڕەشید نەجیب) خاوەنیەتی. ساڵی ٢٠٠٥ لەسەر ڕووبەری (٢٠٠٠م) زەوی دروستکراوە. پێنج عەدادی دوو باڵی هەیە. ژووری حەوانەوەی کارمەند و غەسل و پاسەوانی هەیە و ئۆفیسەکەی لە سێ ژوور و هۆڵ و دەستشۆر و گەرماو پێکهاتووە. لە حەوشەکەدا شوێنی نوێژی هەیە، تانکی غاز و نەوتی بە جیا هەیەو غاز و نەوتی سپی ماڵانیش دەفرۆشێت.

زیاتر بزانە
بەنزینخانە

سەرکۆ

بەنزینخانەیەکی‌ ئەهلییە. کەوتووەتە خۆرئاوای شاری هەڵەبجە، لە نێوان سیروان و هەڵەبجەدایە. نزیک کارگەی ڕۆنی زەیتونی ڕاسانە لە دەروازەی شاری هەڵەبجە. ساڵی ٢٠١٢ دامەزراوە. ڕووبەرەکەی نزیکەی (٣٤٠٠م٢)یە. ئۆفیسەکەی دوو نهۆمە، نهۆمی یەکەمی بۆ ئیدارە تەرخانکراوە و سێ ژووری هەیە، نهۆمی دوومی دوو ژووری نوستن و چێشخانە و دەستشۆر و گەرماوی هەیە و بەشی پشتەوەی بۆ کۆگایەکی گەورە تەرخانکراوە. غەسلی تیدایە و ناوبەناو کاریپێدەکەن. سێ کارمەندی هەیە.

زیاتر بزانە
بەنزینخانە و غەسل

سیروان

بەنزینخانەیەکی ئەهلییە. کەوتووەتە کۆتایی شارۆچکەی (سیروان) بەرانبەر بەڕێوەبەرێتیی هاتوچۆی سیروان. ساڵی ٢٠٠٤ لەسەر ڕووبەری (٣٠٠٠م) دامەزراوە. (حاجی ئاوات و حاجی ئاسۆ) خاوەنی بەنزینخانەکەن. سێ خەزان و چوار عەدادی هەیە. ئۆفیسەکەی دوو نهۆمە، نهۆمی یەکی سێ دوکانی ڕۆنگۆڕ و غەسلی تێدایە و بە ستافێکی جیا بەڕێوەدەبرێن. نهۆمی دووەمی ژووری کارگێڕی و کارمەند و کرێکار و پاسەوان و چێشتخانە و گەرما و دەستشۆری هەیە. سێ کارمەندی هەیە.

زیاتر بزانە
بەنزینخانە

سیروانى کۆن

بەنزینخانەیەکی حکومییە. لەکاتی خۆیدا کەو‌تبووە بەرانبەر کۆشکی مروورەکانى ناو بازاڕی ئێستاى سیروان. لە شارۆچکەی (سیروان). ساڵی ١٩٧٨ دامەزراوە و لە ئێستادا نەماوە.

زیاتر بزانە
بەنزینخانە

شەمێران

بەنزینخانەیەکی ئەهلییە. کەوتووەتە سەر ڕێگەی چوونە ناوەوەی هەڵەبجە لە زەمەقی و نزیک بازگەی زەمەقی. ساڵی ٢٠٠٠ دروستکراوە. عەبدوڵا عەبدولقادر حەمەساڵح) خاوەنیەتی و بە کرێدراوە و (سەردار ئیبراهیم حەسەن) سەرپەرشتیدەکات. ساڵی ٢٠١٦ نۆژەنکراوەتەوە. سێ تانکی بەنزینی هەیە. ئۆفیسەکەی لە دوو ژوور و چێشتخانە و دەستشۆر و گەرماو پێکهاتووە. سێ کارمەندی هەیە.

زیاتر بزانە
بەنزینخانە

شکار

بەنزینخانەیەکی ئەهلییە. کەوتووەتە دەروازەى شاری هەڵەبجە نزیک ترافیکی مۆنۆمێنی هەڵەبجە. ساڵی ٢٠٠٨ دروستکراوە و دواتر فراوان کراوە. (شیروان بۆینی) خاوەنیەتی. ساڵی ٢٠١٦ لەسەر ڕووبەری (٢٠٠م٢) نۆژەنکراوەتەوە. سێ عەداد و چوار خەزانی سوتەمەنی و یەک تانکیی گەورەی ئاوی هەیە. ئۆفیسەکەی لە دوو ژوور و گەرماو و دەستشۆر پێکهاتووە. دوو کارمەندی هەیە.

زیاتر بزانە
بەنزینخانە

عەدنان

بەنزینخانەیەکی ئەهلییە. کەوتووەتە سەر شەقامی (هەڵەبجە - سیروان) لە تەنیشت کۆلێژى تەکنیکیی هەڵەبجە لە دەروازەى شار. ساڵی ٢٠١٢ دروستکراوە. (عەدنان عەلی فەرەج و زانا ڕەئوف دەروێش محەممەد) خاوەنی بەنزینخانەکەن. ڕووبەرەکەی نزیکەی (٢٠٠٠م٢) دەبێت. هەشت عەداد و سێ خەزانی هەیە. ئۆفیسی کارگێڕی و ژووری کارمەندانی تێدا دروستکراوە. سێ کارمەندی هەیە. کافتریا، شوێنی نوێژی هەیە. بێجگە لە هاوڵاتیان، ٣٨ فەرمانگەی حکومی بەنزینی لێوەردەگرن. غەسلی شۆردنی ئۆتۆمبێلی تێدایە و بە جیا لە لایەن ستافێکی ترەوە بەڕێوەدەبرێت.

زیاتر بزانە
بەنزینخانه و غەسل‌

لهۆن

بەنزینخانەیەکی ئەهلییە. کەوتووەتە سەر ڕێگای خورماڵ هەورامان و لە کۆتایی شارۆچکەکەدایە. (هەردی میرزا عەلی) خاوەنیەتی. ساڵی ٢٠١٨ لەسەر ڕووبەری (٢٥٠٠م) دروستکراوە. دوو عەدادی هەشت باڵ و یەک عەدادی شەش باڵی هەیە. لەسەدا ٢٥ی سەوزاییە. ئۆفیسەکەی دوو نهۆمە. ژوورێک بۆ کارگێڕی و بەڕێوەبردن و ژوورێکی یاریدەدەر، گەرماو و چێشتخانە و دەستشۆر و شوێنی نوێژکردنی هەیە. سێ کارمەندی هەیە.

زیاتر بزانە
بەنزینخانە

هەڵەبجە

بەنزینخانەیەکە ئەهلییە. بەرانبەر ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجەیە‌. (ئیسماعیل سەعید کەریم) خاوەنیەتی. ساڵی ٢٠١٦ لەسەر ڕووبەری نزیکەی (١٠٠٠م) دروستکراوە. دوو عەداد و چوار تانکی هەیە. ئۆفیسی کارگێڕییەکەی لە دوو ژوور و کۆگا و ژێرزەمینێک پێکهاتووە.

زیاتر بزانە
بەنزینخانە

ئارۆ

کەوتووەتە ناو بازاڕی شارەدێی (تەوێڵە). ساڵی ٢٠٢٠ کراوەتەوە و لە هەشت نهۆم پێکهاتووە، کە هەر نهۆمێک دوو شوققەی تێدایە، واتە بەنزیکەیی (١٦ شوققە) دەبێت، کە لەناو ئەم شوققانەدا چەندین خزمەتگوزاری پێشکەش بە گەشتیارەکان دەکرێت. لە (ژوورێکی نوستن، موشتەمەلات، ژوورێکی دانیشتن، چێشتخانەیەکی بچوک) پێکدێت. بەجۆرێک دروستکراوە، کە گەشتیار بتوانێت خۆی خزمەتی خۆی بکات. لەم شوققەیەدا (ئاوی گەرم، ئینتەرنێتی بەردەوام، کارەبای ٢٤ کاتژمێری) بۆ دابینکراوە و مۆلیدەی تایبەتی بۆ دانراوە. هەر شوققەیەک لە دوو کەس زیاتر دەتوانێت لەخۆبگرێت و (هەم کەسی تاک و هەم خێزانداریش) و کرێی مانەوەی هەرشەوێکی گەشتیار لەنێوان (٢٥ بۆ ٤٠) هەزار دیناری عێراقیدایە. ڕووبەری گشتی نزیکەی (٥٠٠م٢) دەبێت، بەڵام ڕووبەری گشتیی بیناکەی نزیکەی (٣٦٠٠م٢) بۆ هەر هەشت نهۆمەکە، بەرزکەرەوە (ئەسانسۆر)ی تێدایە. زۆربەی ئەو گەشتیارانەی ڕووی لێدەکەن، لە ناوخۆی هەرێم و پارێزگا جیاوازەکانی تری عێراقەوە سەردانیدەکەن. چوار کارمەندی هەیە.

ئەحمەدئاوا

یەکێکە لە مۆتێلە گەشتوگوزارییەکانی هاوینەهەواری (زەڵم). لە دوو خانو پێکهاتووە، کە: دوو نوستن، چێشتخانە، مشتەمەلات، باڵکۆن، مەلەوانگە لەخۆدەگرێت و کرێی مانەوەی شەو و ڕۆژێکی بریتییە لە ٦٠ بۆ ٧٠ هـەزار دینار.

بیارە

بەناوی (خانووی تایبەتە بۆ کرێ)، کە ئەم مۆتێلە ساڵی ٢٠١٩ دروستکراوە و لەبەر باجی گەشتوگوزار ئەم ناوەی لێنراوە، ڕووبەرەکەی (٤٠٠ بۆ ٧٠٠م٢) دەبێت و بەدرێژایی ساڵ کراوەیە و گەشتیار دەتوانێت سەردانیبکات و تیایدا بمێنێتەوە و جێگای ١٢ خێزان دەبێتەوە، کرێی مانەوەی گەشتیار لەنێوان ٢٥ بۆ ٧٥ هەزار دیناری عێراقی و لە گرنگترین ئەو خزمەتگوزارییانەی، کە لەم مۆتیلەدا هەن، بریتین لە (ئاو، کارەبا، ئینتەرنێت) و زیاتر ئەو گەشتیارانە تیایدا دەمێننەوە، کە لە دەرەوەی پارێزگای هەڵەبجەوە ڕوو لەو ناوچەیە دەکەن. سەبارەت بە بوونی سەوزایی لەم مۆتێلەدا (٥%)ە و بەشی خوارەوەی ئەم مۆتیلە وەک (گەراج) وایە، کە گەشتیارەکان دەتوانن ئۆتۆمبێلەکانیان لەوێدا ڕابگرن. کرێی وەستانی هەر ئۆتۆمبێلێک لەم گەراجە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر، نرخەکەی تەنها پێنج هەزار دیناری عێراقیە. ئەم مۆتێلە دەکەوێتە ناوبازاڕی بیارە بەرانبەر بە خانەقا.

جەواهیر

کەوتووەتە ناوبازاری تەوێڵە لە دەستەی وەراوەر. خاوەنەکەی موعتەسەم مەحموود مەحموودە، بەحاجی موعتەسەم ناسراوە. لەساڵی ٢٠٠٦وە دەستکراوە بە دروستکردنی و ساڵی ٢٠٢٣ کراوەتەوە. شەش نهۆمە ١٦ سویتی تەرخانکراوی هەیە. نهۆمی یەکەمی هۆڵی پێشوازی و پرسگە و شەش دوکانە. چێشتخانە و هۆڵێکی تر لە کۆتا نهۆمیدا هەیە. هەندێکجار بۆ کۆبونەوە و بۆنەی تایبەت بەکاردێت، دوورتر لەبینای هۆتێلەکە، گەراجی وەستانی سەیارەی تایبەتی هەیە، کە ١٢٠ سەیارە دەگرێت. زستان و هاوین کراوەیە و لە گەشتوگوزارەوە مۆڵەتی هەیە و خزمەتدەکات. نرخی مانەوە بریتییە لە (٨٠ بۆ ١٠٠ هەزار دینار).

حاجی جەزا

کەوتووەتە شارەدێی تەوێڵە. ساڵی ١٩٥٦ لەلایەن هەریەک لە (حاجی جەزا، حاجیە خڕە و عوسمانی ڕەشە)ەوە لە شوێنی چاخانەی (عالا) دروستکراوە. بۆ دروستکردنی وەستایان لە سلێمانییەوە بۆ هێناوە. دوو نهۆم بووە، بەشی خوارەوەی لە(١٠) دوکان و سەرەوەی لە ١١ ژوور پێکهاتووە. بەشی پشتەوەی حەوز و چەند مەخزەنێک بووە. ساڵی ١٩٦٣ بۆ ١٩٧٥ لە خزمەتی شۆڕشدا بووە و بارەگای قوتابیان و لاوان و جێگەی تەلەفۆن و لاسلکی لێ بووە. ساڵی ١٩٨١ داڕووخاوە.

خەیام

کەوتووەتە ناو شاری هەڵەبجە، لەناو بازاڕی گشتیی شارەکە و بەرانبەر مزگەوتی پاشا. ساڵی ١٩٦٠ بۆ ١٩٦٢ لەسەر ڕووبەری (١٦٠م٢) بە دوو نهۆم بە شێلمان و خشتی سوور دروستکراوە. (مستەفای حاجی حەمەڕەش) خاوەنی بووە. نهۆمی یەکەمی تایبەت بووە بە کۆگایەک و سێ دوکان و ئیدارەی ئوتێلەکه و حەوشەیەکی بچوکی بە حەوز و نافورەوە هەبووە و گەرماوی هاوینەی هەبووە. نهۆمی دووەم لە پێنج ژوور پێکهاتووە، کە جێگەی ٢١ بۆ ٢٣ میوانی تێدا بووە. زستانان ژوورەکان سۆپای نەوتیان هەبووە و هاوینان لەسەربانەکەی، جێگەی میوان ڕاخراوە. لە شاڵاوی زەعیم سدیق ساڵی ١٩٦٣ تاڵانکراوە و لە بۆردومانی ١٩٧٤ و ١٩٨٨ زیانی پێگەیشتووە و پاش کیمیابارانەکە دروستنەکراوەتەوە.

پێشتر 1
...
36 37 38
...
47 دواتر