جەواهیر
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
کەوتووەتە ناوبازاری تەوێڵە لە دەستەی وەراوەر. خاوەنەکەی موعتەسەم مەحموود مەحموودە، بەحاجی موعتەسەم ناسراوە. لەساڵی ٢٠٠٦وە دەستکراوە بە دروستکردنی و ساڵی ٢٠٢٣ کراوەتەوە. شەش نهۆمە ١٦ سویتی تەرخانکراوی هەیە. نهۆمی یەکەمی هۆڵی پێشوازی و پرسگە و شەش دوکانە. چێشتخانە و هۆڵێکی تر لە کۆتا نهۆمیدا هەیە. هەندێکجار بۆ کۆبونەوە و بۆنەی تایبەت بەکاردێت، دوورتر لەبینای هۆتێلەکە، گەراجی وەستانی سەیارەی تایبەتی هەیە، کە ١٢٠ سەیارە دەگرێت. زستان و هاوین کراوەیە و لە گەشتوگوزارەوە مۆڵەتی هەیە و خزمەتدەکات. نرخی مانەوە بریتییە لە (٨٠ بۆ ١٠٠ هەزار دینار).
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار (هومایون ساحیب کەریم) لەگەڵ (سەریاڵ هەورامان جەعفەر حەمەلاو)، لەدایکبوو: ١٩٩٥، بڕهوانامە: بەکالۆریۆس، لە ٢٣ی ١ی ٢٠٢٤.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار (ڕێباز لوقمان مستەفا) لەگەڵ (سەریاڵ هەورامان جەعفەر حەمەلاو)، لە ١٩ی ٨ی ٢٠٢٢.
ئامادەکردنی: د. ڕێباز لوقمان مستەفا,هومایون ساحیب کەریم