ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

بەرگی نۆیەم

ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.

ناوەڕۆک

18 بابەت

ئەحمەدموختار جاف

دیدارێکی ئەدەبی و ڕۆشنبیری و هەمەلایەنە لەسەر ژیانی ئەحمەدموختار جاف. وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری و هەڵەبجە، یەکەم دیداری لە ٥ی ٢ی ٢٠١٣ سازکردووە، کە تیایدا ئەم بابەتانە پێشکشەکراون و دواتریش وەک کتێبی دیدار چاپکراون: خوێندنەوەیەک بۆ چیرۆکی مەسەلەی ویژدان، ئازاد تۆفیق. ناسکەسۆز لە شیعرە نەتەوەییەکانی ئەحمەدموختار جافدا، د. عەبدوڵا ئاگرین. چەند وێسگەیەک لە ژیان و هونەری ئەحمەدموختار جاف، حەکیم مەلا ساڵح. شیعرییەت و تایبەتمەندیەکانی شیعری لە دیوانی ئەحمەدموختار جافدا، مەنسور ڕەحمانی. قوماری عیشق، هومایون ساحێب. کاریگەری شاعیرانی کورد لە سەر ئەحمەدموختار جاف، عوسمان عارف ناری. دووەمین دیداری لە ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی ٢ی ٢٠١٦ لەهۆڵی مۆنێمێنتی هەڵەبجە بە ئامادەبوونی حەمیدەی کچی ئەحمەدموختار ڕێکخستووە، کە (ئارام خەسرەو) وەک نمایشی کەسێتیی ئەحمەدموختار هاتە ناو ئامادەبوانەوە. ئەم بابەتانە پێشکەشکراون: (موختارێک لە عەشق، ئەکرەم میهرداد. ئەحمەدموختار وەک تایپێک لە ڕۆشنبیر، لهۆن قادر. ئەحمەدموختار تەنها شاعیر، ئاوات حەسەن. ئەحمەدموختار دڵ و گیانی بەیار و نیشتمان دۆڕاند، همایۆن ساحێب). کۆڕەکان لەلایەن سەریاس عەلییە بەڕێوەبراون.

ئەکرەم عەنەبی

دیدارێکی ئەدەبییە. لە یادی مەرگی ئەکرەم عەنەبیی شاعیر و لێکۆڵەردا، لە ١٩ی ٣ی ٢٠١٦ لە هۆڵی مۆنۆمێنت ڕێکخراوە. بەرهەمی کتێبخانەی هەژار موکریانییە لە هەڵەبجە. تیایدا ئەم بەرهەمانە پێشکەشکراون: خوێندنەوەی ئیلاهینامەی نوسەر، ئاسۆ عەبدوللەتیف. نامەکانی ئەکەم عەنەبی، عومەر عەبدول. سێبەری ئیلاهینامە، گۆریان هەڵەبجەیی ئەکرەم عەنەبی لەنێوان خویندنی ئەکادیمی و مەعریفەدا، د.سەبور عەبدولکەریم (شکار).. مەعشوقەکەی ئەکرەم عەنەبی، د. تەحسین حەمەغەریب، ڕازی من و مەحرەمی ڕأز، هومایون ساحب.

بێسارانی

دیدارێکی ئەدەبییە. مەڵبەندی ڕۆشنبیریی هەورامان، بە دروشمی(بێسارانی شاعیرێک پێش سەردەمەکەی خۆی کەوتووە)، لە ١٣ و ١٤ی ٦ی ٢٠١٩ لە هۆڵی یادگاریی هەڵەبجە بەڕێوەیبردووە. بەڕێوەبەری دیدار: ئەیوب کوێخا ڕۆستەم. پاش پێشکەشکردنی وتار و نمایشی فلیمێک لەسەر بێسارانی، ئەم‌ لێکۆڵەرانە بەرهەمەکانیان پێشکەشکردووە‌: عەبدوڵا ئاگرین، عادل محەممەد پور، لهۆن قادر، ئەنوەر ڕەوشەن، ئیبراهیم حاجی زەڵمی، ڕزگار جەباری، حەمەڕەشید ئەمینی. ژمارە (٤٠) گۆڤاری هەورامان تایبەتکراوە بە دیدارەکە و لێکۆڵینەوەکانی بڵاوکردووەتەوە.

بێسەروشوێنکراوانی کوردستان ئەرکی دامەزراوە پەیوەندیدارەکان و مافی کەسوکاریان

ئیڤێنتە (دیدار)ە. کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە و تۆڕی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە، بە هاوکاری کۆمیسیۆنی نێودەوڵەتیی کاروباری بێسەروشوێنکراوان (ICMP)، لە ڕۆژی جیهانی بێسەروشوێنکراواندا، لە ٣٠ی ٨ی ٢٠٢٢ لە هۆڵی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە سازیکردووە. بە شداربووان: سالار مەحموود، ڕێبوار ڕەمەزان، ئاوارە حسێن، سۆزان سەفەر. ئەرکی دامەزراوەکان لە کەیسەکە و مافی کەسوکاریان، گفتۆگۆی لەسەر کراوە و ئاڵۆزی و تەنگەژەی بەردەم هەوڵەکان خراونەتەڕوو.

دیدارەکانی ئەدەب و کلتوری هەورامان

چەند دیدارێکن، تایبەت بە ئەدەب و کلتور و فەرهەنگ و زمانی هەورامان. یەکەمیان کۆمەڵگەی مارگرێت بۆ پەروەردە و کلتور و ئەوانی تر، دامەزراوەی کەریمی عەلەکە، بە چاودێری وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان، چەند ساڵێک لە هەڵەبجە بۆ فەرهەنگ و ئەدەب و زمان و کلتوری هەورامان ڕێکیانخستوون. بە بیرۆکە و سەرپەرشتی شاخەوان سدیق و سپۆنسەری دارایی د. تەها ڕەسوڵ. هەر دیدارە و بە ناوی کەسایەتییەکی ڕۆشنبیری هەورامانەوە ناونراوە و سەرجەمیان لە هۆڵی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە ڕێکخراون و کۆی بابەتەکانیان بە کتێب چاپکردوون. ١-دیداری عوسمان محەمەد هەورامی. ٣٠ی ١٠ی ٢٠٢١، چەند وتارێک و پڕۆژەی خوێندن بە هەورامی لەلایەن حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیرییەوە. سێ پانێڵە، بە بەشداری: حەمەڕەشیدی ئەمینی، کورش ئەمینی، ئیرەجی مرادی، عادل محەمەد پور، سوهەیب فاروق، ڕەئوف مەحمود پور، ڕزگار جەباری، هومایون ساحێب، نامق هەورامی. بەڕێوەبەرانی پانێڵەکان: عەبدولخالق یەعقوبی، شاخەوان سدیق، جەلیل عەباسی. ٢-دیداری جەمال بێدار. ١٩ی١١ی ٢٠٢٢، چەند وتار و خەڵات و سێ پانێڵی لەخۆگرتووە. بە بەشداری توێژەران و نوسەران: ڕێباز لوقمان، ڕێژەن حەسەن، زریان حاجی، د. بێستوون حەسەن، جەلیل عەباسی، حەمەکەیم هەورامی، عەبدولخالق یەعقوبی، لوقمان کەریم، هومایون ساحێب. پانێڵەکان لەلایەن (ئیبراهیم هەورامانی، شاخەوان سدیق، سوهەیب فاروق)ەوە بەڕێوەبراون. ٣- دیداری پرۆفیسۆر محەمەد ئەمین هەورامانی. ڕۆژی سێشەممە ١٧ی ١٠ی ٢٠٢٣. بەخشینی خەڵاتی دامەزراوە بە نوێنەری بنەماڵەی محەممەد ئەمین هەورامانی، شیعرێک لەلایەن مەهوەش دروستکار. سێ پانێڵ بە بەشداری: د.لهۆن قادر، هەدیە عەلی عابد، ڕێباز حەمەغەریب، جەلیل عەباسی، فەرشید ڕۆستەمی، سەلمان خوامرادی، هومایون ساحیب، پەروێز ڕۆستەمی، د. موئمین زەڵمی. بەڕێوەبەری پانێڵەکان: (شاخەوان سدیق، ئاهورا کوردستانی، سوهەیب فاروق) بوون. ٤- دیداری خاتوو جیهاننارا، خانمی پاوەیی بۆ ڕەخنەی ئەدەبی: ڕۆژی شەممە ٥ی ١٠ی ٢٠٢٤. بەرنامەکان: چەند وتارێک و سێ پانێڵ بە بەشداری: د. لهۆن قادر عەبدولڕەحمان، ئاوێنە ئەحمەدی، سابیر عەزیزی، د. ڕێباز لوقمان مستەفا، نامق هەورامی، یوسف باقی عەبدولقادر، ڕەئوف محەممەد پوور، ئەیوب کوێخا ڕۆستەم، ئەرشەد یامەولا، د. ئیبراهیم حاجی زەڵمی. پانێڵەکان لەلایەن (شاخەوان سدیق، د.دیلان سەلام، سوهەیب فاروق)ەوە بەڕێوەبراون.

ژووانێک بۆ ئەدەب و هونەر و ڕوناکبیری

دیدارێکی ڕوناکبیرییە. بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیریی هەڵەبجە لە ١ بۆ ٣ی ٢ی ٢٠٠٩ ڕێکیخستووە. ئەم چالاکییانەی لەخۆگرتووە: نماییشکردنی فلیمی (ببورە نیشتمان) بەرهەمی بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیری. سیناریۆ و دەرهێنانی: موختار نووری. نماییشکردنی دیکۆمێنتی چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی. کردنەوەی پشانگای شێوەکاریی تایبەتی مەهدی هەورامی، کۆڕی کامیل مەحموود، ڕیفۆرمی سیاسی و پڕۆژەی جیاکردنەوەی حزب لە حکومەت، کۆڕی خوێندنەوەی چیرۆک بۆ (حەسەن نازدار، سەبا هەڵەبجەیی، هۆشەنگ دارا، سەلام ئەحمەدی)، شەریعەتی مەیل لە شیعری مەولەویدا بۆ (هومایون ساحب)، کۆری شیعر خوێندنەوە بۆ (وەرزێر حەمەسەلیم، بەفراو عەبدول، دەلیل جەمال، هەتاو محەممەد، ئاری عەبدول لەتیف، عەلی حەمەغەریب). لیژنەی سەرپەرشتیار: عومەر عەبدول، مەهدی عەزیز، ڕێبوار فەرەج، هێمن لەتیف، ئومێد سەڵاحەدی، سەلام عەلی. لیژنەی دارایی: ئاری عومەر، سبریە ئەحمەد، ئەردەلان ڕەمەزان. شوێن: هۆڵی سارا.

شەوانی شار

زنجیرە دیدارێکی ساڵانەی سەنتەری گەشەپێدانی لاوان/ئۆفیسی هەڵەبجەیە. وەک نەریتێکی ساڵانە بۆ ئاوەدانکردنەوەی شەوانی شار لە ١٠ ڕۆژی کۆتایی لەمانگی ڕەمەزاندا بە بەشداریی نوسەران و هونەرمەندان و چالاکوانان و خەڵکی شار، لە باخچەی سەنتەر ڕێکخراون. تیایدا کۆڕی ئەدەبی و عیرفانی و فکری و هونەری و پێشکەشکردنی پارچە میوزیک و خوێندنەوەی چامە و ناساندنی کتێب و بەخشینی بەرهەمی نوسەران پێشکەشکراون و لە شارەکانی تری کوردستانەوە نوسەر بانگهێشتکراون، بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی ناسین و گفتوگۆی کراوە لە سەر پرسەکان و لە هەندێکیاندا بەربانگ و خواردن بە میوانان و ئیفتار بۆ خێزان و ئاوارەکان سازکراوە. ١- لە ٢٣ی ٧ی ٢٠١٢ و ڕۆژانی دوایی: داوەتی ڕۆشنبیران، گفتوگۆی کراوەی گرنگی چالاکی ڕۆشنبیری، میوانداری (د. سەباح بەرزنجی، زوبێر عەلی عارف)، ئێوارەخوانێک بۆ نوێنەری ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە و گفتوگۆی کاری ڕێکخراوەیی. ٢- لە ٢٩ی ٧ی ٢٠١٣ و ڕۆژانی دوایی: گفتوگۆی ژیان و بەرهەمەکانی ئەحمەدی موفتیزادە، تێکستی عومەر عەبدول و مەهدی هەورامی، ئاری عەبدوللەتیف، یادگار ڕەئوف، ئارام بامۆکی، پەرۆش، گۆریان، جەمال هەڵەبجەیی، گروپی موزیکی ئاهورا، گۆرانی ئاریان کەمال، بابەتەکانی، عەبدوڵا نەسروڵڵا، فەیسەڵ ئیبراهیم، عالیە فەرەج، نوعمان محەمەمد، هەڵسەنگاندنی تابلۆی کۆڕەوی حەسەن موراد، هونەر ساحیب. ٣- لە ٣ی ٧ی ٢٠١٤ و ڕۆژانی دوایی: بەشداران: نعمان محەممەد، عەبدوڵا نەسروڵڵا، سەروەت عەبدوڵا. شیعر و میوزیک: عوسمان محەممەد، ڕێناس عەلی، کاوات، هەڵوێست، جیهانگیر جەلال، عونەر عەبدول، مامۆستا فازل، شاهۆ، موزیک هونەرە زانستە، ئاری جەلال، هەردی مەهدی، نەبەز هەورامی، پشتیوان محەممەد، تەحسین حەمەغەریب. خوێندنەوەی قورئان سیمینار: هونەر ساحیب، کۆڕ: هومایون ساحیب، بەخشینەوەی کتێب. ٤- لە ٢٢ی ٦ی ٢٠١٥: بەشدارانی سیمینار: عەزیز غەفور، گروپی میوزیک: جیهانگیر جەلال، کاوات، ئاریان کەریم، ئەمیر ئەرسەلان، ڕێڤین ئاراس، هەڵوێست، فرمانی دەف، بۆچی شەوانی شار، ئەرسەلان عابد. سیمینار: د. سەلمان، حکمەت ئەحمەد، هونەر ساحیب، عومەر عەلی، عەبدوڵا نەسروڵڵا، تەحسین حەمە غەریب، مودریک عەلی، عبدالرحمان محەمەد، سەبور هەورامی شکار، هومایون ساحیب، فەیسەڵ ئیبراهیم. خوێندنەوەی شیعر: عوسمان محەممەد، ئارام بامۆکی، ئاری عەبدوللەتیف، مریەم باروتچیان، نەبەز هەورامی. ٥- لە ١٣ی ٦ی ٢٠١٦ و ڕۆژانی دوایی: ٢٠ دیداری لەخۆگرتووە. کۆرسی فەلسەفی: عیرفان مستەفا. سیمینار: عەزیز غەفور، عەبدوڵا نەسروڵڵا، حسێن حەمەساڵح، بەکر حەمە سدیق، د. سەباح بەرزنجی، موحسین ئەدیب، تەحسین حەمەغەریب، سەلمان نادر، نوعمان محەممەد، کامەران سوبحان، دێرین حامد، سازکردنی ئیفتار، شیعر و میوزیک، عوسمان محەممەد، عومەر عەبدول، وەرزێر حەمەسەلیم، ئیدریس عەلی. نمایشی فلیم. ٦- لە ١ی ٦ی ٢٠١٧ و شەوانی دوایی: کۆڕەکان: بورهانی حاجی هادی، تەحسین حەمەغەریب، هەردی مەهدب، هومایون ساحیب، سەبور سەیوانی، ئیسماعیل محەممەد، فەیسەڵ ئیبراهیم. تێکستی ئەدەبی: وەرزێر حەمەسەلیم، مەهدی هەورامی، ئەیوب عەنەبی، عوسمان محەمەد، میوزیک، جیهانگیر جەلال، ڕێناس عەلی، فازل محەممەد، کاوات، فرمان هەورامی. میوزیک و گۆرانی: کاروانی نەی. دیداری کۆمەڵایەتی، خوان بۆ خێزانی تازە پێکەوەنراو، کۆرسی فکری. ٧- لە ٢٧ی ٥ی ٢٠١٨ و شەوانی دوایی: چامە و موزیکی ڕەسەنی کوردی، بەخشینی کتێب، کۆڕی ئەدەبی: عوسمان محەممەد. میوزیک: جیهانگیر جەلال، کاوات محەممەد، فرمان هەورامی. کۆڕەکان: د. سەباح بەرزنجی، سەبا ئەحمەد. کۆرسی فەلسەفی: سەلمان نادر. هونەری: هونەر ساحیب، توانا محەممەد، فەیسەڵ ئیبراهیم، حەسەن نازدار، تەحسین حەمەغەریب، هومایون ساحیب. ٨- لە ١١ی ٥ی ٢٠١٩ و شەوانی دوایی: گفتوگۆی کراوە: ئەرسەلان عابد، تۆڕی ڕێکخراوەکان. کۆڕی ئەدەبی و شیعر خوێندنەوە: عوسمان محەممەد، توانا محەممەد، ئەیوب عەنەبی. میوزیک: جیهانگیر جەلال، فرمان هەورامی، ڕێناس عەلی، فازل محەممەد، کاوات محەممەد. کۆرسی فەلسەفی هاوبەشی سەنتەر و ناوەندی هەژان بۆ تەحسین حەمەغەریب. کۆڕێک بۆ عەبدوڵا نەسروڵڵا. گفتوگۆی کراوە: پەرلەمانتار سەرکەوت شەمسەدین، کۆمەڵەی قوربانیان و ڕێکخراوی مرۆڤدۆستان. بە شداری هونەرمەندان عوسمان محەممەد، ماردین ئەبوبەکر. ٩- لە ٨ی ٤ی ٢٠٢٢ و شەوانی دوایی: کۆڕ: تەحسین حەمەغەریب، کامەران ئەحمەد، محەممەد باران، کۆساران ئەحمەد. ئەزمونی کاری وەرگێران: مەریوان عەبدول، سەروەت عەبدوڵا. بەخشینی کتێبی ئیبراهیم مەیکە، ئیبراهیم حاجی زەڵمی. چەند بەرهەمێکی تیپی میوزیکی مەولەوی. ناساندن و بەخشینی حەوت کتێب لەوانە کتێبی ڕۆشنبیر کێیە؟. سیمینار: لوقمان سیوەیلی، لەسەر کۆچ، بە هاوبەشی سەنتەر و سەنتەرەکانیCDO ICMPD ، MRC.

شێخ بابا ڕەسوڵی بێدەنی

بە دروشمی (شێخ بابا ڕەسوڵ هەناسەیەکی عیرفان و چرایەک بۆ نیشتمان)، ڕۆژی ٧ی ١٢ی ٢٠٢٤ ڕێکخراوی دۆستانی هەڵەبجە لە هۆڵی مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجه،‌ دیدارێکی بۆ ڕێزلێنان لە ژیان بەرهەمەکانی (شێخ بابا ڕەسوڵی بێدەنی) ئەنجامداوه. چالاکییەکە لە دوو بڕگەدا پێشکەشکراوە، یەکەمیان پێشکەشکردنی سێ توێژینەوە: (دەرکەوتنەوەی گوتاری نالی لای شێخ باباڕەسوڵ: مامۆستا هومایون ساحێب کەریم. وەفا و کەسایەتیی نیشتمانپەروەری شێخ بابا ڕەسوڵی بێدەنی: مامۆستا شێخ موحسین شێخ خالید. تیشکێک بۆ سەر شیعرە فارسییەکانی شێخ باباڕەسوڵی بێدەنی: مامۆستا حەمەیوسف). بڕگەی دووەمیش سەردانی گۆڕی ئەو زانایە‌ لە گۆڕستانی عەبابەیلێ، کە لەلایەن ڕێکخراوەکەوە نۆژەن کراوەتەوە.

شێخ عەبدوڵای خەرپانی

بە ناوی زانای ئاینی (پایەبەرز شێخ عەبدولڵای خەرپانی)یەوە ناونراوە. بە دروشمی (زێڕ هەرچەندە خۆڵی لەسەر بنیشێت ڕەونەقی خۆی لەدەستنادات)، لە ٢٥ی ١١ی ٢٠٢٣ لەلایەن ڕێکخراوی دۆستانی هەڵەبجە لە هۆڵی مۆنۆمینتی هەڵەبجە ئەنجامدراوە. هەریەک لە: محەممەد عەلی قەرەداغی، موحسین موفتی، ئاوات نەقشبەندی، توێژینەوە و لێکدانەوەکانیان پێشکەشکردووە‌. لە دیدارەکەدا کتێبی (پیری نورانی ژیانی دانا و زانای ڕەببانی حەزرەتی شێخ عەبدولڵای خەرپانی) بڵاوکراوەتەوە.

عوسمان هەورامی

چەند دیدارێکی ڕۆشنبیری و ئەدەبی و پەروەردەییە. تایبەت بە بەرهەم و کارەکانی نوسەر و پەروەردەکار (عوسمان محەممەد هەورامی) ئەنجامدراوە. یەکەم: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە لە ١ی ٢ی ٢٠٢٤ لە هۆڵی ڕۆشنبیری هەڵەبجە ئەنجامیدواوە. بەشدارانی: جەلیل عەباسی، محەممەد فەتاح، هومایون ساحیب، ئەیوب کوێخا ڕۆستەم، ئەمین سەپان، فەرەیدوون عەبدولبەرزنجی، ئەسعەد خواکەرەم، و دواجاریش پەردە لەسەر پەیەکەری عوسمان هەورامی لابراوە. دووەم: دامەزراوەی کەریمی عەلەکە لە ٣٠ی ١٠ی ٢٠٢١ لە هۆڵی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە ئەنجامی داوە. بەشدارانی: حەمەڕەشید ئەمینی، ئیرەج مورادی، کورش ئەمینی، عادل محەممەد پور، سوهەیب فاروق، ڕەئوف مەحموود پور، ڕزگار جەباری، هومایون ساحیب، نامیق هەورامی. سێیەم: بە دروشمی (عوسمان هەورامی بەهرەیەکی نەمر لە ڕۆشنبیریی کوردیدا)، مەڵبەندی ڕۆشنبیریی هەورامان لە ١١ی ٦ی ٢٠٢٢ لە تەلاری هونەر لە شاری سلێمانی ئەنجامیداوە. بەشدارانی: ڕەئووف مەحموود پور، ئەیوب کوێخا ڕۆستەم، ئەمین سەپان، هومایون ساحیب. چوارەم: بە دروشمی (عوسمان هەورامی، باخەوانی ئەندێشە و ئایندەی منداڵانی کورد)، ئەنجومەنی ئەدەبی منداڵان و سەنتەری ڕوناکبیریی جاف لە ٩ی ١١ی ٢٠٢٤ لە هۆڵی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە ئەنجامیداوە. بەشدارانی: د. کاروان عەبدوڵا، هومایون ساحیب، شاگوڵ عوسمان.

گوڵەخانە

لەژێر دروشمی (کورد لە نێوان بەرداشی ئاشتی و بەرژەوەندی وڵاتان)، دیداری گوڵەخانە لە ٢٤ی ٧ی ٢٠٢٣ لە گوندی (گوڵەخانە)ی سەربە شارۆچکەی (خورماڵ) لە هۆڵی میوانخانەی (ئاشتی) بەڕێوەچووە. دیدارەکە لە یادی سەدساڵەی پەیماننامەی (لۆزان) ئامادەکراوە. ژمارەیەک لە ئەکادیمی و ڕۆشنبیران و کەسایەتی تێیدا بەشداربوون. زنجیرەیەک پانێڵ و گفتوگۆی زانستی لە بارەی ئەو پەیماننامە لە دیدارەکەدا پێشکەشکراوە و بابەتەکان گفتوگۆیان لەسەر کراوه. لە ئەنجامدا بڕیاردراوە دیداری (گوڵەخانە) بەردەوامبێت.

گۆران

دیدارێکی ئەدەبییە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە، لە ساڵیادی کۆچی دوایی شاعیری سروشت و جوانی (عەبدوڵا گۆان)دا، لە ١٨ و ١٩ی ١١ی ٢٠١٨دا لە هەڵەبجە ڕێکیخستووە. لیژنەی باڵا: (پەروێز نیازی، ئیبراهیم هەورامانی، هومایون ساحێب، بەرزان حامد، سەریاس عەلی، سەبا ئەحمەدج، هێمن لەتیف). شاعیرانی میوان: (کەژاڵ ئەحمەد، ئیدریس عەلی). وتاری بنەماڵەی گۆران: ڕزگار ئەژی گۆران. ئاهەنگی گۆرانی و موزیکی تیپی موزیکی بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە. بابەتی بەشداربووەکانی‌ دیدارەکە: (شوناس و هاوسەنگی جوانی: عەتا قەرەداغی. تەکنیک و نوسینی کتێبی گۆران لە یادەوەری هاوچەرخەکانیدا: مامۆستا جەعفەر. ئیندێکس لە شیعرەکانی گۆراندا: د. لوقمان ڕەئوف. کاریگەری شیعرەکانی خەیام لەسەر گۆران. د. سەبوور عەبدولکەریم. گۆران و ئەزموون و ئەرکی شیعر، د.نووری حەمەکاکی. گۆران لە نێو بیری نەتەوەیی و نێونەتەوەییدا، حەکیمی مەلا ساڵح. میزاجی کوردەواری وەک میتۆدێک بۆ ڕابەریی گۆران، هومایون ساحێب). سەرجەم چالاکییەکان لە هۆڵی د.مستەفا زەڵمی بەڕێوەبراون. خەڵات بەسەر بەشداربوواندا دابەشکراوە.

مەحموودخانی دزڵی

ڕێکخراوی کلتوری (یانەو‌سیاچەمانە)، بۆ بەرزڕاگرتنی خەبات و قوربانیدانی (مەحموودخانی دزڵی)، هەموو ساڵێک لە ڕۆژی ١٩ی ٥ و له ‌ساڵیادی ڕزگارکردنی شاری سلێمانی لە دەستی ئینگلیزەکان و لەلایەن میر مەحموودخانی دزڵی، ئەنجامیدەدات. تا ئێستا سێ دیداری کردووە و هەردوو بنەماڵەی (مەحموودخانی دزڵی) و بنەماڵەی (شێخ مەحموودی حەفید) و چەندین نوسەر و توێژەر کەسایەتی و سەرۆک عەشیرەت و جەماوەرێکی زۆری کوردستان ئامادەیبوون: ١- یەکەم دیداری مەحموودخانی دزڵی: ساڵی ٢٠١٩ لەسەر ‌مەزاری ناوبراو لە گوندی (هانەی قوڵ)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ)، لەژێر ناونیشانی: (مەحموودخانی دزڵی سیمبولی پشتیوانی و هاوکاری بووە) ئەنجامدراوە. چەند نوسەر و توێژەرێک بابەتیان پێشکەشکردووە‌، لەوانە: (د. ماجید خەلیل، مامۆستا ئەیوب ڕۆستەم). ٢- دووەمین دیداری مەحموودخانی دزڵى: ساڵی ٢٠٢٢ بەسپۆنسەری (دامەرزاوەی کەریمی عەلەکە) لەسەر ‌مەزاری (مەحموودخانی دزڵی) لە گوندی (هانەی قوڵ)ی سەربە شارۆچکەی (خورماڵ) بەڕێوەچووە، بە هاوکاریی بەڕێوبەرایەتیی ناحیەی (خورماڵ)، لەژێر ناونیشانی (مەحموودخانی دزڵی شوناسی بەرخۆدان و پێشەنگی شۆڕشی نەتەوەی کورد) بووە. چەند نوسەر و توێژەرێک بابەتیان پێشکەشکردووە. لەوانە:‌ (د. کەیوان ئازاد ئەنوەر، د. هەردی مەهدی مەیکە، عەبدولقادر شکاک). ٣- سێیەم دیداری مەحموودخانی دزڵی: ساڵی ٢٠٢٤ به ‌هاوکاریی بەڕێوبەرایەتیی (ناحیەی خورماڵ)، لە هۆڵی شەهید (سامانی حاجی قادر)، لە شارۆچکەی (خورماڵ) ئەنجامدراوە. لەژێر ناونیشانی: (مەحموودخانی دزڵی سیمبولی بەرخۆدان)ـە. چەند نوسەر و توێژەر بابەتیان پێشکەشکردووە.‌ ئەوانیش: (پ. د. ڕەنجدەر محەممەد عەزیز، مامۆستا ئیبراهیم مەیکە عەلی و شێخ ئازاد نەقشبەندی).

مەلا حەسەنی دزڵی

کاری هاوبەشی مەڵبەندی ڕۆشنبیریی هەورامان و ناوەندی مەردۆخ و مەڵبەندی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتیی ساداتی پیر خدری شاهۆیە. بە دروشمی (مەلا حەسەنی دزڵی هەڵۆیەک لە ئاسمانی نەمریدا)، ڕۆژی شەممە ٢٤ی ٢ی ٢٠٢٤، لە هۆڵی پیرخدری شاهۆ، لە سلێمانی ئەنجامدراوە. ئەم پانێڵانە پێشکەشکراون: کات و شوێن لە شیعری مەلا حەسەنی دزڵێدا: د. سەباح بەرزنجی. مەلا حەسەن کەشماڵی و نیشانە شناسانە: عادل محەممەدپور. شرۆڤە و تەنزێ و دەم تەڕی: ڕەئوف مەحموود پور. ئەرکی ئایینی و کۆمەڵایەتی لەنێو شیعری مەلا حەسەندا: ئیبراهیم حاجی زەڵمی. بارودۆخی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی: د. فەیرۆز عارفی. لیژنەی بەڕێوەبردن: ئەیوب کوێخا ڕۆستەم، ئەرکان وەیس مراد، تەها شێخ عەلی مەردۆخی، ئەزوەر شێخ مەحموود، تاهیر شێخ حەمەساڵح چنارەیی، محەممەد شێخ عەبدولقادر مەردۆخی، پیشکەشکار: ڕووناک حەمەساڵح هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری پانێڵەکان: د. کوێستان عەلی و تاهیر شێخ حەمەساڵح.

هەورامانناسی

دیدارێکی زانستییە سەبارەت بە کلتور و دابونەریت و زمان و ئەدەبی هەورامان. کارێکی هاوبەشی زانکۆی هەڵەبجە و زانکۆی کوردستانە لە سنە. لە پەراوێزی کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی هەورامانناسیدا، بەچاودێری (د. مەهاباد کامل) سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە لە هۆڵی پڕۆفیسۆر (د. مستەفا زەڵمی)، لە ٢٩ی ٩ی ٢٠٢٢ بە نمایشی چەندین فۆتۆی تایبەت بە ناسینی هەورامان، کلتورەکەی، کارەکانی دەستپێکردووە. چوار پانێڵی زانستیش پێشکەشکراون و ئەم لێکۆڵینەوانە پێشکەشکراون: هەورامان لە حکومەتی ناوچەییەوە بەرەو حکومەتی نەتەوەیی: پ. د. کەیومەرس ئیراندۆست. پەیوەندی ڕۆحی لە شیعری مەلەویدا: ئەیوب ڕۆستەم. هەورامان لە ڕووی بنەما جیهانییەکانی پەرەپێدانەوە: پ. د. حسێن دانشمیهر. تانی شیعری هەورامی: هومایون ساحێب.

هونەری چیرۆکی کوردی

بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیریی هەڵەبجە لە ٢ بۆ ٥ی ١١ی ٢٠١٠، لە هۆڵی ئەحمەدموختار جاف ئەنجامیداوە. هەر تاقێکی ڕۆژەکانی دیدار، بە ناوی نوسەر و ڕابەرانی ئەو ئەدەبەوە ناوناوە، وەک (ئەحمەدموختار جاف، شاکرفەتاح، حسێن عارف، شێرزاد حەسەن، ئەنوەر محەممەد تاهر). لیژنەی باڵای دیدارەکە: حەکیم مەلا ساڵح، حەسەن نازدار، شۆخان محەممەد، هیمن لەتیف، هومایون ساحێب، سەریاس عەلی، مەریوان هەڵەبجەیی، سەڵاح جەمیل، زانا ئەحمەد، میهرەبان سەلام، مەهدی عەزیز، سەلام حاجی عەلی، ئازاد نووری. لیژنەی دارایی: نزار محەممەد، ڕێبوار فەرەج عارف، کوێستان عوسمان. وتەبێژی دیدار: ئیبراهیم هەورامانی. دیدارەکە بە بەخشینی خەڵات بە چیرۆکنوس (سەبا ئەحمەد و ئاهەنگی گۆرانی موزیک، بە بەشداری تیپی مۆسیقای شنروێ) دەستیپێکردووە. نوسەرانی بەشداربوو: (حەسەن نازدار، حەکیمی مەلا ساڵح) لە هەڵەبجه،‌ (نەجات نووری، سیامەند هادی، دانا فایەق، ئاوات محەممەد، گوڵاڵە عوسمان، ئاکۆ کەریم مەعروف) لەڕانیە، (عومەر حاجی، عومەر حسێن) لە سلێمانی، (عیسمەت محەممەد بەدەل، محسین عەبدولڕەحمان، ئیسماعیل هاجانی، نەفیسە ئیسماعیل) لە سێمێڵ و دهۆک، (فەیسەڵ هەمەوەندی، نیهاد جامی، حەمەسەعید زەنگنە) لە کەرکوک، (زاهیر ڕۆژبەیانی، نەجات حەمید) لە هەولێر، (ئەرسەلان تۆفیق) لە سەیدسادق و (گەرمیان هۆشیار عەبدولعەزیز) لە گەرمیانەوە. دواتر خەڵات بەسەر بەشداربوواندا دابەشکراوە.

یەکەمین دیداری بیارە

یەکەمین دیداری فەرهەنگیی ڕۆشنبیریی کلتورییە و‌ تایبەتە بە ناحیەی (بیارە). کاری هاوبەشی مەڵبەندی ڕۆشنبیریی هەورامان و بەڕێوەبەرایەتیی شارۆچکەی بیارە و بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی زانکۆی هەڵەبجە و چەند کەسایەتییەکی بیارەیە. بە دروشمی: (بیارە ماڵی مێژووی دێرین و کلتوری ڕەسەن)،‌ ڕۆژی ١٠ی ٨ی ٢٠٢٤ لە ناو بازاڕی بیارە بە ئامانجی ناساندنی پێگەی مێژوویی و عیرفانی و گەشتیاریی بیارە بەڕێوەچووە. لیژنەی سەرپەرشتیار بریتیبوون‌ لە: ئەیوب کوێخا ڕۆستەم، حەمید بارام، پشتیوان گوڵپی، سەروەت نیعمەتوڵڵا، عەبدوڵا ڕەحیم، محەممەد ئەمین حەمەوەیس، تەحسین بیارەیی، ستار محەممەد. لیژنەی ڕاگەیاندن: سەربەست سەباح، سەعد غەریب، ڕافیع عەبدولقادر، ئیبراهیم ئیسماعیل. ئەو توێژینەوانەی پێشکەشکراوە: بیارە و ڕازەکانی مێژوو: ئەیوب ڕۆستەم. ڕۆڵی خانەقای بیارە لە گەشەکردنی ڕێبازی نەقشبەندیدا: مەلا فاخر شەقڵاوەیی. خوێندنەوەیەکی کۆمەڵناسییانە، بیارە بە نمونە: ئیبراهیم حاجی زەڵمی. توانستەکانی پەرەپێدانی گەشتوگوزار لە ناحیەی بیارە: ڕێباز لوقمان. سەرچاوەکانی ژیانی خەڵکی هەورامان: عەبدوڵا ڕەحیم. ڕوانگەی چەند شاعیرێکی کورد سەبارەت بە بیارە: هەورامان بیارەیی. لەکۆتایی دیدارەکەشدا چەند ڕاسپاردەیەک بەئامانجی خزمەتکردنی چارۆچکەکە خراوەتەڕوو.

یەکەمین دیداری خورماڵ

یەکەمین دیداری فەرهەنگیی ڕۆشنبیریی کلتورییە و‌ تایبەتە بە ناحیەی (خورماڵ). بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەریی هەڵەبجە، لە ١٣ی ١١ی ٢٠٢٤دا بە ناونیشانی: (بۆ ڕۆڵی تەکیە و خانەقاکان لە پێگەیاندنی شاعیر و زانایان) لە هۆڵی بۆنەکان لە شارۆچکەی خورماڵ ئەنجامدراوە. سەرپەرشتیاری دیدار: سەرخێڵ غەفار، سەبا ئەحمەد، مەسعوود وەهاب. لەپاش خوێندنەوەی چەند وتار و پێشکەشکردنی چالاکییەکی هونەری بە ژەنینی (زیکری دەفەکان) لەلایەن هونەرمەندان: گۆران ئەمیر، محەممەد مەزهەر، ئەم توێژینەوانە پێشکەشکراون: ڕۆڵی حوجرەکانی کوردستان لە پێگەیاندنی زانایانی کورد: مامۆستا جاسم کەلاری، ڕۆڵی حوجرە لە پێگەیاندنی زانا و شاعیر و ڕابەرانی کوردستاندا: د. هێمن مەلا کەریم بەرزنجەیی، ڕۆڵی مەدرەسەکانی عەزیزەفەنی وەسمان ئاغا و شێخ عەبدوڵڵای هەولێری لە پێگەیاندنی کەمالی شاعیردا: کاروان عوسمان خەیات، ڕۆڵی حوجرە و زانایانی کورد لە دونیای ئەدەب و شیعردا، مەولەوی بە نمونە‌: کەمال ئەمین گوڵپی، ڕۆڵی تەکیە و خانەقاکان لە پێگەیاندنی زانایان و شاعیران و پیاوە مەزنەکانی مێژووی تەکیەی تاڵەبانی لە کەرکوک و خانەقای حوسامەدین،‌ خورماڵ بە نمونە‌: د. عەبدوڵڵا مەلا ئەحمەد. لە کۆتایشدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەسەر بەشداربوواندا دابەشکراوە. سەرجەم بەرهەمەکان لە توێی کتێبێکدا وەک بەرهەمی دیدارەکە چاپکراون.