ئارۆ
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07
کەوتووەتە ناو بازاڕی شارەدێی (تەوێڵە). ساڵی ٢٠٢٠ کراوەتەوە و لە هەشت نهۆم پێکهاتووە، کە هەر نهۆمێک دوو شوققەی تێدایە، واتە بەنزیکەیی (١٦ شوققە) دەبێت، کە لەناو ئەم شوققانەدا چەندین خزمەتگوزاری پێشکەش بە گەشتیارەکان دەکرێت. لە (ژوورێکی نوستن، موشتەمەلات، ژوورێکی دانیشتن، چێشتخانەیەکی بچوک) پێکدێت. بەجۆرێک دروستکراوە، کە گەشتیار بتوانێت خۆی خزمەتی خۆی بکات. لەم شوققەیەدا (ئاوی گەرم، ئینتەرنێتی بەردەوام، کارەبای ٢٤ کاتژمێری) بۆ دابینکراوە و مۆلیدەی تایبەتی بۆ دانراوە. هەر شوققەیەک لە دوو کەس زیاتر دەتوانێت لەخۆبگرێت و (هەم کەسی تاک و هەم خێزانداریش) و کرێی مانەوەی هەرشەوێکی گەشتیار لەنێوان (٢٥ بۆ ٤٠) هەزار دیناری عێراقیدایە. ڕووبەری گشتی نزیکەی (٥٠٠م٢) دەبێت، بەڵام ڕووبەری گشتیی بیناکەی نزیکەی (٣٦٠٠م٢) بۆ هەر هەشت نهۆمەکە، بەرزکەرەوە (ئەسانسۆر)ی تێدایە. زۆربەی ئەو گەشتیارانەی ڕووی لێدەکەن، لە ناوخۆی هەرێم و پارێزگا جیاوازەکانی تری عێراقەوە سەردانیدەکەن. چوار کارمەندی هەیە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنى ئامادەکار لەگەڵ (فازیل عابد محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٦٣، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: ئەندازیار، لە ١ى ٣ى ٢٠٢٣.
- بەکارهێنانی بەرنامەی (Google earth pro).
ئامادەکردنی: د. ڕێباز لوقمان مستەفا