بەرگی چوارەم
شوێنی دەستکرد (گوند و شار)
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
تیشک خستنە سەر پێکهاتەی شار و گوندەکانی هەڵەبجە، تەلارسازی، و شوێنە دەستکردەکان کە دەستی مرۆڤ نەخشی کردوون.
بەرگی چوارەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
تیشک خستنە سەر پێکهاتەی شار و گوندەکانی هەڵەبجە، تەلارسازی، و شوێنە دەستکردەکان کە دەستی مرۆڤ نەخشی کردوون.
بە دووریی هەشت کیلۆمەتی کەوتووەتە گوندی (دەڵەمەڕ) لە باشوری ناوەندی شاری هەڵەبجە. تایبەتە بە بەخێوکردنی بزنی (سانین)ی هۆڵەندی. کێڵگەیەکی سەردەمیانەی بەرهەمهێنانی شیری سروشتيیه. بەشێکە لە پڕۆژەی پیشەسازی کشتوکاڵیی (ڕاسان ئەگرۆ بۆ پیشەسازی خۆراکی)، کە گروپی کۆمپانیاکانی هەڵەبجە خاوەندارێتی دەکات. یەکەمین پڕۆژەی جۆرییە لەسەر ئاستی عێراق. لەسەر ڕووبەری ١٢ دۆنم زەوی دروستکراوە. لە ئێستادا بە سەرمایەی سێ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەڕێوەدەبرێت. ٤٠٠ بزنی تێدا بەخێودەکرێت و ڕۆژانە نزیکەی ١٠٠٠ کیلۆ شیری هەیە. ئامێری سەردەمیانەی دۆشین و ئالیکپێدانی تێدا بەکاردێت. ١٠ کەس کاری تێدا دەکەن. بە ڕووبەری نزیکەی ٢٠٠ دۆنم زەویی کشتوکاڵی وەک سەرچاوەی بەرهەمهێنانی ئالیک و پڕۆتین، پاڵپشتیدەکرێت، کە سەرجەمیان لە سنوری پارێزگای هەڵەبجەدان.