بەرگی نۆیەم
ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.
بەرگی نۆیەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.
ڕاگەیاندنی دەڤەری هەڵەبجەی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری لە مانگی ١ی ٢٠١٨ دایمەزراندووە. زمانحاڵی خۆیەتی. پەخشی بەرنامەکانی لە ٩ی بەیانییەوە هەتا کاتژمێر ١٢ بەردەوامبووە و بەنامەکانی هەمەجۆر و سیاسی و هونەری بووە و بارەگای سەرەکی لە گەڕەکی مامۆستایان بووە. نیاز نەجمەدین (ئەڵمانی) بەڕێوەبەر بووە. پەخشەکەی گەشتووەتە سنوری هەڵەبجە و شارەزوور و ناحیەی عەربەت. ڕادوێی ئاریا لە ناوەڕاستی مانگی ٩ی ٢٠١٨ بە هۆی کشانەوەی بەرهەم ساڵح سەرۆکی هاوپەیمانیەتییەکە و گەڕانەوەی بۆ ناو یەکێتیی، داخراوە.
زمانحاڵی لیژنەی ناوچەی هەڵەبجەی حزبی شیوعی بووە. ساڵی ١٩٩٢ دامەزراوە. بارەگاکەی ناو بارەگای لیژنەی ناوچەی حزب بووە لە گەڕەکی جولەکان. سنوری پەخشی هەڵەبجە بووە و هەشتی بەیانی بۆ حەوتی ئێوارە کاتی پەخشی بەرنامەکانی بووە. بەرنامەکانی هونەری و کلتوری و سیاسی و هەمەڕەنگ بوون. سنوری پەخشی هەڵەبجە بووە. هاوار نەجمەدین سەرپەرشتیکردووە. دوو ساڵ بەردەوامبووە و داخراوە.
ڕادوێیەکی ناوەندی دەنگی بزووتنەوەی ئیسلامی بووە. ساڵی ١٩٩٥ دامەزراوە. سنوری پەخشی هەرێمی کوردستان و بەشێک لە ئێران و تورکیا و وڵاتانی عەرەبی گرتووەتەوە. بەرنامەکانی سیاسی و ئایینی و بوون و بە کوردی پەخشکراون. ماوەی پەخشی ڕادوێکە ١٠ سەرلەبەیانی بۆ شەشی ئێوارە بووە. بارەگای ئەم ڕادوێیە لە گەڕەکی سەرادا بووە. تا ساڵی ٢٠٠٢ بەردەوامبووە. بەرێوەبەرەکەی محەممەد بنگردی بووە. بەهۆی شەڕی ناوخۆ و چۆڵکردنی هەڵەبجە لەلایەن بزووتنەوەی ئیسلامییەوە، بۆ ماوەی سێ مانگ داخراوە. پاش گەڕانەوەی بزووتنەوە دیسان بەهەمان ناو و ناوەڕۆکەوە دەستی بە پەخش کردەوە. ناسیح مەجید بووەتە بەڕێوەبەری. لەم قۆناغەدا سنوری پەخشی هەڵەبجە و شارەزوور و هەورامان بووە. دوای شەش مانگ لە شوباتی ٢٠٠٣ بەهۆی کێشەی داراییەوە داخراوە.
لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی وەرزش و لاوانی هەڵەبجەوە لە ٩ى ١١ى ٢٠٢١ دامەزراوە پەخشەکەی گەشتوەتە سنوری هەڵەبجە و شارەزوور و ناحیەی عەربەت. "ئەریوان سەڵاح"، کە هاوکات بەڕێوەبەری وەرزش و لاوانی هەڵەبجە بووە، سەرپەرشتی ڕادوێکەیشی کردووە و چەند کەسێکیش بە خۆبەخشی و چەند کارمەندێکی ئەم بەڕێوەبەرایەتییەیش ڕۆڵیان لە بونیادنانیدا هەبووە. پەخشی ڕادوێکە ٢٤ کاتژمێری بووە و ناوەڕۆکەکەی هونەری بووە، بەهۆی نەبوونی ڕەزامەندیی وەزارەتی ڕۆشنبیریی حکومەتی هەرێم و خراپیی دۆخی داراییەکەی، ئەم ڕادوێیە لە ماوەی ئەو ٨ مانگەی تەمەنی تەنها گۆرانی پەخشکردووە، وەکو پەخشی ئەزموونی، لە مانگی ٦ی ٢٠٢٢ داخرا.
ڕادوێیەکی کۆمەڵگایی سەربەخۆیە. بیرۆکەکەی بۆ ساڵی ٢٠٠٤ و چەند کەسێک دەگەڕێتەوە. لەلایەن ڕێکخراوی (A.C.D VOCA) ئەمریکییەوە پێداویستی دامەزراندنی بۆ کراوە. ساڵی ٢٠٠٥ دامەزراوە. ڕێکخراوی (وادی) پاڵپشتی دارایی دەکات. ستافی دامەزراندنی ١٠ کەس بوون و قەیسەر ڕەحمان بەڕێوەبەری بووە. بەشی (کارگێڕی، بەرنامەکان، پەیامنێر، مۆنتاژ)ی هەیە. بەرنامەکانی سەبارەت بە هوشیاکردنەوە و بابەتەکانی ژنان و لاوان بووە. ئێستا سەر بە ڕێکخراوی نوێیە و (ڕەنگین سەلام) سەرپەرشتی بەرنامەکانی دەکات و سێ کارمەندی هەیە. ئەندامی ڕێکخراوی کۆمەڵەی ڕادوێ سەربەخۆکانی جهانە (a.m.a.r.c). ساڵی ٢٠١٥ بەشێکی تایبەتی بە پەنابەران کردەوە، بە زمانی عەرەبی و کرمانجی. خاوەنی خەڵاتی (ڕایڤ بەدەوی)یە بۆ ئازادی و بوێریی ڕۆژنامەوانی. ئۆفیسەکەی لە گەڕەکی شارەوانیی هەڵەبجەیە.
زمانحاڵی مەڵبەندی پێنجی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانە. ١ى ٢ى ١٩٩٧ لەلایەن مەڵبەندەکەوە دامەزراوە. مۆڵەتی کارکردنی حکومەتی هەیە. خاوەنی بینا و بارەگای خۆیەتی. لە گەڕەکی پاشا و لە ناوەندی شاردایە. سنوری پەخشەکەی هەڵەبجە و شارەزوور و هەورامان و پێنجوێن و دەربەندیخان و قەرەداغی گرتوەتەوە. بەرنامەکانی سیاسی و ئایینی و پەروەردەیی و گشتگیربوون. لە ٨ی بەیانییەوە تا بانگی ئێوارە کاتی پەخشی بووە. لە ٢٠١٩ دەنگی یەکگرتووی لێکراوەتەوە و بووە بە ڕادوێی هەڵەبجە. بە دروشمی (خواویستی و مرۆڤدۆستی و ڕەسەنایەتی) پەخشدەکات. تا ئێستا بەردەوامە. یەکەم بەڕێوەبەری قودبەدین حەسەن بووە و دواتر بەڕز ئەمانە بوونەتە بەڕێوەبەری: (ئەکرەم ئەنوەر، سەڵاح تۆفیق، ئیبراهیم حەمەشەریف، عەبدوڵا حەمەسەعید، ئاسۆ ئەنوەر، مودریک عەلی عارف، کاروان کەریم، سالم حەمەخان، محەممەد ئیبراهیم) و لە ئێستادا بیلال باسام بەڕێوەبەرە.
زمانحاڵی مەڵبەندی ٩ی شارەزووری (ی. ن. ک)ـە. ١ى ٦ى ١٩٩٦ لەلایەن مەڵبەندەکەوە دامەزراوە. بەرنامەکانی سیاسی و هونەری و ڕۆشنبیری و هەمەڕەنگ بوون. دوای ساڵێک پەخش، بارەگاکەی گوازراوەتەوە بۆ عەربەت و سەیدسادق. لە ساڵی ٢٠٠٠ تا ئێستا لە هەڵەبجەیە و لەناو بارەگای مەڵەبەندە. خاوەنی مۆڵەتە. سنوری پەخشی هەڵەبجە و شارەزوور و هەورامانە. سەرەتا عەلی حاجی فەرەج بەڕێوەبەری بووە. ١٩٩٧ تا ١٩٩٩ سەڵاحەڕەش کراوە بە بەڕێوەبەر. ٢٠٠٠ تا ٢٠٠٢ کەمال هەورامی و ٢٠٠٣ ئیمام حاجی بابالە و ٢٠٠٩ بۆ ٢٠٠١ سیروانی حاجی غەفور. لە ٢٠١٢وە (ژیان قاسم، هاوکار محەممەد) کراون بە بەڕێوەبەری. لە ئێستادا ئارام عەبدوڵا بەڕێوەبەری ڕادوێکەیە. هۆی شەڕەکانی ناوخۆوە چەند جارێک پەخشەکەی ڕاگیراوە، بەڵام ساڵی نەخایاندووە و دەستی بە پەخش کردووەتەوە.
لە ٦ى ٢ى ٢٠١٥ لەلایەن ڕێکخراوی ڕووناکی بۆ پەروەردە و کاری میدیایی دامەزراوە. ناوەڕۆکی بەرنامەکانی ئەم ڕادوێیە ڕۆشنبیری و فکری و پەروەردەیی و ئایینی بووە. مامۆستا مەلا ئیبراهیم نێرگسەجاڕی بەڕێوەبەری بووە. پەخشەکەی دەگەیشتە سنوری هەڵەبجە و شارەزوور و شارۆچکەی عەربەت، بەڵام ڕێکخراوی ڕووناکی بۆ پەروەردە و کاری میدیایی، ڕادوێی ناوەندی لە هەولێر هەبوو، بۆیە لە دوو ساڵی سەرەتای دامەزراندنیدا زۆرجار پەخشی بەرنامەکانی هەڵەبجەیش دەخرایە سەر پەخشی ڕادوێکەی ناوەند و هەندێک جاریش بە پێچەوانەوە، پەخشەکەی مەرکەز دەخرایە سەر ڕادوێکەی هەڵەبجە، بەڵام دوای دوو ساڵ بە تەواوی پەخشی بەرنامەکانی ڕادوێی ڕووناکی لە هەڵەبجە سەربەخۆبوو، خۆی تەواوی کاتەکانی پەخشی پڕدەکردەوە. سەرچاوەی داهاتی پشتی بە هاوکاری خێرخوازیی سەرمایەداران و هاوڵاتییان بەستبوو، بە هۆی دەستلەکارکێشانەوەی ستافی ڕادوێکە لە هەڵەبجە، ئەم ڕادوێیەیش لە ١ى ٩ى ٢٠١٩ داخراوە.
زانکۆی هەڵەبجە لە ١٦ى ٣ى ٢٠٢٣ کردوویەتیەوە، ئەو بابەتانەی، کە پەخشدەکرێت زیاتر گرنگیدانە بە کار و چالاکییەکانی زانکۆی هەڵەبجە لەگەڵ کۆمەڵێک بەرنامەی تایبەت بە بوارەکانی تەندروستی و تەکنەلۆژیا و کۆمەڵایەتی و پەروەردەیی و... هتد، ماوەی پەخشەکەی ٢٤ کاتژمێرییە و هونەر حەمەڕەشید سەرپەرشتیدەکات.
زمانحاڵی مەڵبەندی یەکی کۆمەڵی دادگەرییە لە هەڵەبجە. لە ٢٠ى ٤ى ٢٠١٤ لەلایەن مەڵبەندی یەکی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانەوە دامەزراوە. بە مەبەستی گەیاندنی دەنگی هەموو چین و توێژەکان ناویان ناوە ڕادوێی هەموان. وریا عەلی ڕەشید بەڕێوەبەری ڕادوێکەیە. پەخشەکەی دەگاتە سنوری هەڵەبجە و شارەزوور و ناحیەی عەربەت. ٢٤ کاتژمێر پەخشی بەرنامەکانی دەکات، بە جۆرێک لە ٨ و ٣٠ خولەکی بەیانییەوە بەرنامە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئایینی و ڕۆشنبیرییەکان دەستپێدەکات، هەتا کاتژمێر ٦ی ئێوارە، دواتریش دووبارە پەخشی بەرنامەکانی دەکاتەوە، هەتا کاتژمێر ١٢ی شەو، پاشان قورئانی پیرۆز پەخشدەکرێت، هەتا دەستپێکی پەخشی نوێی بەرنامەکانی ڕۆژی داهاتوو.
یەکەم ڕادوێیە بە شێوەزاری هەورامی پەخشبکات. ساڵی ٢٠١١ لەلایەن (نیازی هەورامانی) دامەزراوە. کەوتووەتە بینای (ڕێکخراوە دیموکراتییەکان) لە شارۆچکەی خورماڵ. پەخشی ڕادوێکە تا (تەوێڵە، هەڵەبجە، سەیدسادق، شارەزور و عەربەت) گەشتووە، هەواڵ و بەرنامەی (کۆمەڵایەتی، سیاسی، ئابوری و کلتوری) هەبووە. جیا لە سەرپەرشتیاری ڕادوێکە، پینج کارمەندی هەبووە. تا ساڵی ٢٠١٤ پەخشیکردووە، دوای ئەوە پەخشی ڕاگیراوە.
ساڵی ١٩٩٧ دامەزراوە. بیناکەیان لەسەر ڕووبەی (١٥٠م٢) دروستکراوە و لەناو مەڵبەندی هەورامانی بزوتنەوەی ئیسلامیدا بووە لە شارۆچکەی خورماڵ. زیاتر لە ١٥ کارمەندی هەبووە. پەخشی ڕادوێکە هەڵەبجە و هەورامان و شارەزوری گرتووەتەوە. بەرنامەکانی (سۆزی بیسەران، شەبەنگ، وەڵام و پرسیاری شەرعی، هەواروهەورامانی، منداڵان، کامێرای خامە)ی هەبووە. تا ساڵی ٢٠٠١ بەردەوامبووە.