ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

بەرگی نۆیەم

ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.

ناوەڕۆک

44 بابەت

ئاهەنگی دارستان

بەرهەمێکی شانۆی منداڵانە. ئامادەکردن و دەرهێنانی: هیدایەت عوسمان. ئەکتەرەکان (ماردین ئەبوبەکر، تارا نووری، شارا ساڵح، ئاوارە فەتاح، گۆیان محەممەد، هەناو ئاراس، ڕوویا جەمال، ئامینە عەبدولسەمەد، نازدار ئاراس، هەوار سدیق، سرەو سدیق، کوێستان عیزەت، ژینۆ خالید، نەبەرد محەممەد، گوڵەباخ جەلال، لانە عادل، بۆکان خەلیل، بەرهەم نووری، نوێنەر عیزەت، ڕۆژان عومەر، ئاوارە خالید). بەڕێوەبەری گشتی: ئاراس عابد. بەڕێوەبەری بەرهەم: عزەدین کەریم. یاریدەدەری دەرهێنەر: تارا نووری. بەڕێوەبەری شانۆ: ماردین ئەبوبەکر. مۆسیقا ئیحسان کەریم. مکیاج و ئێکسسوار. دەرهێنەر. جلوبەرگ: بەشداران. لە ٥ى ٩ى ١٩٩٧ و ڕۆژانی دوایی لە هۆڵی نەوجەوانانی هەڵەبجە پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەرى

ئاوازەکانی هەڵوەرین

بەرهەمی تیپی نواندنی هەڵەبجەیە. ئامادەکردن و دەرهێنانی: جەلیل سەعید. ئەکتەرەکانی (کۆچەر نووری، عومەر عەبدوڵا، عوسمان عەبدوڵا، تارا نووری، ئەردەڵان هەمیرخان) بوون. ساڵی ٢٠٠٥ پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەرى

ئاوێنە حەرامەکان

بەرهەمی تیپی شانۆی هەڵەبجەیە. نوسینی: عەباس عەبدولڕەزاق. دەرهێنانی ڕێبوار ئەمین. ئەکتەرەکان: (فەرەیدون حەمەساڵح، شلێر عومەر، سەمیعە محەممەد، عەبدوڵای خەیات، کامەران ئەحمەد، مەلا یاسین، فەرمان، شریفان بەختیار) سەرپەرشتیاری گشتی: وەزیری ڕۆشنبیری (فەتاح زاخۆیی). سەرپەرشتیاری هونەری: کامەران ئەحمەد. بەڕێوەبەری بەرهەم‌: سەمیعە محەممەد. بەڕێوەبەری شانۆ: مەلا یاسین. ی. دەرهێەر: هیدایەت عوسمان. ڕووناکی: ئاڵا محەممەد. ئاواز و مۆسیقا: نزار عوسمان. جێبەجێکردنی مۆسیقا: عوسمان ئەحمەد. پۆستەر: ئەسغەر ڕەشید. لە یانزەیەمین فیستیڤاڵی کیمیابارانی هەڵەبجە، لە ١٧ى ٣ى ٢٠٠٢ لە هۆڵی ئەحمەدموختار جاف پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەرى

ئەمادۆ

بەرهەمی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجەیە. نوسینی: ڕەمەزانی: وەرگێڕانی: هەورامان وریا قانیع. داڕشتن و دەرهێنانی: دابان عوسمان حسێن. ئەکتەرەکان: (عەبدوڵا فەتاح عەبدوڵا، وەرزێر محەممەد ساڵح، ڕەوا حەسەن عەبدولقادر، سۆزیار عەبدولمەجید حەمە، مەریەم فەرهاد ئەحمەد). سەرپەرشتیاری گشتی: سالم مەجید. سەرپەرشتیاری کارگێری: ڕێبین مەحموود. سەرپەرشتیاری هونەری: خەڵات نەوزاد. یاریدەدەری دەرهێنەر: هێدی ئیسماعیل. بەڕێوەبەری شانۆ: تەها تاریق حەمە. سینۆگرافیا: دەرهێنەر. ڕاییکردنی کارەکان: هاوکار مالیک، بەرهەم سدیق، ئەحمەد ئامانج. لە ٢ى ٤ى ٢٠١٧لە هۆڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکان نمایشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەرى

ئەنفال و... هەزاران خۆزگە

بەرهەمی دەزگاری هونەریی پەیامە. ئامادەکردنی: دارون هاروونی. دەرهێنانی: باوان هەورامی. ئەکتەرەکان (هوشیار مەحیەدین، عەدنان حەسەن، سەعید سابير، عوسمان محەممەد، محەممەد جەبار، هودا باقی، عەتا عەبدوڵا، باخان ناسر، ئاسودە عینایەت، سالم حەمەخان، هەڵاڵە عەلی، بیلال عەبدوڵا، پێشڕەو، خالید فەتاح، حەبیب حەمەڕەشید، هاوار عەلی، هەردی مەهدی، جوتیار فایەق) بوون. بەڕێوەبەری شانۆ: عەدنان حەسەن. مکیاج، بەڕێوەبەری هۆڵ: عرفان ئەحمەد. ڕووناکی: محەممەد نەجمەدین. دەنگ: عومەر عیزەت. جلوبەرگ: بەشداران. مەقامبێژ: ئەدیب عەلی. ١٥و١٦ى ٥ى ٢٠٠٠ لە هۆڵی ئەحمد موختارجاف پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەرى

ئەو پیاوەی بوو بە سەگ

بەرهەمی تیپی شانۆیی هەڵەبجەیە. نوسینی: ئۆرڤأل دراگۆنی. دەرهێنانی: ئاری محەممەد ئەمین. ئەکتەرەکان (عوسمان عەبدوڵا، سەڵاحەڕەش، هەڵاڵەعومەر، سەمیعە محەممەد، فاتیح عەزیز). وەک هەوڵێک بۆ گوڕوتین بەخشینەوە بە ڕەوتی شانۆ لە هەڵەبجەی دوای ڕاپەڕین، لە کانوونی دوەمی ١٩٩٢ لە هۆڵی ساوایانی هەڵەبجە پێشکەشکرا.

زیاتر بزانە
شانۆگەرى

با چراکان نەکوژێنەوە

بەرهەمى بەشى شانۆیى ناوەندى ڕووناکبیریى خۆرماڵە. لە دووەمین فیستیڤاڵى شانۆیى خورمأڵ و ساڵی ٢٠١٣ نمایشکراوە. لە نوسین و دەرهێنانى مەریوان مەعسوم. ئەکتەرانى بەشداربوو (سەرکۆ ناجى، فاروق فەرحان، ئومێد حسەین)ن.

زیاتر بزانە
شانۆگەرى

باخەوان

بەرهەمی قوتابخانەی (بێسارانی)ی بنەڕەتییە. نوسینەوە و دەرهێنانی: مامۆستا لانە سدیق. ئەکتەرەکان (محەممەد شاهۆ، زەنوێر زانا، چۆمان عومەر، ڕەییان حەمید، ژوان عەتا، ئسوە بێساران) بوون. بەڕێوەبەری بەرهەم: مامۆستا هادی حەسەن. سەرپەرشتیاری هونەری: مامۆستا خەڵات نەوزاد. ئاواز و موزیک: جەهانگیر جەلال. بەشداری یەکەمین (کەرنەڤاڵی گۆران بۆ شانۆ)ی کردووە. لە ٢٨ى ٣ى ٢٠١٩ لە هۆڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە نمایشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەرى

با وانەبێت

بەرهەمی تیپی شانۆیی خورماڵە. ڕۆژی ٢٦ی ٢ی ٢٠١٧ لە قوتابخانەی ئامادەیی خورماڵی کوڕان و هەمان ڕۆژ لە ئامادەیی تریفەی کچان نمایشکراوە. لە نوسین و دەرهێنانی (دارا خالید)ە و ئەکتەرەکانی بریتیبوون له:‌ (گوڵان ئەحمەد، دارا خالید، سەنعان فایەق، بەڵێن هەورامی، ئاری تاهیر).

زیاتر بزانە
شانۆگەرى

بێدەنگی

بەرهەمی ئامادەیی هەڵەبجەی کچانە. نوسنەوە و ئامادەکرنی دەق: مامۆستا بەرزی حەسەن. دەرهێنانی: مامۆستا بەسۆز ئەنوەر. ئەکتەرەکان: (سایە ستار، خەڵات محەممەد، هەنار شاهۆ، شانۆ نەجمەدین، ئەرینا بەهادین). بەڕێوەبەری بەرهەم: مامۆستا ژیان عینایەت. سەرپەرشتباری هونەری: مامۆستا بەرزی حەسەن. بەشداری یەکەمین (کەرنەڤاڵی گۆران بۆ شانۆ)ی کردووە. لە ٢٧ى ٣ى ٢٠١٩ لە هۆڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە نمایشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەرى

تابلۆیەک بۆ هەڵەبشیما

بەرهەمی گروپی هونەریی هەڵەبجەیە. نوسین و دەرهێنانی: هەردی هادی. ئەکتەرەکان: (ئوسامە ئەبوبەکر، کاروان ئەحمەد، ئەکرەم مەحموود، دیاری ئەنوەر، کەمال ئیبراهیم، هەڵشۆ عوسمان، کەیوان عەبدالرحمن، گۆران ئەکرەم، ژیار، ڕەهێڵ سابر، باوان کەمال). لە هەژدەیەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا بڕیار بوو لە مۆنۆمێنت پێشکەشبکرێت، بەڵام بە هۆی سووتانی مۆنۆمێنتەکەوە، لە هۆڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانی پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەرى

تاریک و ڕوون

بەرهەمی قوتابخانەی (حەسەنئاوا)ی بنەڕەتی کچانە. دەرهێنانی: مامۆستا زانا سدیق. ئەکتەرەکان: (ئەژی ڕزگار، تاژان خزر، ئەوین ئەنوەر، ترێ مەحموود، سۆما سەڵاح، شنیا کەریم، هەنار جەلال، ژیلا محەممەد، بەخشین کۆچەر، ئیلیان ئاراس، هێلین فایەق). یاریدەدەری دەرهێنەر: مامۆستا ماریا حەسەن. بەڕێوەبەری بەرهەم: مامۆستا تەمەن عەزیز. سەرپەرشتیاری هونەری: مامۆستا ژووان وریا. بەشداریی یەکەمین (کەرنەڤاڵی گۆران بۆ شانۆ)ی کردووە. لە ٢٧ى ٣ى ٢٠١٩ لە هۆڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە نمایشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەرى

چیرۆکەکانی بازنەی تەباشیر

بەرهەمی بەشی شانۆی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجەیە. نوسینی: پیرتۆڵد ڕێشت. داڕشتن و دەرهێنانی: ڕاڤیار نەوزاد. ئەکتەرەکان: (بەرزی حسێن، کاوات هادی، ژوان وریا، ژینۆ کەیوان، شێنێ حەیدەر، هەڤاڵ عەلی، ئاودێر شیروان، ئاودێر ئەمێر، زانیار بارام) بوون. یاریدەدەری دەرهێنەر: وەرزێر مەنسوور. بەڕێوەبەری شانۆ: شڤان حەمە عەلی. سینۆگرافیا: تەها ئەڵڵاکەرەم. دیزاین: فەرهاد فایەق. سێشەممە ٧ى ٥ى ٢٠١٣ لە دوەمین فیستیڤاڵی پەیمانگادا، لە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەرى

خۆرکەوتن

بەرهەمی تیپی شانۆیی هەڵەبجەیە. نوسینی: محەممەد فەریق حەسەن. ئامادەکردنی: شێرکۆ محەممەد سەعید. دەرهێنانی: ڕێبوار نووری. ئەکتەرەکان: (ئومێد لەتیف، شادان عەلی، سەڵاحەڕەش، کامەران نووری، یاسین ئەحمەد). بەڕێوەبەری بەرهەم: شێرکۆ محەممەد سەعید. بەڕێوەبەری شانۆ: مەلا یاسین. دیکۆر: سەرهەنگ محەممەد ئیسماعیل. مۆسیقا: ئیبراهیم مەمە عەلی. ڕووناکی هیدایەت عوسمان. بەشداری (فیستیڤاڵی شانۆیی و شێوەکاری)ی یەکێتی هونەرمەندانی یەکگرتوی کوردستانی کردووە. لە ٢٨ى ١١ى ١٩٩٤ و ١ى ١٢ى ١٩٩٤ لە هۆڵی میدیا لە هەولێر نمایشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەرى

دایک

بەرهەمی قوتابخانەی (شەهید ئازاد هەورامی) بنەڕەتییە. نوسین و دەرهێنانی: مامۆستا بێریڤان غازی. ئەکتەرەکان: (ئەژی فاروق، شانیا ئاری، سایە عومەر، ڕۆژیا عومەر، هۆنیا بەختیار) بوون. بەڕێوەبەری بەرهەم: مامۆستا هەوار مستەفا. سەرپەرشتیاری هونەری: مامۆستا شێنێ حەیدەر. بەشداری یەکەمین (کەرنەڤاڵی گۆران بۆ شانۆ)ی کردووە. لە ٢٧ى ٣ى ٢٠١٩ لە هۆڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە نمایشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەرى

ددانەکانی کاڵێ

بەرهەمی قوتابخانەی ڕەزی بنەڕەتییە. نوسین و دەرهێنانی: مامۆستا موسا سان ئەحمەد. ئەکتەرەکان: (موسا سان ئەحمد، ئەوین عەتا، ئەرینا کەریم، دیدەن لوقمان، هەنسک ئەحمەد، پرژە عومەر، ئەسین سەربەست، دیدەن ئەنوەر، ناز ڕێباز، پەریا پشتیوان) بوون. بەڕێوەبەری بەرهەم: مامۆستا جەمیل عەلی قادر. سەرپەرشتیاری هونەری: مامۆستا خەڵات نەوزاد. بەشداری یەکەمین (کەرنەڤاڵی گۆران بۆ شانۆ)ی کردووە. لە ٢٨ى ٣ى ٢٠١٩ لە هۆڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە نمایشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەرى

دڵێکی شکاو

بەرهەمی قوتابخانەی سازگاری کچانە. دەرهێنانی: مامۆستا کارزان عەلی. ئەکتەرەکان: (شانۆ شەماڵ، ئیمان فەخرەدین، دیە پشتیوان، دونیا ڕەیق، لەنیا عەبدوڵا، دونا ڕێبوار، دیدەن ڕێبوار، مەی نزار، سایە سیروان) بوون. بەڕێوەبەری بەرهەم: مامۆستا بەناز عومەر. سەرپەرشتیاری گشتی: مامۆستا شێنێ حەیدەر. بەشداری یەکەمین (کەرنەڤاڵی گۆران بۆ شانۆ)ی کردووە. لە ٢٧ى ٣ى ٢٠١٩ لە هۆڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە نمایشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەرى

دوای بیست ساڵ

بەرهەمی بەرێوەبەرێتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجەیە. گروپێک لە خوێندکارانی پەیمانگای هونەرەجوانەکان پێشکەشیانکردووە. نوسینی: شەریف حسەینۆف. وەرگێرانی: قاسم محەممەد. سینۆگرافیا و دەرهێنانی: وەرزێر محەممەد ساڵح. بەرجەستەکردنی: (شێنێ حەیدەر، زریان حەکیم، ولیان ڕەمەزان، ژوان وریا، وەرزێر محەممەد ساڵح). یاریدەدەری دەرهێنەر: بەرزی حسێن. ڕووناکی: تەها ئەڵڵاکەرەم. موزیک: خەڵات نەوزاد. دیکۆر: کاست. هاوکاران: گۆران، ئاسۆ، ڕەهێڵ. ئێوارەی ٣ى ٤ى ٢٠١١ لەبەردەم هۆڵی ئەحمەدموختار جاف پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەرى

دیوار

بەرهەمی تیپی نواندنی هەڵەبجەیە. نوسین و دەرهێنانی: وەرزێر مەنسوور. بەرجەستەکردنی: چاوان خەلیل. بەڕێوەبەری بەرهەم. جەلیل سەعید. ڕاییکردنی هونەرییەکان: ئەردەڵان کاکەیی. ٢٦ى ١١ى ٢٠١٢ لە هۆڵی (کۆلێژی تەکنیکی کشتوکاڵ)ی هەڵەبجە نمایشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەرى

ژنە گۆرانیبێژی کەچەڵ

بەرهەمی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجەیە. نوسینی: ئیۆژین ئیۆنیسکۆ. وەرگێڕانی: ئەحمەدی مەلا. دەرهێنانی: هەڤاڵ لەتیف فەرەج. ئەکتەرەکان: (جوتیار واحد غەفور، هەرێم محەممەد مەحموود، نەشمیل حەمەڕەحیم، توانا محەممەد مەحموود، ئورا عەبدولکەریم حەمە) بوون. یاریدەدەری دەرهێنەر: یوسف وەهاب ڕەحیم. سەرپەرشتیاری گشتی: سالم مەجد. سەرپەرشتیاری کارگێڕی و هونەری: ڕێبین مەحموود. بەڕێوەبەری شانۆ: ڕاویار ئەحمەد. سینۆگرافیا دەرهێنەر. ڕاییکردنی کارەکان: هانا حسێن، زانیار سەردار، ڕامیار عەبدوڵا. ڕۆژی ٤ى ٤ى ٢٠١٧ لە هۆڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە نمایشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەرى
1 2 3 دواتر