بەرگی نۆیەم
ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.
بەرگی نۆیەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.
کۆمەڵێک چیرۆکی سیاسی، کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی بوون، کە هەندێکیان لە شێوەی تەنزدا ئامادە و پێشکەشکراون. بەرهەمی تیپی هونەریی پێشەنگی خورماڵ بوون و لە دەنگی یەکگرتوو - ڕادوێی هەڵەبجەی شەهیدوە پێشکەشکراون، کە ڕەخنەیان لەلایەنی بەڕێوەبردنی کارگێڕیی و نۆڕینگی پزیشکی و چەندین دیاردەی کۆمەڵایەتی ئەو سەردەمەی شاریان گرتووە. چیرۆکەکان: مام فایەقی واسواس، پەشیمانی، دوو زمانی، شەلەی قۆڵبڕ، تکایە وێر نییە، سواڵکەر، کێشەی کارەبا، ئێوارە وەرە بۆ عیادەکەم، ئاوەڕۆی خورماڵ، سەردانی نەخۆش، کێشەی خاوەن باخ، تاپۆکردنی زەوی، ئەمەیان بۆ کەی، بێ هیوایی، ئای لە دەست مۆلیدە، ئای لە بایەعی، ئۆخەی هەڵبژاردنە، وانابێ، چوونە بازاڕ. هونەرمەندانی بەشداربووی نوسین و ئامادەکار و دەرهێنەری چیرۆکەکان: مامۆستا عومەر عەزیز، سامان دەرەمەڕی بوون. نواندنی دەنگیی بەشێک لە چیرۆکەکان: سامان کەریم دەڵەمەڕی، لایەق ئەنوەر، هۆشمەند حەمەکەریم، کارزان مەولود، نەغەدە حەمەکەریم، مەرجان محەممەد، مەسعەب ئادەم، دیاری مەهدی. یەکەم چیرۆکیان لە ٢٦ی ١ی ٢٠٠٣ و کۆتا چیرۆکیان ٢٧ی ١١ی ٢٠٠٦ پێشکەشکراوە.
بەرنامەیەکی ڕادوێیی و تایبەت بووە بە مافەکانی مرۆڤ. بەشی ڕوناکبیریی سەنتەری گەشەپیدانی چالاکیی لاوان - ئۆفیسی هەڵەبجه، بە هاوکاری ڕێکخراوی (چاودێریی مافی مرۆڤی کورد KHRW)، بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ و بە میوانداری پسپۆرێکی بواری مافی مرۆڤ، دوو هەفتە جارێک لە (ڕادوێی دەنگی نوێ) پێشکەشکراوە، لە ئامادەکردنی: ئەرسەلان عابد، پێشکەشکردنی ڕووبار وەلی. لە ساڵی ٢٠٠٨ هەشت بەرنامەی لێ پیشکەشکراوە و میوانداری (ئەرسەلان عابد، ڕێواز فایەق، دڵشاد نامیق، سەمیرە محەممەد، بەختیار عەلی "داواکاری گشتی"، سەروەر محەممەد، بەختیار ئەحمەد، سەرچنار ئەحمەد) کراوە.
بەرنامەییەکی ڕادوێیی دەنگی گەلی کوردستانە. بە شێوەزاری هەورامی. باس لە تەواوی سوچەکانی ژیانی خەڵکی هەورامان دەکات. بوژانەوەی ڕەسەنایەتی و فەرهەنگی دەوڵەمەندی هەروامان و ڕۆشنبیریی خەڵکەکەی هەڵدەداتەوە. لە مانگی ٥ی ١٩٩٨ دەست بە ئامادەکردن و پێشکەشکردنی کراوە. لەلایەن ئامادەکاران و پێشکەشکاران:(ئەیوب کوێخا ڕۆستەم، کەمال هەورامی)یەوە. ساڵانی دواتر ئەیوب ڕۆستەم بووەتە ئامادە و پێشکەشکاری، تا ساڵی ٢٠٠٧ بەردەوامبووە. سەدان ئەڵقەی لێ پێشکەشکراوە.