بەرگی چوارەم
شوێنی دەستکرد (گوند و شار)
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
تیشک خستنە سەر پێکهاتەی شار و گوندەکانی هەڵەبجە، تەلارسازی، و شوێنە دەستکردەکان کە دەستی مرۆڤ نەخشی کردوون.
بەرگی چوارەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
تیشک خستنە سەر پێکهاتەی شار و گوندەکانی هەڵەبجە، تەلارسازی، و شوێنە دەستکردەکان کە دەستی مرۆڤ نەخشی کردوون.
لە ناوەڕاستی سەدەی بیستدا، ئەم چایخانە و قاوەخانانە لە سنوری گوندی (بەڵخە)ی سەر بە هەورامان هەبوون: ١- فەتحە: خان و قاوەخانە بووە. کەوتووەتە سەر جادەکەی گوندی(بەڵخە)ی هەورامان. جێگەی ٣٠ کەسی تێدا بووەتەوه، خانەکەی ٥٠ وڵاخی گرتووە. ساڵانی ١٩٦٠دا ڕادیۆی تێدا دانراوە. ٢- جەمیل بەگ: خان و قاوەخانە بووە. کەوتووەتە سەرووی سەروەزەنی گوندی (بەڵخە)ی هەورامان. چا و قاوەشی تێدا پێشکەشکراوە. جێگەی ١٥ کەسی تێدا بووەتەوە خانەکەی ٢٠ وڵاخی گرتووە. ٣- مێشلە: خان و قاوەخانە بووە. کەوتووەتە سەر جادەی (مێشلە)ی سەر بە گوندی (بەڵخە)ی هەورامان. (حاجی ئەحمەدی حەیدەر) خاوەنی بووە. چا و قاوەشی تێدا پێشکەشکراوە. جێگەی ٢٥ کەسی تێدا بووەتەوە و خانەکەی ٣٠ وڵاخی گرتووە. ٤- ئەمینەخاڵە: کەوتووەتە سەر ڕێگەی کۆنی (هەورامان – هەڵەبجە) لە شاخی کەرکۆڵی لەسەر یاڵی(ملەگا)ی گوندی بەڵخەدا بووە، پێشتر هی باوکی بووە، جێگای ٥٠ میوان و خانەکەیشی جێی ٣٠ وڵاخی تیابووەتەوە، بێجگە لە چا، هاوینان شەربەتی سارد و بەفریشی تێدا فرۆشراوە. ٥- مام عینایەت فەتحوڵڵا: کەوتووەتە لای گوێزی سەر ئاساو لە گوندی بەڵخەی سەروو، ئەمین بەگ خاوەنی بووە، کەبابخانەشی تێدابووە و بەیانیان گوێزی تێدا فرۆشراوە. ٦-سەروەزەن. لەسەر جادە بووە، بەڕووی گوندەکەوە، ساڵی ١٩٦٥ ئەبوبەکر حەمەعەزیز کردوویەتیەوە. خانی وڵاخیشی هەبووە، لە شوێنیدا دوای ڕاپەڕین، مام تایر دووبارە چاخانەی تێدکردووەتەوە و بەردەوامی پێداوە. ٧- بەنەن: کەوتووەتە سەر ڕێگەی خەرپانی -بەڵخە لە شاخی بەنەن، لە لایەن حاجی ئەمینەوە دانراوە. بێجەگە لە ڕێگەی قیری سەرەکیی بیارە - بەڵخە، ڕێگەییەکیش لە خەرپانییەوە دەچێتە بەڵخە و هاتوچۆکەری هەبووە، بۆیە لەوێش چاخانە دانراوە.
بە چایخانەی نێوان ڕۆژهەڵات و باشور ناسراوە. خاوەنەکەی (عەفان حەمەیوسف سەعید)ـە و بە (مام دەروێش) ناسراوە. ساڵی ٢٠٢٠ لە (دەرۆ سەری) لەسەر جۆگەی سنور لە بیارە دروستیکردووە. نیوەی چایخانەکە کەوتووەتە عێراق و نیوەکەی تری ئێران. نزیکەی ٥٠ کەس دەگرێت، جۆگەلە ئاوێک چایخانەکەی کردووە بە دووبەشەوە، لەبەر ئەو تایبەتمەندییەی، کە دەتوانرێت چایەک لە عێراق و ئێران پێکەوە بخورێتەوە، گەشتیارێکی زۆر سەردانیدەکەن. کورسیی دانیشتنەکەی زۆرینەی لە کۆتەرە داری ناوچەکە دروستکراوە و دیمەنی سروشتی و کلتوری ناوچەکەی تێدا پارێزراوە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (هانەی قوڵ)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ) لە تەنیشت مزگەوتی گوندەکەوە بووه، وەقفی مزگەوت بووە. ساڵانە دراوە بە کرێ، پارەکەی بۆ مزگەوت بووە. لە ساڵانى شەستەکانى سەدەى ڕابردوودا کراوەبووە. ڕووبەرەکەی سێ بە شەش مەتر بووه. لە کاتی جیاوازدا (حەمەسەعیدی چایچی، سەعدی چاپچی، حاجی عارف) چایچی بوون.
کەوتووەتە سنوری گوندی (کوڵی متکان). لە تەنگەبەری پوڵیژگ هەڵکەوتووە. خاوەنەکەی مستەفا سەلیم حەمەخان بووە. لەلایەن خۆی و کوڕ و کوڕەزاکانی لە ساڵی ١٩٤٦ – ١٩٥٦ بەڕێوەبراوە. ئەم چایخانە بەهۆی گواستنەوەی کەلوپەل لە پوڵیژگەوە بەرەو سارۆخانی ئێران سەردانکەر و ناوبانگی زۆری هەبووە. شوێنی حەوانەوە و پشودانی بارچییەکان بووە، کە هەر لە هەڵەبجە و چاوگ و باوەکۆچەک و سازانەوە باریان هێناوە و بە وڵاخ بۆ گوندی سارۆخانیان گواستووەتەوە.
کەوتووەتە ناو گوندهی (هانەیدن) و هەر بەناوی گوندەکەوە ناونراوە. یەکەمجار ساڵى ١٩٦٨ کراوەتەوە. حاجى (حەبیب کەریم محەممەد) خاوەنی بووە. کەوتبووە بەردەم دەرگاى مزگەوتی گوندەکە، دواتر لە ساڵی ١٩٧٠ گوازراوەتەوە بۆ لاى ڕاستى مزگەوتەکەوە و گەورەترکراوە. جگە لە گوندنشینان ڕێبوار و میوان و کۆڵبەرەکان سەردانیانکردووە. حاجی حەبیب لە پاڵ چایخانەکە کەلوپەلى وشکەشی فرۆشتووە. لە کاتی ڕاگواستنى گوندەکاندا، چایخانەکەش داخراوە.
کەوتووەتە باشوری گوندی (هانەیدن)ی سەر بە شارۆچکەی (بیارە). ڕێگەی سەرەکیی ئۆتۆمبێل بۆ گوندەکە و مەرزی (سیپە)، بەسەر ئەم پردەدا تێپەڕدەبێت. مێژووەکەی بۆ ساڵانی شەستەکانی سەدەی ڕابردوو دەگەڕێتەوە. سەرەتا بە جەمەلۆن و لە شێوەی بۆری بووە، دواتر لە ساڵی ٢٠٠٥، کە ڕێگەکە قیرتاوکراوە، پردەکەش کراوە بە کۆنکرێت. درێژییەکەی (١٠م) و پانیپەکەی حەوت مەترە. ئاوی (دەرەوباوەیسی) بەژێردا تێپەڕدەبێت. جیا لە خەڵکی گوندی (هانەیدن)، گوندەکانی (دەرەیمەڕ) و کاسبکارانی مەرزی سیپە و گەشتیارانی سودیلێدەبینن.
کەوتووەتە سنوری شارۆچکەی (بیارە). لەسەردەمی مەلیک فەیسەڵی دووەمدا و لە ساڵی ١٩٥٤دا لە لایەن بەڵێندەرێکی عەرەب، بە ناوی (عەلوان)ـەوە جێبەجێکراوە. بە دیواری بەرد، پایە و شێلمانی ئاسن و کۆنکرێت، بە درێژایی (٤٠م) پانی و حەوت مەتر درێژایی، لەسەر چەمی بیارە دروستکراوە. لە شەڕی عێراق و ئێراندا پردەکە لە لایەن ئێرانەوە تەقێنراوەتەوە و پاش جەنگەکه، لە تەنیشتییەوە پردێکی سەیاری ئاسن دانراوە. دوای ڕاپەڕین پردە کۆنەکە دروستکراوەتەوە و چەندجارێکیش چاکسازی تێدا کراوە. لە ئێستادا درێژیی (١٥م) و پانیی حەوت مەتر دەبێت و کابینەی پۆلیسی هاتوچۆ و پەیکەری عوسمان هەورامی لە نزیکیدا دانراوە.
کەوتووەتە بنی پەڵگی گوندی (ئەحمەدئاوا) و ڕێگەی ئەحمەدئاوای بە زەڵمەوە بەستووەتەوە. کیلۆمەترێک لە باکورى ڕۆژئاواى ئەحمەدئاواوە دوورە. گولا: بە هەورامی بە واتای (گەڕ) دێت. لە کۆندا پردی پیادە و پەڕینەوەی مەڕوماڵات بووە. پێشتر بە چەند بۆرییەک دروستکراوه. ساڵی ١٩٥٣، کە جادەی ئەحمەدئاوا گەشتووەتە هاوینەهەوارەکە، گۆڕانکاری تێداکراوە. لە کۆتایی شەستەکاندا فراوان کراوە و بووە بە پردی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل، لەبەرئەوەی داربووە، ساڵی ١٩٩٩ ڕوخاوەو بە دیوار و کۆنکرێت چاککراوەتەوە. دووبارە ساڵی ٢٠٠٩ چاکسازی تێدا کراوەتەوه. درێژیى حەوت مەتر و نیوە و بەرزییەکەى چوار مەتر و پانییەکەشى شەش مەترە. لایەکی سیاجی بۆ کراوە.
کەوتووەتە سەر ئەو ڕێگەيەى، کە هەڵەبجەى به ناوچەى نەورۆڵیيەوە بەستووەتەوە. نێوان گۆڕستانى شێخ ئيسماعيل و مزگەوتى شێخ ئيسماعيل، کەوتبووە سەر ئەو شيوەى بە تەنيشت مزگەوتەکە و گۆڕستانەکەدا تێدەپەڕى. ئەم ناوە هەتا کۆتایى هەشتاکانيش وەک ناو هەر مابوو، بەڵام لەوە بەدوا ناوەکەى نەمايەوە و هەر بە شيو و پرى شێخ ئيسماعيل دەناسرا، خەڵکانێکى بەتەمەن ناو و شوێنى پردەکەيان لەبير ماوە، لە سەروو ئەم پردەشەوە پردێکى بە قەبارە بچووکترى لێ بووە، بەڵام پردە بچووکەکە لەسەر ئەو جۆگە ئاودێرييە هەڵگيرابوو، کە ئاوى لە چەم و کانييەکانى شيوەکەوە دەگواستەوە بۆ کشتوکاڵ و باخ و باخاتى شيوەکە لە خوارەوەى پردەکە. بەڵام ئەو پردەيان ناوى نەبووە و زياتر بەناوى پردى بچووک ناسرابوو.
کەوتووەتە سەر ڕێگەی کۆنی هەڵەبجە - سلێمانی، بە دوورییی نزیکەی دوو کیلۆمەتر لە خوارووی شارۆچکەی سیروان. شوێنی پشوودانی ڕێبواران و کاروانچییەکان بووە. لە ساڵانی ١٩٤٠ کاندا(ئەحمەی چایچیی) چایخانەی لەسەر حەوزی پردەکە داناوە.
کەوتووەتە ناوەندی شارۆچکەی (خورماڵ) لە نزیک مزگەوتی گەورەی خورماڵ. مێژووی دروستکردنەکەی دێرینە و لەگەڵ مێژووی خورماڵدایە. بە پێی وێنەیەکی ساڵی ١٩٣٣ بە شێوەی هیلالییە و بە بەرد کراوە. لە کۆتایی ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا، نۆژەنکراوەتەوە و کراوە بە کۆنکرێت و هەتا شەڕی ئێران و عێراق ماوەتەوە. پاش ڕاپەڕین چەند جارێکی تر نۆژەن و دروستکراوەتەوە. لە ئێستا پردێکی فراوانە و دوو ساید ئۆتۆمبێل بەسەریدا دەڕوات و لەلایەن حکومەتەوە دروستکراوە و سیاجى بۆ کراوە.
کەوتووەتە باشوری گوندی (تەکیە)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ)، لەسەر چەمی زەڵم دروستکراوە. ساڵی ١٩٨٥ لەلایەن حکومەتەوە دروستکراوە. سەرەتا هەر هەشت جەمەلۆنەکە و لە ئێستادا تەنها چواریان بەکارهێنراوە. دانیشتوان و ئۆتۆمبێلەکانی سەر ڕێگای گوندەکانی (تەکیە، شیرەمەڕ، بانیشار، عاموورە و ئاوایی حاجی حەمەومین) کەڵکی لێدەبینن. درێژییەکەی (٢٠م) و پانییەکەی (١٠م) دەبێت. ئاوی چەمی زەڵم بەژێریدا تێپەڕدەبێت.
کەوتووەتە سەر (دەریاچەی دەربەندیخان) لە سنوری گوندەکانی (تووەقوت و غوڵامی تازە و کۆن) ڕێگەیەکی ستراتیجیە و (هەڵەبجە و دەربەندیخان و ئیدارەی گەرمیان) پێکەوە گرێدەدات. لە شەڕی عێراق و ئێراندا پردێک هەردوو بەری دەریاچەکەی پێکەوە گرێداوە، بەڵام تەقێنراوەتەوە. چەندینجار لە کابینەکانی حکومەتی هەرێمدا کراوەتە پڕۆژە و بودجەی جیاوازی بۆ تەرخانکراوە. پێش بە پارێزگابوونی هەڵەبجە، بڕی ٣١ ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە. لە ساڵی ٢٠١٥ لەسەر ئەو بودجەیەی، کە کۆمپانیای (گازپرۆمی ڕوسی) بۆ بلۆکی هەڵەبجەی تەرخانکردبوو، بە گوژمەی (٨. ٤) ملیار دینار بۆ پردەکە و ٢٣ ملیار دینار بۆ ڕێگەکەی، دووبارە بودجەی بۆ تەرخانکراوە. دواتر بە بیانووی قەیرانی داراییەوە جێبەجێنەکراوە. پاش هەوڵێکی زۆر لە ٢٩ی ٩ی ٢٠٢٢ گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیای (ساکۆ - سەرسیر) ئەنجامدرا، بەڵام تاکو ئێستە دەستبەکارنەبووە. ئەم پردە درێژیی ڕێگەکە لە (٥١کم) بۆ کەمتر لە (٢٥کم) کەمدەکاتەوە، تاکو دەگاتە سە ڕێگەی سەرەکیی (دەربەندیخان – کەلار). کاریگەرییەکی زۆری لەسەر پەرەپێدانی کەرتە جۆراوجۆرەکانی ناوچەکە دەبێت. لە ئێستادا کاری تێدا دەکرێت.
کەوتووەتە سنوری گوند (خارگێڵان)، لەسەر جادەی (هەڵەبجە - خورماڵ - هەورامان) لەسەر چەمی دەرەقووڵە. لەسەردەمی پاشایەتیدا لە دەوروبەری ساڵی ١٩٥٤ بە شێلمانی ئاسن و دیوار و کۆنکرێت و دروستکراوە. بەڵێندەرەکەی (حەمەساڵحی ڕابە) بووە. ساڵی ١٩٨٨ بە هۆی بوردومانەوە زیانی پێگەیشتووە. لەلایەن ئێرانییەکانەوە لەنزیکیدا پردێکی تری سەفەری دروستکراوە. گەرچی دوای ڕاپەڕین چاکسازی تیداکراوە، بەڵام بەهۆی مەترسییەوە ساڵی ٢٠١٠ لەلایەن حکومەتەوە دروستکراوەتەوە. بەرزییەکەی سێ مەتر و درێژییەکەی هەشت مەتر و پانییەکەی شەش مەتر دەبێت.
کەوتووەتە سنوری گوندی (گردیگۆ). شارۆچکەی (سیروان) و (خورماڵ) بە قەزای (سەیدسادق)ەوە دەبەستێتەوە. ئاوی ڕووباری (زەڵم)ی پێدا تێپەڕدەبێت و دەڕژێتە دەریاچەی (دەربەندیخان)ەوە. وەک سەیرانگا و ناوچەی گەشتیاری خەڵکی سەردانیدەکەن. لە شەڕی عێراق و ئێراندا تەقێنراوەتەوە و دووبارە دروستکراوەتەوە. چەندین ڕووداوی سەربازی لە شۆڕشەکانی ناوچەکە، تێیدا ڕوویداوە و بە خاڵێکی گرنگی ستراتیجی هەژمارکراوە. درێژییەکەی (٤٥م)ە. دەکرێت پەرەی پێبدرێت و ببێتە ناوچەیەکی گەشتیاری.
کەوتوەتە سەرەتای شارەدێی (تەوێڵە) و لەسەر چەمی خواروی تەوێڵە هەڵبەسراوە. هەڵبەستنی دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای سەدەی بیست و یەکەمجار دارین بووە و چەندین جار ئاو بردوویەتی. شارەدێیەکە دەبەستێتەوە بە ڕێگەی مەرزی شۆشمێوە. لە ناوەڕاستی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو بە دواوە و لەگەڵ هاتنی جادە بۆ تەوێڵە، چاکسازی تێدا کراوە و لە دوای ڕاپەڕین زیاتر بایەخی پەیدا کردووە و لە ئێستادا بە ئاسن و کۆنکرێت نزیکەی (١٠م) درێژ و ٦شەش مەتر پانی، دروستکراوە. چووەتە ناو گۆرانی و ئەدەبی میللی ناوچەکەوە.
کەوتووەتە شارۆچکەی (خورماڵ). لەبەرئەوەی له سەر ئاوی گەنجانه، بۆیە ناسراوە بە (پردی گەنجان) لەسەر (سەرچاوەی ئاوی گەنجان) لە تەنیشت (مزگەوتی گەورەی خورماڵ) لەسەر ڕێگای ناوبازار بۆ(گەڕاوەکەی خورماڵ)ـە. مێژووی دروستکردنی بۆ ساڵانى شەستەکانى سەدەى ڕابردوو دەگەڕێتەوە و لەلایەن شارەوانیی (خورماڵ) جێبەجێیکراوە. سەرەتا بە چەند بەرمێلیک بووه و لە ساڵانی شەستەکاندا چەند جارێک نۆژەنکراوەتەوە.
دوو پرد بەم ناوەوە هەیە، کە هەردووکیان کەوتووەنەتە سنوری گوندی (گریانە)ی هەورامان. یەکەمیان لەسەر چەمی گریانە و بۆ بەستنەوەی هەردوو بەشی گوندەکە هەڵبەستراوە. لە کۆندا بە بەرد و کەرەستەی ناوچەکە دروستکراوە. لە لافاوەکانی ساڵی ١٩٧٠ و ١٩٧٣دا ئاو بردوویەتی و دواتر دروستکراوەتەوە. ساڵی ٢٠٢٣ لە لایەن ئیدارەی گشتییەوە بە ئاسن و چیمەنتۆ بە درێژیی چوار مەتر و بەرزیی دوومەتر و نیو دروستکراوەتەوە. دووەمیشیان لەسەرووی گوندەکەوەیه و لە لایەن هەمان تیم و ستاف و سپۆنسەرەوە، بە درێژیی چوار مەتر و پانیی سێ مەتر و نیو و بەرزیی سێ مەتر، دروستکراوە.
کۆنە پردێکی سەر ڕوباری سیروانە. بە دار و درەخت دروستکراوە. بەڵام ئاوبردویەتی و نەماوە. لە کاتی هاتنی ڕووباردا، بە گوریس خەڵکی پێدا پەڕیونەتەوە.
کەوتووەتە نێوان گوندی باوەکۆچەک و سازان. لەسەر ملە هوڵمە هەڵکەوتووە. لە کۆندا ئەو ناوچەیە ڕێگەیەکی بازرگانیی گرنگی نێوان هەڵەبجە و جوانڕۆ و کرماشان بووە. چایخانەیەکی بەناوبانگ بووە. بە بەرد دروستکراوە و شوێنی حەوانەی کۆڵبەر و باربەرەکان بووە، کە لە هەڵەبجەوە چایی و قوماش گوازراوەتەوە بۆ پردی ئاوەمار لەسەر ڕووباری سیروان لە گوندی سازان، لەوێوە چوونەتەوە سارۆخان لە ناوچەی جوانڕۆ. شوێنەوارەکەی کەمێک ماوە.