ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

بەرگی نۆیەم

ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.

ناوەڕۆک

1049 بابەت

ڕۆجیار

بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنییە. ماوەی بیست و دوو ساڵە بەردەوامە و یەکەم بەرنامەی لە ساڵی ٢٠٠١ لە کەناڵی (ميزۆپۆتامیا) و ماوەیەکیش لە کەناڵى (ڕۆژ تی ڤى) پەخشراوە. سەرەتا بەناوی (هانە ڕەنگینە)بووە و دواتر لە ساڵی ٢٠١٢ ناوی بەرنامەکە گۆڕاوە بۆ (ڕۆجیار) لە (ستێرک تی ڤى). زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ بەرنامەی لێ پەخش کراوە. هەریەک لە (ئازاد نەقشبەندی و موختار کەریمی و ژاڵانە نەقشبەندی)، وەک پێشکەشکاری بەرنامەکە کاریانکردووە. بەرنامەکە تایبەتە بە ناوچەی هەورامان و لەسەر زمان و کلتور و جوگرافیا و مێژوو و ئەدەب و کەسایەتییەکانی هەورامانی خۆرهەڵات و باشور کاردەکات، تا ئێستا بەردەوامە و هەفتەی دووجار پێشکەشدەکرێت.

زیاتر بزانە
بەرنامەی تەلەفزیۆنی

زامی مێژوو

کۆراڵ و نمایشێکی هونەرییە. بەرهەمی لقی هەڵەبجەی کۆمەڵەی هونەری وێژەی کوردییە. تیپی مۆسیقای شەم، لە یادی دوازدەیەمین بیرەوەری کیمیابارانی هەڵەبجەدا پێشکەشیکردووە. ئاواز و ئامادەکردنی عەباس جەمیل زەنگەنەیە. دەقی شیعری: شێرکۆ بێکەس، ڕێژەن کرماشانی، عیسمەت دڵڕەش، مەولەوی، نامیق هەورامی، ئاری حەمەسەعید، شەونم بەرزنجی. بەڕێوەبەری هونەری: ئالان حەمەکەریم جاف. بەڕێوەبەری بەرهەم: نەژاد شێخ کامیل. نمایشی(کامیل فەخرەدین، نەژاد کامیل، ئاری حەمەسەعید). مۆسیقاژەنەکان (ئالان حەمەکەریم، چواس عبدالهادی، هاوژین ئەنوەر، سیوان محەممەد، سورد فواد، هەڵبەست سەلاح، دڵدار زرار، هیوا کەریم، نیهاد سابر، زیرەک حەمەمین، کاروان سیروان، فەرەیدون شاکر). سروود_بێژەکان (کاروان ڕزگار، ئاری نادر، دیلمان محەممەد، ئاکۆ عەبدولوەهاب، هەوراز جەلال، کۆچەر نووری، لەیلا نووری). کۆرس: (ئارام کەریم، ڕزگار مەحموود، شارا ساڵح، پێشڕەو جەژنی، بەڕوو مستەفا، شوان نووری، محەممەد جەلال، دڵدار تاریق، کارزان محەمەد، هەرێم جەمال، پەرێز سەعید، ڕەمزی عوسمان، دیار حەسەن، ڕێکار عوسمان، چۆمان سەلاح، ڕەنگین عەبدوڵا، بڕیار عەلی، شەنگەر ساڵح). گۆرانیبێژان (سەباح هورامی، حسێن قادرکەرەمی، دڵنیا قەرەداغی، ڕێبین جەمال). لە ١٦ی ٣ی ٢٠٠٠ لە هۆڵی میدیا لە هەولێر پێشکەشکراوە.

ژووانێک بۆ ئەدەب و هونەر و ڕوناکبیری

دیدارێکی ڕوناکبیرییە. بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیریی هەڵەبجە لە ١ بۆ ٣ی ٢ی ٢٠٠٩ ڕێکیخستووە. ئەم چالاکییانەی لەخۆگرتووە: نماییشکردنی فلیمی (ببورە نیشتمان) بەرهەمی بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیری. سیناریۆ و دەرهێنانی: موختار نووری. نماییشکردنی دیکۆمێنتی چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی. کردنەوەی پشانگای شێوەکاریی تایبەتی مەهدی هەورامی، کۆڕی کامیل مەحموود، ڕیفۆرمی سیاسی و پڕۆژەی جیاکردنەوەی حزب لە حکومەت، کۆڕی خوێندنەوەی چیرۆک بۆ (حەسەن نازدار، سەبا هەڵەبجەیی، هۆشەنگ دارا، سەلام ئەحمەدی)، شەریعەتی مەیل لە شیعری مەولەویدا بۆ (هومایون ساحب)، کۆری شیعر خوێندنەوە بۆ (وەرزێر حەمەسەلیم، بەفراو عەبدول، دەلیل جەمال، هەتاو محەممەد، ئاری عەبدول لەتیف، عەلی حەمەغەریب). لیژنەی سەرپەرشتیار: عومەر عەبدول، مەهدی عەزیز، ڕێبوار فەرەج، هێمن لەتیف، ئومێد سەڵاحەدی، سەلام عەلی. لیژنەی دارایی: ئاری عومەر، سبریە ئەحمەد، ئەردەلان ڕەمەزان. شوێن: هۆڵی سارا.

سینەمای گەڕۆک

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی هونەری سینەمای سلێمانی، بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتیی گشتيی ڕۆشنبیريی و هونەری پارێزگای هەڵەبجە، لە ڕۆژانی ٦ و ٧ و ٨ی ١٢ی ٢٠١٥ لە هۆڵی، بۆنەکان پشت مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە، سێ فلیمی نمایشکردووە: ١- دە چــــــرکـە: فلیمی درێژی سینەمایییە. بەرهەمی وەزارەتی ڕۆشنبیری، بەڕێوەبەرایەتیی هونەری سینەمای سلێمانی، سیناریۆی: ئاکۆ عەزیز میرزا و ئازاد باستان، دەرهێنانی: ئاکۆ عەزیز میرزا، سەرپەرشتیاری گشتی: ئازاد سەوزە، بەرنامەڕێژ: جەلال ساعد پەنا، بەڕێوەبەری وێنەگرتن: ئازاد باستان، وێنەگر: حەیدەر عومەر، دەنگهەڵگر: قادر قادری، ماکیاژ ؛ سەمیعە ئەحمەد، دیزاینی دیکۆر و جێبەجێ کردنی: عبدالرحمان محەممەد و سەرەوەر محەممەد ئەمین، مۆنتاژ: لوقمان سوخەنوەر، دانەری موزیک: کاروان مەحموود، دەنگدانەر و میکساژ؛ قادر قادری، جیبەجێکارانی ڕووناکی: بەرهەم تەیب و حسێن عەلی، کرێن و شاریۆو تەکنیک: هێمن نەوزاد و سەرخێڵ جەمال، بەڕێوەبەری بەرهەم: کامەران نوری تۆفیق، گروپی بەرهەم: ستار شەریف، ڕێبوار حەمەهەورامی، فەرهاد عەتا. ٢- تارمایی جەنگی پێشوو: فلیمی درێژی سینەماییە. بەرهەمی وەزارەتی ڕۆشنبیری، بەڕێوەبەرایەتیی هونەری سینەمای سلێمانی، سیناریۆی: هاوڕێ مستەفا و پشتیوان حەسەن خاوێی، دەرهێنانی: هاوڕێ مستەفا حسێن، سەرپەرشتیاری گشتی: ئازاد سەوزە، بەرنامەڕێژ: خالید حەمە حەمەلاو، یاریدەدەری دەرهێنەر: سەرگوڵ حسێن، ڕاوێژکاری سیناریۆ: ئاوات عوسمان، بەڕێوەبەری وێنەگرتن: ئەدنان هیمانی، یاریدەدەری وێنەگر: بیتی تاوسن، دیزاینی دەنگ:ماتسیۆ فارۆ، دەنگهەڵگر: ئایکۆت ئیڤن، سەروەر ئەحمەد، دانەر عومەر، سکرێپت و ڕاکوار: جەبار مەعروف محەممەد، کلاکێت: ڕێباز تاهیر، ماکیاژ ؛ مۆنیکا سوایتک، کریستینا کرۆسیزکا، دەوەن نەوزاد، بەڕێوەبەری لۆکەیشن: دانەر عومەر، جلوبەرگ: هەورامان حەمەئەمین، دیزاینی دیکۆر و جێبەجێکردنی: خالید ئەحمەد، چۆمان ئەبوبەکر، فوئاد فتح الله، مۆنتاژ: ئاوات عوسمان، ڕاویژکاری مۆنتاژ: مایکڵ جۆنس، دانەری موزیک: ئاکۆ عەزیز عینایەت، دەنگدانەر و میکساژ ؛ ماتسیۆ فارۆ، جیبەجێکارانی ڕووناکی: حسێن عەلی و توانا فەرهاد، کرێن و شاریۆ و تەکنیک: سیروان مەحموود گلی، نەوزاد حەمەئەمین، بەڕێوەبەری بەرهەم: جەبار محەممەد موتەلیب، گروپی بەرهەم: شانۆ عومەر، دانا عەلی سەعید، هێمن جەلال، ڕێکەوت حەمەتۆفیق، دڵشاد حەمەئەمین، دالیا ڕەئووف، ئەکتەرەکان: هامنۆ هاوڕێ، ڕێبین سدیق، لەنیا عەبدوڵا، ڕاستگۆ کەریم، شادان عەلی، لەنیا جەبار،ژیان ئیبراهیم، جەمیل سابیر، ئالان سامان، ڕەوەند ئەحمەد، شاڕۆژ ساڵح، میلیا هاوڕێ، لەنیا هاوڕێ، شکۆ ئاوات، باوان مەریوان، جەبار محەممەد، بورهان قەرەداغی، ئەحمەد ئیبراهیم، مەریوان ئیبراهیم، تۆفیق عەلی کەریم، نەزیرە عەلی، دەوەن نەوزاد، بەهادین عازەبانی، سازگار تەها ، کاوان کەریم، شوان محەممەد، دێنێ بەکر، پەرژین تالیب حەمەسوور، حسێن عەلی، دڵشاد حەمەئەمین، هەردی عوسمان، سەلاحە ڕەش، محەممەد عومەر، ئاڤان عومەر، هاوڕێ قادر، عەباس عومەر، دیار تەها، ئاوارە خان، کوردە مـەحموود، جەبار مەعروف، محەممەد شێخ قادر. ٣- فرمێسکی پەیکەرەکان: فلیمی درێژی سینەماییە. بەرهەمی وەزارەتی ڕۆشنبیری، بەڕێوەبەرایەتیی هونەریی سینەمای سلێمانی، سیناریۆی: ئازاد کەرکوکی و سەعید عەقیقی، دەرهێنانی: ئازاد ناسح کەرکوکی، سەرپەرشتیاری گشتی: ئازاد سەوزە، بەرنامەڕێژ: هەوراز محەممەد، یاریدەدەری دەرهێنەر: کامەران جەمال، بەڕێوەبەری وێنەگرتن: شەهریار ئەسەدی، یاریدەدەرانی وێنەگرتن: مەنسور زهوری، محەممەد ئەمین بیبانی، مەهدی، وەحید، دەنگهەڵگر: سەردار بابەکر. یاریدەدەری دەنگهەڵگر: بەرزان شاکار، کلاکێت: ڕەندو کامل، ماکیاژ: عەلی سدیقی، سکرێپت و ڕاکوار و ماکیاژ ؛ نیگار عوسمان، بەڕێوەبەری لۆکەیشن: ڕێبوار حەمەهەورامی، جلوبەرگ: سەروەر محەممەد ئەمین، دیزاینی دیکۆر: زیرەک میرە، جێبەجێکارانی دیکۆر: شیروان قاسم و کوردۆ محەممەد، مۆنتاژ: ئیبراهیم سەعیدی، یاریدەدەری مۆنتاژ: گەزیزە پاکنەهاد، دانەری موزیک: سەمەد عەلیپور، ڕەنگ چاککردن: ستۆدیۆی عەقیقی - تاران، گروپی کاستین: فەرهاد عەتا و ئاوارە خان، فۆتۆگرافەر: هاوڕێ بەهجەت، وێنەگری پشت لۆکەیشن: سەروەر حەمەئەمین، بەرپرسی تەکنیک: عبدالخالق جواری، بەڕێوەبەری بەرهەم: عەبدولڕەحمان محەممەد، لیژنەی بەرهەم: کامەران نوری تۆفیق و ڕێبوار محەممەد هەورامی، ئەکتەرەکان: جیهاد دڵپاک، کوێستان محەممەد، کاوان عەزیز، ئاوات ڕەسوڵ، جوان ساڵح، سۆلین فەرهاد، عەبدولڕەحمان محەممەد ڕەحمان، ڕێبوار محەممەد ساڵح، عەتا حەمەساڵح، زاهیر عەلی، کامەران نوری تۆفیق، سەمیعە محەممەد، عابید هەورامی، پەپولە ئاکۆ، کوێستان عەبدوڵا، ئاوارە خان، عومەر محەممەد، بەرزان شاکار، زەمەن تەها، نەجات حەسەن، سامان حەمە کۆڵ، واحید کفری، دابان عومەر، فەرهاد عەتا.

سینەمای گەڕۆک لە سیروان

لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا لەلایەن حکومەتەوە سینەمای گەڕۆک هێنراوەتەوە شارۆچکەی (سیروان). لە شەواندا لەسەر دیوارێک، کە خامێکی سپی دراوه بەسەردا، لە پشتی دوکانەکانی شارەوانی لە ناو بازاڕدا، نمایشی فلیم و بەرنامە کشتوکاڵییەکانی بەخۆڕایی کردووە. بەشێکی هەرە زۆری خەڵکی کێلەسپی و جانجان بۆ سەیرکردنی کۆبوونەتەوە. ژنانیش چوون بۆ سینەماکە. یەکێک لەو کەسانەی بەشداربووە لە هێنانی سینەماکەدا هونەرمەند (تەها خەلیل) بووە.

شەنگال زامی قوڵی نەتەوەیەک

چەند چالاکییەکی هونەریییە. لە یادی یەکەمین ساڵیادی مەرگەساتی شەنگال ئەنجومەنی ڕێکخراوەکان و دەستەی چاودێریی پارێزگای هەڵەبجە پێشکەشیانکردووە. لە خستنەڕووی بەرهەمەکانی فۆتۆگرافەر: فەریق هەڵەبجەیی. گۆرانییەکی ئاریان کەریم، لە هۆنراوەی: ڕێناس عەلی و ئاوازی: فازل محەممەد پێشکەشکراوە. پێشکەشکار: عوسمان محەممەد، ڕەنگین سەلام. دەنگهەڵگر: ئەردەڵان کاکەیی، حەسەن حەمەئەمین. ستەیج و دیکۆر: هونەر ساحیب، حەسەن موراد، لە ٣ی ٨ی ٢٠١٥ لە هەڵەبجە پێشکەشکراوە.

شەهیدانی خورماڵ

کەوتووەتە شارۆچکەی (خورماڵ) لەسەر ڕێگای سەرەکیی (خورماڵ - ئەحمەدئاوا). ساڵی ٢٠١٦ لەلایەن وەزارەتی شەهیدانی حکومەتی هەرێمەوە دروستکراوە. درێژییەکەی پێنج مەتر و بەرزییەکەی سێ مەترە. ناوی ئەو ٢٦ شەهیدەی خورماڵی لەسەر نوسراوە، کە لە ١٣ی ٥ی ١٩٨٧ لە پردی زەڵم لەلایەن حکومەتەوە شەهیدکران. بەردەمی کراوەتە باخچە.

زیاتر بزانە
دیواربەند

شەهیدانی خێڵی حەمە

پڕۆژەیەکی هونەری شێوەکاریی ڕەمزییە. بە پێوانەی (١٢ بە ٢م) بۆ لەیادنەکردن و هێشتنەوەی شەهیدانی خێڵی حەمە. بیرۆکە و جێبەجێکاری پڕۆژەکە (عوسمان حسێن محەممەد). لەسەر ئەرکی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە و ڕاوێژی پارێزگاری هەڵەبجە، لە ١٨ی ٩ بریاری لەسەردراوە و لەمانگی ١٠ی ٢٠٢٢ جێبەجێکراوە. ئەم دیواربەندە پێشتر لەلایەن (هاوژین عەبدولواحید) بە ستایلی واقعی کراوە و پاشان شێوێنراوە.

زیاتر بزانە
دیواربەند

شەوانی شار

زنجیرە دیدارێکی ساڵانەی سەنتەری گەشەپێدانی لاوان/ئۆفیسی هەڵەبجەیە. وەک نەریتێکی ساڵانە بۆ ئاوەدانکردنەوەی شەوانی شار لە ١٠ ڕۆژی کۆتایی لەمانگی ڕەمەزاندا بە بەشداریی نوسەران و هونەرمەندان و چالاکوانان و خەڵکی شار، لە باخچەی سەنتەر ڕێکخراون. تیایدا کۆڕی ئەدەبی و عیرفانی و فکری و هونەری و پێشکەشکردنی پارچە میوزیک و خوێندنەوەی چامە و ناساندنی کتێب و بەخشینی بەرهەمی نوسەران پێشکەشکراون و لە شارەکانی تری کوردستانەوە نوسەر بانگهێشتکراون، بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی ناسین و گفتوگۆی کراوە لە سەر پرسەکان و لە هەندێکیاندا بەربانگ و خواردن بە میوانان و ئیفتار بۆ خێزان و ئاوارەکان سازکراوە. ١- لە ٢٣ی ٧ی ٢٠١٢ و ڕۆژانی دوایی: داوەتی ڕۆشنبیران، گفتوگۆی کراوەی گرنگی چالاکی ڕۆشنبیری، میوانداری (د. سەباح بەرزنجی، زوبێر عەلی عارف)، ئێوارەخوانێک بۆ نوێنەری ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە و گفتوگۆی کاری ڕێکخراوەیی. ٢- لە ٢٩ی ٧ی ٢٠١٣ و ڕۆژانی دوایی: گفتوگۆی ژیان و بەرهەمەکانی ئەحمەدی موفتیزادە، تێکستی عومەر عەبدول و مەهدی هەورامی، ئاری عەبدوللەتیف، یادگار ڕەئوف، ئارام بامۆکی، پەرۆش، گۆریان، جەمال هەڵەبجەیی، گروپی موزیکی ئاهورا، گۆرانی ئاریان کەمال، بابەتەکانی، عەبدوڵا نەسروڵڵا، فەیسەڵ ئیبراهیم، عالیە فەرەج، نوعمان محەمەمد، هەڵسەنگاندنی تابلۆی کۆڕەوی حەسەن موراد، هونەر ساحیب. ٣- لە ٣ی ٧ی ٢٠١٤ و ڕۆژانی دوایی: بەشداران: نعمان محەممەد، عەبدوڵا نەسروڵڵا، سەروەت عەبدوڵا. شیعر و میوزیک: عوسمان محەممەد، ڕێناس عەلی، کاوات، هەڵوێست، جیهانگیر جەلال، عونەر عەبدول، مامۆستا فازل، شاهۆ، موزیک هونەرە زانستە، ئاری جەلال، هەردی مەهدی، نەبەز هەورامی، پشتیوان محەممەد، تەحسین حەمەغەریب. خوێندنەوەی قورئان سیمینار: هونەر ساحیب، کۆڕ: هومایون ساحیب، بەخشینەوەی کتێب. ٤- لە ٢٢ی ٦ی ٢٠١٥: بەشدارانی سیمینار: عەزیز غەفور، گروپی میوزیک: جیهانگیر جەلال، کاوات، ئاریان کەریم، ئەمیر ئەرسەلان، ڕێڤین ئاراس، هەڵوێست، فرمانی دەف، بۆچی شەوانی شار، ئەرسەلان عابد. سیمینار: د. سەلمان، حکمەت ئەحمەد، هونەر ساحیب، عومەر عەلی، عەبدوڵا نەسروڵڵا، تەحسین حەمە غەریب، مودریک عەلی، عبدالرحمان محەمەد، سەبور هەورامی شکار، هومایون ساحیب، فەیسەڵ ئیبراهیم. خوێندنەوەی شیعر: عوسمان محەممەد، ئارام بامۆکی، ئاری عەبدوللەتیف، مریەم باروتچیان، نەبەز هەورامی. ٥- لە ١٣ی ٦ی ٢٠١٦ و ڕۆژانی دوایی: ٢٠ دیداری لەخۆگرتووە. کۆرسی فەلسەفی: عیرفان مستەفا. سیمینار: عەزیز غەفور، عەبدوڵا نەسروڵڵا، حسێن حەمەساڵح، بەکر حەمە سدیق، د. سەباح بەرزنجی، موحسین ئەدیب، تەحسین حەمەغەریب، سەلمان نادر، نوعمان محەممەد، کامەران سوبحان، دێرین حامد، سازکردنی ئیفتار، شیعر و میوزیک، عوسمان محەممەد، عومەر عەبدول، وەرزێر حەمەسەلیم، ئیدریس عەلی. نمایشی فلیم. ٦- لە ١ی ٦ی ٢٠١٧ و شەوانی دوایی: کۆڕەکان: بورهانی حاجی هادی، تەحسین حەمەغەریب، هەردی مەهدب، هومایون ساحیب، سەبور سەیوانی، ئیسماعیل محەممەد، فەیسەڵ ئیبراهیم. تێکستی ئەدەبی: وەرزێر حەمەسەلیم، مەهدی هەورامی، ئەیوب عەنەبی، عوسمان محەمەد، میوزیک، جیهانگیر جەلال، ڕێناس عەلی، فازل محەممەد، کاوات، فرمان هەورامی. میوزیک و گۆرانی: کاروانی نەی. دیداری کۆمەڵایەتی، خوان بۆ خێزانی تازە پێکەوەنراو، کۆرسی فکری. ٧- لە ٢٧ی ٥ی ٢٠١٨ و شەوانی دوایی: چامە و موزیکی ڕەسەنی کوردی، بەخشینی کتێب، کۆڕی ئەدەبی: عوسمان محەممەد. میوزیک: جیهانگیر جەلال، کاوات محەممەد، فرمان هەورامی. کۆڕەکان: د. سەباح بەرزنجی، سەبا ئەحمەد. کۆرسی فەلسەفی: سەلمان نادر. هونەری: هونەر ساحیب، توانا محەممەد، فەیسەڵ ئیبراهیم، حەسەن نازدار، تەحسین حەمەغەریب، هومایون ساحیب. ٨- لە ١١ی ٥ی ٢٠١٩ و شەوانی دوایی: گفتوگۆی کراوە: ئەرسەلان عابد، تۆڕی ڕێکخراوەکان. کۆڕی ئەدەبی و شیعر خوێندنەوە: عوسمان محەممەد، توانا محەممەد، ئەیوب عەنەبی. میوزیک: جیهانگیر جەلال، فرمان هەورامی، ڕێناس عەلی، فازل محەممەد، کاوات محەممەد. کۆرسی فەلسەفی هاوبەشی سەنتەر و ناوەندی هەژان بۆ تەحسین حەمەغەریب. کۆڕێک بۆ عەبدوڵا نەسروڵڵا. گفتوگۆی کراوە: پەرلەمانتار سەرکەوت شەمسەدین، کۆمەڵەی قوربانیان و ڕێکخراوی مرۆڤدۆستان. بە شداری هونەرمەندان عوسمان محەممەد، ماردین ئەبوبەکر. ٩- لە ٨ی ٤ی ٢٠٢٢ و شەوانی دوایی: کۆڕ: تەحسین حەمەغەریب، کامەران ئەحمەد، محەممەد باران، کۆساران ئەحمەد. ئەزمونی کاری وەرگێران: مەریوان عەبدول، سەروەت عەبدوڵا. بەخشینی کتێبی ئیبراهیم مەیکە، ئیبراهیم حاجی زەڵمی. چەند بەرهەمێکی تیپی میوزیکی مەولەوی. ناساندن و بەخشینی حەوت کتێب لەوانە کتێبی ڕۆشنبیر کێیە؟. سیمینار: لوقمان سیوەیلی، لەسەر کۆچ، بە هاوبەشی سەنتەر و سەنتەرەکانیCDO ICMPD ، MRC.

شنەو هۆرامانی

بەرنامەیەکی هەورامی کەناڵی ئاسمانی سپێدەیە، لە هەردوو دیوی باشور و خۆرهەڵات، بایەخ بە زمان و فەرهەنگ و کلتور و ئەدەبیاتی هەورامان دەدات. دوو هەفتە جارێک پەخشکراوە. لە ١ی ٤ی ٢٠٠٩ یەکەم ئەڵقەی تۆمارکراوە و لە ساڵی ٢٠١٦ دوو ساڵ ڕاگیراوە و پاشان دەستیپێکردووەتەوە، تا ١ی ٦ی ٢٠٢٤ لە ئامادەکردن و پێشکەشکردنی کاروان کەریم هەورامی و وێنەگرتن و مۆنتاژی موختار حەبیب. بووە. ٣٣٦ ئەڵقەی لێ پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
بەرنامەی تەلەفزیۆنی

شێخ بابا ڕەسوڵی بێدەنی

بە دروشمی (شێخ بابا ڕەسوڵ هەناسەیەکی عیرفان و چرایەک بۆ نیشتمان)، ڕۆژی ٧ی ١٢ی ٢٠٢٤ ڕێکخراوی دۆستانی هەڵەبجە لە هۆڵی مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجه،‌ دیدارێکی بۆ ڕێزلێنان لە ژیان بەرهەمەکانی (شێخ بابا ڕەسوڵی بێدەنی) ئەنجامداوه. چالاکییەکە لە دوو بڕگەدا پێشکەشکراوە، یەکەمیان پێشکەشکردنی سێ توێژینەوە: (دەرکەوتنەوەی گوتاری نالی لای شێخ باباڕەسوڵ: مامۆستا هومایون ساحێب کەریم. وەفا و کەسایەتیی نیشتمانپەروەری شێخ بابا ڕەسوڵی بێدەنی: مامۆستا شێخ موحسین شێخ خالید. تیشکێک بۆ سەر شیعرە فارسییەکانی شێخ باباڕەسوڵی بێدەنی: مامۆستا حەمەیوسف). بڕگەی دووەمیش سەردانی گۆڕی ئەو زانایە‌ لە گۆڕستانی عەبابەیلێ، کە لەلایەن ڕێکخراوەکەوە نۆژەن کراوەتەوە.

شێخ عەبدوڵای خەرپانی

بە ناوی زانای ئاینی (پایەبەرز شێخ عەبدولڵای خەرپانی)یەوە ناونراوە. بە دروشمی (زێڕ هەرچەندە خۆڵی لەسەر بنیشێت ڕەونەقی خۆی لەدەستنادات)، لە ٢٥ی ١١ی ٢٠٢٣ لەلایەن ڕێکخراوی دۆستانی هەڵەبجە لە هۆڵی مۆنۆمینتی هەڵەبجە ئەنجامدراوە. هەریەک لە: محەممەد عەلی قەرەداغی، موحسین موفتی، ئاوات نەقشبەندی، توێژینەوە و لێکدانەوەکانیان پێشکەشکردووە‌. لە دیدارەکەدا کتێبی (پیری نورانی ژیانی دانا و زانای ڕەببانی حەزرەتی شێخ عەبدولڵای خەرپانی) بڵاوکراوەتەوە.

عوسمان هەورامی

چەند دیدارێکی ڕۆشنبیری و ئەدەبی و پەروەردەییە. تایبەت بە بەرهەم و کارەکانی نوسەر و پەروەردەکار (عوسمان محەممەد هەورامی) ئەنجامدراوە. یەکەم: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە لە ١ی ٢ی ٢٠٢٤ لە هۆڵی ڕۆشنبیری هەڵەبجە ئەنجامیدواوە. بەشدارانی: جەلیل عەباسی، محەممەد فەتاح، هومایون ساحیب، ئەیوب کوێخا ڕۆستەم، ئەمین سەپان، فەرەیدوون عەبدولبەرزنجی، ئەسعەد خواکەرەم، و دواجاریش پەردە لەسەر پەیەکەری عوسمان هەورامی لابراوە. دووەم: دامەزراوەی کەریمی عەلەکە لە ٣٠ی ١٠ی ٢٠٢١ لە هۆڵی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە ئەنجامی داوە. بەشدارانی: حەمەڕەشید ئەمینی، ئیرەج مورادی، کورش ئەمینی، عادل محەممەد پور، سوهەیب فاروق، ڕەئوف مەحموود پور، ڕزگار جەباری، هومایون ساحیب، نامیق هەورامی. سێیەم: بە دروشمی (عوسمان هەورامی بەهرەیەکی نەمر لە ڕۆشنبیریی کوردیدا)، مەڵبەندی ڕۆشنبیریی هەورامان لە ١١ی ٦ی ٢٠٢٢ لە تەلاری هونەر لە شاری سلێمانی ئەنجامیداوە. بەشدارانی: ڕەئووف مەحموود پور، ئەیوب کوێخا ڕۆستەم، ئەمین سەپان، هومایون ساحیب. چوارەم: بە دروشمی (عوسمان هەورامی، باخەوانی ئەندێشە و ئایندەی منداڵانی کورد)، ئەنجومەنی ئەدەبی منداڵان و سەنتەری ڕوناکبیریی جاف لە ٩ی ١١ی ٢٠٢٤ لە هۆڵی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە ئەنجامیداوە. بەشدارانی: د. کاروان عەبدوڵا، هومایون ساحیب، شاگوڵ عوسمان.

کەرنەڤاڵی باخچەکانی ساوایان

کەرنەڤاڵێکی گۆرانی و ئۆپەرێتە. چالاکیی هونەریی بەڕێوەبەرێتیی پەروەردەی هەڵەبجەی شەهید، لە ٦ی ٦ی ٢٠١٢ لە هۆڵی سیروان، سازیکردووە. ئەم باخچانە بەم بەرهەمانە بەشداربوون: ١- باخچەی ساوایانی باخی میر: گۆرانی گیانداران. ئاواز و مۆسیقا. ئیحسان کەریم. نمایشێکی هەڵپەڕکێی ساوایان. ئامادەکردنی: سروە عەباس. ٢-باخچەی ساوایانی خونچە: شانۆگەری پاشا. دەرهێنان و داڕشتنەوەی دەق: یاسین عەلی(ڕێناس). ڕاهینانی منداڵان: مائیدە جەبار. ئاواز و هۆنراوەو مۆسیقا: ڕێناس. مکیاج و جلوبەرگ: مائیدە و ڕوپاک فەتاح. ٣- باخچەی ساوایانی هەڵەبجە: ئۆپەرێتی گەشتێک بۆ دارستان، گۆرانیی (کۆرپەی باخچەی هەڵەبجەین، بەخێرهاتن، هەر کە ئەچمە باخچەکەم، ئێمە جوان و ژیکەڵەین، ئالاکەم)، بە بەشداری ٣٠ منداڵی چاوگەش. ئامادەکاران مامۆستا (عوسمان هەورامی، م. ئارام، م. عەلی، م. کازم کۆیی). دەرهێنانی: ئەسمەر سەفەر. مۆسیقا: پەروین حەمە کەریم. بەسەرپەرشتی: هەڵاڵە عومەر. ٤-باخچەی ساوایانی سیروان: ئۆپەرێتی مافی منداڵان. ٥-باخچەی ساوایانی بینایی: ئۆپرێتی مامۆستا: نوسینی: یاسین عەلی(ڕێناس). دەرهێنانی: جوان ئیسماعیل. ٦- باخچەی ساوایانی شنە: ئۆپەرێتی گوڵ. ئامادەکردنی: شەیدا ئەحمەد حسێن. دەرهێنانی: تارا نوری. گۆرانیی هەنگ: هۆنراوەی: ئەسعەدی پورزادە. ئاواز و مۆسیقا: ئیحسان کەریم. گۆرانیی منداڵان وەرن وەرن: هۆنراوەی: شوان ئەحمەد. ئاواز و مۆسیقا: ئیحسان کەریم. سەرپەرشتی: ئیلهام فەتاح. ٧-باخچەی ساوایانی پەریان. گۆرانی گوڵدان: ئاواز و مۆسیقا: کرمان جەلال. هۆنراوەی: کاکەی فەللاح. وتنی: کۆرس. لیژنەی سەرپەرشتیاری (ئیحسان کەریم، حەمید حەمە عەلی، فازل محەممەد، جیهانگیر جەلال، سعدون عمر، سامی سەعدوڵڵا، میدیا محەممەد، کاوە نوری، جەلال عبدالرحمن، دڵخۆش محەممەد، ئەمجەد جەمال، هاوژین عەبدولواحید، بکر عومەر، تەرزە قادر، شاڵاو سەلاح، شاجوان شێرزاد).

کەرنەڤاڵی باخچەکانی ساوایان

چالاکییەکی ساڵانەی چالاکیی هونەریی بەڕێوەبەرێتیی پەروەردەی هەڵەبجەی شەهیدە. لە١٥ و ١٦ی ٥ی ٢٠١٣ لە هۆڵی ئەحمەدموختار بەئەنجامی گەیاندووە، ئەم باخچانە ئەم بەرهەمانەیان پێشکەشکردووە‌: ١- شنە: بەهای گوڵ: هۆنراوە: وەرگیراو. وتنی کۆرس. ئاواز و مۆسیقا: ئیحسان کەریم. ڕاهێنانی منداڵ: م. شادان محەممەد عەلی. ٢- خونچە: ئۆپەرێتی پەیمان و پاشا. نوسینی: زانا ڕەئوف حەسەن. دەرهێنان و داڕشتنەوەی دەق: یاسین عەلی(ڕێناس). یاریدەدەری دەرهێنەر: قدریە مراد. مکیاج و جلوبەرگ: مائیدە و ڕوپاک فەتاح. ٣- سیروان: سیروانە ماڵم. هۆنراوەی: وەرگیراو. وتنی کۆرس. ئاواز و مۆسیقا: ئیحسان کەریم، گۆرانی: دانشتن. وتنی: کۆرس. ئاواز و مۆسیقا: ئیحسان کەریم. ٤- هەڵەبجە: ئۆپەرێتی باخچەکەم. نوسینی: ئارام. دەرهێنانی: ئەسمەر سەفەر. یاریدەدەری دەرهێنەر: هەڵاڵە عومەر سەعید. هۆنراوە: ئارام. ئاواز و مۆسیقا: جیهانگیر جەلال. هەروەها ئۆپەرێتی مافی منداڵ و گۆرانی لە شاری شەهیدانین. ٥- باخی میر: گۆرانیی وەرزەکان. هۆنراوەی: وەرگیراو. ئاواز و مۆسیقا. ئیحسان کەریم. ڕاهێنان: م. ئیسر جهان، تابان محەممەد. ٦- پەریان: ئۆپەرێتی: قەڵەمی ڕەنگاوڕەنگ. نوسینی: ئەحمەد محەممەد. ئامادەکردن و دەرهێنانی: هەردی هادی. ڕاهێنان: شەهلا مەحمود. ئارایشت: هاوار عەلی مەردان. جلوبەرگ: سەحەر حەیدەر. ٧- خورماڵ: گۆرانیی پشیلە. هۆنراوە: وەرگیراو. ئاواز و مۆسیقا: فازیڵ محەممەد عەبدولکەریم. ڕاهێنان: م. هودا حەمەسەعید، نەشمیل ساڵح، گۆرانی باخچەی خورماڵین. ئاواز و مۆسیقا: ئیحسان کەریم. ئۆپەرێتی میوەکان: وەرگیراو. ئامادەکردنی: عەبدوڵا حەکیم. ٨- بینایی: تۆنەکانی مۆسیقا: هۆنراوەی وەرگیراو. وتنی: ساڤۆ سەلام. ئاواز و مۆسیق: ئیحسان کەریم. ٩- سایەی تایبەت: گۆرانیی وەرزەکان. هۆنراوەی: هاودەنگ. مۆسیقا: ڕێناس عەلی. وتنی: پەریا موزەفەر. نواندنی: شایستە، گۆرانی تەمەنم پێنج ساڵە. هۆنراوە: هاودەنگ. مۆسیقا: ڕێناس. وتنی: شایان بێستون. نواندن. ئاتیا لقمان.

کەرنەڤاڵی هونەری منداڵان

بەرهەمی هاوبەشی چالاکیی هونەریی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی هەڵەبجە و نوسینگەی هەڵەبجەی مافی مرۆڤە. لە ڕۆژی چەسپاندنی مافەکانی منداڵاندا بۆ باخچەکانی (هەڵەبجە، شنە، پەرییان، لەندی، بینایی، باخی میر، شەونمی حاجی محەممەد) سازیانکردووە. چەندین بەرهەمی میوزیک و ئۆپەرێت و هەڵپەڕکێی لەخۆگرتووە. لە ٢١ی ١١ی ٢٠١٨ لە هۆڵی بۆنەکان چالاکییەکان پێشکەشکراوە و لە کۆتاییدا منداڵەکان خەڵاتکراون.

گەڕانەوەی جوان

چالاکییەکی هونەرییە. ڕێوڕەسمێکی هونەریی و کۆتەڵگێڕیی گواستنەوەی تەرمی (جوان حەمەکەریم)ـە لە حەوشەی ماڵی باوکییەوە بۆ گۆڕستانی بنەماڵەکەی لە (قلیج). لەلایەن پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجەوە بەئەنجام گەیشتووە. کۆمەڵێک خوێندکاری پەیمانگاکە ڕۆڵیانبینیوە. بیرۆکەی: حەسەن موراد. هاوکاران (هونەر ساحیب، حامد ئەحمەد). ١٥ی ٣ی ٢٠٠٩. شوێن: گەڕەکی شارەوانی، تەنیشت نەخۆشخانەی عەنەب.

گرفتەکان نابنە هۆی جیاوازی و بەزەیی

دروشمی ئاهەنگ و چالاکییەکی پەروەردەییە. بەڕێوەبەرێتیی پەروەردەی هەڵەبجە، قوتابخانەی حەمدوون، لە ڕۆژی جیهانیی ئۆتیزمدا، لە ٣ى ٤ى ٢٠١١ ئەنجامدراوە. گۆرانیی کۆبنەوە: ئاواز و هۆنراوە: یاسین عەلی. ئامادەکردنی: مائدە جەبار. وتنی: کاڵێ یاسین. پێشبڕکێ شیعری نێوان قوتابیان (باکۆ ئەفراسیاب، پەیدا عەبدولڕەحمان، دونیا ئیبراهم). نمایشی (حیلەی ئەسپەکان) نوسین و دەرهێنان و کاریگەریی دەنگ: یاسین عەلی. یاریدەدەری دەرهێنەر: مائیدە جەبار. جلوبەرگ: نوها جەبار. ئیکسوار: عابد حسێن. بەشداربووان (کاڵێ، پەروا، لەنیا، نەدا، بەڕێز، سۆما، کاشان، ڤیان، مەبەست، ڕەوەند، دڵنیا، دیدەن).

گوتار پاش ١٧ی شوبات

چالاکیی سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان – ئۆفیسی هەڵەبجە‌ و گروپی دیالۆگە، به ‌هاوکاریی ڕێکخراوی وادی ئەڵمانی ئەنجامدراوە و مانگێک (ڕۆژی ١٠ی ٥ تا ١٠ی ٦ی ٢٠١١)ی خایاندووە. پڕۆژە‌کە لە زنجیرە کۆڕێکی فیکری پیکهاتووە بۆ هەریەک لە (کەمال ڕەئوف، تەحسین حەمە‌غەریب، عەدالەت عەبدوڵڵا، فاروق ڕەفیق، هاوژین ئەمین). کۆی پڕۆژە‌کە گفتوگۆیەکی مەدەنییانە بووە لەسەر جێکەوتەکانی ١٧ی شوبات و ڕۆژانی دواتر و هەڵسەنگاندنی هەڵوێستی هەریەک لە دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن و میدیاکان و ڕۆشنبیران و خەڵک.

گوڵەخانە

لەژێر دروشمی (کورد لە نێوان بەرداشی ئاشتی و بەرژەوەندی وڵاتان)، دیداری گوڵەخانە لە ٢٤ی ٧ی ٢٠٢٣ لە گوندی (گوڵەخانە)ی سەربە شارۆچکەی (خورماڵ) لە هۆڵی میوانخانەی (ئاشتی) بەڕێوەچووە. دیدارەکە لە یادی سەدساڵەی پەیماننامەی (لۆزان) ئامادەکراوە. ژمارەیەک لە ئەکادیمی و ڕۆشنبیران و کەسایەتی تێیدا بەشداربوون. زنجیرەیەک پانێڵ و گفتوگۆی زانستی لە بارەی ئەو پەیماننامە لە دیدارەکەدا پێشکەشکراوە و بابەتەکان گفتوگۆیان لەسەر کراوه. لە ئەنجامدا بڕیاردراوە دیداری (گوڵەخانە) بەردەوامبێت.

پێشتر 1
...
19 20 21
...
53 دواتر