بەرگی نۆیەم
ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.
بەرگی نۆیەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵى ١٩٧٩ لە شارۆچکەى (خورماڵ) دامەزراوە. وەستا (زاهیر محەممەد شەریف) سەرپەرشتیکردووە. زۆربەى یاریزانەکانیان جوتیار و کرێکار بوون، وەستا (زاهیر) خۆشى وەستاى دیوار بووە. چەندین یاریی دۆستانەیان ئەنجامداوە و بەشداریى خولى ناوخۆیى خورماڵیان کردووە، لە دواى جەنگى ئێران و عێراق نەیانتوانى بەردەوامبن و چالاکییان نەماوە.
گروپێکی هونەرییە. بە (تیپی شۆڕش)یش ناسراوە. ساڵی ١٩٧٤ دوای ئاوارەبوونی خەڵکی هەڵەبجە و گواستنەوەی ئاوارەکان بۆ ئۆردوگای ئەنزڵی لە سەرپێڵ زەهاو، کۆمەڵێک لە هونەرمەندانی هەڵەبجە و کوردستان، دامەزراندنی گروپێک بۆ ئەدەبیات و شانۆ و مۆسیقا و شێوکاری گەڵاڵە دەکەن. بە بیرۆکەی ڕێبوار ئەحمەد غوڵام و ئەندامیی (فەوزی حەمەڕەشیدی ڕەسام، حەمیدی مەلا خەرامان، فریای شێخ حەسەن بەرزنجی، کەمال مستەفا، هاوار خەتات، عەبدولکەریمی قشڵاخە ڕووتەیی). چەند بەرهەمیان لە شانۆ و شێوکاری و مۆسیقا پێشکەشکردووە. لەوانە (ئەنجامی دیکتاتۆر، کورد نابەزێت یان بۆردومانی هەڵەبجە ١٩٧٤). لیژنەی هونەریی شۆڕش، کە لە: (ئەحمەد سالار و نووری وەشتی و ڕەئوف یەحیا) پێکهاتبوون، بەرهەمەکەیان هەڵدەبژێرن بۆ فیستیڤاڵی شۆڕشی گەلان لە بەرلین، بەڵام کارەساتی نسکۆ بەسەردا دێت و کارەکە ناکرێت.
ساڵی ٢٠٢١ لەسەر دەستی کۆمەڵێک گەنج، کە پێشتر لە تیپی مۆسیقای هەڵەبجەدا کاریانکردووە، دامەزراوە. دامەزرێنەرانی: (خالید عومەر عەزیز: سەرۆکی تیپ و ژەنیاری ساز و کیبۆرد. ئیمان قادر عەبدوڵا: کارگێڕی، ژەنیاری دایرە و دەف. بەرهەم بورهان فەتاح: دارایی، دیجەی. باکۆ ئەفراسیاب سەعید: ژەنیاری قانون. جەلال فەرەج عەبدوڵا: کەمان. محەممەد سوبحان محەممەد: عود. شادومان جەلال محەممەد: زەڕب و دەف). بارەگای تیپەکە کەوتووەتە گەڕەکی سەرا، تەنیشت باخی گشتی، لە کرێدان. ڕووبەرەکەی (١٥٠م)ە و یەک نهۆمە. لە ژوورەکانی: ستۆدیۆ، ئامێرەکان، کافتریا، کارگێڕی پێکهاتووە. لە چالاکییەکانیان: بەشداری خەڵاتی زێڕینی جەمال نەبەز لەگەڵ هونەرمەند هوشیار حەمەفەرەج، بەرنامەیەکی تایبەتی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان، بەچەند بەرهەمێک بەشداری فیستیڤاڵی شانۆی گۆران. لە ئێستادا بووەتە فێرگەیەکی هونەری و خزمەت بە بواری میوزیکی شار دەکات.
گروپێکی چالاکیی شانۆیی بووە لە شاری هەڵەبجە. ساڵی ٢٠١٢ لەلایەن کۆمەڵێک خوێندکاری دەرچووی بەشی شانۆی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە دامەزراوە، لەوانە (ڕاڤیار نەوزاد، خەڵات نەوزاد، کاوات هادی، هاوکار دلێر، تەها ئەڵڵا کەرەم، وەرزێر مەنسور، شێنی حەیدەر، بەرزی حسێن، ژوان وریا، سۆزیار حەمید، زریان حکیم، سەربەست میرزا، شنیار وشیار، ژینۆ کەیوان). لە نمونەی ئەو بەرهەمانەی پێشکەشیانکردووە: پرتەقاڵی خوێن، لەدایکبوونی زیندان، نۆستالۆژیا، زستانی ٨٨، دواڕۆژەکانی بابلۆ، میوانێکی دوور، چیرۆکەکانی بازنەی تەباشیر، خۆشەویستی لە دابق، مردنێکی تر، گۆرانیی ماڵئاوایی.. هتد. بەشداری فیستیڤاڵەکانی شانۆی شەقامیان لە شارەکانی کوردستان و عێراق و ئـێراندا کردووە. ساڵی ٢٠٢٠ ناوی گروپەکە گۆڕاوە بۆ (ز. بۆ شانۆ) و لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی نوێدا چەند بەرهەمێکی نوێیان پێشکەشکردووە، لەوانە: (شینە لە شیندام، ماسی کوێر). خەڵاتی یەکەمی ئەکتەر و دەق و دەرهێنانی فیستیڤاڵەکانیان بردووە.
لە تیپە چالاکەکانی دەڤەری بادینان و شاری دهۆکە. لە ١١ی ١٢ی ١٩٨٨ لەژێر چادرەکانی ئاوارەیی لە شاری ماردین لە کوردستانی باکور، دوای مەرگەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە و ئەنفالی ڕەش، دامەزراوە. لە هەستی نەتەوەیی و هاوپشتی بۆ ئازار و ناساندنی تاوانەکە بە جیهان، ئەو ناوەی لێنراوە. بەشی شانۆ و مۆسیقا و شێوەکاری و ڕاگەیاندن و ئەرشیفی هەیە. لە ئەندامەکانی: (خالد عەلی، نزار موسى، ئەکرەم یەعقوب، هشیار محەممەد، حسێن حجی، هشیار تاهر کانیکی، ڕەشید تەمەر، نەوشیروان محەمەمەد). چەندین بەرهەمی هونەریی تايبەت بە هەڵەبجەی پێشکەشکردووە. وەک شانۆیی (کارەسات) لە نوسینی (عەبدوڵا هروری) ساڵی١٩٩٠ و شانۆیی(هەلەبجە) لە نوسینی (ئەکرەم یەعقوب) نەورۆزی ساڵی ١٩٩١ لە ئوردوگای ماردین و دوو سروود لە ساڵی ١٩٨٩. بووەتە ناوەندێکیش بۆ کۆکردنەوە و وەرگرتن و گەیاندنی ئەو نوسین و بابەتانەی، کە لە دەڤەری بادینان بۆ هەڵەبجە نوسراون.
دەزگایەکی ڕۆشنبیریی سەربەخۆی ناحکومییە. ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن چەند ڕۆشنبیرێکەوە لە هەڵەبجە بە بیرۆکەی ئاری عەبدوللەتیف دامەزراوە و نزار حەمەسەعید ناوەکەی ناوە. دەستەی دامەزرێنەر: (ئاری عەبدوللەتیف، نزار حەمە سەعید، ئاراس محەمەد، بێستوون تاوگۆزی، حەسەن حەمەئەمین، ئارام بامۆکی، ئەردەڵان کاکەیی، نازم مانیا، هاودەنگ محەمەد). چەند گروپ و بەشی هەیە، لەوانە: (گروپی لیدەر، بۆردی هونەر، دەستەی شانۆ، بەشی وەرزش، دەستەی ئەدەب، دەستەی بەڕێوەبەرایەتی، ڕاوێژکاری). بێجگە لەناو هەڵەبجە، لە دەرەوەش چالاکی ئەنجامداوە. سەرچاوەی داهاتی، سپۆنسەرکردن و کۆمەکیی سەرمایەدارانە. ئاری عەبدوللەتیف سەرۆکیەتی. دیارترین چالاکییان بە خشینی خەڵاتی (تاجی هەیشوور)ە بە کەسایەتییە نمونەییەکان. یەکەم خەڵاتیان بە جوتیاری نمونەیی (ئازاد محەمەد) بەخشیوە.
دەزگایەکی هونەرییە. لە ٢٢ی ١٢ی ١٩٩١ دامەزراوە. سەرەتا تیپێک بووە بەناوی (تیپی هونەریی پەیام)، پاش پێشکەشکردنی کۆمەڵێک چالاکی و فراوانبوونی بوارەکانی کارکردن، ناوەکەی گۆڕراوە بۆ (دەزگای هونەریی پەیام). بارەگای سەرەکی لە گەڕەکی سەرادا بووە. لە بەشەکانی (گۆرانی و موزیک، شانۆ، شێوەکاری) پێکهاتووە. دەیان بەرهەمی شانۆ، ئۆپەرێت، سروود، گۆرانی و بەرهەمی شێوەکاری لە خەت و هەڵکۆڵین و پێشانگا و چەندین چیرۆکی ڕادوێیی و بەرهەمی تەلەفزیۆنییان پێشکەشکردووە. لە دیارترین ئەو کەسانەی وەک دامەزرێنەر ڕۆڵیان تێیدا هەبووە: (مامۆستا بەختیار عەبدوڵا، بەکر حەمەسدیق، حەسەن شێخ عەبدوڵا) و ئەمانەش بەڕێوەبەری بوون: (بەکر حەمەسدیق عارف، ئیسماعیل جەلال، بەختیار عەبدوڵا، حەیدەر حەمە ساڵح). لە کۆتاییەکانی ٢٠٠٧ لەبەر باری دارایی کارەکانیان هەڵپەساردووە.
قوتابخانەیەکی ئەدەبی و هونەری و وەرزشی بووە. ساڵی ١٩٩٤ لە گوندی ئەحمەدئاوا لەسەر دەستی (عەباس محەممەد عەلی، ڕەوشت محەممەد، کاروان عەبدوڵا) دامەزراوە، تاساڵی ٢٠٠١ بەردەوامبووە. پاشان لە ماوەی تەمەنیدا ئەندامانی زیادیان کردووە. لەوانە: (عەبدولعەزیز حەمەسەلیم، کارزان عەبدوڵا، محەممەد سابیر، ماجد خەلیل، وەلید عەبدولکەریم). تیپی سروود و تیپی وەرزش و تیپی شانۆ و ستافێکی ڕۆژنامەنوسییان هەبووە. چەندین چالاکییان لە گوندەکە و شارۆچکەی خورماڵدا ئەنجامداوە. لەوانە: شانۆیی (ئەوکاتەی دایک تفباران دەکرێت)، لە نوسینی (عادل باخەوان)، (خواتان لەگەڵ) لە نوسینی (کاروان عەبدوڵا و ڕەوشت محەممەد). بڵاوکراوەیەکی دیواریی هەمەڕەنگیان بە ناوی قوتابخانەکەوە بەدەست نوسیوە و لە ئەحمەدئاوا هەڵواسراوە و پاشان مزگەوتەکانی سلێمانی پێکراوە. بڵاوکراوەیەکی تری پێشکەوتوویان لەسەر قەبارەی گۆڤار بە ملەوەن و بەدەست نوسیوەتەوە و بڵاویانکردووەتەوە. بەرنامەیەکیان بەناوی (کامێرای خامە) بە ناوی قوتابخانەکەوە لە ڕادوێی هەورامان/شارەزوور ئامادە و پێشکەشکردووە.
کەوتووەتە شارۆچکەی بیارە لە سەر ڕێگەی (بیارە – دەگاشێخان) لە گەڕەکی کاوات. ساڵی ٢٠١٠ دامەزراوە. پێشتر بە ناوی سەنتەری هەورامانناسییەوە بووە. لە بەشەکانی: بەڕێوەبردن، ژمێریاری، ڕاگەیاندن، فەرهەنگ و ڕۆشنبیری، کتێبخانە پێکهاتووە. پاش کۆچیدوایی دکتۆر، بەخشراوە بە سەرۆکایەتیی زانکۆی هەڵەبجە. بیناکەی لە سێ ژوور دروستکراوە. نزیکەی (١١هەزار) کتێب و سەرچاوەی تێدایە. بەپێی گرێبەستێک بڕیاربووە حکومەت لە کەسانی خاوەن پڕۆژەکە میلاکی پێویستی بۆ دامەزرێنێت. لە ئێستادا لەسەر میلاکی شارەوانیی بیارە (کۆچەر بەشیر حسێن) وەک سەرپەرشتیار، ڕاژەکەی گوازراوەتەوە بۆ سەنتەرەکە و پاسەوانێک و باخەوانێکی بۆ دیاریکراوە.
لە ساڵی ١٩٩٧ بە بیرۆکەی حەکیمی مەلاساڵح لەلایەن نوسەران و ڕۆشنبیرانی هەڵەبجەیی لە هەولێر دامەزراوە، لە خولی یەکەمیدا پێنج ژمارەی گۆڤاری هەڵەبجەی دەرکردووە. لەگەڵ ئاساییبوونەوەی بارودۆخی سیاسی، گەڕاونەتەوە هەڵەبجە و ستافێکی نوێ بۆ سەنتەر دەستبەکاربوون و بە ژمارە ٦ی هەڵەبجە چونەتە قۆناغی خولی دووەمەوە و پاشکۆی گۆرانیان دەرکردووە، کە دواتر بووە گۆڤارێکی سەربەخۆی منداڵان. چەندین نوسەری هەڵەبجەیی لە دەوری خۆی کۆکردەوە. ستافی هەڵەبجەیی بریتییوون لە: حەکیم مەلا ساڵح، ڕێبوار شێخ محەمەد، بەرزان حامد، فەرهەنگ دارا، هۆشەنگ دارا، مەهدی هەورامی، کۆساڵان تۆفیق، فەرهاد عبدالکریم. بەشداریی چالاکییە ڕۆشنبییەکانی هەڵەبجە و هەورامانیان کردووە. دەیان فیستیڤاڵ و دیدار و پێشانگایان ڕێکخستووە و چەند کورتەفلیمیان بەرهەمهێناوە. بارەگایان یەکەمجار لە تەنیشت خانەی دادی هەڵەبجەدا بووە و دواتر هاتوونەتە جوتسایدی مامۆستایان، تا هەڵگرتنی سەنتەرەکە لە ساڵی ٢٠١٤دا.
ئەو تەختە شانۆییەیە، کە لەناو هۆڵی قوتابخانەی سانەویی هەڵەبجەی کوڕاندا، ساڵی ١٩٧٠ لەلایەن هونەرمەند عومەر خەزانەوە دروستکراوە. بریتییە لە سەکۆیەکی نیمچەخڕی مەترێک یان زیاتر بەرز، لەگەڵ دوو ژووری ڕاست و چەپی شانۆکەدا، دروستکراوە. ئەم ژوورانە بۆ خۆگۆڕین و ئارایشت بەکارهاتوون. ژێرەوەی تەختەی شانۆکە، بۆش بووە. ئەکتەرەکانی لە ژێرەوە لە نێوان دوو ژووری ڕاست و چەپی شانۆکەدا، بەپێی پێویست، هاتوچۆیان کردووە. هۆڵی ئەم شانۆییە نزیکەی ٣٠٠ کەسی گرتووە. لەڕووی پێشەوەی سەکۆکە بەخەتی (هیوا حلمی) لێی نوسرابوو: شانۆ قوتابخانەی گەلە. زۆربەی بەرهەمە هونەرییەکانی ساڵى١٩٧٠ بەدواوە لەسەر ئەم تەختەی شانۆییە پێشکەشکراون. ئەم شانۆییە ساڵی ١٩٧٠ میوانداری کۆمەڵەی هونەر و وێژەی کوردی سلێمانی دەکات و شانۆگەریی (ئۆتۆمبێلچی) پێشکەشدەکەن. بە ئامادەیی مەکی عەبدوڵا، میوانداریی تیپی یەکێتیی نەقابەی کرێکاران دەکات، بۆ پێشکەشکردنی چالاکیەکانیان.
تیپێکی مۆسیقییە. ساڵی ١٩٨٣ لەسەر سەردەستی دانا حەمەڕەحیم ماچۆ (دانا هەڵەبجەیی) لە قوتابیانی خولە مۆسیقییەکان و چەند هونەرمەندێکی تر دامەزراوە. مامۆستا هەڵکەوت ئەحمەد و حیکمەت تۆفیق لە دامەزرێنەران و مامۆستایانی پێگەیاندنی خوێندکارانی مۆسیقین. سەرەتای کاریان لە چالاکیی مەڵبەندی ڕۆشنبیریی لاوان و پاشان بەشدارییان لە چەند ئاهەنگێکی نەورۆز و سەری ساڵدا کردووە. ساڵی ١٩٨٦ بەشداریی لە چەند فیستیڤاڵێکدا کردووە. ئەندامانی تیپەکە: (دانا هەڵەبجەیی، بەختیار عەبدوڵا، عومەر فەتاح، ئیبراهیم نەجمەدین، فەلاح ڕەشید، نورەدین فەرەج، ڕزگار فەرەج، بەهمەن ئەحمەد، بەختیاری مینەی لولەک ژەن، ڕێبوار مەعروف، ئازاد نەجمەدین، ئاوات نەجمەدین). ساڵی ١٩٨٧ بۆ یەکەمجار لە هەڵەبجە وەک تیپێکی جازی ڕۆژئاوایی بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە هۆڵی ڕۆشنبیری بەرهەمی گۆرانی و مۆسیقایان پێشکەشکردووە. لە ١٦ی ٣ی ١٩٨٨ چالاکییەکانیان وەستاوە، پاشان بەنهێنی ١٠ تراک گۆرانییان بە بەشداری: (فایەق حەمەئاغا، نەجم محەممەد، بەختیار عەبدوڵا، کامەران حەمەنووری، سەید تەها، ناسر فەتاح) تۆمارکردووە. دوای ڕاپەڕین لە ١٦ی ٣ی ١٩٩١ لە هەڵەبجەی تازە وەک یەکەم یادی هەڵەبجە ئەو یادەیان ڕێکخستووە. لەگەڵ ئاوارەبوون و پەرتەوازەبوونی ئەندامانی، تیپەکە نەیتوانیوە خۆی ڕێکخاتەوە، بەڵام ناوبەناو چەند ئەندامێکی بەشداری چالاکییەکانیان لە دەرەوە و ناوەوە کردووە.
تیپێکی مۆسیقایە. لە ٢٦ی ٤ی ١٩٧٣ لەلایەن (ئازاد ساڵح مەلا سابیر، ئومێد نووری، محەممەدی نانەوا، حیکمەت تۆفیق و مستەفای کەمال خەفاف)وە، (تیپی مۆسیقای هەڵەبجە) دامەزراوه، کە دواتر ناوەکەی بووە بە (تیپی مۆسیقای شنروێ). هەریەک لە (مستەفا کەمال) تا ساڵی ١٩٧٦ و (ئومێد نوورى) تا ساڵی ١٩٨٠ و (حيکمەت تۆفيق) تا ساڵی ١٩٨٠ پچڕپچڕ بەردەوامبوون و دواتر هەریەک لە موزیکژەنان (فوئاد محەممەد مەحموود، شازاد کەریم، عەزیز بابان) پەیوەندییان بە تیپەکەوە کردووە. یەکەمین چالاکیی هونەریيان لە ١٤ى ٧ى ١٩٧٣ بووە، کە گۆرانيبێژان (بورهان عەبدولڕەحمان، سەرکۆ ئەحمەد، سەربەست ڕەئوف، بەختیار وەستا هاشم و وشيارى ئامەی زەریف) بەشدارييان تێدا کردووە و هەمان چالاکیيان بردووەتە (تەوێڵە، خورماڵ و پێنجوێن). هاوکات شانۆگەرییەکیشیان بەناوی (وزەی بیروبازوو) لە نوسینی (محەممەد غەفور شەریف) و دەرهێنانی (جەمالی مەلا قادر) پێشکەشکردووە. تیپەکە بە ئامادەبوونی چەندین گۆرانیبێژی وەک (عەلی سەعید جەواهیر، سیروان عەلی ڕەزا و ئازاد مەحموود سەراج) چالاکیکردووە و لە کارەکانی بەردەوامبووە. لە ساڵی ١٩٧٤ کچانی هەڵەبجە بەشداری گۆرانی و کۆرس و موزیکیان لەگەڵ تیپەکەدا کردووە، لەوانە (ئاواز جەمال عەلی، ڤیان حەمە پایدەر، بەهار حەمەسەعید و بژار داراى ئیسعاف، پەروین وەستا هاشم، دڵشاد حەسەن گەڵاڵی، پەیمان حەسەن گەڵاڵی و گۆنا محەممەد). ساڵی ١٩٧٩ ناوی تیپەکە گۆڕراوە بۆ (تیپی مۆسیقای شنروێ). لە ساڵی ١٩٨٠ بەدواوە، جگە لە چەند چالاکییەک، تیپەکە بەشداری چەندین فیستیڤاڵی لە شارەکانی (سلێمانی، هەولێر، دهۆک، کۆیە و موسڵ) کردووه. ساڵی ١٩٨٠ لەگەڵ مامۆستا (هەڵکەوت محەممەد) (تیپی مۆسیقای مندڵانی ماملێ)یان دامەزراندووە و جگە لەوەی چەندین منداڵیان فێری مۆسیقا کردووە، چوار گۆرانییان بۆ تەلەفزیۆنی کەرکوک و دوو گۆرانییان بۆ (عوسمان کەیمنەیی) و دوو گۆرانییان بۆ (محەممەد ئیبراهیم عەبدول) تۆمارکردووە. ساڵی ١٩٨٣ (ئۆپەرێتی سەوزە) و ساڵی ١٩٨٤ (ئۆپەرێتی ڕێوییە و لە پێستی شێردایە)یان بۆ تەلەفزیۆنی کەرکوک تۆمارکردووە. لە ١٤ی ٢ی ١٩٨٨ لەگەڵ (تیپی پێشرەوی شانۆی کوردی) بەرهەمی (ماسیيە ڕەشە بچکۆلەکە)یان پێشکەشکردووە. دوای ڕاپەڕین چەند (گۆرانی/ کلیپ)ێکیان بۆ هونەرمەندان (ئازادە ڕەش، وشیار حەمەفەرج، نەجم محەممەد و ئایار حسین عەزیز) تۆمارکردووە. ساڵانە لە یادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا بەشدارییانکردووە. هەروەها دواتريش لەگەڵ هونەرمەندانی شارەکانی تردا کاریانکردووە، لەوانە (محەممەد ڕەئوف کەرکوکی، تارا ڕەسول، شیلان عوسمان، نیان عەبدوڵڵا، لوقمان سەلیم، سابیر کوردستانی، بەهرۆز بەڵخەیی، ئاریان کەریم، ئەکرەم حەمەڕەشید). لە زۆربەی کەناڵەکاندا بەرنامە و دیداريان پێشکەشکردووە. ساڵی ٢٠١٣ لەلایەن (گۆران هەڵەبجەی)یەوە بانگهێشتی (ئازاد ساڵح مەلا سابیر) کراوە بۆ وڵاتی (دانیمارک) و (سوید) و لە شارەکانی (کۆبنهاگن، ئۆدیسە) لە دانیمارک و (ستکهۆڵم، یۆتۆبۆری)، چالاکییان لەگەڵ هونەرمەندان (وشیار حەمەفەرەج، مەریوان سەفادین) ئەنجامداوە. ڕێکخراوی (گۆتە)ی ئەڵمانی لەڕێی دۆستێکی تیپەکەوە بەناوی (ئادەم)ەوه بە دابینکردنی چەند ئامێری مۆزیک بۆ تیپەکە هاوکارییانکردووە دوو چالاکییان لە (باخی گشتی)ی هەڵەبجە پێشکەشکردووە.
فێرگەیەکی میوزیکییە بۆ فێربوونی سەرجەم ئامێرەکانی موزیک بە منداڵان. لەلایەن هونەرمەند ئازاد ساڵح بە هاوکاری عادل حەسەن لە ٣ی ١١ی ٢٠١٦ بیر لە دامەزراندنی کراوەتەوە. گەلێک کەس هاوکاربوون لە کردنەوە و ڕێکخستن و دامەزراندنیدا، لەوانە: خوشکان حەمەفەرەج، ڕزگار نووری، نوخشە ناسح، بەرزان عوسمان، ئەریوان سەڵاح، کوێستان ئەکرەم، تیپی موزیکی شنروێ، کامەران ئەحمەد، ژیان عینایەت، کاوە فۆن، ئاری حەمەئەمین، ڕێبوار هەڵەبجەیی،..هتد. بۆ یادی ١٦ی ٣ی ٢٠١٧ بە بەشداری چەند قوتابییەک و ئەمیر ئەرسەلان و هاوکاری شنروێ، بە کۆراڵی زامی هەڵەبجە، پرسەی گەڵا بەشداردەبن. بارەگاکەی لە ناو جەرگەی شاردایە و ڕۆژی ٢٧ی ٤ی ٢٠١٧ بە فەرمی تابلۆی فێرگەکە هەڵدەواسن و ١١ی ٥ی ٢٠١٧ یەکەم وانە بە یەکەم قوتابی فێرگەکە بە ناوی (پێشواز نزار) دەڵێنەوە. بەرەبەرە قوتابیان بۆ ٤٠ کەس زیاددەکات و جوڵە و چالاکییان پەرەدەسێنێت و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ڕووماڵی چالاکیی فێرگەکە دەکەن.
فیرگەیەکی موزیکییە. کەوتووەتە گەڕەکی مامۆستایانی دوو لەناو شاری هەڵەبجە. ساڵی ٢٠٢١ لەلایەن موزیسیان (جیهانگیر جەلال نادر)ەوە دامەزراوە. بیناکەی هی خاوەنی فێرگەکەیە، ژێر زەمینەکەی کردووە بە فێرگەکە و لە هۆڵێکی هەشت بە شەش مەتر پێکهاتووە. وانەی ئامێرەکانی دەف و سەنتور و مەقاماتی تێدا دەوترێتەوە. ژمارەی فێرخوازەکانی لە وەرزی هاویندا ٣٠ تا ٣٥ فێرخواز دەبێت. بەشداری چەندین چالاکیی ڕۆشنبیری و هونەریان کردووە، لەوانە: ٣٦ ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە، یادی کیمیابارانی سەردەشت بە نمایشی دەفی پەنجەکانی شار. چەندین ڕاپۆت و بەرنامەیان لەسەرکراوە، لە فێرخوازەکانی فێرگەکە، گروپی موزیکی مەولەوی دروستبووە، کە چەندین چالاکییان پێشکەشکردووە، لەوانە: بەرهەمی موزیکی لە پێشانگای ئاڵوگۆڕی کتێب، کۆڕ و دیدارەکانی سەنتەری چالاکیی گەنجان و ڕێکخراوی گوڵستان.
قوتابخانەیەکی هونەرییە، بایەخی بە سروود و گۆرانی و شانۆ و دراما و بەرنامەی تەلەفزیۆنی داوە. لە کۆتایی ساڵی ١٩٩٦ لەسەر دەستی چەند لاوێک لە هەڵەبجە دامەزراوە، لەوانە (حەیدەر عەلی، ستار عەلی، هاودەنگ محەممەد، ئومێد حسێن، سەباح عومەر "کاربین"، بەرزان ئەمین، حەسەن حەمەئەمین، مەهدی هەورامی، ئاری عەبدوللەتیف، ڕێناس عەلی، کەمال نووری، موحسین زەمەقی، ئاراس محەممەد، نزار حەمەسەعید، سالار کوردستانی، وەرزێر حەمەسەلیم، ئەکبەر عەبدلقادر، فریاد عارف، نەریمان حەسەن، بەختیار محەممەد، زمناکۆ بارام). بارەگای سەرەکییان لە گەڕەکی سەرا بووە. نزیکەی ١٠٠ ئەندامیان هەبووە. حەوت کۆنگرەیان بەستووە. لە سێ قۆناغی جیادا (سەباح عومەر کاربین، ستار عەلی، هاودەنگ محەممەد) بوونەتە بەڕێوەبەر. لە زۆربەی بۆنە ئایینی و نیشتمانی و نەتەوەییەکاندا، بەشدارییانکردووە و چەندین بەرهەمی سروود و گۆرانی و شانۆیان پێشکەشکردووە و دەیان پێشانگایان کردووەتەوە، بەتایبەتی لە یادەکانی هەڵەبجەدا. خاوەنی بەرنامەی (شەن) ساڵی ١٩٩٦، هەردوو بەرنامەی بەردەوامی توێشووی کامێرا و ئێمە و ئێوەی تەلەفزیۆنی بزووتنەوەی ئەو سەردەمە بووە، کە بەرنامەی کۆمیدی و بەدواداچوون بووە بۆ کێشەکانی هاوڵاتیان. دوایین چالاکییان پێشانگای شێوەکاری بووە بۆ نازم مانیا بە ناونیشانی (لە جێی شەماڵی باخی سێو ئەمجارەیان چیتان پێیە؟) لە ٢٨ی٧ی ٢٠١٢ لە هۆڵی میدیای شاری هەولێر.
کۆمەڵەیەکی هونەری و ڕوناکبیری و وەرزشییە. لە مانگی ٧ی ١٩٩٤ لە سەردەستی کۆمەڵێک گەنج لە هەڵەبجە دامەزراوە، لەوانە: لوقمان فەتاح، ستار عەلی، وشیار عەبدولکەریم، هاودەنگ محەممەد، عەلی ساڵح، ئومێد حسێن، ئومێد چورستانی، عەبدولڕەحمان ئەحمەد، ڕەفیق حەمەفەرەج، حەیدەر عەلی، کۆچەر محەممەد، سۆران فەخرەدین، بەرزان ئەمین، جەزا ئەحمەد، سۆران مارف، ڕەفیق هەورامی. ئۆفیسی سەرەکی لە گەڕەکی شافیعی بووە. ژمارەیان زیاتر لە ٥٠ ئەندام بووە و لەلایەن دەستەیەکی ڕاوێژکارییەوە کارەکانیان بەڕێوەبردووە. لە زۆربەی ئاهەنگ و بۆنەکاندا بە تایبەتی یادەکانی ١٦ی٣ بەشداریانبووە و چەندین سروود و گۆرانی و شانۆیان پێشکەشکردووە. دواین چالاکییان ساڵی ١٩٩٧بوووە و کۆمەڵەکە هەڵوەشاوەتەوە.
یەکەم گەلەریی فۆتۆگرافییە لە شاری هەڵەبجە. بە ناوی شاعر و شەهیدی کیمیایی (جەلال عازەبانی)یەوە ناونراوە. لەلایەن مامۆستا (ئارام شەمێرانی)یەوە لە ساڵی ٢٠٢٢ کراوەتەوە. هەزاران وێنەی کەسایەتی و ژیان و ژیاری شارەکەی تێدا نمایشکراوە. کەوتوەتە سنوری گەڕەکی شارەوانی، بەرامبەر قوتابخانەی شەهیدانی کیمیاباران لە تەنیشت باخچەی کوبرای حەمید پوور. ئامانج لێی پاراستن و نمایشکردنی ئەرشیفی شارەکەیە بۆ ئەوانەی سەردانیدەکەن. بە دەیان چالاکیی جۆراوجۆری لە کۆڕ و پێشانگا و دیداری ئەدەبی و مەراسیمی ڕێزلێنانی نوسەران و هونەرمەندان لێ ئەنجامدراوە. دەیان کەسایەتیی هەرێمی و جیهانی سەردانیانکردووە.
گروپێکی تایبەتە بە منداڵان. ساڵی ٢٠١٠ لە شارۆچکەی خورماڵ دامەزراوە. یەکەم گروپی تایبەتە لە سنورەکەدا هەبێت. سەرپەرشتیار و دامەزرێنەری گروپەکە (سەنعان فایەق محەممەد)ه، کە بە (بابا سەنعان) ناسراوە. زیاتر لە ٢٠ منداڵ ئەندامی گروپەکەن و تا ئێستا زیاتر لە ٤٠ چالاکییان ئەنجامداوە. ساڵانە لە ڕۆژی جیهانیی منداڵان و ئاڵادا، لە هەڵەبجە و خورماڵ و هەورامان، چالاکیی هەمەجۆریان کردووە. زیاتر لە ١٥ گۆرانیی تایبەت بە منداڵانیان تۆمارکردووە. لە هەولێر و سلێمانی و چەمچەماڵ و شاری سنە لە خۆرهەڵات، بەرهەمیان پێشکەشکردووە و لە فیستیڤاڵى خوێندنەوەى شعر و چیرۆک لە شارى سنە، پلەى سێیەمیان بەدەستهێناوە.
ساڵی ٢٠٢١ دامەزراوە. ئامانجی سەرەکی گروپەکە، ئاوڕدانەوەیە لە ئاوازە سوننەتی و عرفانییەکان و هەر لەبەر ئەوەش ناوی مەولەویان لێناوە. هەندێک لە ئەندامەکانی پێشتر فێرخوازی فێرگەی نەوا بوون. گروپەکە پێکهاتووە له: (محەممەد مەزهەر: دەف، گیتار، سەرپەرشتیار. گۆران نامدار: تار و سێتار. پەیوەند عومەر: سەنتوور. مەهناز سەعدوون و سەناریا: دەف) و بەشداری زیاتر لە ٣٠ چالاکییان کردووە. لەوانە: هەفتەی ئاشتی، ڕۆژی جیهانیی خاوەنپێداویستیی تایبەت، چالاکییەکانی کتێب، ڕۆژی جیهانی ئافرەتان، یادەکانی مەولوود، چالاکییە تاک_ژەنیەکانی شەوانە، ڕۆژی جیهانیی ئۆتیزم. خاوەنی کلیپی تۆمارکراون بە ناوی کوردستان گەر تۆ نەبی، چەندین خولی فێربوونی دەف و سێتاریان کردووەتەوە. شوێنی کۆبوونەوە و پرۆڤەیان، فێرگەی نەوای مۆسیقی و سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوانە. کۆتا چالاکییان کۆنسێرتێکی گۆرانی و میوزیک بووە لە ٢٥ی ١٠ی ٢٠٢٤ لە هۆڵی ڕۆشنبیری و لاوان.