گوتار پاش ١٧ی شوبات
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-10
چالاکیی سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان – ئۆفیسی هەڵەبجە و گروپی دیالۆگە، به هاوکاریی ڕێکخراوی وادی ئەڵمانی ئەنجامدراوە و مانگێک (ڕۆژی ١٠ی ٥ تا ١٠ی ٦ی ٢٠١١)ی خایاندووە. پڕۆژەکە لە زنجیرە کۆڕێکی فیکری پیکهاتووە بۆ هەریەک لە (کەمال ڕەئوف، تەحسین حەمەغەریب، عەدالەت عەبدوڵڵا، فاروق ڕەفیق، هاوژین ئەمین). کۆی پڕۆژەکە گفتوگۆیەکی مەدەنییانە بووە لەسەر جێکەوتەکانی ١٧ی شوبات و ڕۆژانی دواتر و هەڵسەنگاندنی هەڵوێستی هەریەک لە دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن و میدیاکان و ڕۆشنبیران و خەڵک.
سەرچاوەکان:
- ئەرشیفی سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان - ئۆفیسی هەڵەبجە.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (ئەرسەلان عابد محەممەد)ی بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەڵەبجەی سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان، لەدایکبوو: ١٩٧٦، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، لە ١٢ی ٣ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: سەرکەوت بەهمەن