بەرگی نۆیەم
ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.
بەرگی نۆیەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.
کورتە فیلێکی دیکۆمێنتاریی ١٣ خولەکییە. فۆرمات: vcam. ساڵی ٢٠١٠ بەرهەمهاتووە. بابەتی فلیم: کۆمەڵایەتی. بەرهەمی: هەرێمی کوردستانە. ئامادەکاری بابەت و سیناریۆ و نوسەری دەقی خوێندنەوە و دەرهێنەر و بەڕێوەبەری بەرهەم: نەوزاد هەورامی. وێنەگر: عەلی مورادی. دەنگهەڵگر: دیلمان خوسرەو. دەنگدانەر و مۆنتێر: زوبێر عەبدوڵا زەڵمی. بێژەری دەق: ئەحمەد شێخ ڕەزا. موزیک: سەرخێڵ ڕۆستەم. فۆتۆگرافەر: وریا حسێن. کورتەی فلیم: کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە، بەشێکی زۆر لە مرۆڤ و شتە جوانەکانی نیشتمانی خاپوورکرد، بەڵام هێزی ژیان و خەونی بەردەوامی دروستکردنەوە لای بەرکەوتوانی ئەو کارەساتە، هەناسەی نەمری بەخشیوەتە ئەو شارە. بەشداری دوەمین فیستیڤاڵی فلیمی دیکۆمێنتەریی هەڵەبجەی شەهیدی کردووە. ١٧ی ١٠ی ٢٠١١ لە هەڵەبجە نمایشکراوە.
فلیمێکی سینەماییە. نوسین و دەرهێنان: سەردار خەلیل، سەرپەرشتیاری گشتیی بەرهەم: ئازاد سەوزە، ئاواز و موزیکی فلیم: کارزان مەحموود، بەڕێوەبەری وێنەگرتن: نیکۆلاس شرۆدەر، یاریدەدەری وێنەگر: ئەندرێ سیدۆڵ، مۆنتاژ: هایدە سەفیاری، بەرنامەڕێژ: دانەر عومەر، ماکیاژ: دەوەن نەوزاد و مۆنیکا سیاتێک، بەڕێوەبەری بەرهەم: شیروان عیزەت، یاریدەدەرانی دەرهێنەر: ئاوات عوسمان عەلی، کاوە قادر، دەنگهەڵگر: جولیەت پلۆمپتر، مۆرتەزا ئەحرابی، دەنگدانەر: بێهروز شەهامەت، دانەر عومەر، کرێن و شاریۆ: سیروان مەحموود گلی، ڕاوێژکاری سیناریۆ: ئاوات عوسمان عەلی، سکریپت: جەبار مەعروف، ئەکتەرەکان: سەربەست ئەحمەد، کەمال عەلی، عومەر دڵپاک، سۆلین جیهاد دڵپاک، شیروان عیزەت، ژیان ئیبراهیم خەیات، ئیبراهیم کاشی، تەها محەممەد، عەبدولڕەزاق محەممەد، دانار ئۆمێ، تاریق پۆڵا. کاوە قادر، بورهان قەرەداغی، جەزا حەمەسەعید، نزار سەلامی، عەبدولحەلیم نعمە زێدان. بابەتی فلیمەکە: فلیمەکە لەسەر بنەمای چیرۆکێکی ڕاستەقینە دروستکراوە. باس لە کۆتایی جەنگ و شکستی هێزەکان و پەیوەندیی کورد و عەرەب دەکات، تا کۆتایی ساڵی ١٩٩١.
٦٩ خولەکە. ساڵی ٢٠١٢ بە هەردوو زمانی کوردی و فارسی لە هەردوو وڵاتی ئێران و عێراق بەرهەمهاتووە. بەرهەمهێن: مەحموود خرمندار. نوسین و دەرهێنانی: شەهرام مەسلەخی. یاریدەدەری دەرهێنەر: نیشتمان کەریمی، نەدا قوزاتلو. دەنگهەڵگر: عەلی ڕەزا کەریم نەژاد. لۆکەیشن و جلوبەرگ: مەحموود سادقی. موسیقی: ئەردەوان کامکار. مۆنتاژ: سهراب خوسرەوی. وێنەگر: سالم سەلواتی. یاریدەردەر: سەڵاح کەریمی، وێنەگری پشت کامێرا: تالب عوسمان. فۆتۆگرافی: سۆران نەقشبەندی، پەیام نەسیری. گێڕەرەوە: محەممەد عالی نەسەب. ئەکتەرەکان: (شەهرام حەقیقەت دوست، شوان عەتوف، سەحەر قورەیشی، ئیمان سەفا، مەسعوود یوسفی، حشمەت ئارمیدە، ژیان ئیبراهیم، حەمە عەلی خان، سەڵاحەڕەش، شەهێن جەمال، هەژان هێرش، پەیام نەسیری، ڕەزا حاجی خوسرەوی، نەشمیل عەلی بەرزنجی) بوون. بژاردەی ئێران بووە بۆ بەشداری فیستیڤاڵی سانفرانسیسکۆ و لەندەنی ٢٠١٣. کورتەی فلیمەکە: گێڕانەوەی چیرۆکی بەر لەکیمیاباران و دوای کیمیابارانە. لەڕێگەی گێرأنەوەوە بەسەرهاتی زمناکۆ (عەلی) منداڵێکی ونبووی هەڵەبجە پیشاندەدرێت.
فلیمێکی کورتە. بەرهەمی بەڕێوەبەرایەتیی سەنتەرە ڕۆشنبیری و تیپە هونەرییەکانی سلێمانی و تیپی شانۆی کوردستانە، سیناریۆ و دەرهێنان: جەمال محەممەد سەوزە (ئازاد سەوزه)، سەرپەرشتیاری گشتی (پرۆدسیۆر): هیوا ڕەئووف، بەڕێوەبەری بەرهەم: عاسی محەممەد ڕەمەزان، کرێن و شاریۆ: دانا عەلی بەڕێوەبەری وێنەگرتن و وێنەگر: سەردار محەممەد. مۆنتاژ: کرمانج فەرەج، دەنگدانان و کەلەرین: دانا حەمەئەمین (ستۆدیۆی سەراب)، ئەکتەرەکان: ئومێد حەمەعەلی، مامۆستا گۆریان، هونەر عەبدوڵا، وێنەگری فۆتۆگراف ساڵی ٢٠١٤ وێنەگرتن و بەرهەمهێنانی تەواوبووە.
ساڵی بەرهەمهێنان: ١٩٩٨. دەرهێنانی: کۆین ڕۆبیرتە. بە هاوکاریی پڕۆفیسۆر کریستین گۆزدن پسپۆڕی جینات لە زانکۆی لیڤەرپوڵ و د. فوئاد بابان. باس لە کاریگەرییە درێژخایەنەکانی چەکی کیمیایی لەسەر بەرکەوتووان و چەندین نەخۆشیی خراپ دەکات. بابەتی فلیمەکە لەسەر پشکنینی ٧٠٠ کەس لە بەرکەوتوان گەڵاڵە کراوە، کە لەڕێی د. عادل کەریم بەڕێوەبەری تەندروستیی هەڵەبجە و شیکردنەوە و دەرهێنانی داتاکان لەلایەن. د. فوئاد بابانەوە، بە یارمەتی مامۆستا مەلا عەبدولعەعەزیز و شەوکەتی حاجی موشیر و خەڵکی هەڵەبجە ئەنجامدراوە. باس لە ئەگەری سەرهەڵدانی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی مێشک و دەمار، شێرپەنجە، لەبارچوون و مردنی کۆرپە، نەزۆکی.. هتد دەکات. لە چەند کەناڵێکی تەلەفزیۆنیی ئاسمانیی جیهانییەوە لە ئەوروپا و ئەمریکا و کەنەدا و کوێت پەخشکراوە و لە واشنتۆن پۆست لەسەری نوسراوە. تەلەفزیۆنی C.B.Sی ئەمریکی وەک شایەتییەک لەبەردەم لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکادا پیشانیداوە. دواجار بووەتە هۆی باشکردنی چارەسەری تەندروستی و کردنەوەی نەخۆشخانەی نوێ لە هەڵەبجە و هێنانی ئامێر و سەرنجڕاکێشانی میدیای جیهانی لەسەر هەڵەبجە و ئاوەدانکردنەوە.
فلیمێکی دۆکۆمێنتارییە. ساڵی ٢٠٢٠ بەرهەمهاتووە. بیرۆکەی: چنوور مەحموود. دەرهێنانی: تارق تۆفیق. پرۆدیوسەر: هەڵگورد ساڵح. وێنەگر: وریای گوڵزاریان. مۆنتاژ: تۆفیق ئامانی. بەشداری ٥٠ فیستیڤاڵی ناوخۆ و دەرەوەی کردووە. چەندین خەڵاتی بەدەستهێناوە.
فلیمێکی سینەمایی ٤٥ خولەکییە. نوسین و سیناریۆ و لۆکەیشن و دەرهێنانی: ئاری عەبدوللەتیف. وێنەگرتن و مۆنتاژ: موختار حەبیب. یاریدەدەری دەرهێنەر و لۆکەیشن: ئاراس محەممەد، زانیار عابید. یاریدەدەری وێنەگر: بەڵێن ئیبراهیم. ڕووناکی: یاسین ئەحمەد، پێشڕەو نیعمەت، زانیار یادگار. دەنگوەرگر: زانیار عابید، محەممەد ئاراس، ڕێباز مەحموود. میکیاج: ئەنەس هەڵەبجەیی، ئاری عەلی. دیکۆر: یاسین ئەحمەد. جلوبەرگ: مەریوان حسێن، شلێر شەریف. تەدارەکات: شکار موحسین، بەڵێن ئیبراهیم. موزیک: وەرگیراو. کارگێڕی و دارایی: بەڵێن ئیبراهیم. سەپۆرت: مەکتەبی ڕابەر، سەعد مەلا عەبدوڵا، مەکتەبی ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی ئیسلامی. ڕۆژی ١٣ی ٥ لە هەڵەبجە و ١٥ی ٥ لە هۆڵی تەواری سلێمانی و ١٩ی ٥ لە هۆڵی ڕۆشنبیریی هەولێر نمایشکراوە. تێچووەکەی لەلایەن مەکتەبی ڕاگەیاندنی بززوتنەوەی ئیسلامییەوە خەرجکراوە.
کورتە فلیمە. ساڵی ٢٠١٧ بەرهەمهاتووە. بەرهەمهێن و سیناریۆ و دەرهێنانی: ژیوار محەممەد. ئەکتەرەکان: سەنعان فایق، گەشتین سەربەست. وێنەگر و مۆنتاژ: بینەر یوسف. لە یادی هەڵەبجەدا لە ١٦ی ٣ی ٢٠١٧ لە هۆڵی گوڵعەنبەر لە خورماڵ نمایشکراوە.
فلیمێکی سینەمایی: درێژی مێژوویی جەنگییە. بەرهەمی نالیا میدیایە. ساڵی ٢٠٢٣ بەرهەمهێنراوە. نوسەر و دەرهێنەر: هێژوان زەندی. لە هەڵەبجە و دەوروبەری وێنەگیراوە. باس لە ڕووداوەکانی ساڵی ١٩٨٨ی شاری هەڵەبجە دەکات. ئەکتەرە سەرەکییەکانی بریتین لە هونەرمەندان: قادر جەلال، شەماڵی عەبەڕەش، ئەیام ئەکرەم، حەمید یوسف، دڵنیا محەممەدی، بەکر ساڵح، زەریا سامی، نەسرین حەسەن، ئاشنا قادر. پرۆدیوسەر: ڕێمان شەوکەت. بەڕێوەبەری وێنەگرتن: هومەن بێهمانش. یاریدەدەری دەرهێنەر: محەممەد تاهیر، موزیک: نەورۆز تەنیا، بەڕێوەبەری بەرهەم: بڕیار حەسەن.