ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

بەرگی نۆیەم

ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.

ناوەڕۆک

2 بابەت

گۆران

تیپێکی شانۆییە، لە کۆتایی ساڵی ١٩٧٩ دامەزراوە. ئەندامەکانی (بەختیار غەفور، عەبدوڵڵا سەعید ئەمین، فواد حاجی ئەمین، شاهۆ سیدحسێن، ئازاد حەمەساڵح مەحموود، عەبدوڵا حەمەحەسەن، ڕەئوف عەبدوڵا حەمەسەعید، بەختیار عابد، ئاراس سەعید، حەمەسەعید حەمەسەراوی، هەژار عەبدوڵا پێنجوێنی) بوون. پاشان ژمارەی ئەندامەکانی بووە بە ٢٤ ئەندام. تیپەکە پاش پێشکەشکردنی دوو بەرهەم بۆ چوارساڵ کاری وەستاوە، ئەمەیش بەهۆی چوونە دەرەوەی شەش لەئەندامانی بۆ ناو هێزی پێشمەرگە بووە. چەند ئەندامێکیشی دواتر لە کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا شەهیدبوون.

زیاتر بزانە
تیپی نواندن

هیوا

تیپێکی نواندن و شانۆیە. دوای بەیانی ١١ى ئازاری ١٩٧٠ تیپی وەرزشی هیوا لە هەڵەبجە ئەم تیپە دروستکراوە. سەر بە یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان بووە. دەستەی سەرپەرشتیی تیپ (سەیفەدین سەید محەممەد نانەوا، غازی مەلا عەلی، ئەحمەد شاه، عومەر سەعید جەواهێر، حسێن عبدالکریم)، ئەندامان: (محەممەد غەفور شەریف، حەمەئەمین حەمەساڵح، کەمال عومەر مەغدوور، ئەمیر سەعید فەرەج، مەحموود عبدلڕەحمان، تۆفیق حەمەئەمین، فاروق عەلی سەعید، هێمن حەمەڕەشید، جەزا حەمەکەریم، جەمال حەمەفەرەج کوێخا، شێخ عەلی). هەندێک جاریش ئەکتەر و هونەردۆستی تر لەگەڵیاندا ڕۆڵیانبینیوە. وەک (حسێن عەبدوڵا، عەلی مەلا غوڵامی، ئەرسەلان قادر بەگ، بەختیار ڕەشید ئەحمەد). مامۆستا (حەمەفەرەج) کاری دیکۆر و (عەبدوڵای حەمەخانە ڕۆڵە) کاری ڕووناکی بۆ ئەم تیپە و تیپی نواندنی هەڵەبجە کردووە.

زیاتر بزانە
تیپی نواندن