ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

بەرگی نۆیەم

ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.

ناوەڕۆک

3 بابەت

ئاسۆ

قوتابخانەیەکی تۆپیپێیە. ساڵی ٢٠٠٩ لە هەڵەبجە لەسەر دەستی (سامان یوسف، لەتیف ئەمین، عادل خالید) دامەزراوە. بە ناوی (ئاسۆ حاجی محەممەد)ەوە ناونراوە، کە لە سەرەتای دامەزراندن و تاکو ئێستا، پشتگیریی مادی و مەعنەویی قوتابخانەکەی کردووە. تایبەتە بە یاریی تۆپیپێ، بۆ منداڵانی (٦-١٦ ساڵی) سنوری شاری هەڵەبجە. ساڵی ٢٠١٥ مۆڵەتی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزش و لاوان پێدراوە.

زیاتر بزانە
قوتابخانەی وەرزشی

عەنەب

قوتابخانەیەکی تۆپیپێییە. ساڵی ٢٠١٩ لە گوندی (عەنەب) دامەزراوە و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزش و لاوانی سلێمانییەوە مۆڵەتیپێدراوە. سەرپەرشتیاری قوتابخانەکە (ئەیوب حەمە حەمەڕەشید مەحموود)ه،‌ کە بە (حاجی ئەیوب عەنەبی) ناسراوە. لە ئێستادا نزیکەی ٥٠ وەرزشوانی تازەپێگەیشتوو مەشق و ڕاهێنانیانی لێ دەکەن.

زیاتر بزانە
قوتابخانەی وەرزشی

هەڵەبجە

قوتابخانەیەکی تۆپیپێیە. ساڵی ٢٠١١ وەک یەکەمین قوتابخانەی تۆپیپێ لە کوردستاندا مۆڵەتی فەرمی لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان وەرگرتووە. (هەورامان مەحموود محەممەد) بەڕێوەبەری ئەم قوتابخانەیەیە. چەندین ڕاهێنەر، ڕاهێنانن بە یاریزانەکان دەکەن. ئامانجی پێگەیاندنی یاریزانە بە شێوەی ئەکادیمی. لە چەندین خولدا بەشداریکردووە و نازناوی بەدەستهێناوە.

زیاتر بزانە
قوتابخانەی وەرزشی