سەرکۆ
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15
بەنزینخانەیەکی ئەهلییە. کەوتووەتە خۆرئاوای شاری هەڵەبجە، لە نێوان سیروان و هەڵەبجەدایە. نزیک کارگەی ڕۆنی زەیتونی ڕاسانە لە دەروازەی شاری هەڵەبجە. ساڵی ٢٠١٢ دامەزراوە. ڕووبەرەکەی نزیکەی (٣٤٠٠م٢)یە. ئۆفیسەکەی دوو نهۆمە، نهۆمی یەکەمی بۆ ئیدارە تەرخانکراوە و سێ ژووری هەیە، نهۆمی دوومی دوو ژووری نوستن و چێشخانە و دەستشۆر و گەرماوی هەیە و بەشی پشتەوەی بۆ کۆگایەکی گەورە تەرخانکراوە. غەسلی تیدایە و ناوبەناو کاریپێدەکەن. سێ کارمەندی هەیە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار (مەودوود جەبار عەبدوڵا) لەگەڵ (بەشدار عەبدوڵا حەسەن)، لەدایکبوو: ٢٠٠٤، پیشە: خوێندکاری زانکۆ، لە ١٢ى ١٠ى ٢٠٢٣، لە هەڵەبجە.
- سەردانی تیمی مەیدانیی بۆ شوێنەکە، لە ١٦ی ٨ی ٢٠٢٤.
- چاوپێکەوتنی تیمی مەیدانی لەگەڵ (ئیسماعیل سەعید کەریم)، لەدایکبوو: ١٩٧٦، ئاستی خوێندن: ناوەندی، پیشە: کاسب، لە ١٦ی ٨ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: مەودوود جەبار عەبدوڵا,تیمی مەیدانی/ ناوشاری هەڵەبجە