عەدنان

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07


لاپەڕەی 486

بەنزینخانه و غەسل‌

بەنزینخانەیەکی ئەهلییە. کەوتووەتە سەر شەقامی (هەڵەبجە - سیروان) لە تەنیشت کۆلێژى تەکنیکیی هەڵەبجە لە دەروازەى شار. ساڵی ٢٠١٢ دروستکراوە. (عەدنان عەلی فەرەج و زانا ڕەئوف دەروێش محەممەد) خاوەنی بەنزینخانەکەن. ڕووبەرەکەی نزیکەی (٢٠٠٠م٢) دەبێت. هەشت عەداد و سێ خەزانی هەیە. ئۆفیسی کارگێڕی و ژووری کارمەندانی تێدا دروستکراوە. سێ کارمەندی هەیە. کافتریا، شوێنی نوێژی هەیە. بێجگە لە هاوڵاتیان، ٣٨ فەرمانگەی حکومی بەنزینی لێوەردەگرن. غەسلی شۆردنی ئۆتۆمبێلی تێدایە و بە جیا لە لایەن ستافێکی ترەوە بەڕێوەدەبرێت.

سەرچاوەکان:

  1. سەردانی تیمی مەیدانی بۆ شوێنەکە، لە ١٦ی ٨ی ٢٠٢٤.
  2. گفتوگۆی تیمی مەیدانی لەگەڵ (فریاد جەلال حەبیب ئەڵڵا)، لەدایکبوو: ١٩٩٠، بڕوانامە: ماستەر، پیشە: مامۆستا، لە ١٦ی ٨ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی/ ناوشاری هەڵەبجە

2

هاوبەشی پێبکە