شەهیدانی خێڵی حەمە
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15
پڕۆژەیەکی هونەری شێوەکاریی ڕەمزییە. بە پێوانەی (١٢ بە ٢م) بۆ لەیادنەکردن و هێشتنەوەی شەهیدانی خێڵی حەمە. بیرۆکە و جێبەجێکاری پڕۆژەکە (عوسمان حسێن محەممەد). لەسەر ئەرکی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە و ڕاوێژی پارێزگاری هەڵەبجە، لە ١٨ی ٩ بریاری لەسەردراوە و لەمانگی ١٠ی ٢٠٢٢ جێبەجێکراوە. ئەم دیواربەندە پێشتر لەلایەن (هاوژین عەبدولواحید) بە ستایلی واقعی کراوە و پاشان شێوێنراوە.
سەرچاوەکان:
- دەلیل و وێنەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ هونەرمەند (عوسمان حسێن محەممەد)ی مامۆستای پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە، لە ٢ی ٤ی ٢٠٢٣.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم