ئەحمەدموختار جاف
دیدارێکی ئەدەبی و ڕۆشنبیری و هەمەلایەنە لەسەر ژیانی ئەحمەدموختار جاف. وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری و هەڵەبجە، یەکەم دیداری لە ٥ی ٢ی ٢٠١٣ سازکردووە، کە تیایدا ئەم بابەتانە پێشکشەکراون و دواتریش وەک کتێبی دیدار چاپکراون: خوێندنەوەیەک بۆ چیرۆکی مەسەلەی ویژدان، ئازاد تۆفیق. ناسکەسۆز لە شیعرە نەتەوەییەکانی ئەحمەدموختار جافدا، د. عەبدوڵا ئاگرین. چەند وێسگەیەک لە ژیان و هونەری ئەحمەدموختار جاف، حەکیم مەلا ساڵح. شیعرییەت و تایبەتمەندیەکانی شیعری لە دیوانی ئەحمەدموختار جافدا، مەنسور ڕەحمانی. قوماری عیشق، هومایون ساحێب. کاریگەری شاعیرانی کورد لە سەر ئەحمەدموختار جاف، عوسمان عارف ناری. دووەمین دیداری لە ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی ٢ی ٢٠١٦ لەهۆڵی مۆنێمێنتی هەڵەبجە بە ئامادەبوونی حەمیدەی کچی ئەحمەدموختار ڕێکخستووە، کە (ئارام خەسرەو) وەک نمایشی کەسێتیی ئەحمەدموختار هاتە ناو ئامادەبوانەوە. ئەم بابەتانە پێشکەشکراون: (موختارێک لە عەشق، ئەکرەم میهرداد. ئەحمەدموختار وەک تایپێک لە ڕۆشنبیر، لهۆن قادر. ئەحمەدموختار تەنها شاعیر، ئاوات حەسەن. ئەحمەدموختار دڵ و گیانی بەیار و نیشتمان دۆڕاند، همایۆن ساحێب). کۆڕەکان لەلایەن سەریاس عەلییە بەڕێوەبراون.
ئەکرەم عەنەبی
دیدارێکی ئەدەبییە. لە یادی مەرگی ئەکرەم عەنەبیی شاعیر و لێکۆڵەردا، لە ١٩ی ٣ی ٢٠١٦ لە هۆڵی مۆنۆمێنت ڕێکخراوە. بەرهەمی کتێبخانەی هەژار موکریانییە لە هەڵەبجە. تیایدا ئەم بەرهەمانە پێشکەشکراون: خوێندنەوەی ئیلاهینامەی نوسەر، ئاسۆ عەبدوللەتیف. نامەکانی ئەکەم عەنەبی، عومەر عەبدول. سێبەری ئیلاهینامە، گۆریان هەڵەبجەیی ئەکرەم عەنەبی لەنێوان خویندنی ئەکادیمی و مەعریفەدا، د.سەبور عەبدولکەریم (شکار).. مەعشوقەکەی ئەکرەم عەنەبی، د. تەحسین حەمەغەریب، ڕازی من و مەحرەمی ڕأز، هومایون ساحب.
بێسارانی
دیدارێکی ئەدەبییە. مەڵبەندی ڕۆشنبیریی هەورامان، بە دروشمی(بێسارانی شاعیرێک پێش سەردەمەکەی خۆی کەوتووە)، لە ١٣ و ١٤ی ٦ی ٢٠١٩ لە هۆڵی یادگاریی هەڵەبجە بەڕێوەیبردووە. بەڕێوەبەری دیدار: ئەیوب کوێخا ڕۆستەم. پاش پێشکەشکردنی وتار و نمایشی فلیمێک لەسەر بێسارانی، ئەم لێکۆڵەرانە بەرهەمەکانیان پێشکەشکردووە: عەبدوڵا ئاگرین، عادل محەممەد پور، لهۆن قادر، ئەنوەر ڕەوشەن، ئیبراهیم حاجی زەڵمی، ڕزگار جەباری، حەمەڕەشید ئەمینی. ژمارە (٤٠) گۆڤاری هەورامان تایبەتکراوە بە دیدارەکە و لێکۆڵینەوەکانی بڵاوکردووەتەوە.
بێسەروشوێنکراوانی کوردستان ئەرکی دامەزراوە پەیوەندیدارەکان و مافی کەسوکاریان
ئیڤێنتە (دیدار)ە. کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە و تۆڕی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە، بە هاوکاری کۆمیسیۆنی نێودەوڵەتیی کاروباری بێسەروشوێنکراوان (ICMP)، لە ڕۆژی جیهانی بێسەروشوێنکراواندا، لە ٣٠ی ٨ی ٢٠٢٢ لە هۆڵی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە سازیکردووە. بە شداربووان: سالار مەحموود، ڕێبوار ڕەمەزان، ئاوارە حسێن، سۆزان سەفەر. ئەرکی دامەزراوەکان لە کەیسەکە و مافی کەسوکاریان، گفتۆگۆی لەسەر کراوە و ئاڵۆزی و تەنگەژەی بەردەم هەوڵەکان خراونەتەڕوو.
دیدارەکانی ئەدەب و کلتوری هەورامان
چەند دیدارێکن، تایبەت بە ئەدەب و کلتور و فەرهەنگ و زمانی هەورامان. یەکەمیان کۆمەڵگەی مارگرێت بۆ پەروەردە و کلتور و ئەوانی تر، دامەزراوەی کەریمی عەلەکە، بە چاودێری وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان، چەند ساڵێک لە هەڵەبجە بۆ فەرهەنگ و ئەدەب و زمان و کلتوری هەورامان ڕێکیانخستوون. بە بیرۆکە و سەرپەرشتی شاخەوان سدیق و سپۆنسەری دارایی د. تەها ڕەسوڵ. هەر دیدارە و بە ناوی کەسایەتییەکی ڕۆشنبیری هەورامانەوە ناونراوە و سەرجەمیان لە هۆڵی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە ڕێکخراون و کۆی بابەتەکانیان بە کتێب چاپکردوون. ١-دیداری عوسمان محەمەد هەورامی. ٣٠ی ١٠ی ٢٠٢١، چەند وتارێک و پڕۆژەی خوێندن بە هەورامی لەلایەن حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیرییەوە. سێ پانێڵە، بە بەشداری: حەمەڕەشیدی ئەمینی، کورش ئەمینی، ئیرەجی مرادی، عادل محەمەد پور، سوهەیب فاروق، ڕەئوف مەحمود پور، ڕزگار جەباری، هومایون ساحێب، نامق هەورامی. بەڕێوەبەرانی پانێڵەکان: عەبدولخالق یەعقوبی، شاخەوان سدیق، جەلیل عەباسی. ٢-دیداری جەمال بێدار. ١٩ی١١ی ٢٠٢٢، چەند وتار و خەڵات و سێ پانێڵی لەخۆگرتووە. بە بەشداری توێژەران و نوسەران: ڕێباز لوقمان، ڕێژەن حەسەن، زریان حاجی، د. بێستوون حەسەن، جەلیل عەباسی، حەمەکەیم هەورامی، عەبدولخالق یەعقوبی، لوقمان کەریم، هومایون ساحێب. پانێڵەکان لەلایەن (ئیبراهیم هەورامانی، شاخەوان سدیق، سوهەیب فاروق)ەوە بەڕێوەبراون. ٣- دیداری پرۆفیسۆر محەمەد ئەمین هەورامانی. ڕۆژی سێشەممە ١٧ی ١٠ی ٢٠٢٣. بەخشینی خەڵاتی دامەزراوە بە نوێنەری بنەماڵەی محەممەد ئەمین هەورامانی، شیعرێک لەلایەن مەهوەش دروستکار. سێ پانێڵ بە بەشداری: د.لهۆن قادر، هەدیە عەلی عابد، ڕێباز حەمەغەریب، جەلیل عەباسی، فەرشید ڕۆستەمی، سەلمان خوامرادی، هومایون ساحیب، پەروێز ڕۆستەمی، د. موئمین زەڵمی. بەڕێوەبەری پانێڵەکان: (شاخەوان سدیق، ئاهورا کوردستانی، سوهەیب فاروق) بوون. ٤- دیداری خاتوو جیهاننارا، خانمی پاوەیی بۆ ڕەخنەی ئەدەبی: ڕۆژی شەممە ٥ی ١٠ی ٢٠٢٤. بەرنامەکان: چەند وتارێک و سێ پانێڵ بە بەشداری: د. لهۆن قادر عەبدولڕەحمان، ئاوێنە ئەحمەدی، سابیر عەزیزی، د. ڕێباز لوقمان مستەفا، نامق هەورامی، یوسف باقی عەبدولقادر، ڕەئوف محەممەد پوور، ئەیوب کوێخا ڕۆستەم، ئەرشەد یامەولا، د. ئیبراهیم حاجی زەڵمی. پانێڵەکان لەلایەن (شاخەوان سدیق، د.دیلان سەلام، سوهەیب فاروق)ەوە بەڕێوەبراون.
ژووانێک بۆ ئەدەب و هونەر و ڕوناکبیری
دیدارێکی ڕوناکبیرییە. بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیریی هەڵەبجە لە ١ بۆ ٣ی ٢ی ٢٠٠٩ ڕێکیخستووە. ئەم چالاکییانەی لەخۆگرتووە: نماییشکردنی فلیمی (ببورە نیشتمان) بەرهەمی بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیری. سیناریۆ و دەرهێنانی: موختار نووری. نماییشکردنی دیکۆمێنتی چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی. کردنەوەی پشانگای شێوەکاریی تایبەتی مەهدی هەورامی، کۆڕی کامیل مەحموود، ڕیفۆرمی سیاسی و پڕۆژەی جیاکردنەوەی حزب لە حکومەت، کۆڕی خوێندنەوەی چیرۆک بۆ (حەسەن نازدار، سەبا هەڵەبجەیی، هۆشەنگ دارا، سەلام ئەحمەدی)، شەریعەتی مەیل لە شیعری مەولەویدا بۆ (هومایون ساحب)، کۆری شیعر خوێندنەوە بۆ (وەرزێر حەمەسەلیم، بەفراو عەبدول، دەلیل جەمال، هەتاو محەممەد، ئاری عەبدول لەتیف، عەلی حەمەغەریب). لیژنەی سەرپەرشتیار: عومەر عەبدول، مەهدی عەزیز، ڕێبوار فەرەج، هێمن لەتیف، ئومێد سەڵاحەدی، سەلام عەلی. لیژنەی دارایی: ئاری عومەر، سبریە ئەحمەد، ئەردەلان ڕەمەزان. شوێن: هۆڵی سارا.