کەرنەڤاڵی باخچەکانی ساوایان
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-12
کەرنەڤاڵێکی گۆرانی و ئۆپەرێتە. چالاکیی هونەریی بەڕێوەبەرێتیی پەروەردەی هەڵەبجەی شەهید، لە ٦ی ٦ی ٢٠١٢ لە هۆڵی سیروان، سازیکردووە. ئەم باخچانە بەم بەرهەمانە بەشداربوون:
١- باخچەی ساوایانی باخی میر: گۆرانی گیانداران. ئاواز و مۆسیقا. ئیحسان کەریم. نمایشێکی هەڵپەڕکێی ساوایان. ئامادەکردنی: سروە عەباس.
٢-باخچەی ساوایانی خونچە: شانۆگەری پاشا. دەرهێنان و داڕشتنەوەی دەق: یاسین عەلی(ڕێناس). ڕاهینانی منداڵان: مائیدە جەبار. ئاواز و هۆنراوەو مۆسیقا: ڕێناس. مکیاج و جلوبەرگ: مائیدە و ڕوپاک فەتاح.
٣- باخچەی ساوایانی هەڵەبجە: ئۆپەرێتی گەشتێک بۆ دارستان، گۆرانیی (کۆرپەی باخچەی هەڵەبجەین، بەخێرهاتن، هەر کە ئەچمە باخچەکەم، ئێمە جوان و ژیکەڵەین، ئالاکەم)، بە بەشداری ٣٠ منداڵی چاوگەش. ئامادەکاران مامۆستا (عوسمان هەورامی، م. ئارام، م. عەلی، م. کازم کۆیی). دەرهێنانی: ئەسمەر سەفەر. مۆسیقا: پەروین حەمە کەریم. بەسەرپەرشتی: هەڵاڵە عومەر.
٤-باخچەی ساوایانی سیروان: ئۆپەرێتی مافی منداڵان.
٥-باخچەی ساوایانی بینایی: ئۆپرێتی مامۆستا: نوسینی: یاسین عەلی(ڕێناس). دەرهێنانی: جوان ئیسماعیل.
٦- باخچەی ساوایانی شنە: ئۆپەرێتی گوڵ. ئامادەکردنی: شەیدا ئەحمەد حسێن. دەرهێنانی: تارا نوری. گۆرانیی هەنگ: هۆنراوەی: ئەسعەدی پورزادە. ئاواز و مۆسیقا: ئیحسان کەریم. گۆرانیی منداڵان وەرن وەرن: هۆنراوەی: شوان ئەحمەد. ئاواز و مۆسیقا: ئیحسان کەریم. سەرپەرشتی: ئیلهام فەتاح.
٧-باخچەی ساوایانی پەریان. گۆرانی گوڵدان: ئاواز و مۆسیقا: کرمان جەلال. هۆنراوەی: کاکەی فەللاح. وتنی: کۆرس. لیژنەی سەرپەرشتیاری (ئیحسان کەریم، حەمید حەمە عەلی، فازل محەممەد، جیهانگیر جەلال، سعدون عمر، سامی سەعدوڵڵا، میدیا محەممەد، کاوە نوری، جەلال عبدالرحمن، دڵخۆش محەممەد، ئەمجەد جەمال، هاوژین عەبدولواحید، بکر عومەر، تەرزە قادر، شاڵاو سەلاح، شاجوان شێرزاد).
سەرچاوەکان:
- دەلیل و ڕێبەری چالاکییەکانی کەرنەڤاڵەکە بەچاپکراوی.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار (جیهانگیر جەلال نادر)، لەدایکبوو: ١٩٧٧، ئاستی خوێندن: ناوەندی، پیشە: فەرمانبەر، لە ١٩ی ٢ی ٢٠٢٤، لە هەڵەبجە.
- گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (یاسین عەلی حسێن "ڕێناس عەلی")، لەدایکبوو: ١٩٦٨، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: مامۆستا، لە ٤ی ٣ى ٢٠٢٣.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم